١٢\٤\٢٠١١
دختۆرێک له
نه‌خۆشخانه.
- وه‌رام بۆ قسه‌کانی د. فه‌رهاد پیرباڵ له
زاگرۆس تیڤی -
رابه‌ر فاریق
چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوو، له به‌رنامه‌ی (Nerin)ێ
که‌ناڵی ئاسمانیی (ZAGROS TV)دا، دختۆر
فه‌رهاد پیرباڵ باسی که‌سایه‌تیی منی کرد. به پێویستم زانی هێندێک سه‌رنج
و تێبینی و ڕوونکردنه‌وه له‌م نووسینه‌دا بخه‌مه ڕوو:
* فریدریش نیچه له کتێبی «وه‌های گوت زه‌رده‌شت»دا، باس له که‌سێک
ده‌کا، له شێوه‌دا مرۆڤه، به‌ڵام هه‌ر کام له ڕه‌هه‌نده‌کانی تری،
کۆپیی مێشن، به‌وه‌ی: هه‌تا خوێنت نه‌مژێ، واز ناهێنێ، هه‌تا گورز نه‌وه‌شێنێ،
ماوه‌یه‌ک فه‌رامۆشت ناکا... نیچه که باس له‌م جۆره مرۆڤه ده‌کا،
به ئاگامان ده‌هێنێته‌وه، به‌وه‌ی: به‌رزه‌مرۆڤ، ناتوانێ له‌گه‌ڵ
مێشه‌مرۆڤه‌کاندا گوتوبێژ بکا، چونکه: مێشه‌مرۆڤ که بیر ده‌کاته‌وه،
سه‌ری ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ڕامانه‌وه؛ له باتی ئه‌وه‌ی بنووسێ، له
پێناو فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی باشتر له‌و ژیانه‌ی هه‌یه، له باتی ئه‌وه‌ی
له ڕێی نووسینه‌وه پێوه‌ندی به لۆژیک و ئه‌و ئامانجانه‌وه بکا، که
له‌سه‌ر ناتوندوتیژی بنیات نراون، تووڕه‌یی و بوغز و ئاگاییی
بارگاویکراو به هێرشکردن و تۆقاندن، به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
ترسناکیی ئه‌و بوونه‌وه‌ره، نه ئه‌و کاته ده‌رده‌که‌وێ، که ده‌نووسێ،
نه ئه‌و کاته‌یش، که پڵنگه‌که‌ی ناخی بێ‌دار ده‌کاته‌وه و چڕنووک ده‌وه‌شێنێ،
به‌ڵکوو ئه‌و کاته خۆی نمایش ده‌کا، که مرۆڤه‌کانی ده‌وروبه‌ری له
ده‌ره‌وه‌ی ستایشه‌وه، به هێمنی، به‌ڵام به دیدی ڕه‌خنه‌یییانه،
مامڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و بیر له ناتوندوتیژی ده‌که‌نه‌وه.
* که باسم له‌و جۆره مرۆڤه کرد، مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو بڵێم: هه‌ر
کام له سه‌رۆکه‌کان، هه‌میشه له سه‌ره‌وه‌ن، ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن
له خواره‌وه‌ی سه‌رۆکه‌کانه‌وه بن، شوێنکه‌وتووه بوده‌ڵه‌کانیانن؛
ئه‌و شوێنکه‌وتووانه مێشه‌مرۆڤن. یانی: شوێنکه‌وتووانی هه‌ر کام له
ئایدیۆلۆجیاکان، له باشترین حاڵه‌تدا وه‌ک ئه‌و قازانه‌ن، که به‌رماوی
مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌کانی تر، که سیانه، له جۆگه‌له‌کان، ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه.
شوێنکه‌وتووان له بیریان نه‌ماوه: ئه‌وه‌ی شوێنپێی که‌سانی تر هه‌ڵده‌گرێ،
پێویسته هیچکات منداڵه‌که‌ی ناخی خۆی فه‌رامۆش نه‌کا؛ پێویسته له
بیری بێ: ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ری فرمان ده‌دا و داوای په‌رستن ده‌کا،
ده‌شێ هه‌ر ساتێک له ساته‌کان، ببێته گه‌وره‌ترین کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
دڕنده‌یی و په‌لاماری مرۆڤه‌کانی تر بدا. تازه‌یش نییه ویلهێلم ڕایش
له کتێبی «گوێگره، پیاوی بچووک»دا، پیاوه بچووکه‌کانی له‌وه ئاگاده‌ر
کردووه‌ته‌وه، که هیچ کارێکی جوانیان له هه‌مبه‌ر گه‌مژه‌یی و
بچکۆله‌ییی خۆیاندا، له ده‌ست نایێ. تازه نییه، که گوته هاوبه‌شه‌که‌ی
تیۆریسته سیاسییه‌کانی ئێرانمان بیستوووه: "ئاشتیخوازه‌کانی ئه‌مڕۆ،
دیکتاتۆره‌کانی ئاینده‌ن". ئه‌گه‌رچی به ده‌گمه‌ن که‌سێک له سیاسی و
ڕۆشنبیره‌کانی پارتی ده‌دۆزینه‌وه، له ئه‌مڕۆدا ئاشتیخواز بێ و له
داهاتوودا ئه‌و فۆرمه‌ی تۆتالیتێریسمه‌کانی به‌رجه‌سته کردبێ، که
هانا ئارێنت له کتێبی «بنه‌ماکانی تۆتالیتێریسم»دا به دزێوی ده‌زانێ،
به‌ڵام ئه‌وه ڕاستیی حاشاهه‌ڵنه‌گره: له ڕابوردوودا، که‌م نه‌بوون
ئه‌وانه‌ی پارتی بوون، هاوکات مرۆڤی جوان بوون، ئێستایش دیکتاتۆر و
مرۆڤخۆری گه‌وره‌ن...
له پێوه‌ندی به‌و باسه‌وه: پیاوه بچووکه‌کان، چونکه دوو ڕێیان له
به‌ر ده‌مه: بچکۆله‌یی له هه‌مبه‌ر ڕێبه‌ره‌کانیاندا، یان بوغزهه‌ڵڕشتن
له هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌دا، که هاوهزریان نین، بۆیه: نزیکه‌ی هه‌میشه،
ته‌نیا له ڕێی دڕنده‌یییه‌وه قه‌ره‌بووی بچکۆله‌ییی خۆیان ده‌که‌نه‌وه،
به‌ڵام له‌وه بێ ئاگان: سه‌روه‌ری، هه‌میشه له میهره‌بانی و ئارامی
و ناتوندوتیژییه‌وه، ڕه‌وایی به بوونی خۆی و ژیانی مرۆیییانه ده‌دات،
پاراستنیش کاتێک له جه‌وهه‌ری خۆی داده‌ماڵدرێ، که ده‌سته‌ڵات بخاته
فۆرمی بته‌وه و به‌شێک له مرۆڤه‌کانیش بیپه‌رستن.
* به ته‌ما نیم لێره‌دا بڵێم: که دختۆر له به‌رنامه‌که‌دا ده‌ڵێ: "ڕابه‌ر،
هه‌ولێری نییه"، یان که ده‌ڵێ: "پاره‌ی له (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) و
ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه) وه‌رگرتووه" درۆ ده‌کا، چونکه ناتوندوتیژیی
گاندییانه، ته‌نانه‌ت له به‌رده‌م ده‌ربڕینیشدا به‌ربه‌سته، که
دزێو بێ. به ته‌ما نیم بڵێم: وه‌ک له به‌رنامه‌که‌دا ئاماژه‌ی بۆ
کردووه، به‌وه‌ی: به سه‌ر هه‌ست ده‌کا و به دڵ بیر ده‌کاته‌وه،
پێویسته خۆمی لێ ببووێرم. به ته‌ما نیم بڵێم: چونکه به ڕسته‌یه‌ک
له نووسینه‌که‌مدا، ئاماژه‌م به ژه‌هراویی هزری کردووه و ئاماژه‌که‌یش
له‌سه‌ر ڕه‌خنه بنیات نراوه، بۆیه جوێن ده‌دا. یانی: دختۆر، نه
دڵسۆزی هه‌ولێره، نه ده‌مڕاستی هه‌ولێرییه‌کانیشه، به‌ڵکوو پێده‌چێ
گوته‌بێژی ناڕه‌سمیی ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ڵات بێ؛ ئه‌وه نییه
ڕاسته‌وخۆ مێژوو و شکۆمه‌ندیی شاری هه‌ولێر به 31ی ئابه‌وه پێوه‌ست
ده‌کا؟ ئه‌و مێژووه‌ی په‌ڵه‌یه‌کی پیسی هه‌میشه‌یییه، به‌سه‌ر ته‌وێڵی
ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی کوردییه‌وه. به ته‌ما نیم بڵێم: دختۆر، کاتژمێرێک
پێش به‌رنامه‌که، تێلی بۆ کردم و بێ سڵاوکردن، بێ ئه‌وه‌ی
نووسینه‌که‌می خوێندبێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردم، که چیدی ناوی
نه‌هێنم و چه‌ندین جوێنی پێ دام، ته‌نانه‌ت به‌وپه‌ڕی
نامرۆیییانه‌یشه‌وه، تێله‌که‌ی به‌سه‌ردا داخستم. به ته‌ما نیم بڵێم:
دوای ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنم له چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنیدا
بڵاو کرده‌وه، نامه‌یه‌کی له ڕێی ئیمایله‌وه بۆ ناردم و نووسیویه:
"باشتر وابوو وه‌ک جاران قوون بده‌ی".
ته‌نانه‌ت به ته‌ما نیم ئه‌وه‌یش بڵێم: دختۆر، که قوونده‌ری به
شووره‌یی و کارێکی دزێو ده‌زانێ، بۆچی شیعری ئارتۆر ڕامبۆ وه‌رده‌گێڕێ،
له کاتێکدا، ڤێرلین پێوه‌ندیی سێکسیی له‌گه‌ڵ ئه‌م شاعیره پیاوه‌دا
هه‌بووه؟ بۆچی شیعری ڤێرلین وه‌رده‌گێڕێ، له کاتێکدا نێرباز بووه؟
من لێره‌دا باس له میشێل فۆکۆ و ڕۆلان بارت و ژیل دولۆز و سامۆێل
بێکێت و... ناکه‌م، ته‌نێ ئه‌وه نه‌بێ: ئه‌گه‌ر نه‌ختێک له دیدی
خێڵه‌کیی ئه‌و نووسه‌ره ورد ببینه‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم بڕۆین،
ده‌بێ بڵێین: به هۆی وه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌و دوو نووسه‌ره
فره‌نسایییه‌وه [ڕامبۆ و ڤێرلین]، دختۆر، بێ ئه‌خلاقی له کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه. به‌ڵام دوور ناڕۆین: له‌م ماوه‌دا، دختۆر
چووه سلێمانی، هه‌تا نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شکۆمه‌ندیی له
ده‌ستچووی خۆی بکا، به‌ڵام چونکه له (به‌ر ده‌رکی سه‌را) ده‌ریان
کرد، به ده‌نگی به‌رز جوێنی دا، بێ ئه‌وه‌ی له گرته
ڤیدیۆیییه‌که‌دا، هیچکه‌س جوێنی پێ دابێ، له کاتێکدا ئه‌رکی نووسه‌ر
ئه‌وه‌یه، به ده‌نگی به‌رز بیر بکاته‌وه. لێره‌وه ده‌بێ بڵێین:
دختۆر، به که‌ره‌سته‌ی جوێن بیر ده‌کاته‌وه و چونکه له
نووسینه‌که‌مدا به ڕسته‌یه‌ک باسی بێ هه‌ڵوێستیی ئه‌وم کردبوو، بۆیه
به‌و شێوه‌یه شێواوه و سه‌رگه‌ردان بووه.
* له ڕوانگه‌ی منه‌وه: کێشه ئه‌وه نییه: هاووڵاتییه‌ک، که فڕی
به‌سه‌ر پێشکه‌وتنی دنیا و شارستانیه‌تییه‌کانه‌وه نییه، ئه‌خلاق،
ته‌نیا له نێوان دوو ئه‌ندامی له‌شدا، که بۆ کرده‌ی سێکسیی به کار
ده‌هێندرێن، کورت بکاته‌وه، به‌ڵکوو جه‌وهه‌ری کێشه‌که ئه‌وه‌یه:
نووسه‌رێک له زانکۆی سۆربۆن- پاریس 3، له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتناسی، له
باره‌ی کوردناسییه‌وه تێزی دوکتۆرای وه‌رگرتبێ و چیرۆک و ڕۆمان
بنووسێ، ئه‌و ڕۆمانه‌ی باس له منداڵبازان و قوونده‌ران ده‌کا [دختۆر،
ڕۆمانێکی به ناوی (منداڵباز)ه‌وه هه‌یه، که له‌و باسانه ده‌دوێ]،
به قه‌ولی خۆی؛ هه‌موو ته‌مه‌نی له پێناو به‌رزنرخاندنی شکۆی تاک
ته‌رخان کردبێ، چه‌ندین ساڵ له فره‌نسا ژیابێ و هه‌مووده‌م باس له
هێزه ناوه‌کی و ده‌ره‌کییه ڕۆحی و جه‌سته‌یییه‌کانی گه‌نجان بکا،
ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی له نووسینێکدا ڕه‌خنه له ماسکه‌کانی
گیراوه، دژی گه‌نجێک، که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن و
هه‌ر هێزێکی تره‌وه‌یه، ڕابوه‌ستێ و به ئاشکرا جوێنی پێ بدات و
نووسینی ئه‌ده‌بییش وه‌ک ئارگۆمێنت به کار بهێنێ، له کاتێکدا خودی
خۆی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لاکان و وه‌زاره‌تی ئاوقافدا ئه‌وه بووه، که
نووسینی ئه‌ده‌بی، پێوه‌سته به زیاد له ڕاڤه‌کردنێکه‌وه، پیاوانی
ئایینییش، ته‌نیا ڕه‌هه‌ندێکی ئه‌ده‌ب ده‌بینن، که ڕواڵه‌ته، به‌ڵام
پێده‌چێ مه‌لایه‌ک له ده‌روونی ئه‌و دختۆره خێڵه‌کییه‌دا خه‌وتبووبێ
و ئێستا بێ‌دار بووبێته‌وه. ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی تره‌وه:
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، نه‌ک هه‌ر ئی ئه‌وه نییه، وه‌ک ئارگۆمێنت
سه‌رنج له قسه و نووسینه‌کانی بدرێ، چونکه یه‌کێکه له ترسناکترین
نووسه‌ره کوردییه‌کان، به‌ڵکوو له بته هه‌ره قه‌ڵه‌وه‌کانی حیزبی
ده‌سته‌ڵاتداریشه. ئه‌ڵبه‌ت، من شکات له حه‌مه و ئه‌وانی تریش
ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئه‌و کاته هه‌ڵده‌گرم، که یاسا بۆ
هه‌مووان وه‌کوو یه‌ک ده‌بێ له کوردستاندا.
* ئه‌گه‌ریش له ڕوانگه‌ی ئه‌و دختۆره‌وه، قوونده‌ری هێنده دزێوه،
بۆچی ئه‌و نووسینه، که باس له به گانچوون ده‌کا، له ژماره (3)ی
گۆڤاری (وێران)دا، که خۆی سه‌رنووسه‌ریه‌تی، بڵاو ده‌کاته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و دختۆره فریومه‌به‌ست نییه، بۆ ئه‌و کاته‌ی حه‌مه‌سه‌عید
حه‌سه‌ن جوێنی پێ دام، به لێدوانێک، له لاپه‌ڕه (1)ی ژماره (20)ی
حه‌فته‌نامه‌ی (ڕووبه‌ری داهێنان)دا گوتی: "له کۆمه‌ڵگایه‌کی
مێگه‌لیدا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌و جۆره قسانه بکه‌ین. له
چایخانه‌یه‌ک، له شوێنێکی گشتیدا، قسه‌یه‌ک ده‌گوترێ، نابێ کار بۆ
گه‌وره‌کردنی بکه‌ین؛ ئه‌م قسانه ته‌نیا خزمه‌ت به سه‌له‌فیه‌ت
ده‌که‌ن"، به‌ڵام دواتر، به ده‌نگی به‌رز، بۆ ڕاگه‌یاندن
گواستییه‌وه؟ که‌وابوو: به پێی قسه‌کانی دختۆر، ئێستا، ئه‌و تاکێکه
له مێگه‌ل، تاکێکه له هه‌ڵگرانی ئاڵای سه‌له‌فییه‌ت؛ ماباقی:
دختۆره.
لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێ: زۆربه‌ی نووسه‌رانی کورد، خه‌ریکی ئه‌ده‌ب نین،
به‌ڵکوو ئه‌ده‌بخانه‌ی بنیاتوشه‌ییی درزبردوو به‌رهه‌م ده‌هێنن. به‌و
مانایه: هه‌ر کام له نووسه‌ره‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌ر کام له
هاووڵاتییه‌کان، جودایییان له نێواندا نییه، ته‌نێ له‌وێدا نه‌بێ:
ئه‌م ناوی دختۆر فه‌رهاده، ئه‌وی دیکه ناوی حه‌مه و فڵان و فیساریش
ناویان ئه‌سعه‌د و شه‌عبانه.
* دختۆر ده‌ڵێ: "ڕابه‌ر، پاره‌ی له (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) و ڕۆژنامه‌ی
(ڕۆژنامه) وه‌رگرتووه"، پاته‌ی ده‌که‌مه‌وه: باس له‌وه ناکه‌م، که
ئه‌م قسه‌یه درۆیه، چونکه به ته‌مام، به‌ره‌و ڕووی دادگای
بکه‌مه‌وه، هه‌تا به ئارگۆمێنته‌وه بیسه‌لمێنێ، پاره‌م وه‌رگرتووه.
* باس له‌وه ناکه‌م، که ئه‌م دختۆره، له لاپه‌ڕه 199ی کتێبی«زمانی
حه‌یزه‌ران»دا، (وه‌فاتنامه‌یه‌ک به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 40 ساڵ به‌سه‌ر
ڕۆژی له‌دایکبوونم)ه‌وه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه: "من
(د. فه‌رهاد پیرباڵ)، ئه‌مڕۆ: 20/ 8/ 2001، که خاوه‌ن ته‌واوی عه‌قڵی
خۆمم، ئه‌م وه‌فاتنامه‌یه‌ی خۆم بڵاوده‌که‌مه‌وه:
من له‌مڕۆ به‌ملاوه، ڕایده‌گه‌یه‌نم که هیچ ڕه‌وایی و مافێکم له
نوێکردنه‌وه‌دا نه‌ماوه. هه‌ر به‌رهه‌مێکم، ئه‌گه‌ر ئیمزای پێش 20/ 8/
2001ی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت؛ پێویست وایه نووسه‌ر و خوێنه‌ران
(به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی گه‌نج) به گومان و بێزه‌وه ته‌ماشای بکه‌ن؛
متمانه‌ی پێ نه‌که‌ن؛ هیچ بایه‌خ و به‌هایه‌کی بۆ دانه‌نێن؛ به چاوی
سووکه‌وه سه‌یری بکه‌ن؛ به قسه‌ی قۆڕ و وڕێنه‌یان له قه‌ڵه‌م بده‌ن؛
ته‌نانه‌ت پێویست و باشتر وایه ده‌موده‌ست فڕێی بده‌نه زبڵخانه‌وه."
* نه دژی ئه‌وه‌م، که پێوه‌ندیی سێکسی له نێوان پیاو و پیاودا
هه‌بێ، نه له‌گه‌ڵیشیدا کۆکم. چونکه: جه‌سته‌ی هه‌ر کام له
تاکه‌کان، پێوه‌ندیی به خۆیانه‌وه هه‌یه، هیچ که‌سێکی ئازادیش، مافی
ئه‌وه‌ی نییه ڕێ له چێژ و خواستی که‌سێکی تر بگرێ. که له نووسینی
«خۆم، وه‌ک که‌سێکی بێ که‌ڵک»یشدا نووسیومه: "منیان گاوه"، دختۆر،
چۆن ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ، که قوونده‌رم؟ له‌مێژ نییه: ساڵی 2010 بوو،
هه‌واڵێک زۆربه‌مانی تاساند: ژنێک، چه‌ند که‌لوپه‌لێکی نێو ماڵه‌که‌ی
خۆی، فرۆشته یه‌ک له‌و پیاوانه‌ی به گه‌ڕه‌که‌کاندا ده‌سووڕێنه‌وه و
کۆنه‌شت و که‌لوپه‌لی به کارهێندراوی نێو ماڵان ده‌کڕن. دوای ئه‌وه‌ی
کابرای کڕیار شت له‌و ماڵه ده‌کڕێ و ده‌چێته ده‌ره‌وه، ژنه‌که، له
به‌رده‌م منداڵێکی بچووکی خۆیدا، به ژنێکی دراوسێیان ده‌ڵێ: ئه‌و
پیاوه [کڕیاره‌که] منی گا! مه‌به‌ست له‌و "گان"ه، ئه‌وه بوو، که
پیاوه‌که فێڵی لێ کردووه، که‌چی، کاتێک له سه‌روه‌ختی ئێواره‌دا
مێردی ده‌گه‌ڕێته‌وه، منداڵه‌که ده‌ڵێ: "باوکه! پیاوێک دایکمی گا!"
له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه، ژنێک کوژرا.
ئاماژه‌کردن به‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو بڵێم:
که له بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌که‌مدا نووسیومه: "منیان گاوه"، هه‌مان
مه‌به‌ستم هه‌بووه، نه‌ک شتێکی تر.
* پێویسته ئه‌وه‌یش بڵێم: کاتژمێرێک پێش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که له
(ZAGROS TV)دا پێشکێش بکرێ، دختۆر، زه‌نگی بۆ لێدام، چونکه له کار
بووم و کاتی قسه‌کردنم نه‌بوو، دوای چاک و چۆنی، گوتم: دوکتۆر! ببووره
ناتوانم قسه بکه‌م؛ ئێستا له کارم، ده‌توانم دواتر زه‌نگت بۆ لێ
بده‌مه‌وه. به‌ڵام چونکه وایان تێگه‌یاندبوو، که جوێنم پێی داوه،
گوتی: "ڕابه‌ر! ئه‌وه دووه‌م جاره ناوم ده‌هێنیت، پێت ده‌ڵێم و تکا
ده‌که‌م، که ئیتر ناوم نه‌هێنیت و له یه‌خه‌م ببیته‌وه؛ تۆ خۆت
ده‌توانی ڕابه‌ری خۆت بیت، نه‌ک من." هه‌ر چۆنێک بێ، به تکاکردن، له
قسه‌کردن ڕاموه‌ستاند و گوتم: چ به نووسین، چ به قسه، داوام
نه‌کردووه ڕابه‌رم بیت. تکایشم وایه: نووسینه‌که‌م بخوێنیته‌وه،
ئینجا قسه بکه‌ین. جگه له‌وه‌یش: ئه‌مه سێیه‌م جاره ناوت له
نووسینمدا دێ، نه‌ک دووه‌م جار. پاشان: جوێنم پێ نه‌داوی و شه‌ڕم
له‌گه‌ڵدا نه‌کردووی، تا له یه‌خه‌ت ببمه‌وه.".
دوای ئه‌م قسانه، پاته‌م کرده‌وه: دوکتۆر! کاتی قسه‌کردنم نییه،
به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه، که دختۆر گه‌رم بووبوو، ده‌ستی به جوێندان
کرد: "کوڕم! تۆ قوونده‌ری، بچۆ به‌رگری له قوونی خۆت بکه و..." ئیتر
به‌م شێوه‌یه، چه‌ندین جوێنی تریشی دا... ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م گوت:
"قوونی من، پێوه‌ندیی به خۆمه‌وه هه‌یه و پێویست ناکا تۆ باسی لێوه
بکه‌ی، ئه‌گه‌ریش وا هه‌ست ده‌که‌ی له نووسینه‌که‌مدا [که هێشتا
نه‌تخوێندووه‌ته‌وه!] غه‌درم لێ کردووی، ده‌توانی وه‌رامم بۆ بنووسی،
یاخۆ به‌ره‌و ڕووی دادگام بکه‌یته‌وه." دیسان ده‌ستی به جوێندان
کرده‌وه، که له جوێندان بووه‌وه، ڕاسته‌وخۆ و بێ ماڵاوایی،
تێلیفۆنه‌که‌ی به ڕوومدا داخست.
له کۆتاییی ئه‌م ده‌ربڕینانه‌دا، ته‌نیا هێنده ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر
ئێستا، یان سبه‌ی کوژرام، له تڕی قسه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌چم.
مه‌گه‌ر نا؟
2\4\2011
- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی رابه‌ر
فاریق
|