|
ده‌سته
خوێناویه‌کان له‌ناو تاجه
گوڵینه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کاندا.
رزگار شه‌یبان
نوێنه‌ره‌کان
که چوونه سه‌ر گڵگۆی یه‌کێک له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان، ده‌سته
ڕه‌شه‌کانتان له‌ناو گوڵه ره‌نگاوره‌نگه‌کاندا تێکه‌ڵکه‌ن نه‌کا بۆنی
عه‌تری کیمیاویی ناوله‌پی ده‌سته‌کانتان له‌بۆنی گوڵه‌کان زوو‌تر بگاته
جێگا. قه‌ڵه‌مه‌کانیشتان له‌یه‌خه‌تان بکه‌نه‌وه نه‌کا کاتی
سه‌ردانه‌واندنتان هه‌موو کۆنتراکته‌کان بناسرێته‌وه.
ملبه‌نده‌کانیشتان بیرنه‌چێت له‌پشتی چاکه‌ته‌کانتانه‌وه بیشارنه‌وه
نه‌کا ئارمی کۆمپانیا و تاقیگاکان له‌به‌رده‌م چاوی تیڤیه‌کاندا
ده‌رکه‌ون.
ئه‌م تابووتانه بۆکس پۆستی ئه‌و مرۆڤانه‌ن که هه‌رگیز ماڵیکیان
نه‌بووه به ناوونیشان، هه‌موو رێبواری ژیان، و رێگاکانیشیان ناو
ده‌وه‌ن، په‌نا شاخ، گۆلی کێڵگه‌کان و ژێر هه‌وری نه‌رمی باوه‌شی
شنه‌با بوو. ئه‌م رێبوارانه، هه‌وایان لێ پیسکردن که‌چی هه‌ناسه‌یان
به‌سنگی گوڵ ئه‌دا، کانیه‌کانیان لێ وشک کردن که‌چی ده‌میان به‌لێوی
زه‌ویه‌وه ده‌نا، و هه‌موو دره‌خته‌کانیان سووتاندن که‌چی ئه‌وان
له‌ژێر سێبه‌ری خۆردا پشوویان ئه‌دا. یه‌ک به‌یه‌ک ونکران، هه‌موو وه‌ک
نامه‌یه‌کی ون به‌چه‌ندان کوچه‌و کۆلان و رۆدی پایته‌ختی ئیمپراتۆری
دیموکراته‌کاندا شێتانه به‌دوای بۆنی سێودا ده‌گه‌ران. دوایش بێ
ناونیشان هه‌موو بۆ هه‌وارگه بێ ما‌ڵه‌کانیان گه‌رانه‌وه، که‌چی
لێره له‌بن دیواری بۆن سێویه‌کاندا ده‌سته خوێناویه‌کان تاجه
گوڵینه‌یان بۆکردن به ناونیشان.
rezgarshaiban@yahoo.com
|