دوای هه‌ڵبژاردن چۆن په‌رله‌مانێک.
پشکۆ ئه‌مین
ڕۆژی25.7 ڕۆژی وه‌رچه‌رخانیکی گرنگی تر بوو له میژووی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌ماند له‌م رۆژه‌دا بۆ یه‌که‌م جار له پاش دروست کردنی په‌رله‌مانی کوردی 1992 دا که به‌یه‌کێک له ڕۆژه پڕ له شانزی و پرشنگداره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان داده‌نرێت له خوارووی کوردستاندا، که بۆیه‌که‌م جار نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و به‌شه رزگارکراوه‌ی خاکه داگیر‌و دابه‌شه‌که‌یدا په‌رله‌مانێکی بۆ خۆی هه‌لبژارد، که مه‌خابن به‌هۆی لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی و زاڵ بونی گیانی حیزب حیزبینه له لای سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لات دار، هه‌رزوو په‌ڕله‌مان و هه‌لبژاردن له‌که‌دارکراو په‌رله‌مان وئاڵای پیرۆزی کورد درایه به‌ر دۆشکه‌و هه‌لبژاردن کرا به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی ، په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شینرایه‌وه‌و حوکمه‌تی هه‌رێم کرایه دوو حوکمه‌ت وشه‌ڕی یه‌کتری کوشتن و ڕاونانی یه‌کتری چۆکی به هیواو شانازی نه‌ته‌وه دانا ، گه‌رچی پاش هه‌وڵێکی زۆری خێرخوازان و دۆستان و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی گه‌وره کۆتای به‌و شه‌ڕه نه‌گریسه هێنرا، به‌لام له‌و ڕۆژه‌وه تائه‌مڕۆ 25.7 په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی دوو حیزب بوو بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان له ناو ژوری مه‌کته‌ب سیاسیکانه‌وه‌و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه ده‌دراو ده‌هێنرایه ناوپه‌ڕله‌مان تاله‌ژێر په‌رده‌و ناوی دیموکراسیه‌تا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان که زووربه‌یان ئه‌ندامانی دوو حیزبه‌که بوون ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، به‌مه‌ش خۆل ده‌کرایه چاوی خه‌لک و دیموکراسیه‌ت.
بۆیه ده‌ڵێم 25.7 گه‌ر هه‌ردوو حیزب و گۆرانیش له‌گه‌ڵیانا به‌سه‌رکه‌وتنی خۆیانی دابنین و بزانن من ده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی ئێوه سه‌رکه‌وتوبن کورد‌و ئه‌زمونی خۆبه‌ڕیوه‌بردنی کوردی سه‌رکه‌وتووبوه، ئه‌زمونی دیموکراسیه‌تی کوردی سه‌رکه‌وتوه، نه‌ک ئیوه‌ی براوه‌و دۆرڕاو ، بۆیه ده‌بیت پێش هه‌موو که‌س نه‌ته‌وه خۆی به براوه بزانیت که جاریکیدیش خه‌باتی دیموکراسیانه ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌م و کوڕی و ده‌نگ کڕین و ده‌نگ فرۆشتنیکیدا، له‌گه‌ل هه‌موو نادیموکراسیه‌تێک و ده‌رکردن و نان بڕینێکدا کورد‌و کوردایه‌تی سه‌رکه‌وتوه ،چونکه کورد هۆشیاری بۆته‌وه وده‌نگی بۆ دوو حیزبه خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی کوردستان نه‌دا ، دیموکراسیه‌تی ئه‌زمونی کوردی گه‌ر ئه‌م جاره‌یش له‌که‌داری نه‌که‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی کورد نه‌کریته‌وه به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی ،مل ملانێی ناڕه‌وای ناحیزبی ، ئه‌وا له هه‌مو که‌س لایه‌ک سه‌رکه‌وت و تربوه. ئێمه لێره‌وه داوا ده‌که‌ین له‌پیناوی کوردا باهه‌موان به‌گیانی کوردانه‌و له‌پیناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌دا واز له حیزب حیزبینه بێنین و به‌رژه‌وه‌ندی کورد بخه‌نه پێش گشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تره‌وه، با به شاده‌ماری پێش ئه‌وه‌ی هه‌رشتێ بین ده‌بێت کوردبین پاسه‌وان و پاریزه‌ری دیموکرسی بین و هه‌وڵی زیندوکه‌ردنه‌وه‌ی گیانی کورد په‌رستن بده‌ین،بانه‌ته‌وه‌که‌مان له خۆ‌و له سه‌رکرده‌و سه‌رۆک وحیزب و عه‌شیره‌ت و شار خۆشتر بووێت، ده‌بیت ئه‌م هه‌لبژاردنه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی لێوه فێر بین که له‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی خۆی له کاروانی خزمه‌تکردن به کورد بدزیته‌وه، کورد له‌سندوقی ده‌نگدان د اتۆڵه‌ی لێده‌کاته‌وه‌و ده‌نگی پێنادات، ئه‌وه‌ی دۆراوه بابه‌خۆیدا بچێته‌وه هه‌ڵه‌کانی خۆی چاک بکات چ هه‌ڵه ده‌ره‌کیه‌کان و چ هه‌ڵه ناوه‌کیه‌کان، که‌م وکورتیه‌کان باخۆی چاک بکات ، بالیره‌وه فێربین یه‌کتری قبۆل بکه‌ین ،که ئه‌مه ئه‌لف وبای دیموکراسیه‌ته، ڕه‌ئی به‌ره جیاوازه‌که گه‌رله‌خزمه‌تی کوردا بوو ده‌ستخۆشی لێبکه‌ین و پشتگیری بکه‌ین، بافێربین که ده‌نگی جیاوازیش ده‌بێت ببێت ، فێربین ڕه‌نگی تریش په‌یدا ده‌بێت ، هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌کانیش پێکه‌وه جوانن و ده‌توانن له خزمه‌تی کوردا جوانتریش ببن گه‌رپێکه‌وه و بۆ کورد کاربکه‌ن ، باهه‌ریه‌که چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر کاری ئه‌ویتره‌وه ، ده‌با فێریش ببین له خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی کوردا خۆمان بگۆڕین ، گه‌روانه‌که‌ین ئه‌وا له‌کاراون جێده‌مێنین و هیچ شتێکیش دادمان نادات، ده‌بیت سه‌رکردایه‌تی کورد له‌وه تیگه‌یشتبێت که ڤایرۆسی دیموکراسیه‌ت کوردستانیشی گرتۆته‌وه و دیارده‌ی 100%ده‌نگه‌کان بۆ حیزبێک و بۆ سه‌رۆکێک وه‌ک ولاتانی تۆتالیتیری دراوسی یان به ناو کۆمونسته‌کان له‌کوردستاندا باوی نیه، خه‌ڵک ئاماده نیه ده‌نگیان پێبدات به‌هیچ نرخێک.
بۆیه ئه‌م هه‌لبژاردنه جیاوازبوو له هه‌لبژاردنه‌کانی تر، چوونکه به ئاشکرا زۆر شتی فیر کردین و زۆرشتیشی پێووتین ،که ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه کۆتایی به‌و هه‌موو کاره ناله‌بارانه بهێنرێت که ده‌سه‌ڵات پیاده‌ی ده‌کرد هه‌ر له هه‌راجکردنی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌وه و‌فرۆشتنیان یان وازلیهێنانی له‌پێناو کۆمه‌ڵێک ده‌سکه‌وتی مالی بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار تاده‌گاته ئه‌و هه‌موو به‌ڵین و درۆیانه‌ی که ده‌سه‌ڵات ئه‌یدا، یان له ده‌ستدان دانی گشت هه‌له‌مێژوویه‌کان که بۆنه‌ته‌وه‌که‌مان هاتنه پێش ، تاده‌گاته ئه‌و بێئیراده‌ی و لاوازیه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌رانی کوردستان و نه‌توانین و کارنه‌کردن، بۆ ڕاگرتنی تۆپبارانی شه‌وو ڕۆژه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانی و تورکیه‌وه ، جگه له‌و هه‌موو کاره ناڕاوایا‌نه‌ی که خه‌ڵکی کورستان له‌ژێریدا ده‌یان ناڵاند له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی دووحیزبه‌که‌دا هه‌رله خراپی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان و بی‌کاری و که‌م ده‌رامه‌تی به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستان، تا ده‌گاته ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ته‌واوی که‌رتی ئابووری و دابه‌شکردنی کار‌و مووچه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حیزبی‌دا، به‌مه‌ش دوو چین پێکهێنرابوو که چینێکی حیزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره‌دارو گه‌نده‌ڵ و خاوه‌ن کار و مشه‌خۆرو ماستاوچیی بوو ، چینێکی هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌تی بێکارو ناڕازی که زووربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی پێکده‌هێناو که ناڕه‌زاییه‌کانیان وورده‌ورده کۆده‌بوه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی چرکه‌ستی ته‌قینه‌وه بوون ، چاویان بڕیبووه هه‌ڵاتنی خۆری ئازادی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه بوون.
ده‌سه‌ڵات له زووه‌وه هه‌ستی به‌م باره ناهه‌موواره کردبوو ، به‌لام له خۆشی ده‌سه‌ڵات وپه‌رستن و کۆکردنه‌وه‌ی زیاتری سامان و مڵک گوویی نه‌ئه‌دا به‌هێچ هاواریک وناڕه‌زاییه‌ک، کاتێک به‌خۆی زانی خه‌ریکه کار له‌کار ده‌ترازێت ، ده‌سه‌ڵاتی له ژێر‌ده‌ست ده‌رده‌هێنرێت له‌م پیناوه‌دا که‌وته خۆی وده‌ستیکرد به پاره به‌خشینه‌وه‌و ڕێگاوبان چاککردن و کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و کۆمه‌ڵیک کاری تر ، به‌ڵام تازه دره‌نگ بوو وه‌ک په‌نده کوردیه‌که‌ی لێهات که‌ده‌ڵیت ئه‌وه‌ی به بێوه‌ژنی ده‌یکه‌یت به كچێنی بت کردایه ، نه‌یان توانی به‌په‌له‌په‌ل چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو گله‌ی و گازنده‌یه‌ی خه‌ڵکی کورستان بکه‌ن ، جه‌ماوه‌ریش له به‌ڵێنه‌کانیان تێر بوو بوون ده‌یان زانی هه‌مووی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه ، بڕیاری خۆیان دابوو که‌ده‌نگ ده‌ده‌ن به لیستێکیتر تاله‌و نه‌هامه‌تیانه ڕزگاریان بکات ، ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که دیمان گۆران هاته پێشه‌وه و له‌هیچه‌وه بووه خاوه‌نی جه‌ماوه‌ره سته‌م لیکراوه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان، ژماره‌یه‌کی باش له‌ده‌نگه‌کانی په‌ڕله‌مانی به‌ده‌ستهێنا به شێوه‌یه‌ک که ئیتر دوو حیزبه‌که ناتوانن به‌ئاره‌زووی خۆیان بڕیاره گرنگ و چاره‌نوسازه‌کان بده‌ن و ته‌خشان و په‌خشانی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان بکه‌ن.
گه‌ر ده‌سه‌ڵات بیویستایه ئه‌مه ڕوونه‌دات ده‌بوایه زۆر زوو هه‌وڵی ڕازیکردنی نه‌ته‌وه ی بدایه تا ده‌نگی خۆی پێبدات ،گه‌رچی ئه‌وان زۆر له‌زوه‌وه به‌وکه‌لێن و درزه‌ی به‌ینی خۆیان و نه‌ته‌وه‌یان زانی بوو، به‌ڵام هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان نه‌دا، سه‌رۆکی هه‌رێم له‌باتی خۆی هه‌وڵبدات بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات داوای له ڕۆژنامه نوسان ده‌کرد هه‌وڵ بده‌ن، له‌باتی ئه‌وه‌ی خۆی بچوایه‌ته ناو خه‌ڵکه‌وه‌و شته‌کانی زۆر به‌شه‌فافانه بۆخه‌ڵک شیبکردایه‌ته‌وه و ڕاستیه‌کانی پێبگوتنایه ، هه‌رله‌و کۆبونه‌وانه‌ی که‌ده‌یانکرد ، که به‌قسه‌ی خۆیان هه‌رهه‌موویان سه‌رکه‌وت بوون، گه‌رچی له‌ڕاستیدا به‌داخه‌وه خه‌ڵکی کورد له پاشه‌کشه زیاتر هیچ سه‌رکه‌وتنێکی تری نه‌دیی، تائاگادارکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له‌سه‌رف کردنی بوودجه‌و داهات و ده‌سکه‌وت له به‌ستنی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م لاو ئه‌ولادا.
پیویست بوو سه‌رۆکی هه‌ریم هه‌ر ڕۆژه له‌شارێک وله ناوچه‌و ده‌ڤه‌رێکی کوردستان بوایه، له بۆنه و یاده‌کانیاندا باشداربوایه ، سه‌ری له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وئه‌نفالکراوان بدایه وازی له‌سه‌رۆکایه‌تی حیزب بهێنایه‌و خۆی بکردایه‌ته سه‌رۆکی هه‌موو کورد، که ئه‌مه‌یان جوانتر‌و پیرۆزترو گه‌وره‌تر بوو ، رێگری له‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵیه بگرتایه که تاسه‌ر ئیسقان ڕۆ چووه ، لیژنه‌یه‌کی نه‌زاهه‌ی دروست کردایه که له هه‌موو که‌سێکی بپرسیایه‌ته‌وه بێگوێدانه ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌و سه‌ربه‌کام حیزب و بنه‌ماڵه‌یه ، تاوان بارانی بدایه‌ته دادگا.
هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی بدایه، ڕێگه‌ی نه‌دایه حیزب ده‌ست بخاته کاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه ، هه‌وڵی ته‌واوی بۆ رزگارکردنی ناوچه‌داگیرکراوه کان بدایه ، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ده‌یدا واده‌که‌م و واده‌که‌م ببردایه‌ته سه‌ر ، هه‌وڵی نه‌هێشتینی دیارده‌ی ژن کوشتنی بدایه، زمانی کوردی له‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی تیایه‌تی ڕزگاربکردایه.
گه‌ر ئه‌مانه‌یان بکردایه چی پیویستی ده‌کرد یان بۆ ناچار ده‌بوون له کاته‌کانی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌وشێوه نادیموکراسیانه و ناشه‌رعیانه و به فڕوو فێڵ جاریکی دیش زوربه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێننه‌وه، به‌مه‌ش ئیسپاتی بکه‌نه‌وه که هه‌موو شتێکن ته‌نها دیموکراس نین، ئه‌مه‌ش ده‌قاو ده‌ق پێچه‌وانه‌ی ناوه‌کانی حیزبه‌کانیانه.
بۆ ئه‌وه‌ی به په‌رله‌مان و به په‌ڕله‌مانتارانی داهاتووش نه‌وتریته‌وه په‌ڕله‌مانی ئیفلیج و ده‌ست به‌رزکه‌ره‌وه‌و نوستوو، ده‌بێت ده‌نگی کوردبن ، نه‌ک ده‌نگی حیزب ، جا ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره سه‌ر به لیستی ده‌سه‌ڵاتبێت یان سه‌ر به ئۆپۆزسێۆن گرنگنیه ، ده‌بیت کارامه‌و به‌توانابیت ،خاوه‌نی ڕه‌ئی خۆی بێت ، ڕێگه‌نه‌دات بڕیاره‌کان له ژووری مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانه‌وه ده‌ربچێت و له‌په‌ڕله‌ماندا ته‌نها ده‌ستی بۆ به‌رزبکرێته‌وه، ده‌بێت له‌ناو خه‌ڵکا بێت و ئاگاداری گشت گله‌ی و گازه‌نده‌یه‌کی خه‌ڵکی کوردستان بیت داوکاریه‌کانیان بهێنێته ناو په‌رله‌مان و باسیان بکات و هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێکردنیان بدات. ده‌بێت چاودێرێکی ته‌واوی‌کاره‌کانی حوکمه‌ت بێت ده‌ستخۆشی له‌کاری چاکی بکات ڕه‌خنه و گازنده‌ش له‌کاری خراپ و شاره‌وه‌و نادروستی ده‌سه‌ڵات بگرێت و ڕێگه‌نه‌ده‌ن له‌په‌رله‌ماندا جێبه‌جی بکرێن ، ده‌بێت ئاگاداری سه‌رفکردنی بوجه‌و کاره‌کانی حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتبن نابیت ڕیگه‌بده‌ن هیچکارێک بێره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان جێبه‌جێبکرێت ، بۆیه ده‌بیت په‌رله‌مانیش زۆر به‌وردی و به‌ئاگاوه بڕیار له‌سه‌رئه‌و شتانه بدات که له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌دابێت ، ئه‌و هه‌ڵه‌و که‌موو کوڕیانه دووباره‌نه‌که‌نه‌وه که‌له په‌ڕله‌مانی پێشوودا ڕوویان دا.
هه‌وڵدان بۆ سه‌ندنه‌وه‌و ڕزگارکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان ده‌بێت یه‌که‌م کاری په‌ڕله‌مانی تازه بیت ، به هه‌موو شیوه‌کانی دیموکراسیه ت هه‌وڵبده‌ن خه‌ڵکی کوردستان بهێننه سه‌رشه‌قام وداوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کان بکه‌ن بۆ باوه‌شی کوردستانی دایک، ئه‌م کاره پێش هه‌موو کارێکیتری په‌رله‌مان ده‌که‌وێته وه ، به‌م شێوه‌یه په‌رله‌مان ده‌بێته په‌رله‌مانی خه‌ڵک واته ده‌بێته ده‌نگی خه‌ڵک ، ئه‌وه‌ی ئاشکرایه دیموکراسیه‌ت به‌بێ بوونی چاو‌دێر مانای نیه.
پاراستنی یه‌کریزی و یه‌ک گوتاری کوردی له‌به‌رده‌م دوژمنان دا ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی هه‌موو لایه‌کمانه و هیچ که‌س و هیچ ده‌سته‌و تاقمێک له‌ژیر هیچ بیانویه‌ک و بۆ هیج مه‌رامێک نابێت لێی لابدات، یه‌کڕیزی کورد نابێت تێکبدرێت ، گه‌رله‌په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌نگمان یه‌ک نه‌بیت ده‌بیت له په‌رله‌مانی عێراقیدا له به‌رده‌می دووژمناندا یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک گوتاری و سیاسیمان هه‌بێت.
ده‌کرێت بووترێت پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌دیموکرسیبونی ئه‌مڕۆی کوردستان که له هه‌ناویه ئۆپۆزسێۆنی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه به‌رهه‌م، واته خه‌باتی دیموکراسیانه‌و ئه‌زموونی کوردی گه‌یانده قۆناغێکی پێشکه‌وتوتر،بۆیه له‌مه‌و پاشیش ره‌وڕه‌وه‌و و گالیسکه‌که‌ی دیموکراسیه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات ناوه‌ستێت، شان به‌شانی ئه‌م ڕه‌وره‌وه‌یه‌ش بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردیش به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوده‌نیت ، هیچ هێزو ده‌سته‌و لایه‌ک ناتوانێت به‌ری پێبگرێت.
شتیتتگارت - ئه‌لمانیا pshko.amin@hotmail.de
|