په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٠\٢٠١٣

دەتویست بزانی هەستم چۆن بوو؟

                                                                                                                                                       
گێرانەوە: ئان جەنگمان                                                                                              لە ئینگلیزییەوە: مستەفا رابەر


لەمێژە لە شارێکی بچکۆلەی پۆلەندا بەرگدروێکی جولەکەی هەژار هەبوو لە مالەکەی خۆیدا لەسەر زەوی دائەنیشت و دورمانی دەکرد. ڕۆژێک لەپڕ دەرگای خانوەکەی بەتووندی دەکرێتەوە ، پێاوێکی کورتەبنەی قەلەو بە جلوبەرگی سەربازی خۆی کوتایە ژۆرەوە. هاواریکرد پەلەبکە بم شارەوە نیوەی سوپای ڕوسیا بە شوێنمەوەن. بەلێن بێ پاشان تۆلەت بۆ دەکەمەوە! خێڕاکە ئەوان هاکا گەیشتن، پیاوە بچوکەکە * ئەوەندە ترساوو زەندەق چووبوو! جولەکە بەزەیی پێدا هاتەوە.


بەرگدرو هاواریکرد خێرا بڕۆ ژێر ئەم لێفەوە ئەوەیان لەهەمویان ئەستورترە لەسەر پشت ڕاکشێ هەتا دەتوانی هەناسەت ڕاگرە ، نقە لێوەنەیت . سەربازەکە بەهێواشی گۆتی باشە سوپاست دەکەم.


لە دەرەوەی مالەکەش دەنگی سمی ئەسپ سوارەکان نزیک دەبووە.


بێ ئەوەی تەنانەت پێلاوەکانی داکەنێت قونکە پیاو بازێکی هەلدا بۆ ژێر لێفەکە و بەرگدرووش جوان دایپۆشت!


لەدیوی دەرەوە بەشەقێکی تووند دەرگای مالی بەرگدرویان کردەوەو کەوتە سەر پشت ، بەئەسپایی بەرگدرو خزی بۆ شوێنی درومانەکەی خۆی و هەشت سەر بازی ڕوسی هورژمیان کردە ناو ماڵ ، جولەکە بەسەرسوڕمانەوە سەری ڕاستکردەوە.


سەربازەکان پرسیان ئەرێ تۆ پیاوێکی قەلەوی بچکۆلەی فەرەنسیت بەجلوبەرگی سەربازی نەدیوە بێرەدا تێپەڕیت؟


- جوامێرینە هیچم نەدیوە لێرە دانیشتوم وەکو دەبینن خەریکی دورمانکردنی خۆمم ، شوێنەکەشم زۆر تەسکو تریسکە سەربازی فەرەنساوی جێی دەکات لێرە؟


سەربازەکان گۆتیان وێدەچی قسەکانی هەندێک ڕاستبن، دەشی بڕوابکەین بەلام ئێمە بەچاوی خۆمان ناپیلیۆن مان بینی لەترسی گیانی خۆی بەرەو ئەم شارە ڕایدەکرد.


- نەخیر هەگیز چاووم پێی نەکەوتوە ئەو پیاوێکی خۆمالی یە ! سەربازەکان وێکڕا دایانە قاقای پکەنین.


- نا ئەو پیاوێکی خۆمالی نیە کەسێکە هێزترین دەستەلاتداری دونیایە، ناوی ناپیلیۆنە فەرمانڕەوای فەرەنساو نیوەی ئەوروپایە.


جولەکە گۆتی هەرگیز گوێم لەو ناوە نەبوە ، باشە چیتان لێی دەوێت؟

 
ئەفسەرە ڕوسەکە شیڕاندی : تۆ چ پیاوێکی نەزان و گەلحۆی ! نازانی ناپیلیۆن بەسوپا مەزنەکەی هات و ڕوسیای داگیرکرد ، بە هۆی ئەوەی سوپای فەرەنسا بەرگەی سەرماو زوقمی نەگرت. ئێمە شکاندمان ، خۆمان سەربازە فەرەنسیانەمان دیت هەلدەهاتن و هەروەها پیاوە سەرکردەکەمان بینی وەکو تاوانبارێکی عادی ڕایدەکرد ، ئێستا دەمانەوێ بیگرین و بیبەین بۆ زیندان.


جولەکە گۆتی : وەکو دەبینن من ژیانێکی سادە دەژیم جێگەیەکی وا گەورەم نیە شتی لەناو بشارمەوە فەرمون مالەکەم بپشکنن.


سەربازەکان کونو قوژبنی مالەکە گەڕان و سەربازێکیش گورج بەرەو جیگاکە ڕایکرد سێجار نێزەی تفەنگەکەی لە لێفەکە کۆتا.


لەو ساتەوەختەدا جولەکە بەچاوێکی شۆڕەوە تەماشای عەردەکەی دەکرد و خەریک بوو سەرودلێ تێک هەلدەهات.


سەربازەکە گۆتی: گەورەم هیچمان دەسناکەوی ، ئیمپراتۆر لێرە نیە....


- باشە با بڕۆین ، ناپلیۆن لێمان دوور نیە هەر لەم دەورو بەرەیە ، دەی هەموو ئەو مالانەش بگەڕێن.


کاتێ هەموو سەربازەکان رۆیشتن جولەکە تەماشایەکی لێفەکەی کرد ، کەمێک بەلایەکدا سوڕا بوو ، ناپیلیۆن سەری دەرهێنا جولەکە بە ئەسپایی پێی گۆت خۆ تۆ باشێت؟


ناپلیۆن گۆتی : باشم ! هەندێک چاکەتەی ڕاکێشاو خۆی کشت کردەوەو کلاوەکەی خستەوە سەری.


گۆتی وابزانم تۆ بە گاڵتەت بوو کاتێ ووتت گوێم لەناوی ناپلیۆن نەبوە .


جولەکە گۆتی: ئوە نا گەورەم من لێرە ژیانێکی زۆر سادە و ئارام دەژیم ئاگام لەڕوداوەکانی دەرەوەی شارە بچوکەکەمان نیە.


ناپلیۆن بەنیگەرانەوە کەوتە بیر کردنەوە، کەسێک هەیە باسی منی نە بیستبێ . منی ژەنرالی گەورەی فرەنسا مەزنترین فەرمانڕەوا لەدونیادا قەت بڕواناکەم.


- دەیباشە لەپاداشی ئەوەدا تۆ گیانی منت پاراست . دەمەوێ سێ خۆزگەم لێبخوازیت، هەتا بۆت جێبەجێ بکەم هەرچی یەک دەخوازیت بلێ!


بەرگدروو کەمێک بیری کردەوە و گۆتی باشە گەورەم ئەگەر زۆر زەحمەت نەبیت دەکری بانی خانوەکەم( تازە کەمەوە)؟


ئیمپراتۆر بە دەنگێکی کزەوە گۆتی بەڕاستتە تەنیا تازەکردنەوەی بنمیچ و بانی خانوەکەت دەوێت؟


بەلی گەورەم زۆر کۆن بوە تۆ شارەزای ئێرە نیت لێرە زستان زۆر ساردە بانێکی باش زۆر گرینگە بۆ پیاوی هەژار.


ها ئەمە کیسەیەک پارە بۆ نوژن کردنەوەی بانی خانوەکەت. ئێستا باش بیر بکەوە بەر لەوەی داوای داخوازی دووەمت بکەیت. تۆ دەتوانی داوای خانوو ، پلەو پایە ،پارەو پول ،زێڕو زیو ، بکەیت هەرچی یەک بیت؟


جولەکەکە کەمێک بیری کردەوە پاشان گۆتی من بەنیازم ژن بێنم ئەگەر بیرێکی ئاووم لە حەوشەکە هەبیت شتێکی زۆر باشە بۆ خێزانەکەم.


ناپلیۆن قیژاندی بیر؟


من دەلێم داوای پلەو پایەو زەنگینی بکە تۆش بەهەمو کەیفی خۆت داوای بیری ئاو دەکەیت ؟ چەند بی تەماعی ها ئەمەش کیسە پارەیەکی تر بۆ بیرەکە . ئێستا وەرە دووا داخوازی خۆت بلێ شتێکی ژیرانە بخوازە.


دیسان جولەکە بیریکردەوە پاشان گۆتی من حەزدەکەم بزانم هەلوێستت لەژێر لێفەکە چیبوو کاتێ سەربازەکە بە سەرە نێزە دەوروبەرتی دەکوتاوە.


بەر لەوەی وەلامم داتەوە گروپێک سەربازی فەرەنسی خۆیان کوتا ژورەوە و بەرامبەر ناپلیۆن چەمینەوە.


ئۆخەیش ... ئیمپراتۆر تۆ سەلامەتی گەورەیی هەر بۆ خودا باشە ... یەک لەدوای یەک دەستی ئیمپراتۆریان ماچ کرد ، خاوەنشکۆ تۆ دەبێ هەر ئێستا لەگەلمان بێیت سوپا پێویستی بەوەیە بتبێنن بزانن کە تۆ زیندوی.


هەندێک بوەستن کێشەیەکی بچوکم لەگەل ئەم هەڤالە هیچوپوچە هەیە دەبی چارەسەری بکەم.


من پلەو پایەی بەرز و خشل و زێرو هەموو شتێکی بەنرخم پێ بەخشیوە! کەچی ئەم پرسیاری قۆڕم لێ دەکات.


بیبەن بۆ زیندان بەیانی سەرلەبەیانی بەر لەخۆر کەوتن تیربارانی بکەن.


سەربازەکان بە مشەوەشی و خێرایی جولەکەیان قۆلبەست کردو لە خانوەکەیان دەرهێنا و لەگەل خۆیان بردیان بۆ سەربازگەو بەندیان کرد. جوو کەوتە دڵەڕاوکێ و بەدرێژایی شەو خەوی لێنەکەوت هیچی نەخوارد پاشان داوای قەلەم و کاغەزی کرد نامەی بۆ دایک و باوکی بۆ دەسگیرانەکەی نوسی ،پاشان دەستی کرد بە دوعاو نوێژ کردن.


لەسپێدەدا سەربازەکان بەرگدرویان لەزیندان دەرهێناو پەلکیشیان کرد! لە داریان بەستەوە ، جوولەکە لەترسان هەموو لەشی بوە ئاوو ئارەقە ، ئەژنۆکانی دەلەرزین وەکو ئەوەی بیانەوی لە ژێر جەستەیدا ڕابکەن ، بەرامبەر تڤەندارەکان چاوەکانی داخست چاوەڕێی زرم و هۆڕی تەقە بوو بەلام هەر نەیان کرد، پاش تاوێک هەستی کرد یەکێک دەست لە شانی دەکوتیت ، وەرە لێرە بڕۆ تۆ ئازاد کرایت ، بەم بۆنەوەش ئیمپراتۆر ئەم نامەیەی بۆناردیت:


بەرگدروو نامەکەی کردەوە بەدێڕێک نوسرابوو:


پرسیارت کردبوو بزانی هەستم چۆن بو؟
زۆر چاکە خۆ ئێستا زانیت.
ناپیلیۆن
____________________________

* ناپیلیۆن بۆناپارت (١٧٦٩ - ١٨٢١) پیاوێکی کورتە بالاش نەبوە، بەژنوباڵای یەک مەتر و شەست و نۆ سەنتیمەر بەرز بووە. لە سالی ١٨١٢ دا بە مەبستی داگیرکردن پەلاماری خاکی ڕوسیای دا بەلام بەهۆی زریان و بەفر باران شکستی هێنا، ئەو سەرکەشییەی بووە خالی وەرچەرخان لە بەخت و ژیانی ئەودا، چونکە سوپاکەی وەها تێکشکا جارێکیتر نەیتوانی هەلستێتەوە.

 

ماڵپه‌ڕی مسته‌فا رابه‌ر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک