دیمستۆرا کورد به ئا‌گادێنی، یاخود کورد ئه‌و به‌ئاگا دێنی؟
عه‌بدوسه‌تار شوانی
له پاش ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ی دوای رووخانی رژێمی به‌عسی فاشستیی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ، که به پێنج ساڵی ره‌به‌ق ده‌خه‌مڵێنرێ، تا ئه‌مڕۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد نه‌یتوانیوه هیچ هه‌نگاوێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی کوردستان بهاوێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که قه‌ره‌بووی هه‌ندێ ئاواره‌ی کورد بکاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هاورده‌ی عه‌ره‌ب که زۆربه‌یان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان. وه‌هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مڵکایه‌تی هه‌ندێ زه‌وی کشتوکاڵی بۆ خاوه‌نه‌کانیان. ئایا ئه‌مه سه‌لماندنی ئه‌وه‌نیه که کورد له سیاسه‌تدا هه‌ژاره‌و له گفتووگۆدا زۆر خۆشباوڕه؟ ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد دان به‌وه‌دابنێت که له سیاسه‌تی خۆیدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کاندا شکستی هێناوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی ئه‌و ناوچانه له مادده‌ی 58 یاسای کاتی به‌ڕیوه‌بردنی ئێراق گوازرایه‌وه بۆ مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراق و دوای ته‌واوبوونی ماوه یاساییه‌که‌ی له 31. 12. 2007 دا گه‌یشته پێشنیاره ڕاپۆرته گاڵته‌جاڕییه‌که‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ستیفان دیمستۆرا.
له کاردانه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی دیمستۆرادا، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. ده‌ڵێت ' ئێمه له گفتوگۆکانماندا له‌گه‌ڵ دیمستۆرا وا ڕێکنه‌که‌وتبووین.. هتد' . به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کان، له‌کاتی گفتوگۆکاندا سه‌رکردایه‌تی کورد له‌گه‌ڵ نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر سێ قۆناغ رێکه‌وتبوون ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2005 . که ده‌بوایه قۆناغی یه‌که‌م ئه‌وناوچانه‌ی که کورد له‌سه‌دا 70 ی به‌ده‌ستهێناوه تا کۆتایی ساڵی 2008 بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. قۆناغی دووه‌م، ئه‌وناوچانه‌ی که کورد له سه‌دا 30 بۆ 70 ی به‌ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ ناوچه قورس‌و ئاڵۆزه‌کان مه‌به‌ست (که‌رکوکه) دوابخرێت بۆ ساڵی 2009 . قۆناغی سێیه‌م، ئه‌وناوچانه‌ی که کورد له‌سه‌دا 30 که‌متری ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا، به‌مه‌ش هه‌رچه‌نده کورد ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی زۆری له‌ده‌ستده‌داو به‌رپرسیرێتی مێژوویی ئه‌که‌وته ئه‌ستۆی، به‌ڵام ڕپۆرته‌که له‌وه خراپتربوو، به‌وه ده‌چوو که عه‌ره‌بێکی به‌عسی و تورکێکی فاشیست نووسیبێتی، نه‌ك نێردراوێکی به‌ئه‌زمونی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕه‌گه‌ز سویدی داینابێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو لیژنه‌و کۆمیته‌یه‌ی که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم، حکومه‌تی هه‌رێم، پرله‌مانی کوردستان، مه‌کته‌بی سیاسی (ی. ن. ك) ، مه‌کته‌بی سیاسی (پ. د. ك) و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه وه‌زاره‌تی ناوچه‌دابڕاوه‌کان، هیچ نه‌کراو تائێستا سه‌رکردایه‌تی کورد دان به‌شکستی خۆی ناهێنێ، ئایا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان له‌دوای پێنج ساڵ، هه‌ڵسا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو لیژنه‌و کۆمیتانه‌و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنی یه‌ك لیژنه بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 کات به‌سه‌ربردنه یان به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه؟
17.07.2008 نه‌رویج Shwany88@hotmail.com
|