دوای تیرۆرکردنی سۆران مامه‌حه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌سۆران عومه‌ر ده‌کرێ.
ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه پارێزگاریمان به‌کاتی ته‌له‌فونه‌کان‌و ئه‌و ژمارانه‌وه کردووه که‌ئه‌و کاره‌ی پێ ئه‌نجام دراوه. لێره‌وه له‌دوای تیرۆر کردنی سۆران مامه حه‌مه‌ی به‌رپرسی نوسینگه‌ی گۆڤاری لڤین له‌شاری که‌رکوک بۆ ڕای گشتی‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌مه زه‌نگی دووه‌می مه‌ترسیداره که‌ڕوو له‌ڕۆژنامه‌نوسان ده‌کات‌و ئه‌گه‌رله‌وه زیاتر لێی بێده‌نگ بن ئه‌وا هه‌موو ئازادی‌و دیموکراسی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خاته ژێر پرسیار‌و تروسکاییه‌کا ناهێڵێته‌وه بۆ قسه‌کردن له‌باره‌ی ئازادی کاری نوسین‌و وتن. بۆیه ئه‌رکی خه‌مخۆرانی ئه‌م دۆخه‌یه که‌چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن به‌ڕشتنی خوێنی ئازادیخوازان‌و لێکۆڵینه‌وه له‌و مه‌ترسیه گه‌وره بکه‌ن که‌ڕوی له‌ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان کردووه ئه‌ویش کوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا کاره‌ساتی گه‌وره‌تر له‌وه ڕووده‌دات که‌له‌که‌رکوک به‌کوشتنی سۆران مامه‌حه‌مه ڕویدا، وه‌ک ده‌بینین ڕێکخراوه ناودارو گه‌وره‌کانی جیهان له‌ئاست کوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ بۆ سه‌ر گیان‌و ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان بێده‌نگ نین‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دروست کردنی فشاردان بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات تاکو به‌ته‌نگ پارێزگاری ژیانی ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه بێت، داواش ده‌که‌ین لێکۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بکرێت ئه‌گه‌ر نا په‌نا ده‌برێته به‌ر ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
|