په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

      دۆزەخێک پڕ لە ئاگرى ماچ.

 

سەرهەنگ خامۆش

چەند عاشقم
ئەو کاتانەى
سەراب دەمباتەوە
نێو باوەشى بیرەوەرى و
لەژێر فۆتە سەوزەکەى پرچتەوە
بە دواى تامى ماچێک دا دەگەڕێم

ماچ
هەگبەیەکى پڕ تامەزرۆیە
بۆ ئاوێتە بوونى
نزاى دوو لێو
کە سیەکان
هەناسەکان دەگۆڕنەوە
گازەکان
دەبن بە هاوکێشەیەک
تا هەتایە
هاوسەنگ دەبن

ئەوکاتانەى کە لەباوەشى دایکم
ژیردەبوومەوە
میهرەبانترین ماچى
بۆ گەردنم دەهۆنیەوە
بەڵام ..نازانم
ئەمجارەیان
کام ماچ
لەم گریانە ئەبەدییە
ژیرم دەکاتەوە

کەواتە ماچ
یەگەم هەنگاوى
پێکوڕەى تەمەنم بوو
منى بردە
بەرزترین لوتکەى
ئاوێتە بوونى ڕۆح
خاڵى کردمەوە لە عیشق

هەمو ئایەتەکانى عیشق
بەماچ دەست پێ دەکا
بەماچیش کۆتایى دێ
لە حەشرى خوداش
بە دۆزەخ..دۆزەخێک
پڕ لە ئاگرى ماچ..!!

قەدەر
چاوەکانى بەستم
دەرگاى حەزەکانى قفل دام
بۆیە دەمویست بەماچێ
ڕۆژووم بشکێنم

بەیانى جەژن
کەهاتمە لات
باماچەکان وەک نوقڵانە
لەسەر لێوى وشکم
ب ت و ێ ن ە و ە...

Xamosh_s@hotmail.com