فرچە و رەنگ لە دەستی هونەرمەندی شێوەکار
(ساڵح نەجار) دەبێتە چەکێکی کاریگەر بۆ بەهاناچوونی نەخۆشە تووشبووەکان
بە نەخۆشیی (شێرپەنجە). ئەم هونەرمەندە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی
گوتی: (من بڕیارمدا پارەی کڕینی تابلۆکانم بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجە
تەرخان بکەم و بە لامەوە گرنگ نییە پارەکە چەند بێ).
ئەم هەڵویستە بەشێکە لە پەیام و ناسنامەی مرۆیی هونەرمەندێک، دوور لە
خۆپەرستیی، جیهانی هونەرەکەی بۆ خزمەتکردنی توێژێک کە بەشێوەیەکی
تراژیدیی رووبەڕووی مەرگ دەبن تەرخان کردوە.
سیروان نەوروز بەناوی لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
گوتی: ئەمە دەستپێشخەرییەکی سەرنجراکێشە و ئێمەش پێشنیار دەکەین هەموو
هونەرمەندە شێوەکارەکانی لە شارەکانی کوردستان پێشانگا رێکبخەن بۆ ئەم
مەبەستە.
بۆ پەیوەندییکردن بە هونەرمەند
''ساڵح نەجار'':
٠٧٧٠١٢٠٣٢٢٤
|