١٩\٩\٢٠١١
دوو هه‌واڵی
کرێکاریی له عێراق و به‌ریتانیا.
١- راگه‌یاندنی لیژنه‌ی داکۆکی کردن له
مافه‌کانی کرێکارانی که‌رتی نه‌وت.
به بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤ... له‌سه‌ر کۆمپانیا بیانی و ده‌زگابه‌رپرسه
عیراقیه‌کان پێویست ده‌کات به جێبه‌جێکردنی هه‌موو داواکاریه‌کانمان.
له (1/7/2010)وه و به‌پێی کۆمه‌ڵێک گرێبه‌ست که بۆته جێی
قسه‌وباس، زۆرێک له بیره نه‌وته‌کانی عیراق و به‌تایبه‌ت له باشوور،
که ئه‌و بیره نه‌وتانه به‌پێی پۆلێن کردنی جیهانی به بیره نه‌وتی
زه‌به‌لاح ده‌ژمێردرێن له بوونی نه‌وتی یه‌ده‌گدا( احتیاگ)، له‌لایه‌ن
هه‌ندێک کۆمپانی بیانیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، به نموونه بیره
نه‌وته‌کانی رومێله‌ی باکوور و باشوور له لایه‌ن کۆمپانیای به‌ریتانی
BP( برتش په‌ترۆلیۆم) ه‌وه به‌رێوه ده‌برێت به هاوبه‌شی
کۆمپانیایه‌کی چینی( پتروجاینا). له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م گۆڕانکاریانه
داوا له کرێکارانی ئه‌و بیره نه‌وتانه و بیره نه‌وته‌کانی تر
کراوه بۆ واژۆ کردنی به‌ڵێنامهیه‌ک به شێوه‌ی تاک بۆ مسۆگه‌ر کردنی
مافه‌کانی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیانه‌و ئه‌رکه‌کانی فه‌رمانبه‌رو هه‌ندی
مافی تریان... ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه هاوکات بوه له هێرش کردنێکی توند
بۆ سه‌ر نه‌قابه کرێکاریه‌کانی نه‌وت و داخستنی هه‌موو باره‌گاکانیان
و قه‌ده‌غه‌کردنی چالاکیه‌کانیان و دادگایی کردن و لێ پرسینه‌وه‌ی
یاسایی له هه‌رکه‌سێک که گومانی لێ بکرێت به چالاکی نه‌قابی
وکرێکاری هه‌ستاوه و له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌منیه‌وه بانگێشت ده‌کرێت
و به تیرۆریستی تاوانبار ده‌که‌ن به پێی ماده‌ی (4). له‌م هه‌ل
ومه‌رجه‌دا و به پشتیوانی قێزه‌وونی ده‌زگا عیراقیه‌کان ، کۆمپانیا
بیانیه‌کان له‌وانه BP هه‌ستاوه به زیاده‌ڕۆیی بۆسه‌رفه‌رمانبه‌ران
و به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی ڕێکه‌وتنامه‌که، به‌جۆرێک که ته‌نها
مافه‌کانی کۆمپانیاکه‌ی تێدا پارێزاراوه... که بوه هۆی پاڵ
پێوه‌نانی کرێکاران بۆ سازدانی پتر له خۆپیشاندان و مانگرتنێک. ئه‌م
هه‌ل ومه‌رجه پارێزگاری پارێزگای به‌سره‌ی پاڵ پێوه‌نا بۆ تێوه‌گلانی
و چاوپێکه‌وتن و دانیشتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌ران و
به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی باشوور و به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌نجومه‌نی کاری ڕومه‌یله له کۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا . له
ئه‌نجامدا له لایه‌ن کارگێڕی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان به‌ڵێن درا به
جێبه‌جێ کردنی هه‌موو داواکاریه‌کانی کرێکاران، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی
زیاتر له 5مانگ ، ده‌ستی ده‌ستی و خه‌م ساردی له جێبه‌جێ کردنی
داواکاریه‌کان دیار بوو، بۆیه کرێکاران له بیره نه‌وتی ڕومه‌یله
به که‌وتنه جووڵه پاش ئه‌وه‌ی بێ ئومێد بوون له هه‌موو به‌ڵێنه‌کان
و له 10/9/2011 وه ده‌ستیان کرد به(له‌به‌رداکه‌ندنی) جلی کاری
کۆمپانیای(BP) و له‌به‌رکردنی جله‌کانی پێشوویان و داخستنی ده‌رگای (
ده‌زگای به‌رهه‌م هێنان و دابڕان و که‌بس کردن به ڕووی نوێنه‌ران و
پسپۆرانی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنه ژووره‌وه‌یان تا
جێبه‌جێ کردنی ته‌واوی داواکاریه‌کانی کرێکاران ،که ئه‌مانه‌ن:
• هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی تاکه که‌سی له نێوان فه‌رمانبه‌ر
وکۆمپانیا بیانیه‌کان و واژۆ کردنی ڕێکه‌وتنامه ی گشتی له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی نه‌وت و کۆمپانیای نه‌وتی باشوور و نووسین وجێبه‌جێکردنی
هه‌موو مافه‌کانی کرێکاران به شێوه‌یه‌کی ڕۆشن و بێ پێچ و په‌نا.
• سه‌رف کردنی قازانجی ساڵانه له‌لایه‌ن کۆمپانیای BP ه‌وه بۆ
کرێکاران ،که له 6 بۆ 8 ملیۆن دینار که‌متر نه‌بێ بۆ هه‌ر
فه‌رمانبه‌رێک، ئه‌مه‌ش به‌پێی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان بێ، هه‌روه‌ک
له ڕێکه‌وتننامه‌که‌دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه.
• زیادکردنی سه‌عاته‌کانی کارکردن بۆ نۆبه گران له 30 کاتژمێره‌وه
بۆ 60 کاتژمێر له مانگێکدا.
• ده‌ست پێکردنی بینا کردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی که به‌سه‌ر کرێکاراندا
دابه‌ش کراون له ساڵی 2007ه‌وه له ناوچه‌کانی توبه و نه‌خیله و
دابه‌ش کردنی زه‌ویه‌کانی ناوچه‌ی ته‌نومه.
• سه‌رف کردنی ده‌رماڵه‌ی (مه‌ترسیه تیشکیه‌کان) بۆ فه‌رمانبه‌ران که
له‌و شوێنانه کارده‌که‌ن که ژینگه‌ی تێدا پیس بوه به‌هۆی ئه‌و
شه‌ڕانه‌ی که له پێشوودا ڕوویان داوه.
• سه‌رف کردنی ده‌رماڵه‌ی خواردن که له 150هه‌زار دینار که‌متر نه‌بێ
له مانگێکدا.
• دانی ئیمتیاز بۆ ئه‌و کرێکارانه‌ی که له ساڵیکدا خزمه‌تی باشیان
کردوه، هه‌روه‌ک له ڕێکه‌وتننامه‌که‌دا هاتووه.
ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین به کارگێڕانی حکومه‌تی عیراقی که نه‌کا ده‌ست
به‌رن بۆ گرتن یان بانگێشت کردنی کرێکاران بۆ به‌رده‌م ده‌زگا
ئه‌منیه‌کان یان گواستنه‌وه‌یان به پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی خۆیان ،
ئێمه داوای پشتیوانی ئاراسته‌ی هه‌موو براو خوشکانمان له یه‌کێتیه
عیراقی و عه‌ره‌بی و جیهانیه‌کان ده‌که‌ین بۆ پشگیری کردنمان بۆ بردنه
پێشه‌وه‌ی خه‌باتمان و هه‌وروه‌ها داواکارین له هه‌موو ڕێکخراو و
مه‌ڵبه‌نده کرێکاری و ڕێکخراوه‌مرۆڤ دۆسته‌کان و بزووتنه‌وه
ئازادایخوازه‌کان بۆ پشتگیری کردن وڕاوه‌ستان له‌گه‌ڵمان و داوا بکه‌ن
له کۆمپانیای BP و کارگێڕی عیراق بۆ جێبه‌جێ کردنی داواکاریه
ڕه‌واکانمان و نه‌هێڵن کرێاکارانمان ڕووبه‌رڕووی ئازاروئه‌شکه‌نجه‌ی
یاسایی و حکومی ببنه‌وه...
ئازادیخوازان...
پشتیوانی و پشتگیری ئێوه، ڕێگای سه‌رکه‌وتنمانه و هه‌روه‌ها ئێمه بۆ
هه‌موانی دوپات ده‌که‌ینه‌وه که به ته‌واوه‌تی ئه‌وه ڕه‌ت
ده‌که‌ینه‌وه که ببینه کۆیله‌ی کرێگرته‌ی زه‌لیل بۆ کۆمپانیا
بیانیه‌کان و نۆکه‌رانیان له ووڵاتماندا.
بژی خه‌باتی کرێکارانی نه‌وت.
بژی خه‌باتی کرێکارانی رومه‌یله.
هه‌رگیز پاشه‌کشه ناکه‌ین...داواکاریه‌کانمان دواکه‌وتن قبووڵ ناکا.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢- چوار له کرێکارانی کانه خه‌ڵوزه‌کانی
به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماده‌کردنی: نوری به‌شیر
رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 15/9 پاش داڕمانی به‌شێکی کانه‌به‌رده‌کانی
خواری وێڵز له‌ناوچه‌ی سوان سی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاو ده‌ڕواته ناوی،
ژماره‌یه‌ک کرێکار ده‌بن به‌ژێر داڕمانه‌وه‌و له‌ناو کانی خه‌ڵوزه‌که‌دا
گیر ده‌خۆن و سیانیان هه‌ر ئه‌و ڕۆژه نه‌جاتیان ده‌بێت و یه‌کێکیان به‌هۆی
بارخراپی ته‌ندروستی ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌و دووانه‌که‌ی تریان له‌گه‌ڵ
کرێکارانی فریاگوزاریدا له‌هه‌وڵی ڕزگارکردنی هاوڕێ کرێکاره‌کانیاندا
ده‌بن، هه‌ر ئه‌و رۆژه یه‌کێکیان به‌مردوویی ده‌دۆزرێته‌وه‌و سیانه‌که‌ی
که‌یان بۆ ڕۆژی دواتر هه‌ینی به‌مردووی و پاش به‌کارهێنانی ئۆکسجین بۆ
ناو تۆنێلی کانه‌که بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ناسه‌دان ئه‌گه‌ر کرێکاره‌کان
مابن و به‌کارهێنای مزه‌خه بۆ ده‌رهێنای ئاوه‌که‌ی ناوی و ڕێگاکردنه‌وه
بۆ گه‌ران به‌دوایاندا، ده‌دۆزرێنه‌وه.
کرێکاره‌کان به‌ناوه‌کانی: بریسلین تشارلز 62 ساڵ، دیفید باول 50 ساڵ،
غاری جه‌نکینز 39 ساڵ وفیلیب هیل 45 ساڵ که‌سوکاره‌که‌یان شه‌و له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌کی زۆری تر له‌نزیکی کانه‌خه‌ڵوزه‌کان ماونه‌ته‌وه له‌چاوه‌ڕوانی
ڕزگارکردنیاندا بوون، به‌ڵام کۆتایی به‌کاره‌ساتی ناخۆش بوو که‌لاشه‌کانیان
له‌ناو داروبه‌ردی داڕماو و قوڕولیته‌ی کانه‌کاندا ده‌دۆزرێته‌وه.ئه‌م
کانه خه‌ڵوزه که‌له‌ناوچه‌یه‌کی شاخاوی و جه‌نگه‌ڵی خواری وێڵزدایه
له‌نزیک ئاوی تاودایه، له‌قوڵایی 90 مه‌تر - 395 - پێدا لێدراوه،
پێشتریش کاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر کرێکارانی کانه‌کاندا هاتوه که سه‌دان
کرێککار بوونه‌ته قوربانی، هه‌روه‌ها له‌ناره‌زایه‌تیه‌کانی کرێکارانی
کانه‌کاندا له‌ساڵی 1984 دا زۆربه‌ی کانه‌کانی به‌ریتانیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
پارێزگارانی ئێستاوه که‌ئه‌وکات حکومه‌تی مارگریت تاتشه‌ر بوو داده‌خرێت
و له‌کۆی 196000 هه‌زار کرێکار ته‌نها 6000 هه‌زار کرێکاری ده‌مێنێته‌وه.
|