ده‌سته‌کانی کووشتنی سبه‌ینێ.
م . حه‌مید عه‌زیز
ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆیان زه‌بروزه‌نگ و ڕه‌ش و نادیموکراتن ده‌بێ پارله‌مانه‌که‌یان چۆن و چی بێت .؟. پارله‌مان وواتاو بوونی چی یه‌و له‌کوێ یه له‌ووڵاتێکی که به‌ئازادی و ماف و هه‌ڵبژاردن نامۆبێت .؟. پارله‌مانێک ده‌بێت ڕه‌ووای بوونی پارله‌مانێتی وه‌ک و یاسا چه‌ندبێت که‌به‌ڕاست گۆیی و دڵسۆزی و مافی مرۆڤ که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت بێت .!! . یان ده‌بێت دوواڕۆژی گه‌لێک چی بێت پارله‌مانه‌که‌ی بریتی بێت له مه‌لاو شێخ و به‌گزاده‌و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و نه‌خوێنده‌وار . ئه‌ی قووڕبه‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ی که‌ئه‌م چینه ناحاڵی و نه‌زانه‌ی هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتدا که‌به‌ئه‌ندازه‌ی دووری و گه‌وره‌یی زه‌مین و ئاسمان شاره‌زان له‌کلتووری سه‌قه‌ت و دڵ پیسی و ژن کووشتن و فره ژنی و دزی و سامان کۆکردنه‌وه . ئه‌وه‌ی که‌جێی کاری ئه‌م ڕه‌نگ و سێبه‌ری پارتانه ( پارله‌مان ) ده‌گرێته‌وه ته‌نها هه‌ستی شه‌رم کردنه خۆی جوان نیشان ده‌دات له‌مرۆڤی کورددا ده‌نا هه‌موو ڕه‌نگدانه‌وه‌کانمان تاریک و ناشرینه چونکه کاری سه‌قه‌ت ئه‌ودیوی سه‌قه‌تترو ئه‌مدیوویشی په‌شیمانی و شه‌رمه . به‌ڕاستی ئێمه‌تان شه‌رمه‌زارکرد له دیدوو چاوانی بێگانه‌ی دڵسۆزانی کورده‌وه .. به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاری منداڵه‌کانی کوردین که‌دوواڕۆژێکی ناڕاست و نادروستییان بۆ له مێژوو ده‌ده‌ین ، ده‌بێت ژیانی سبه‌ینێی ئه‌وان به‌چ کارێکی دوینێی ئێمه‌وه شانازی بکات .؟. شه‌رم ووشه‌یه‌که هێنده جوانه له‌کات و شووێنی خۆیدا وه‌کو زێڕه به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستاندا ئه‌و زێڕه نابینرێت چونکه ئه‌ندامانی پارله‌مانی کوردستان له‌کات و شوێنی گونجاو‌دا ووشه‌ی ڕاستی و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی دووژمنانیان پێ نی یه . له‌باتی ده‌رکردنی یاسا‌و بڕیاری شه‌رمه‌زار کردنی کرده‌وه سه‌ربازی یه‌کانی تورکیا‌و ئێران که هه‌م تورکیای فاشیست له‌ناوچه‌ی ( کانی ماسی ) نزیک زاخۆ ته‌راتێنیتی و هه‌م سوپای کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئێران له‌ناوچه‌ی ( مه‌نده‌لی ) به‌ئاره‌زووی دڵی خۆیان پیاسه ده‌که‌ن . ئه‌وه بێجگه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌یه‌ی تورکیا که‌به هێزێکی سه‌ربازی 100000 سه‌د هه‌زاری یه‌وه له‌سه‌ر سنوور هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کات و زیاتر له‌دوو مانگیشه کۆنه‌په‌رستان و تاریک بینانی ئێران سنووره‌کانی لای ده‌وروبه‌ری قه‌ندیل و حاجی هۆمه‌ران بۆمب باران ده‌کات ( قصف ) . ئه‌وه بابه‌تی 140 ی که‌رکوکه که‌عێراق نایه‌وێت هه‌نگاوێ کاری باشی تێدا بکات . کێشه‌کانی وه‌کو ( القاعدة ) و ئه‌نسارولئیسلام ( الانصار الاسلام ) و کێشه‌ی ناوه‌وه‌ی پارته‌کان خۆیان و ته‌قینه‌وه‌کانی گروپه ئیسلامی یه تیرۆریسته‌کان و .. هتد . بابه‌ت و کێشه‌کانی باشووری کوردستان زۆرن که‌چی پارله‌مانی به‌ناو کوردستان بێده‌نگه له‌ئاستیان . ئه‌ندامانی کاڵ و کرچی پارله‌مانی نیشتمانه سه‌رکزه‌که‌ی باشووریش له‌کاتی گه‌رمه‌ی شه‌ڕو بۆمب باران و هێرش و جنێوودان له‌لایه‌ن دووژمنانی کورده‌وه به‌میلله‌تی بنده‌ست و یه‌خسیری که‌له‌پچه‌ی ترس و تۆقین و به تیرۆریست کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو کورد که‌چی له‌باتی به‌رگری و مانگرتن و چاوپێکه‌وتن و ڕه‌خنه‌گرتن و ده‌رکردنی بڕیار‌و یاسای به‌رگری له‌خۆمان ده‌ربکه‌ین به‌رامبه‌ر به ووڵاتی ڕه‌شی سوریا‌و تورکیا‌و ئێران که‌چی به‌داخه‌وه پارله‌مان داده‌نیشن یاسای جگه‌ره‌کێشان و جگه‌ره کڕین ده‌رده‌که‌ن .!. به‌ڕاستی شه‌رمه چونکه به‌وکاره نه‌گوونجاوانه چه‌واشه‌کاری یه‌کانی به‌عسمان ( پارتی به‌عس ) بیردێنێته‌وه . یان له‌باتی ئه‌وه‌ی هانمان بده‌ن بنووسین و خه‌بات و به‌رخۆدان و شۆڕشی ڕۆشنبیری و ڕامیاری بکه‌ین دژ به دووژمنان که‌وه‌کو خۆیان نا‌وێرن ڕه‌خنه‌و نووسین له‌سه‌ر دووژمنانی کورد بنووسن و بگرن دێن داده‌نیشن کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری سنووردار ده‌که‌ن که‌له به‌رواری 10/12 ده‌ی دووانزه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه بڕیاری ده‌م داخستن و شکاندنی پێنووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ده‌ن . ده‌بێ ئێستا به‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه به‌ئه‌ندازه‌ی چه‌ند ئێران و تورکیا‌و سوریا‌و عێراق و ووڵاته عاره‌بی یه‌کانی پێ خۆشحاڵ بووه‌و پێیان خۆشه به‌چمک و داووێنی ئازادی نه‌گه‌ین ، چه‌ندیش نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و دڵسۆزانی کوردیش ناڕه‌حه‌ت بوون به‌م کاره قێزه‌وونه‌ی که زۆر دووره له ئابڕووی شارستانێتی یه‌وه .. چونکه ئه‌م کاره زه‌نگی کاره‌کانی به‌عس و که‌مالی و ئه‌سه‌دو ڕیش چڵکنه‌کانی نه‌یارانی کورده . ته‌نها جیاوازی یه‌کی میلله‌تی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ئه‌و ئازادی ده‌ربڕینه‌بوو که‌دڵمان پێی خۆش بوو چونکه دڵنیابووین ده‌یبردینه ئاستێکی به‌رزی زۆر به‌رزتر له‌چوارده‌ورو ناوچه‌که به‌ڵام به‌داخه‌وه . ده‌بێ بڵێین ده‌ست خۆش پارله‌مانتاره‌کانی کورد چونکه ئێووه هه‌میشه به‌دڵی دووژمنان ده‌که‌ن . به‌داخه‌وه دووای سه‌ده‌یه‌ک زیاتر له‌بنده‌ستی و خه‌بات و تێکۆشان و ده‌ریایه‌ک له‌خوێنی ڕۆڵه‌کانی کورد‌و وێرانکردن و سووتانی نیشتمانێکی گه‌وره‌ی چوار له‌تکراوو دووای 17 حه‌ڤده ساڵ ئازادی دووای ئه‌و هه‌موو نووسین و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ی جه‌نگاوه‌ران و ڕۆشنبیرانی کورد که‌چی گه‌ڕاینه‌وه سه‌رده‌می 400 ساڵ پێش ئێستا‌و قه‌یسه‌ری ڕۆما مان زیندووکرده‌وه‌و گه‌ڕاینه‌وه بۆ زینده‌به‌چاڵ کردنی هۆش و بیر‌و ئه‌ندێشه‌و مرۆڤبوونیمان . ده‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیار به‌ده‌سته له ووڵاتدا پێش ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌ربکات ده‌بێت سه‌یری ڕه‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌و‌پێشچوونی ژیانی به‌ئه‌کادیمیانه کردنی هه‌ڵس و که‌وتی نه‌ته‌وه‌کانی تر‌و لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی سبه‌ینێی ئه‌و میلله‌تانه‌و میلله‌تی خۆی بکات چونکه ئه‌وکه‌سه‌ی بڕیار به‌ده‌سته له‌هه‌مان کاتدا لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به مێژووی نه‌ته‌وه‌ی خۆی .
|