١٦\٦\٢٠١٧
دەستبەسەرکردنی
گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
بە
پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ۲۱
جۆزەردانی ۱۳۹٦ کاتژمێر ۱۰ بەیانی ، لە درێژەی ڕەشبگیری خەڵکی سڤیل لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاش هێرشەکانی سەر تاران ، لە گەڕەکی
“مەنسوورئاغایی” لە بە شارۆچکەی شاهۆ لە دەڤەری شاری ڕوانسەر لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆشک و برایەک بە ناوەکانی “لۆقمان بەهرامی” تەمەن
۲۷ ساڵ و فەریبا بەهرامی ۳۲ ساڵ کوڕی و کچی “شاناز” و “حاجی حۆسەین”
دەکەونە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە
مەبەستی دەستبەسەر کردن کە لۆقمان پاش دەستبەسەری لە دەستی هێزەکان
هەڵدێت و خۆی دەرباز دەکات و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە .
بەڵام خۆشکەکەی “فەریبا بەهرامی ” لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر دەکرێت و
بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە دەکرێت . بە پێی سەرچاوەی هەواڵ هاوسەری
“فەریبا بەهرامی” دەستبەسەر کراوە بەڵام لە شوێن و کاتی دەستبەسەریەکی
تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.
شایانی باسە کە پاش هێرشی چەند کەسێک بۆ تاران و ئەنجامی تەقە و
تەقینەوەی گۆری خومەینی بە بیانوی کورد بوونی ئەو هێرشبەرانەوە لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەشبگیری و هێرشێکی بەرفراوان لە لایەن هێزە
چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا
پتر لە ۷۰ کەس دەستبەسەر کراون کە کۆماری ئیسلامی ڕێژەی
دەستبەسەرکراوانی ٤۱ کەس ڕاگەیاندوە و ئامادە نەبوە هیچ زانیارییەک بە
بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان بدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|