په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١\٢٠١٣

دوای دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ھەڵاتنی دیکتاتۆر بن عەلی..

تونس و دەسەڵاتی ئیسلامی بە ناجێگیریی ھەنگاو دەنێن.


ئامادەکردنی: ئاراس رەشید


ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جەنیوەری کە دووساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شۆڕشی تونس کە لەئەنجامدا بوو بەھۆی ڕاکردنی سەرۆکی ئەو ووڵاتە بن عەلی. بەو بۆنەوە ئاھەنگ دەگێڕدرێت، بەڵام لەکەشوھەوایەکی پڕ لەدڵەڕاوکێ، بەھۆی خۆپیشاندان و کاری توندو تیژی لەبەر جێگیر نەبوونی باری کۆمەڵایەتی و سیاسی و باری ئابووری قەیراناوی وھەڕەشەکردنی جیھادیەکان و تەنگەژەی دەستووری داھاتوو.

لەجێی خۆشی و شادی و ھیوا، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕش لەتونس لە ١٤ی جەنیوەری ٢٠١٢، پاش سەرکەوتنی یەکەم ڕاپەڕینی بەھاری عەرەبی لەو ووڵاتە، دڵە ڕاوکێ وبەردەوامی ھەژاری و کەم دەرامەتی باڵی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگادا. سەرەڕای ڕووخانی دیکتاتۆر زین العابدین بن عەلی، کەژیانی دوورخراوەیی بەسەر دەبا لە عەرەبستانی سعودیە، پاش دەسەڵاتی ڕەھای ٢٣ ساڵ.

بێکاری ١٧٪ بالی کێشاوە بەسەر ئامادە بەکاران. پاشەکشەی سەرمایەگوزاری بە ڕێژەی ٦٪ لە ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ئاستی ولاتدا، وە بە ٢٠-٤٠٪ لە ناوچەکانی خۆرئاوا کە لانەی شۆڕش بوون.

(سالم العیاری) سەرۆکی یەکێتی بێکارانی خاوەن بڕوانامەکان، دەڵێت" بە پێچەوانەی قسەکانی حکومەت، ڕێژەی بێکاری لەوەتەی شۆڕش ھەڵگیرساوە لەزیاد بووندایەو خاوەن بڕوانامەکانی زانکۆ سێ یەکی پێک دەھێنن و نزیکەی نیو ملیۆن خوێندکار داوای کار دەکەن. ئەوەشی زیاد کرد کە " لایەنگریە سیاسیەکان و واستە و گەندەڵی بەجارێک باری ئابووری فشەڵ و ناجێگیر کردووە".

بە پێی قسەکانی دیپلۆماتێکی خۆرئاوایی. ھەلومەرج لەتونس لەسایەی دەسەڵاتی حزبی نەھزەی ئیسلامی، پاش ئەوەی لەھەڵبژاردنەکانی ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١ دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرت. دەڵێ" لە دەوری بازنەیەکی بەتاڵدا دەخولێینەوە"بە بێ ھیچ پێشکەوتنێک.

ھەروەھا باشترین پێناسەش بۆ ئەو ھەلومەرجە ڕووداوەکانی ١٧ی دیسەمبەری ڕابردوو بوو، بەبۆنەی یادکردنەوەی دەست پێکردنی ڕاپەڕین لەسەر بن عەلی لە ( سیدی بو زید) . کاتێک کەسەرۆک مەرزوقی و سەرۆکی ئەنجومەنی دامەزراندن مستەفا بن جعفر یان بەردباران کرد، کە بۆ ئەو بۆنەیە ھاتبوون.

ھەروەھا ووڵات بزووتنەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی بەردەوام و ڕێکخراوی بەخۆوە دەبینێ. ھەروەک ئەوەی لەدیسەمبەری رابردوو لە ( سلیانە) باکوری خۆرئاوا ڕووی داو بووە ھۆی بریندار بوونی پتر لە ٣٠٠ کەس. ھەروەھا، پێنج شەممەی ڕابردوو ١١/١٢ لە شارۆچکەی ( بنقردان) ی باشوور، جەماوەر لە تووڕەییان بنکەی پۆلیس و گومرگیان ئاگر تێبەردا. بەو بۆنەوە (ڕاشد غەنووشی) سەرۆکی حزبی نەھزەی ئیسلامی لەرۆژی ھەینیدا ھۆشداری دا لەڕوودانی ئەو جۆرە ڕووداوانە، ھەروەھا گوتی" نامانەوێت شۆڕشی تونس بگۆڕێت بەگێرەشێوێنی و تونس وەک سۆماڵی لێبێت". واتە" توند و تیژی شۆڕش پیرۆز ناکات بەڵکو بە پێچەوانەوە دەیڕوخێنێ".

سەرەڕای ئەوانەش، دەسەڵاتداران و حکومەتەکەی سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ ئاھەنگ گێڕان لەساڵ ڕۆژیدا کە دەکاتە ١٤ی جەنیوەری، و شارەکانیان ڕازاندۆتەوە بەئاڵای نیشتمانی و خێوەتیان ھەڵداوە بۆ گێڕانی مەراسیمی ڕۆشنبیری بەو بۆنەوە. وا بڕیارە ھەر یەک لەنوێنەرانی ووڵاتانی میسرو لیبیا کە گۆڕانکاریان تێدا کرا بەبۆنەی بەھاری عەرەبیەوە. ئەوە جگە لە مەحمود عباس سەرۆکی فەلەستین ئامادە بن.

وا چاوەڕوان دەکرێت ھەر ئەو ڕۆژە کۆبوونەوەیەک بکرێت لەنێوان دەسەڵاتی مەرکەزی و نەقابە سەرەکیەکان و ڕێکخراوی خاوەن کار.

حکومەتیش جەختدەکاتەوە لەسەر دەستکەوتەکانی شۆڕش، بەتایبەت ئازادی ڕادەربڕین و فرە حزبی سیاسی و گەشەی ئابووری ( بەگوێرەی قسەی حکومەت) لە ( -٢٪ لە ٢٠١١ بۆ ٣.٥٪ لە ٢٠١٢).

بەڵام سەرەڕای ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان لایەنگرانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن، دەسەڵاتداران ڕووبەڕووی گەشەی کەمایەتی ئیسلامی توندڕەو بوونەتەوە. لەگەڵ نزیک بوونەوەی ئەو یادە، ڕێوشوێنی ئەمنی توندگیراوەتەبەر. سەرچاوەیەکی ئەمنی گوتی" ئەگەری ڕوودانی ھێرش دەکرێت لەلایەن کۆمەڵی چەکدار، کە لەم ھەفتانەی ڕابردوودا ھەندێک لە ئەندامانیان دەستگیر کران". ھەمان سەرچاوە گوتی" ئەم کۆمەڵانە خاوەنی چەکن، مەترسی ڕاستەقینەن بۆ سەر تونس" لەکاتێکدا حالەتی نائاسایی بەردەوامە لەدوو ساڵی ڕابردوو. لە دیسەمبەردا پێکدادانی چەکداری لەگەڵ ئەو چەکدارانە لەسنوورلەگەڵ جەزائیر ڕووی داو ڕاوەدویان ناون.١٦کەسیان لێدەستگیرکراوە و گومانیان لێدەکرێت کە سەر بەڕێکخراوی القاعیدە لەووڵاتی ئیسلامی خۆرئاوا بن.
لەسەر ئاستی سیاسیشدا، ھەلومەرجھکھئارام و دڵنیا نیە. بەجۆرێک نەگەیشتوونەتە ھیچ ڕێککەوتنێک لەسەر دەستووری تازە. لەکاتێک ئیسلامیەکان بەڵێنیان دابوو پێش تەواوبوونی ساڵی ٢٠١٢ بیخەنە بەردەم دەنگدان. بەم جۆرە ھیچ خشتەیەک بۆ کاتی ھەڵبژاردن دیاری نەکراوە و گفتوگۆ لەسەر چاککردنی حکومەت لەمانگی جوڵایەوە دەستیپێکردوە.ھەروەھا حازر نەبوونی بەرپرسانی دەستوور لەکارەکانی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری نیشتمانی باڵیکێشاوە بەسەر کۆبوونەوەکاندا.

(ئەمیرە یەحیاوی) سەرۆکی ڕێکخراوی البوسەلەی ناحکومی، کەکار دەکات بۆ چاودێری کردنی شەفافیەت لەکارەکانی ئەنجومەنی دامەزرێنەر گوتی" پێویست دەکات بەدانانی خشتەیەکی جدی و چارەنوس ساز، بۆ ئەوەی سەرمایەداران، بەنموونە بزانن چێ دەکەن و چی بکەن".

بن عەلی و ژنەکەی لیلی تەرابلسی و دارودەستەکانیان لە زیندان و دوورخراوەییدا.


لە کاتێکدا تونس یادی یەکەم شۆڕشی بەھاری عەرەبی دەکەنەوە، ھەر لەو کاتەشدا سەرۆکی ڕاکردوو بن عەلی و خێزانەکەی ژیانێکی ئارام لە دوورخراوەیی لەسعودیە بەسەر دەبەن .سەرەڕای حکومدانیان بەچەند تاوانێک. وە دارو دەستەکانیشیان یا لەزینداندان یا لە ھەندەران دەژین.

بن عەلی و ژنەکەی.


لە ١٤ی جەنیوەری ٢٠١١ ەوە بن عەلی و خێزانەکەی دوای ڕاکردنیان لە تونس لە ئەنجامی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژیان، کەخۆیان وایدادەنێن کە لەلایەن بەرپرسانەوە فێڵیان لێکراوە نەک ڕایانکردبێ. بن عەلی لەڕێگای پارێزەرە لوبنانیەکەیەوە قسەکانی دەکات. بەڵام لیلی تەرابولسی ھاوسھری بن عەلی لە ساڵی ٢٠١٢ دا لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی کتێبێک، ھەموو ئەو تاوانانەی کەپەیوەستن بەگەندەڵی و سەرکوت و ئیستیبدا، کەخراونەتە پاڵ ڕژێمی ھاوسەرەکەی ڕەت دەکاتەوە. دادگای تونس لە جونی ٢٠١١ حوکمی زیندانی کردنی ٣٥ساڵی بەسەر ھەردووکیاندا سەپاندوە، بەتاوانی دزینی سھروھت و سامانی خھڵک، بەدواییدا بن عەلی بەزیندانی کردنی ھەتاھەتایی دادگاییکرا بەتاوانی سەرکوتی خۆپیشاندەران لەکاتی شۆڕشدا کە بوو بەھۆی ڕووخانی ڕژێمەکەی و ٣٠٠ کەس تێیدا بە گولەی دەزگاکانی دەوڵەت کوژران. ھەروەھا ھەریەک لە بن عەلی و ھاوسەرەکەی بەیەکەوە و بەجیا حوکم دران بەپێی بڕگەی یاسایی جۆراو جۆر.

چارەنووسی دارو دەستە و نزیکەکانی بن عەلی.


چارەنووسی کەسە نزیکەکانی بن عەلی و ھاوسەرەکەی لیلی تەرابلسی لە نێوان ھەندەران و زیندانی کردن دابەش بوون.

لەکاتێکدا خانەوادەی تەرابلسی دەستیان گرتبوو بەسەر ئابووری تونسدا، بلحسن الترابلسی یەکێک لەسەرانی خانەوادەی خانمی یەکەمی تونسی ڕابردوو، بۆ کەنەدا ڕای کرد. بەبێ ئامادەبوون لەدادگا حوکمی زیندانی توند درا، دوای سەپانی تاوانی بازرگانیکردن بەپارەو مەعدەنی گرانبەھا وھەڵگرتنی پارچەی پاشماوەی دێرین. بەڵام عیماد الترابلسی یەکێک لەگرنگترین گیراوەکانی خانەوادەی تەرابلسی لەتونس، ئەویش بەھۆی چەند مەسەلەیکی گەندەڵی، بە ٢-٢٠ زیندانی حوکمدراوە. ھەروەھا باوکی عیماد، مەحەمەد تەرابلسی برای لیلی ئەویش لەزینداندایە و دەستبەسەرە لەتونس. بەڵام سەخەر الماتری زاوای بن عەلی بەرەو قەتەر ڕایکرد لەدیسەمبەری ٢٠١٢ ئھگھرچی بۆ ماوەیەکی کورت لەسیشل زیندانی کرا بەڵام ئیستا لەھەندەران دەژی. ئەم بزنس مانە لاوە (٣١ساڵە) بەبێ ئامادەیی لەدادگا حوکمی توند دراوە بە تاوانی بردنی پارەو پولی دەوڵەت.

ماڵ و موڵکی زاواکانی بن عەلی.


ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی خزمانی بن عەلی لە ( کۆمپانیای دابەشکردنی بەدانە و بەکۆمەڵ، کۆمپانیای گەیاندن و ڕاگەیاندن و موڵک و ئۆتۆمۆبیل و زۆر شتی تر). زۆرێک لەوکۆمپانیانە خۆماڵی کراون بەڵام بەشێکی زۆریشیان تاوەکو ئیستە لەژێردەستی دادگادایە و دەوڵەت سەرپەرشتی دەکات. دەسەڵات لەدیسەمبەری رابردوودا ھەندێک لەموڵکوماڵی خێزانی دەسەڵاتی پێشووی فرۆشت لەوانە ( ئۆتۆمۆبیل وخشڵ وپارچەی ھونەری ) کەچاوەروان دەکرێت پارەیەکی زۆری پێبگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت کە بە ١٠ھەزار ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

دارو دەستەی سیاسی.


لە کاتێکدا تاوەکو ئیستا زۆرێک لەسەران و ڕاوێژکارانی بن عەلی دەست بەسەرن لە پایتەختی تونس، لەوانە ( عبدالوھاب عبدلا و عبدالعزیز بن زیاء) ، ھەردووکیان بە بڕبڕەپشتی ڕژێمی ڕابردوو و ئەندازیاری سیاسی دەژمێردرێن.ھەندێکیشیان ئازاد کراون، بەتایبەت وەزیری دادی پێشوو بەشیر التکاری و وەزیری گواستنەوەی پێشوو عبدالرحیم الزراوی. ئەم ئازاد کردنەش توندوتیژی و ڕەخنەو ناڕەزایەتی توند لەلایەن جەماوەری لێکەوتەوە.

بھکورتی دوایی دوو ساڵ لھشۆڕشی خھڵک و کۆتایی دیکتاتۆری پێشوو.


خھڵک لھتونس شۆڕشیکرد و بھنارھزایھتی و قوربانیدانی دارودھستھی بۆرژوا دیکتاتۆری بن عەلی راوناو ھھڵوھشانھوە، بۆ دامھزراندنی دھسھڵاتێک کھوھڵامی خواستوداواکانیان بداتھوە، بۆ جێگرتنھوھی ئھو دھسھڵاتھکۆنھبھدھسھڵاتێکی نوێ، بھلام وا دوو ساڵ تێدھپھڕێت و خھڵکی کریکارو زھحمھتکێش، لاوان و ژنان، ھھر لھمھیداندان بۆ داواو خواستێک کھشۆڕشیان بۆکرد، نھک ھھر ئھوھبھدینھھات بھڵکو کرێکاران و لاوان و ژنان بۆ کۆمھڵێک ھھلومھرجی مھدنی کۆمھڵایھتی لھچھشنی ماف و یاسا خھبات دھکھن، کھپێشتر لێی بھھھرھمھندبوون لھکۆمھڵگایھکی مھدھنیدا، بھلام بھھاتنی دھسھڵاتی ئیسلامیھکان پاشھکشھیان بھو مافانھھھمووی کرد، و دھیانھوێ کۆمھڵگا بھرھودواوھبھرن، بۆیھئھگھر لھکۆتایید بڵیم لھدھستکھوتی ئھم شۆڕشھی خھڵکی تونس و ھھتا میسرھوە، ئھوھیھتھنیا بھرۆشتنی دیکتاتۆرھکان کافی نیھو دھبێ بزانن چی دھسھڵاتێک لھجێگای دادھنێن، ئھوھش بھندە، بھئامادھییھکان و ریکخراوبوونی چینی کرێکارو کۆبوونھوھی ژنان و لاوان لھدھوری ئھو خواست و رێگاچارانھو دھسھڵاتھکھی.
_____________________________________
سەرچاوە:
www.elaph.com/Web/news/2013/1/785931.html

 

ماڵپه‌ڕی ئاراس ره‌شید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک