٢٤\١١\٢٠١٠ دژیه‌كه‌كان (التناقضات) له ئایه‌تى قورئانیدا.
ئارام جه‌لال
له‌م به‌شه‌دا مه‌به‌ستمان له ده‌رخستن و رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئایه‌تانه‌یه، كه دژیه‌كن و به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترى ده‌وه‌ستن. یاخود بڵێین ئه‌و هه‌موو دوو ئایه‌تانه‌ى كه له قورئاندا هه‌ن و بێ‌ئاگان له‌یه‌كترى.
به‌ڵام زۆرێك له‌و دوو ئایه‌تانه، ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ستاون به رِاڤه‌ى قورئان، گه‌رِاون به‌دواى پاساودا (ته‌ئویلات)، تاوه‌كو پارسه‌نگی ئه‌و نا هاوسه‌نگییه بكه‌نه‌وه، ده‌توانین بڵیین زۆرێك له نارِێكییه‌كانى قورئان، موفه‌سیرین رِاستیان كردۆته‌وه، رِاڤه‌كه‌رانی قورئان توانیان نارِێكییه‌كانی قورئان بشارنه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پێى توانا، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێین، به به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌ى قورئان خۆى و ته‌فسیره‌كانى (أهل السنة والجماعة).
1- وشه‌و وته‌كانى خودا ناگۆرِدرێن و نابێ بگۆرِێن.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه له قورئاندا جێگاى رِه‌خنه لێگرتنه، ده‌كرێت بخرێته ناو چوارچێوه‌ى دژ یه‌ك (التناقض)ه‌وه، ئه‌وه‌یه كه چه‌ند ئایه‌تێك باس له‌وه ده‌كه‌ن وشه‌و ئایه‌تى خودا نابێ بگۆرِدرێن و شایه‌نى گۆرِین نین. له‌هه‌مانكاتدا، چه‌ند ئایه‌تێكی تریش دژى ئه‌وه‌ن و هه‌ڵى ده‌وه‌شێننه‌وه، كه ده‌توانین رِوونتر له‌سه‌ر ئایه‌ته‌كان قسه بكه‌ین. له ئایه‌تێكدا ده‌ڵێت: ( لا مبدل لكلماته)[1] واته هیچ كه‌س بۆى نییه فه‌رمووده‌ی خودا بگۆرِێت. ئه‌و دوو ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه، زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایه‌ت و وته‌كانى خودا به‌هیچ جۆرێك شایه‌نى گۆرِێن نییه. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا، ده‌توانین ئه‌م ئایه‌تانه‌ى تر‌ى قورئان ببینین كه بوونیان هه‌یه‌و دژى ئایه‌ته‌كانى پێشوون. وه‌ك له ئایه‌تێكدا ده‌ڵێت: (وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَّكَانَ آيَةٍ وَاللّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُواْ إِنَّمَا أَنتَ مُفْتَرٍ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ)[2] واته: كاتێك ئایه‌تێك ده‌خه‌ینه جێگاى ئایه‌تێكى تر، خواش خۆى ده‌زانێت چى داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمان ده‌دات، ئه‌وه نه‌فامه‌كانن ده‌ڵێن ئه‌ى محه‌ممه‌د بێگومان تۆ هه‌ر له‌خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت، نه‌خێر وا نییه ئه‌و له‌خۆیه‌وه شت ناڵێت، به‌ڵكو زۆربه‌ى ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و نازانن.
یاخود له ئایه‌تێكى تردا ده‌ڵێت: (مَا نَنسَخْ مِنْ آيَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِّنْهَا أَوْ مِثْلِهَا أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) [3] واته: هه‌ر ئایه‌تێك بسرِینه‌وه، یان فه‌رامۆشى بكه‌ین و پشتگوێى بخه‌ین، ئایه‌تى له‌و چاكتر ده‌هێنیت. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یرى ئه‌و ئایه‌تانه بكرێت كه باسمانكرد (تناقض)ێكی به‌رچاو ده‌بینرێت و ته‌واو دژیه‌كن، له به‌شى یه‌كه‌مدا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئایه‌ته‌كان نابێت بگۆرِدرێن، به‌ڵام له‌به‌شى دووه‌مدا هه‌ر خودی قورئان خۆى، باس له گۆرِینى ئایه‌ته‌كان ده‌كات و پاساو بۆ گۆرِینیان ده‌هێنێته‌وه.
2- مه‌سیح له‌نێوان مردن و هه‌ڵكێشانه‌وه بۆ لاى خودا دا.
یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ى كه له قورئاندا رِوون نییه، كێشه‌ى مه‌سیحه. ئایا مردووه؟ یاخود به‌بىَ مردن هه‌ڵكێشراوه بۆ ئاسمان؟ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دوو ئایه‌تى ته‌واو دژ یه‌ك به‌دی ده‌كرێت، ئایه‌تى یه‌كه‌م باس له‌وه ده‌كات، كه جوله‌كه‌كان لێیان تێكچووه و یه‌هوزا چۆته شێوه‌ى مه‌سیح و له‌خاچیان داوه‌و مردووه، له‌و كاته‌دا مه‌سیح هه‌ڵكێشراوه‌ته‌وه بۆ ئاسمان و نه‌مردووه. وه ئایه‌تى دووه‌م، باس له‌وه ده‌كات كه مه‌سیح ده‌مرێت و خودا ده‌ینێرێته‌وه بۆ سه‌ر كافران، تا رِۆژى قیامه‌ت. كه ئه‌مه جێگه‌ى سه‌رسورِمانه، هیچ ته‌فسیرێكی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه و به جۆره‌ها ته‌ئویلات كردن كه‌وتونه‌ته رِاڤه‌كردنی.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: (قَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَـكِن شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شك مِّنْهُ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلاَّ اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينا) [4] واته : ده‌یان وت (واته جوله‌كه‌كان) ئێمه مه‌سیحى پێغه‌مبه‌رمان كوشتووه، به‌ڵام له‌رِاستیدا نه كوشتویانه‌و نه له‌خاچیان داوه، به‌ڵكو لێیان گۆرِاوه‌و كه‌سێكی تریان كوشتووه له‌جێگاى ئه‌و.
ئایه‌تى دووه‌م: ((إِذْ قَالَ اللّهُ يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ)) [5] واته: كاتێك خودا به عیساى وت: من به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تۆ ده‌مرێنم، پاشان تۆ پایه‌دار و به‌رز و بڵند ده‌كه‌مه‌وه لاى خۆم، له‌ده‌ستى ناپاكی ئه‌وانه‌ى كه بێباوه‌رِن رِزگارت ده‌كه‌م، پاك رِات ده‌گرم و به‌رزى ده‌به‌خشم به‌وانه‌ى كه شوێنكه‌وته‌ى تۆن، به‌سه‌ر كافراندا هه‌تا رِۆژى قیامه‌ت، له‌وه دواش گه‌رِانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لاى منه. لێره‌دا باس له مردنێكی ئاسایی ده‌كات و گه‌رانه‌وه بۆ ناو دنیا و پاشان ده‌ڵێت: گه‌رِانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لاى منه، واته بۆ جارى دووه‌م ده‌یگێرِێته‌وه بۆ لاى خۆى. كه‌واته له ئایه‌تى یه‌كه‌مدا ئینكارى مردنى مه‌سیح ده‌كات و ده‌ڵێت: نه مردوه به‌ڵام له ئایه‌تى دووه‌مدا، به‌رِوونى ئه‌وه ده‌بینرێت كه خودا عیسا ده‌مرێنێت بۆ ئه‌وه‌ى رِزگارى بكات له‌ده‌ستى دوژمنه‌كانى.
3- ماوه‌ى رِۆژێك له‌لاى خودا.
(ئایا رِۆژێك لاى خودا هه‌زار ساڵه یاخود په‌نجا هه‌زار ساڵ؟)
ئه‌و دوو رِێژه‌یه ته‌واو له‌یه‌ك دوورن، له قورئاندا بێ ئاگایانه له دوو ئایه‌تدا باسكراون، تا ئێستا هه‌ڵوێسته‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه، بپرسرێت ئایا بۆچى ئه‌و دوو ئایه‌ته و ئه‌و دوو رِێژه‌یه دژى یه‌كن.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: (يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ)[6]
واته: خودا كاروبارى زه‌وی رِێك ده‌خات و سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، له‌وه‌و دوا كار و كرده‌وه‌ى به‌نده‌كان ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ لاى ئه‌و، له رِۆژێكدا كه پێوانه‌كه‌ى هه‌زار ساڵه به‌و پێوانه‌یه‌ى كه ئێوه ده‌یكه‌ن. له‌و ئایه‌ته‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رِۆژێك لاى خودا هه‌زار ساڵه.
ئایه‌تى
دووه‌م:
واته: فریشته‌كان و جبرائیل به‌رزده‌بنه‌وه بۆلاى خودا، له رِۆژێكدا كه ماوه‌كه‌ى په‌نجا هه‌زار ساڵه. مه‌به‌ست له رِۆژى قیامه‌ته، كه‌رِۆژێكی په‌نجا هه‌زار ساڵى دنیایه.
4- مه‌سیحییه‌كان و جوله‌كه‌كان، دواى هاتنی ئیسلام كرده‌وه‌ى چاكه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت یاخود لێیان وه‌رناگیرێت؟
له یه‌كێك له ئایه‌ته‌كاندا، باس له‌وه ده‌كات كه‌جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌كانیش ئه‌گه‌ر برِوایان به خودا‌و رِۆژى دوایی هه‌بێت، ئه‌وا كرده‌وه‌ى چاكه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا قورئان ئه‌م ئایه‌ته‌ى بیر ده‌چێته‌وه و ده‌ڵێت: هه‌ركه‌س جگه له ئیسلام دینێكی تر وه‌ربگرێت و قبوڵى بكات، ئه‌وا له قیامه‌تدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و هیچى لێ وه‌رناگیرێت.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: ( إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَادُواْ وَالصَّابِؤُونَ وَالنَّصَارَى مَنْ آمَنَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وعَمِلَ صَالِحاً فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ) [8] واته: به‌رِاستى ئه‌وانه‌ى كه باوه‌رِیان هێناوه له ئوممه‌تی محه‌ممه‌د و ئه‌وانه‌ى كه بوون به جوله‌كه‌و ئه‌وانه‌ى ئه‌ستێره په‌رستن و مه‌سیحیه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌و تاقمانه، ئه‌گه‌ر برِوایان به خودا‌و رِۆژى دوایی هه‌بوو، كار‌و كرده‌وه‌ى چاكه‌یان كرد، ئه‌وان نه‌ترسن و په‌ژاره دایان نه‌گرێت. ئه‌م ئایه‌ته‌ى باسمان كرد، كۆمه‌ڵێك موفه‌سیرى ئیسلامی خۆیان قسه‌ى تریان بۆ زیاد كردووه له ته‌فسیره‌كانیاندا، ده‌ڵێن: دواى ئه‌وه‌ى بوون به مسوڵمان ئه‌مه سه‌یرترین شتێكه كه موفه‌سیره‌كان خستویانه‌ته سه‌رى، چونكه له‌ناو ئایه‌ته‌كه‌دا باس له مسوڵمانه‌كانیش ده‌كات و مسوڵمانانیش له هه‌مان رِیزدا باسكراون، ئه‌گه‌ر لۆجیكییه‌ن بیر له قسه‌ى موفه‌سیره‌كان بكرێته‌وه، كه‌واته ده‌بێ مسوڵمانه‌كانیش برِوا بێننه‌وه جارێكی تر.*
ئایه‌تی دووه‌م: له ئایه‌تى دووه‌مدا ده‌ڵێت: (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) [9]
واته: هه‌ر كه‌سێك جگه له‌ئایینی ئیسلام، هه‌رچ ئایینێكی تر هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وا لێی قبوڵ ناكرێت و له رِۆژى دوایدا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت.
6- لێبوردن و دڵسافی، رِق گرتنه دڵ و لێ نه‌بوردن.
له ئایه‌تێكدا خودا رِوو ده‌كاته محه‌ممه‌د و فه‌رمانى پێده‌كات، كه لێبورده بێت له‌گه‌ڵ نه‌فامه‌كاندا و دڵی ساف بێت، هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا هه‌مان قسه‌ى خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و بیرى لێ بورده‌یی نامێنێ، فه‌رمان به‌وه ده‌كات، توند‌و تیژ بن.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: (فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِيلَ)[10]
واته: به شێوازێكی جوان چاوپۆشى بكه و لێبورده‌به له رِه‌فتارى نادروستى كافران*.
ئایه‌تى دووه‌م: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِير) [11]
واته: ئه‌ى محه‌ممه‌د دژى كافر و دوورِووه‌كان بجه‌نگه، توند‌و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه سه‌ر ئه‌نجام و مه‌نزڵگه‌یان دۆزه‌خه.*
7- خودا فه‌رمان ده‌كات به كرده‌وه‌ى خراپی به‌نده‌كان یاخود فه‌رمان ناكات؟
فه‌رمانكردن به خراپه، یاخود ئه‌مرنه‌كردن به خراپه‌ى به‌نده‌كان، یه‌كێكی تره له‌و بابه‌تانه‌ى كه قورئان تیایدا كه‌وتۆته ته‌مومژه‌وه و نه‌یتوانیوه خۆى یه‌كلایی بكاته‌وه، دوو ئه‌یه‌تی دژیه‌ك، وه‌ك نموونه‌ى دژیه‌ك، له‌م بابه‌ته دا ده‌خه‌ینه به‌رچاو:
ئایه‌تى یه‌كه‌م:
(وَإِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً قَالُواْ وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءنَا وَاللّهُ أَمَرَنَا بِهَا قُلْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء أَتَقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ) [12] واته: كاتێك بێ باوه‌رِان تاوانێك ئه‌نجام بده‌ن، ده‌ڵێن باو و باپیرانیشمان دیوه ئه‌م كاره‌یان كردووه، خواى گه‌وره خۆى فه‌رمانى پێداوین بیكیه‌ین، بڵێن: نه‌خێر، خودا فه‌رمان به گوناه و تاوان و كارى نابه‌جێ ناكات، چۆن ده‌توانن شتێكی وا بۆ خودا دروست بكه‌ن؟.
ئایه‌تى دووه‌م: (وَإِذَا أَرَدْنَا أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُواْ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيراً) [13] واته: كاتێك بمانه‌وێ ناوچه‌یه‌ك له‌ناو به‌رین، فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌ین به‌وه‌ى خراپه‌كارى بكه‌ن، تا له رِێ ده‌رده‌چن، پاشان ئێمه‌ش كاولى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر یه‌كدا.
8- شارى مه‌ككه له‌نێوان سوێندخواردنى خودا پێیی و په‌شیمان بوونه‌وه‌و سوێند نه‌خواردن پێی.
له كاتێكدا ده‌قى قورئانی تورِه‌یه له شارى مه‌ككه‌و پێی ده‌ڵێت: سوێند ناخۆم به‌م شاره، كه‌چى پاش سه‌رده‌مێك په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و زۆر به رِێزه‌وه سوێند به مه‌ككه ده‌خوات، كه ئه‌مه دووره له رِایه‌كی توندوتۆڵ و ده‌قێكی تۆكمه به‌م ئایه‌تانه‌دا ئه‌وه ده‌بینین كه ده‌قى قورئانی، هارمۆنیه‌تی تیا نییه و ساڵ له‌دواى ساڵ، بێ ئاگابوون له ده‌قه‌كانى پێشوو تر كه وتراوه.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: (( لاأقسم بهذا البلد)) [14] واته: سوێند ناخۆم به‌م شاره كه مه‌ككه‌یه
ئایه‌تى دووه‌م: (( وهذا البلد الأمين)) [15] واته: سوێند ده‌خۆم به‌م شاره، كه مه‌ككه‌یه پیتی (و) بۆ سوێند خواردن به‌كار ده‌هێنرێت له‌و دێرِه‌دا.
9- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌واو ئاره‌زوو و رِێگه پێدانی.
ئه‌وانه‌ى كه رِاڤه‌ى قورئانیان كردووه، هه‌میشه له ده‌قه ئه‌ێلییه‌كان لایانداوه، به‌دواى ته‌ئویلاتا گه‌رِاون، تاوه‌ك و ده‌قه‌كان رِێك بكه‌نه‌وه و به جۆرێك بیگونجێنن كه نه‌بێته جێگاى پرسیارى خه‌ڵكی، له ئایه‌تێكدا خوداكه‌ى محه‌ممه‌د باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌هه‌شتى نه‌برِاوه‌ت ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وا خۆت له ئاره‌زووه‌كانت بگره‌ره‌وه، له‌هه‌مانكاتدا به به‌هانه‌ى حه‌ڵاڵ بوون گه‌لێك ئاره‌زوو بازی به ده‌قى قورئانی حه‌ڵاڵ ده‌كرێت بۆ محمد، نه‌ك هه‌ر سێكسكردن له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیاندا، بگره له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌كه‌رانه‌شدا كه له‌شه‌رِه‌كاندا گیراون، یاخود كرِدراون، گونجا و رِێگه پێدراوه.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: (وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى، فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى) [16]
واته: ئه‌وه‌ى له پایه‌ى خودا ترسابێت و جڵه‌وى نه‌فسى خۆى گرتبێته‌وه، له هه‌موو هه‌واو ئاره‌زوویه‌كی ، بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ى مانه‌وه‌و گوزه‌رانێتی.
ئایه‌تى دووه‌م: (وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيم) [17] واته: حه‌رامه لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه مێردیان هه‌یه، جگه له كه‌نیزه‌گه‌كانتان، خوا برِیارى داوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ى كه باس كراون، حه‌ڵاڵه بۆتان به‌هۆى ماڵ و دارایتانه‌وه هاوسه‌ر بگرن، تا چوار ئافره‌ت، هه‌تا داوێن پاك بن و له سنورى رِه‌وشتى به‌رز ده‌رنه‌چن. ئه‌گه‌ر له‌م ئایه‌ته‌دا سه‌رنج بده‌یت، باس له‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه هاوسه‌ریان هه‌یه و ده‌ڵێت: حه‌رامن بۆتان، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه ده‌بنه كه‌نیزه‌كی مسوڵمانه‌كان ئه‌گه‌ر مێردیشیان هه‌بێ حه‌ڵاڵن. به‌رِاستى ئه‌مه ئه‌وپه‌رِی ئاره‌زوو بازی و رِاده‌ى نا ئینسانییه، كه ده‌توانن له‌سه‌ر و چوار ژنه‌كه‌یانه‌وه په‌نابه‌رنه به‌ر كاره‌كه‌ر و كه‌نیزه‌گه‌كانیان*.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئایه‌تێكی تر ده‌ڵێت: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاء اللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّاتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَالَاتِكَ اللَّاتِي هَاجَرْنَ مَعَكَ وَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةً لَّكَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِي أَزْوَاجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَّحِيماً)[18] واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئێمه بێگومان ئه‌و هاوسه‌رانه‌تمان بۆ حه‌ڵاڵ كردوی، كه ماره‌ییت پێ به‌خشیون، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه كه‌نیزه‌كی تۆن و له جه‌نگدا به‌دیل گیراون، هه‌روه‌ها هه‌ر ئافره‌تێكی برِوا دار كه ویستى خۆى پێشكه‌شى تۆ بكات و پێغه‌مبه‌ریش ویستى ماره‌ى بكات ، كه ئه‌مه‌یان تایبه‌ته به تۆ پێغه‌مبه‌ر نه‌ك ئیمانداران، به‌رِاستى ئێمه رِێو شوێنمان بۆ ئیمانداران رِوونكردۆته‌وه، به‌رامبه‌ر هاوسه‌ران و كه‌نیزه‌كه‌كانیان، ئه‌م رِوونكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه هیچ دڵته‌نگی و غه‌مباریه‌ك داتنه‌گرێت و وابزانیت كه تۆ له‌سنور ده‌رچویت، هه‌میشه خودا لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه*.
تێرِامان له‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌ت بۆ رِوونده‌كاته‌وه كه رِێگه به محمد ده‌دات به ویستى خۆى ئاره‌زووى خۆى موماره‌سه بكات و هه‌رگیز بێتاقه‌تیش نه‌بێت و مژده‌ى ده‌داتى به‌و هه‌موو ژن و كه‌نیزه‌كه‌شه‌وه له‌سنور ده‌رنه‌چووه.
10- حه‌ڵاڵ بوونى مه‌ى له قیامه‌ت و حه‌رامبوونى له دنیا.
بۆچى خوا مه‌ى له دنیا حه‌رام كردوه‌و له قیامه‌ت ده‌ڵێ: به‌تامه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یخۆنه‌وه؟
ئایا كاتێك مه‌ى له دنیادا شتێكی خراپه و قه‌ده‌غه ده‌كرێت، بۆچى له قیامه‌تدا حه‌ڵاڵ ده‌كرێت؟، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه رِاڤه‌ى قورئانیان كردووه، ده‌ڵێن: مه‌ى له رِۆژى دوایدا وه‌كو مه‌ی دنیا نییه و ته‌واو جیاوازه، ئایا كه جیاوازه له مه‌ى دنیا‌و هیچى له‌و ناچێت، كه‌واته بۆ ناونراوه مه‌ى و هه‌مان ناوى دنیاى به‌سه‌ردا دراوه، به‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه ته‌ئویلاتن و دوورن له رِاستیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ى له قیامه‌تدا، كۆمه‌ڵێك جیاوازی ساده‌ى بۆ كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ى تامی خۆشه و سه‌ر نایه‌شێنێت، ده‌نا هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر رِاده‌ى كحولی مه‌ى نه‌كراوه له قیامه‌تدا.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) [19]
واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه برِواتان هێناوه مه‌ی و قومار و گۆشتى ماڵاتی سه‌ربرِاو كه بۆ غه‌یرى خوا سه‌ربرِاون، له‌و شوێنانه‌ى كه خه‌ڵك به پیرۆزی داناون. وه بورج و حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆى هه‌ڵدانى زاره‌وه، ئه‌مانه هه‌ر پیسن و له كار و كرده‌وه‌ى شه‌یتانن، كه‌واته ئێوه‌ش خۆتانى لێ به‌دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن.
ئایه‌تى دووه‌م: (مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَا أَنْهَارٌ مِّن مَّاء غَيْرِ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِن لَّبَنٍ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِّنْ خَمْرٍ لَّذَّةٍ لِّلشَّارِبِينَ وَأَنْهَارٌ مِّنْ عَسَلٍ مُّصَفًّى وَلَهُمْ فِيهَا مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ وَمَغْفِرَةٌ مِّن رَّبِّهِمْ كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِي النَّارِ وَسُقُوا مَاء حَمِيماً فَقَطَّعَ أَمْعَاءهُمْ) [20]
واته: وێنه‌ى به‌هه‌شت ئه‌مه‌یه، چه‌نده‌ها رِووبارى له ئاوی سازگار و چه‌نده‌ها رِووبارى شیر و چه‌نده‌ها رِووبارى (مه‌ى)، كه له خواردنه‌وه‌ى بێزار نابن و له‌به‌رچاوتان ناكه‌وێ.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به كاریگه‌رى و جیاوازی سه‌رخۆش بوونى مه‌ى له دنیا‌و له قیامه‌ت نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ى قیامه‌ت بێزار نابن لێی).
11- بێبرِواكان له نێوان برِیارى كوشتن و نه كوشتندا.
ئه‌گه‌ر له‌و ئایه‌ته حوكمیانه ورد ببینه‌وه، كه سه‌باره‌ت به كوشتن یاخود مانه‌وه‌و نه‌كوشتنى كافران وتراون، ئه‌وا ناتوانین بگه‌ینه برِیارێكى ته‌واو، ئایا ده‌بێت بكوژرێن یاخود نا؟ قورئان له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌قى ته‌واو جیاوازى هێناوه، كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زو و برِیارى كاتى كه هه‌ركاته و برِیارێك دراوه، بێ گوێدانه برِیارى پێشوتر وه‌ك ده‌توانین له ئایه‌ته‌كاندا رِوونتر بیبینین.
به‌شى یه‌كه‌م (( ئایاته‌كانى كوشتنى كافران)
((يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفاً مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ)) [21]
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر، هانى ئیمانداران بده له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌وانه‌ى كه كۆسپن له رِێگاى گه‌یاندنی رِێبازی خودا، ئه‌گه‌ر 20 كه‌سى خۆرِاگر هه‌بێ له ئێوه، ئه‌وا زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر 200 كه‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د كه‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وا زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر 1000 كه‌سدا، چونكه به‌رِاستى ئه‌وان كه‌سانێكن كه تێناگه‌ن.
((وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِينَ))[22] واته: ئه‌گه‌ر كافران وازیان نه‌هێنا بیانكوژن، هه‌تا ئاشوب و ناخۆشى نه‌مێنێ، هه‌تا دین و فه‌رمانرِه‌وایی هه‌ر بۆ خودا بێت. ((قَاتِلُواْ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلاَ بِالْيَوْمِ الآخِرِ وَلاَ يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللّهُ وَرَسُولُهُ وَلاَ يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُواْ الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ)) [23] واته: ئه‌ى ئیمانداران، ئه‌وانه بكوژن كه باوه‌رِیان به خودا‌و به رِۆژى دوایی نییه و ئه‌و شتانه‌ى كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى به حه‌رامیان داناوه به حه‌رامی نازانن و په‌یرِه‌وى دینى رِاست ناكه‌ن، هه‌روه‌ها جوله‌كه‌و مه‌سیحییه‌كان بكوژن تا ناچار ده‌بن باج بده‌ن پێتان. ((وَدُّواْ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَاء فَلاَ تَتَّخِذُواْ مِنْهُمْ أَوْلِيَاء حَتَّىَ يُهَاجِرُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدتَّمُوهُمْ وَلاَ تَتَّخِذُواْ مِنْهُمْ وَلِيّاً وَلاَ نَصِيراً)) [24] واته: ئه‌وان ئاواته خوازن ئێوه‌ش بێباوه‌رِبن، چۆن خۆیان بێباوه‌رِبوون، ئه‌وكاته هه‌ردوولاتان یه‌كسان ده‌بن له بێباوه‌رِیدا، كه‌واته مه‌بنه پشتیوانى ئه‌وان هه‌تا كۆچ ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر یاخیبوون و پشتیان تێكردن، ئێوه له‌هه‌ر كوێیه‌كدا پێیان گه‌یشتن بیانگرن و بیانكوژن، هه‌رگیز نه‌كه‌ن ئه‌وان بكه‌نه دۆست و پشتیوانى خۆتان. ((فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ لاَ تُكَلَّفُ إِلاَّ نَفْسَكَ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَسَى اللّهُ أَن يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَاللّهُ أَشَدُّ بَأْساً وَأَشَدُّ تَنكِيلاً)) [25] ئه‌ى محه‌ممه‌د شه‌رِ بكه‌و بكوژه له پێناوى خودادا، چونكه ئه‌و ئه‌ركه هه‌ر له‌سه‌ر شانی خۆته، وه هانى برِوا دارانیش بده ئومێدیان هه‌بێ، كه خودا هێز له بێباوه‌رِان بسه‌نێته‌وه‌و زاڵتان بكات به‌سه‌ریاندا، چونكه خودا هێز و ده‌سه‌ڵاتی زۆره.
((فَإِذا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنّاً بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاء حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ)) [26] واته: كاتێك گه‌یشتن به بێبرِواكان بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن و سه‌ریان ببرِن، هه‌تا كاتێك زۆربه‌یان ده‌كوژن و ئینجا كه هێزیان نه‌ما به‌دیل بیانگرن و توند باڵیان ببه‌ستن وپاشان یا به پیاوه‌تی و منه‌ت یا به گۆرِینه‌وه‌و پاره رِزگاریان بكه‌ن، تا شه‌رِ كۆتایی دێت و دوژمنان چه‌ك داده‌نێن، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆى تۆڵه‌ى لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێ به‌یه‌كترى تاقیتان بكاته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه له پێناوى خودادا شه‌هید بوون هه‌رگیز پاداشتیان به زایه ناچىَ. ((يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ)) [27] واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر دژى كافر و دوو رِووه‌كان بجه‌نگه و توند‌و تیژبه له‌گه‌ڵیان، ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامیان دۆزه‌خه.
به‌شى دووه‌م (ئایاته‌كانى ئازار نه‌دانى بێباوه‌رِان)
ئه‌م ئایاتانه ته‌واو پێچه‌وانه‌و دژى ئایه‌ته‌كانى به‌شى یه‌كه‌من. ((وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ وَدَعْ أَذَاهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلاً))[28] واته: مل كه‌چ و فه‌رمان به‌ردارى كافر و دوورِوه‌كان مه‌به، گوێ مه‌ده به‌و ئازار و ناخۆشیانه‌ى كه دروستى ده‌كه‌ن بۆ خۆت و بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ت، پشت به خوا ببه‌سته، ته‌نها خواش به‌سه هه‌تا پشتیوان و یاریده‌ده‌رتان بێت. له‌م ئایه‌ته‌دا نه‌ك هه‌ر فه‌رمان به كوشتنی كافران ناكات به‌ڵكو فه‌رمان ده‌كات گه‌ر ئه‌وانیش ئازاریان دان له‌دڵى نه‌گرن.
((لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ)) [29]
به‌هیچ جۆرێك زۆركردن نییه له وه‌رگرتنى بیر‌و باوه‌رِى ئایینی ئیسلامدا، چونكه به‌رِاستى رِێبازی رِاست و دروست، رِوون و ئاشكرا بووه و جیابۆته‌وه له گومرِایی، جا ئه‌وه‌ى باوه‌رِى نه‌بێ به گومرِایی و باوه‌رِى دامه‌زراوبێت به خودا جا بێگومان ئه‌وكه‌سه ده‌ستى گرتوه به هێزى رِزگاربوونه‌وه.
ئه‌م ئایه‌ته دژى زۆرێك له ئایه‌ت و قسه‌كانى محه‌ممه‌ده كه له‌زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى پێشوودا باسمانكرد، ئاشكرایه هه‌موو كوشتن و كوشتاره‌كه‌یان له‌سه‌ر كافربوونى خه‌ڵك و برِوا نه‌بوونیانه به ئیسلام، هه‌روه‌ها وته‌یه‌كی محه‌ممه‌د هه‌یه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، فه‌رمانى پێكراوه خه‌ڵك بكوژێ تاكو شه‌هاده‌ت ده‌هێنن و فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. كه له خواره‌وه ئاماژه به وته‌كه‌ى ده‌كه‌ین:
عن ابن عمر رضي الله عنهما ، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ( أمرت أن أقاتل الناس ، حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله ، وأن محمدا رسول الله ، ويقيموا الصلاة ، ويؤتوا الزكاة ، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام ، وحسابهم على الله تعالى ) [30] ((لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَيْرٍ فَلأنفُسِكُمْ وَمَا تُنفِقُونَ إِلاَّ ابْتِغَاء وَجْهِ اللّهِ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ))[31]
واته: ئه‌ى محه‌ممه‌د هیدایه‌تدانى ئه‌و خه‌ڵكه له‌سه‌ر تۆنییه، به‌ڵام خوا هیدایه‌ت و رِێنوێنی هه‌ركه‌سێكى بوێت ده‌یدات، هه‌ر خێرێكیش ئه‌نجام بده‌ن سوده‌كه‌ى بۆ خۆتانه، ئه‌ى برِواداران هیچ شتێك نابه‌خشن، مه‌گه‌ر بۆ رِه‌زامه‌ندی خودا نه‌بێت. له‌م ئایه‌ته‌دا نه‌وه‌ك هه‌ر كوشتن، به‌ڵكو باس له‌وه ده‌كات خێر و سه‌ده‌قه‌ش بكرێت به كافران.
((وَقُل لِّلَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ وَالأُمِّيِّينَ أَأَسْلَمْتُمْ فَإِنْ أَسْلَمُواْ فَقَدِ اهْتَدَواْ وَّإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَاللّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ))[32] واته: به‌وانه بڵێ كه كتێبیان بۆ هاتووه، به‌وانه‌ش كه نه‌خوێنده‌وارن له عه‌ره‌به موشریكه‌كان، ئایا ئێوه ته‌سلیمبوون به خودا‌و مسوڵمان بوون، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌سلیمبوون ئه‌وه به‌رِاستى ماناى وایه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵكه‌ن و باوه‌رِنه‌هێنن ئه‌وه ته‌نها گه‌یاندنى په‌یامه‌كه له‌سه‌ر تۆیه، خودا‌ش بینایه به به‌نده‌كانى. به پێى ئه‌م ئایه‌ته، به‌رِوونى دیاره كه محه‌ممه‌د ته‌نها ئه‌توانێ بانگه‌واز بكات و كوشتنی به‌نده‌كان و زۆر لێكردنیان كارى ئه‌و نییه.
((وَلَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكُواْ وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظاً وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ))[33] واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه، ئه‌وان موشریك نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌كردووه به چاو‌دێر به‌سه‌ریانه‌وه، تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نییه‌و هیدایه‌تیان بده‌یت. ئه‌م ئایه‌ته‌ش ئه‌وه رِوونده‌كاته‌وه كه محه‌ممه‌د هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و بۆى نییه زۆر له كافرو موشریكه‌كان بكات. )) وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُواْ مُؤْمِنِينَ ، وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تُؤْمِنَ إِلاَّ بِإِذْنِ اللّهِ وَيَجْعَلُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لاَ يَعْقِلُونَ))[34]
واته: خۆ ئه‌گه‌ر خودا بیویستایه، ده‌یتوانى به زۆر هه‌ر هه‌موو دانیشتوانى زه‌وى ناچار بكات كه باوه‌رِبهێنن، جا ئایا ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت زۆر له خه‌ڵكی بكه‌یت بۆئه‌وه‌ى برِوا بهێنن، هیچ كه‌س بۆى نییه باوه‌رِ بهێنێت، هه‌تا ویستى خوداى له‌سه‌ر نه‌بێت، خودا سزاى توند‌و رِسواكه‌رى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه برِوا ناهێنن.
من نامه‌وێ له‌سه‌ر بابه‌تى ئایا مرۆڤ كاره‌كان له‌ده‌ست خۆیدایه، یاخود خودا كاره‌كانى پێده‌كات، ئه‌مه بابه‌تێكی دوور‌و درێژه‌و رِه‌خنه‌یه له‌سه‌ر زۆرینه‌ى ده‌قه‌كانى قورئان، ئه‌م ئایه‌ته‌ش باس له‌وه ده‌كات كه خودا ویستی نییه، ئه‌گینا هه‌موو خه‌ڵك ئیماندار ئه‌بوون، به‌ڵام خودا نایه‌ڵێت برِوا بێنن و ملكه‌چى كردوون به برِوا نه‌هێنان.
12- سه‌ره‌مه‌رگی فیرعه‌ون له نێوان برِوا هێنان و برِوا نه‌هێنانیدا:
ئایا فیرعه‌ون برِواى هێناوه‌و رِزگارى بووه، یاخود برِواى نه‌هێناوه و خنكاوه‌و له‌ناو چووه، به دوو شێوازى جیا، قورئان ئه‌م چیرۆكه ده‌گێرِێته‌وه دووجۆره كه ته‌واو دژیه‌كن و یه‌كترى به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: ((وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْياً وَعَدْواً حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنتُ أَنَّهُ لا إِلِـهَ إِلاَّ الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَاْ مِنَ الْمُسْلِمِينَ))[35] نه‌وه‌ى ئیسرائیلمان به ده‌ریادا په‌رِانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازانى بۆ سته‌م شوێنیان كه‌وتن، تا ئه‌وكاته‌ى كه فیرعه‌ون خه‌ریكبوو ده‌خنكا، له‌وكاته‌دا وتى وا ئیتر باوه‌رِم هێنا به‌وه‌ى كه هیچ خودایه‌ك نییه، جگه له‌و خودایه‌ى كه نه‌وه‌ى ئیسرائیل باوه‌رِى پێهێناوه و من ئیتر له مسوڵمان و ملكه‌چانم. له‌م ده‌قه‌دا به‌هیچ جۆرێ ئاماژه بۆ خنكاندنی فیرعه‌ون ناكات و ده‌ڵێ: خه‌ریك بوو ده‌خنكا پاشان ئاماژه‌یه‌كی رِوون به برِوا هێنانه‌كه‌ى ده‌كات، رِه‌نگه قورئان پێشتر بیرى له‌وه نه‌كردبێته‌وه كه ئاوا به‌وردی سه‌یرى دێرِه‌كانى ده‌كرێت و به‌ساده‌یی به‌سه‌ریا رِۆشتووه. ئایه‌تى دووه‌م: ((فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ الأَرْضِ فَأَغْرَقْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ جَمِيعاً))[36] واته: فیرعه‌ون ویستى له‌سه‌ر زه‌وی میسر، به‌یه‌كجارى به سوكایه‌تى كردنه‌وه ده‌ربه‌ده‌ریان بكات، ئێمه‌ش نوقمى ده‌ریامان كرد خۆى و هه‌رچى ئه‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵیدابوون*. ((فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ))[37] فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانى و ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌یمان پێچایه‌وه‌و فرِێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، سه‌رنج بده بزانه چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی سته‌مكاران. له‌م دوو ده‌قه‌دا به‌رِوونی ئاماژه به برِوا نه‌هێنان و تیاچوونى فیرعه‌ون و ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ى ده‌كات، كه به ته‌واوى دژیی ده‌قه‌كه‌ى پێش‌و تره.
13- زه‌وى پێشتر دروست كراوه یاخود ئاسمان.
سه‌باره‌ت به دروستكردنی زه‌وی و ئاسمان له قورئاندا ناكۆكی هه‌یه و به ئایه‌تێك ده‌ڵێ، زه‌وی زووتر دروست كراوه، له هه‌مانكاتدا له ئایه‌تێكى تردا ده‌ڵێت ئاسمان پێشتر دروست كراوه، كه ئه‌م (تناقچ) ه گه‌وره‌یه جێگاى سه‌ر سورِمانه و نارِێكییه‌كی گه‌وره‌یه.
ئایه‌تى یه‌كه‌م: ((قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَاداً ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ{9} وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاء لِّلسَّائِلِينَ{10} ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعاً أَوْ كَرْهاً قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ))[38] ئه‌ى محه‌ممه‌د پێیان بڵێ، باشه ئێوه باوه‌رِتان به‌و زاته نییه كه زه‌وی له دوو رِۆژدا دروست كردووه، ئێوه‌ش هاوه‌ڵى بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن ئه‌و به‌دیهێنه‌رو و دروست كاره، په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه، له سه‌ر زه‌وی شاخه‌كانى دامه‌زراندووه به‌ره‌كه‌تى زۆرى تێدا دابینكردوو،ه هه‌موو رزق و رۆزیه‌كی تێدا برِیار دراوه هه‌مووى له ماوه‌ى چوار رِۆژدا به دوو رِۆژه‌كه‌ى پێشوه‌وه، تا داخوازییه‌كانى مرۆڤ جێبه‌جىَ بكات، ئینجا دواى زه‌وی ویستى ئاسمان دروست بكات كه ئه‌وكاته ئاسمان دوكه‌ڵ بوو، پاشان به ئاسمان و زه‌وى وت، فه‌رمان به‌ردار و مل كه‌چ بن، به خۆشى خۆتان یان به زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه، هه‌ردوو لا خێرا وتیان ملكه‌چى تۆین و چۆن ده‌فه‌رمووى وا ده‌كه‌ین.
((هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ))[39] واته: واته خودا هه‌موو شتێكی له زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست كردووه، دواى زه‌وی ویستى ئاسمان دروستبكات، بۆیه به حه‌وت چین دروستى كردووه و رِێكی خست، هه‌ر خۆشى به هه‌موو شتێك زانا و ئاگاداره. ئه‌م دوو ئایه‌ته به بێ (تأویل) و به ڕوونی ده‌یسه‌لمێنن، زه‌وی دروستكراوه پاشان ئاسمان دروستكراوه.
ئایه‌تی دووه‌م: ((أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقاً أَمِ السَّمَاء بَنَاهَا{27} رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا{28} وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا{29} وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا ))[40] ئایا دروستكردنى ئێوه گرانتره یاخود به‌دیهێنان و دروستكردنی ئه‌م ئاسمانه كه هه‌ر خۆى دروستى كردووه به به‌رزیه‌وه رِیگرتووه، به‌و په‌رِی رِێكوپێكیه‌وه به دیهێناوه، شه‌وگاره‌كه‌ى تاریككردووه و كاتى چێشته‌نگاویشى رِووناككردووه، پاشان زه‌وی به ته‌ختى بۆ دروست كردون.
له‌م ئایه‌ته‌یاندا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ى ئاسمان به‌بێ كه‌موكورِى و به هه‌موو پێویستیه‌كانیه‌وه دروستكرا، پاشان زه‌وی دروستكراوه، كه ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ى دوو ئایه‌ته‌كه‌ى تره، كه ئه‌مه بێئاگایی قورئانه له ئایه‌ته‌كانى خۆى و ورد نه‌بوونه‌وه‌یه له وشه‌كانى خۆى.
[1] كهف 27 [2] نحل 101 [3] بقرة 106 [4] نسا‌ء 157 [5] ال عمران 55 [6] السجدة 5 [7] المعارج 4 [8] المائدة 69 * له‌م ئایه‌ته‌دا (الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَادُواْ وَالصَّابِؤُونَ وَالنَّصَارَى) هه‌ریه‌ك له آمَنُواْ وه هَادُواْ وه الصَّابِؤُونَ وه النَّصَارَى به حه‌رفی عطفى واو عطف كراون وه هه‌موویان یه‌ك إعرابيان هه‌یه‌و له حاله‌ی نه‌صبدان و به‌یه‌ك مه‌به‌ست باسیكردوون ، ناكرێ كه‌سیان جیابكرێته‌وه. [9] ال عمران 85 [10] الحجر 85 * ئه‌م ئایه‌ته له سوره‌تى الحجر دایه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سوره‌تانه‌ى، له مه‌ككه‌دا وتراون، ئه‌وه‌ى ده‌توانرێت تێبینی بكرێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سوره‌تانه‌ى له مه‌ككه‌دا و له‌كاتى لاوازی‌دا وتراون، زیاتر نه‌رمونیانیان پێوه دیاره، چونكه نه‌گه‌یشتبوونه ده‌سه‌ڵات. [11] التوبة 73 * به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته له سوره‌تى (التوبه)دایه، بۆیه نه‌رم و نیانى پێوه دیار نییه، چونكه ئه‌م سوره‌ته مه‌ده‌نییه و له مه‌دینه و له‌سه‌رده‌می به‌هێزى و ده‌سه‌ڵاتدا وتراوه، ده‌توانین تێبینی ئه‌مه له زۆربه‌ى سوره‌ته‌كانى مه‌دینه‌دا بكه‌ین. [12] الأعراف 28 [13] الإسرا‌ء 16 [14] البلد 1 [15] التين 3 [16] النازعات 40,41 [17] النساء 24 * كه‌نیزه‌گ ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه له شه‌رِدا گیراون، یاخود كرِدراون، یان به هه‌ر هۆیه‌كى دی بوونه‌ته به‌نده، ئه‌م كاره سێكسییه، له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌گه‌كاندا به‌بێ ماره‌برِینه‌و ماره‌برِین ته‌نها بۆ چوار ژنه‌كه‌یه. [18]الاحزاب 50 [19] المائدة 90 [20] محمد 15 [21] الأنفال 65 [22] البقرة193 [23] التوبة 29 [24] النساء 89 [25] النساء 84 [26] محمد 4 [27] التوبة73 [28] الاحزاب48 [29] البقرة256 [30] رواه البخاري و مسلم . المسند الصحيح لا25 [31] البقرة 272 [32] ال عمران 20 [33] الأنعام 107 [34] يونس 99,100 [35] يونس 90 [36] الأسراء 103 * له‌ناو میسریه‌كاندا چه‌نده‌ها فیرعه‌ون هه‌بوون، به‌ڵام قورئان بێئاگایه له‌و فیرعه‌ونانه، لاى قورئان ته‌نها یه‌ك فیرعه‌ون هه‌یه، ئه‌ویش دوژمنه‌كه‌ى مو‌سا بووه، كێشه‌ى قورئان ئه‌وه‌یه كه ته‌نها رِووداوه‌كانى بیستووه‌و ده‌یگێرِێته‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كات ناكات، كات پێگه‌یه‌كى ونى هه‌یه له قورئاندا، به هه‌مان شێوه ئاماژه بۆ شوێنكردن زۆر ناوازه‌و ده‌گمه‌نن له قورئاندا ،كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه قورئان ته‌نیا گێرِانه‌وه‌ى چیرۆكه كۆنه بیستراوه‌كان بووه، ئه‌م وته‌یه‌ى من تازه نییه، به‌ڵكو عه‌ره‌بی جاهیلی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى قورئاندا به محه‌ممه‌د یان وتووه، كه له‌چه‌ندین شوێنى قورئاندا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت (( إذا تتلى عليه آياتنا قال أساطير الأولين) المطففين 13 به قورئانیان ده‌وت ئه‌مانه هیچ نین، ته‌نیا چیرۆكه بێ‌مانا و خورافییه‌كان نه‌بێ كه له باو و باپیرانمان بیستووه. [37] القصص40 [38] فصلت 9-11 [39] البقرة 29
|