په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٦\٢٠١٤

    دەستت بۆ دڵ پەنجەم بۆ کۆد.

فاتیح سەلام

با دەست نەبەم بۆ کۆدى شەو
نەبا ئەستێرە راچڵەکێ و
ملوانکەى بەرمانگەشەوى وشەکانمان
رێبوارێک هێشتا ئەدرێسى خۆى لێ ونە
بیکاتە مل
با وشەکان نەیەنە گۆ
زمانى رستەم بەرنەبێت
لە وێرانەى غەریبیتا
پەنجەکانم مەقرتێنە
گۆشەیەکى بەرەو و خۆرى خۆرهەڵاتن بوون
لە پانتایى باڵاى تەنگى داکشان و
هاتن و بیرەوەریتا
درەنگ، یان زوو رۆژێک دادێ
خاڵى رەش و مێژووى نەفرەت
بەرۆکت توند راوەشێنن
مشتێ پیتى پشکۆى سوورى هێشتا گەشم
برژێنە دیدەى کەم بینت و..
راکێشن لەسەر نەخشەى مەرگى
قۆناغەکانى پیریتا.

 
١٧\٦\٢٠١٤
ماڵپەڕی فاتیح سەلام

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک