په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٨\٢٠١٧

دوو کورتە چیڕۆک.


وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بە دەستکارییەوە: عەلی حەمەڕەشید

 

مێروولە و دەنکە گەنم.


قالۆنچەیەکی تەمەڵ بە دیار شارە مێروولەیەکەوە وەستا بوو.بە سەرسامییەوە چاودێری دیمەنێکی دەکرد کە پێشتر شتی لەو شێوەیەی نەدیبوو.مێروولەکان دەنکە گەنمیان لە شارەکەیان دەردەھێنا و لەسەر زەوییەکە بڵاویان دەکردەوە تا تیشکی خۆر لێیبدات .زیاتر سەری سوڕما کاتێک بینی ھەندێک لە مێروولەکان بە دەم دەنکە گەنمەکان دوو لەتدەکەن..قالۆنچەکە لە مێروولەیەکی ھاوڕێی نزیک بۆوە و پرسی: بیستومە مێروولە گەنم لە ناو شارەکەیاندا ھەڵدەگرێت و دەری ناھێنێت.ئایا ئەمەی ئێستا ئێوە دەیکەن تەنھا بۆ کات بەسەر بردنە؟!مێروولە پێکەنی و وتی:ئێمە کات بەسەر بردن نازانین و ھەموو ژیانمان کار کردنە،بۆیە کاتێک ھەست دەکەین دەنکە گەنمەکان لە ژێر زەویدا شێ لێیان دەدات لە گەنجینەکان دەریان دەھێنین.قالۆنچە وتی: ئەی بۆچی دەیانکەن بە دوو کەرتەوە؟ئایا لەبەر ‌ئەوەیە کە ئەمساڵ کەمتان کۆکردۆتەوە؟ مێروولەکە وتی: نا زۆرمان کۆکردۆتەوە، بەڵام بۆیە دەیانکەین بە دوو کەرتەوە تا سەوز نەبن ،چونکە گەر بەساغی بمێننەوە ، بەھۆی باران و (شێ) وە سەوز دەبن .قالۆنچە سەرێکی راوەشاند و بە پێکەنینەوە وتی: من لە خواردنەکانم ناترسم ، چونکە من ھیچ ھەڵناگرم.

 


ڕێگەی قوتابخانە.


دایە ھەمو بەیانییەک یاسەمین و ئارۆی لە خەو ھەڵدەساند،تا بچن بۆ قوتابخانە..یاسەمین دووساڵ لە ئارۆی برای گەورەتر بو، لەبەر ئەوە دەبوایە ئاگاداری بوایە و لەگەڵ خۆی بیبردایە بۆ قوتابخانەکەی کە نزیک قوتابخانەکەی ئەم بو.لە ڕێگە یاسەمین باسی ھاوڕێکانی خۆی بۆ ئارۆ دەکرد و ھەرشتێکیشی ببینیایە بۆی باسدەکرد.یاسەمین ڕۆژانە ئارۆی لەبەر دەرگەی قوتابخانەکەی جێدەھێشت و خواحافیزی لێدەکرد ،ئینجا دەڕۆیشت بۆ قوتابخانەکەی خۆی.دوای تەواو بوونی قوتابخانەش ئارۆ لەبەر دەرگە چاوەڕوانی یاسەمینی خوشکی دەکرد ، تا بگەڕێتەوە و لەگەڵیدا بڕواتەوە بۆ ماڵەوە..ئەمڕۆ ئارۆ بڕیاریدا کە بە تەنیا بڕوات بۆ قوتابخانە ، چونکە گەورەیە و ڕێگەکەش بەباشی شارەزایە.دەچێتە دەرەوە و بەلای ڕاستدا دەڕوات ، ئەوسا بەلای چەپی شەقامەکەدا پێچ دەکاتەوە و تابلۆیەکی ھەاَواسراو دەبینێت ، دوای چەند خولەکێک قوتابخانەکە دەبینێت کە بەرامبەرێتی.. ئەم بڕیارەی بە دایکی وت و سور بوو لەسەری. چونکە ھاوڕێکانی قوتابخانەی پێیاندەوت کە تۆ پێویستیت بە کەس نییە و پێویست ناکات ھەموو ڕۆژێک خوشکەکەت بتھێنێت بۆ قوتابخانە..دایکی کە زانی زۆر سورە لەسەر بڕیارەکەی زۆری لەگەڵدا نەوت و قایل بو کە بەتەنھا بڕوات ،بەڵام بە یاسەمینی وت کە دوایکەوێت و لە دورەوە چاودێری بکات .ئارۆ جانتاکەی کردە شانی و دەرچو..پاش کەمێک یاسەمینیش دەرچوو..ئارۆ بە تەنیشت دیوارەکەوە دەڕۆیشت ،کاتێک سەگێکی بینی لە دوورەوە دەوەڕی ترسا و وەستا تا سەگەکە لە چاو ونبو، ئارۆ ھەستیکرد کە ئەمڕۆ ڕێگەی قوتابخانە لە ڕۆژانی تر درێژترە .ھەستیکرد کە ڕێگەکە لەگەڵ یاسەمینی خوشکیدا نزیکتربو.ئارۆ گەیشتە قوتابخانە ، بەڵام زۆر ماندوو بێھێزبو ،چێژی لەیاریکردن وەرنەدەگرت و باشیش لە وانەکان تێنەدەگەیشت..دوای تەواو بوونی قوتابخانە ،ئارۆ بینی یاسەمین لەبەر دەرگەی قوتابخانەکە چاوەڕوانیەتی ، یاسەمین پێی وت: ئارۆ گیان چۆنی؟ حەزدەکەیت پێکەوە بڕۆینەوە یان بەتەنیا بڕۆیتەوە ؟!ئارۆ دەستی یاسەمینی گرت و وتی: ھەرچەندە رۆیشتن و ھاتنمان پێکەوە خۆشترە چونکە ڕێگەکە لەگەڵ تۆدا جوانتر و کورتتریشە، بەڵام من لەمەو دوا ھەوڵدەدەم جار جاریش بەتەنیا بێم بۆ قوتابخانە...

 

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک