٧\٩\٢٠١٣
دوو نامه بۆ به‌ڕێز
کارگێڕی گشتیی گۆڕان، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا.
عادل
نامه‌ی دووه‌م:
گه‌شانه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی بنه‌ماڵه‌یی- داینه‌مۆی گۆڕانه‌که‌تانه.
له دوای دامه‌زراندنی گۆڕانه‌وه:
ئایا ئه‌وه گۆڕانه یان گه‌شه‌ی بنه ماڵه‌یه‌کی
تره؟ یان ئه‌وه گۆڕانی ده‌سه‌ڵاته له بنه‌ماڵه یه‌کی کۆنه‌وه بۆ
بنه ماڵه‌یه‌کی تری نوێ و تازه گه‌شه‌و به‌خۆ که‌وتوو. یان گۆڕینی ده‌م
و چاوێکه بۆ ده‌م و چاوێکی تر ...هتد. هه‌موو ئه‌وانه له گۆڕانه‌که
تدا هه‌یه جگه له پڕۆسه‌ی گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوری فه‌رهه‌نگی،
په‌روه‌رده و مۆدێرینیزه‌کردن.
گه‌ر ئاوڕێک بده‌ینه‌وه له پێش دامه‌زراندنی گۆڕان، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت،
که له‌ڕاستیدا شیوازی جیابوونه‌وه‌که‌ت له یه‌کیه‌تی، وه‌ک منافه‌سه‌ی
دووباڵ و دووبۆچوونی سیاسی ناویه‌کیه‌تی نه‌هاته گۆڕی، واته وه‌ک
ململانه‌ی دووئایدێۆلۆژی سیاسی دوو چینی ناوکۆمه‌ڵگا نه‌هاته ڕوو، وه‌له
وه‌شه‌وه‌نه‌بوو، که گوایه یه‌کیه‌تی ته‌نازوولی زۆری بۆ پارتی
کردووه‌و وه مام جه‌لال خوڵقینه‌رێتیو گوێش له‌که‌س ناگریت، به تۆشه‌وه،
بۆ چاره‌سه‌رکردنی- له‌کاتێکدا کاری سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی زۆرجار
سازش‌و مل دان‌و ته‌نازوول ده‌خوازێت، ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش بزانیت، که‌کاتی
خۆی لینین، چۆن ته‌نازوولی کرد بۆشه‌ڕوه‌ستاندنو سازش بۆ له‌ده‌ستدانی
ئۆکرانیا- دووایش براوه ده‌رچوو. من ناڵێم ڕێک هاوکێشه‌که‌ی مام جه‌لال
وا ده‌بێت، به‌ڵام زه‌ره‌ری نه‌کرد له وه‌ستاندنی شه‌ڕ،و به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌لی خسته سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تیه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که ناچاری وه‌زعی نێوده‌وڵه‌تی کرابوو. ( به‌ڕێز مام جه‌لال گه‌ر له
ناچاریشدا بووبێت ئه‌و دروشمه‌ی به فیعلی په‌یره‌و کرد له‌سایه‌ی
ڕاگرتنی شه‌ڕو جێگرتنه‌وه‌ی به‌ئاشتی)- یه‌کیه‌تیه‌که‌ی که بۆی
سووتاوه- له‌هه‌مان کاتدا به‌رژوه‌ندی حیزبایه‌تی یه‌کیه‌تیشی بۆ مانه‌وه
له‌وململانیه دژواره‌دا به‌رزڕاگرت - له‌به‌رامبه‌ر هێزێکی وه‌ک
پارتیدا که ئه‌وکات به‌ئاشکراو به‌ئێستاشه‌وه هێزگه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی
پشتیوانیان لێده‌کرد بۆ به‌کارهێنانی له‌دژی سه‌دام و نفوزی ئێران که
ئێوه وه‌ک دووباڵه‌که‌ی یه‌کیه‌تی؛ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان و ئه‌وه‌ی به‌ڕێز
مام جه‌لال یش تا ئه‌مڕۆش کورتتان نه‌هێناوه له وابه‌سته بوون به
ئێرانه‌وه، له‌جیاتی ڕۆژاوا، هه‌رچی پارتی زووتر له فیکه‌ی خۆی گه‌یشت
و پشتی سیاسی کرده ئێران وه‌ک چۆن زوو ئێران پشتی کرده خوالیخۆشبوو (
موسته‌فا بارزانی و شۆڕش).
که‌واته ئه‌ی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه:
بیگومان له بوونی پاشه‌رۆی عه‌قڵیه‌تی فیئوداڵیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه،
ده‌گینا گه‌ر گۆڕانخوازبوویتایه ده‌بوایه له‌کاتێکدا که ڕیکخرواێکی
ئاگرینی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ت له‌به‌رده‌ستا بوو ده‌تتوانی گۆڕانکاری بکه‌یت-
به‌لام دیاره مه‌به‌ستت له‌گۆڕان کردن نه‌بوه بۆ یه پاش زیاتر له
٣٠ سال ئنجا به‌ئاگا هاتنه‌وه، هیچ مانایه‌کی نیه جگه له قوڵکردنه‌وه‌ی
زیاتری ململانێیی خیڵه‌کیو بنه‌ماڵه‌یی له‌نیوان بارزانی و تاڵه‌بانی
و(خۆت) نه‌وشیروان... هتد.
ئه‌مه‌چۆن؟
دیاره پانتایی حیزبێکی وه‌ک یه‌کیه‌تی خۆ ته‌نانه‌ت پارتیش بواری ئه‌وه‌ی
نیه له‌یه‌ک بنه ماڵه زیاتر فه‌رمان ڕه‌وایی ناو حیزبه‌که بکات (
کاتی خۆی بارزانی ئه‌وه‌ی رووبه‌رووبووه‌وه و به دوژمنایه‌تی کردنی
عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ زێباری و هه‌رکیو سورکیه‌کاندا یه‌ک لایی کرده‌وه)
، ده‌بێت لایه‌ک لایه‌کیان قووت بدات یان ده‌بێت لایه‌ک ئه‌وفه‌رشه به‌جێ
بهێڵێت و بنه‌یه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دروسست
بکات- ئه‌وه‌ی به‌ڕیزتان کردتان هه‌ر ئه‌وه‌بوو که باسم کرد بۆتان، گه‌شانه‌وه‌ی
ئابووری گیرفانتان وای کردووه خزم و ئه‌قره‌باو گزیرو مزیر له‌خۆت
کۆبکه‌یته‌وه‌و وه‌ک بنه ماڵه‌ی تازه پیاکه‌وتوو خۆت بناسیته‌وه،ئه‌مه‌شت
له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دا بۆت سه‌ری نه‌ده‌گرت، بۆیه ده‌رچوونت
له‌بازنه‌ی یه‌کیه‌تی به‌باشتر زانی و هه‌ق ده‌ستی ٣٠ ساڵ خزمه‌تیشت به‌تاڵه‌بانی
به بڕی ٢٠ ملوێن دۆلاری ئه‌مریکی خه‌مڵاندو ره‌نجی ٣٠ ساڵه‌ی خۆت به‌بادا
له‌پێناو بنیات نانی بنه‌ماڵه‌و گه‌شانه‌وه‌ی، واته گه‌شه‌و بووژانه‌وه‌ی
بنه‌ماله‌که‌ت تاکه بزووێنه‌رو میحوه‌رو داینمۆی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ت
بوو که ناوت نا گۆڕان، بۆیه زیاتر تۆفیقیه‌کان وه‌دوات هاتن.
مل ملانیه رووکه‌شیه‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌کیه‌تی
ئه‌وه‌ی ده‌رخست، که له‌ناو سه‌رکردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی یه‌کیه‌تیدا(
تاڵه‌بانیه‌کان) ناکریت بنه‌ماله‌یه‌کی تریش هه‌بێت، که تازه به‌تازه
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی بازارئاوسانه‌ی کوردوستاندا سه‌رپێ که‌وتوه، له
ڕاستیداگۆڕانێک به‌م جۆره هیچیت نه‌گۆڕیوه جگه له‌وه‌ی که به‌شه‌که‌ی
تری سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تیه‌و له‌ژێر سایه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی تردا-
بۆیه شه‌ڕی نه‌هێشتنی بنه ماڵه له فه‌رهه‌نگی ئه‌مرۆی گۆڕاندا بریه‌تیه
له‌نه‌هێشتنی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی تازه‌تره‌وه یان
کۆنتره‌وه، نه‌ک گۆڕان بۆ نه‌هێشتنی گیانی بنه‌ماڵه‌یی و دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدیرن.
هه‌ربۆیه‌شه، جیابوونه‌وه‌که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بێ بنه‌ما بوه‌و
ڕووی ده‌ربرینی تیا نه‌بوه،تا دواتر توانرا بیرۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌س
کورتی بۆ دابڕیژن. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که خۆ دزینه‌وه له‌کارکردن
له‌ناو یه‌کیه‌تیدا، به‌بیانووی کارکردنی کاری به‌ڕیوه‌بردنی ده‌زگایه‌کی
رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ک( ده‌زگای ووشه)بوو.
له‌و نیوه‌دا خوالێخۆشبووش (شێرکۆ بێکەس) پێده‌چیت قوربانی ده‌ستی هه‌وڵدانێکی
نه‌زۆک بووبێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه کردتان له‌ڕێگای ده‌زگای ووشه‌وه،
به‌ڵام ئه‌و ده‌زگاکه‌ی (ده‌زگای سه‌رده‌م) سه‌ری خوارد، چه‌که‌ره‌ی
بیرۆکه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گیانی بنه‌ماڵه‌یی له وه‌سیه‌ت نامه‌که‌یدا
دیاره- که‌بنه‌ماڵه‌ی بێکه‌س گه‌شه‌ی کردوه‌و ده‌م له‌ده‌سه‌ڵات ده‌سوێیت-
به‌وه‌ی به هیچ کام له‌سه‌رقه‌برانه‌کانی کوردوستان رازی نیه وه‌ک هه‌ر
یه‌ک له فیرعه‌ونه‌کانی میسر جیگایه‌کی مردنی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو (
ئه‌میش وای ده‌خوازێت)، ئه‌وان له‌ژێر ناوی خوایه‌تیدا ئه‌میش له‌ژێرناوی
هاوشانکردنی خۆی به‌شه‌هیدانی ساڵی ١٩٦٣ی نه‌مر.
ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه کاریکی سرووشتیه له ئه‌مرۆی هه‌لو مه‌رجی
کوردوستاندا که سه‌رمایه که‌وتۆته ده‌ستی فیئوداڵ و بنه‌ماله‌کانه‌وه
له‌جیاتی سه‌رمایه‌دارانو بورجوازیه‌کان. بۆیه ئه‌م هه‌ڵئاوسانانه
دومبه‌ڵی جیاواز جیاواز به‌ناوی جیاواز جیاواز ده‌هێنێته گۆڕی، به‌تایبه‌ت
بنه‌ماڵه گجکه‌کان، که‌مێک ترسنۆک و له‌رزۆکانه دێنه پێشه‌وه، بۆ
سه‌رپێ که‌وتنیشیان، باشترین چاوه‌زارو نووشته‌ی ده‌م به‌ست له بنه
ماڵه گه‌وره‌کان ده‌بیت وه‌سیله‌یه‌کو ته‌کنیکی باشیان هه‌بیت ده‌گینا
وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو زوو له‌بار ده‌چن، بۆ ئه‌م خۆپاراستنه‌ش ، به‌رێزتان
ڕێکخراوی حیزبی و پرۆسه‌ی گۆرانتان به‌ده‌سته‌وه گرت- هه‌موو ئه‌وانه‌ی
تریش هه‌ر بنیات نانی حیزب وه‌ک قه‌ڵغان به‌کار ده‌هێنن وه ده‌ریشکه‌توه،
به‌تایبه‌ت بۆ به‌ڕێزتان که بوونی ده‌زگایه‌کی رۆژنامه‌وانی
ئیکتیفانیه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شوهره‌تی بنه‌ماڵه‌یی،به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر
بنه‌ماڵه‌کانی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی ...هتد ،بۆیه‌زوو خه‌ونه‌که‌ی
شێرکۆ بێکه س له‌بار برا به‌ڵام خونچه‌ی به‌ختی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان
پشکوت . زۆر هۆی شاراوه‌ی تریش له پشت سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێزتان و سه‌رنه‌که‌وتنی
شێرکۆ وه هه‌یه.
که‌واته گه‌شانه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی بنه‌ماڵه‌یی- داینه‌مۆی گۆڕانه‌که‌تانه،
ده‌گینا گه‌ر گیانی گۆڕانکاریتان هه‌بوایه ده‌بوایه له رۆژگاری کۆمه‌ڵه‌دا
ده‌ستتان پێبکردایه وه‌ک گۆڕاندنی مۆدیرن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا گه‌ر بوویسترێت گۆڕان به‌مانای خۆی سه‌رپێ
بکه‌وێت به دوور له‌وه‌ی بئاڵێندرێت له شه‌ڕی لابه‌لای حیزبانی بنه‌ماڵه‌یی
ده‌بێت لانی که‌م بتوانرێت:
واز بهێنین له مه‌فهومی شه‌ڕی دژی بنه‌ماڵه ئیتر هه‌ربنه‌ماڵه‌یه‌ک
بێت. چوونکه ئه‌وه ته‌نها بنه‌ماڵه‌یه شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌ده‌کات، ئه‌وه
ته‌نها مه‌زهه‌به شه‌ڕی مه‌زهه‌ب ده‌کات، ئه‌وه ته‌نها ئاینه شه‌ڕی
ئاینانی تر ده‌کات نه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕێکخراوه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی، که په‌یامی
گۆڕان‌و ڕیفۆرمی هه‌ڵگرتبێ، که له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م
ڕیفۆرم دا ئاین و فیئۆدالیزمن وه‌ک دوو ڕێگری گه‌وره کارده‌که‌ن بۆ له
خاک چه‌قاندنی کۆمه‌ڵگا.
ده‌بێت چیتر له‌سه‌ر ڕووشاندنی که‌سایه‌تی یه کانی سه‌رۆک حیزبه‌کان و
ته‌نانه‌ت رابوردو ئێستا‌و داهاتووشیان ته‌بلیغ نه‌که‌ین به‌نیازی گه‌شه
پێدانی بزاڤه‌که. چوونکه گۆڕینی ده‌م وچاوه‌کان و بنه ماڵه‌کان به
ده‌م و چاوو بنه‌ماڵه‌یه‌کی تر، یاری کردنه به زهنیه‌تی خه‌ڵک.
هه‌ردوو بنه ماڵه واته تاله‌بانی و بارزانی ده‌ورانێک و ته‌مه‌نێکه
له‌دژی یه‌ک خه‌ڵکی کوردوستانیان به‌کار ده‌هێنا بۆ جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانیان
بۆ ته‌وه‌سوع پێکردنی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ک سه‌رخستنی په‌یامی کوردایه‌تی؛
جه‌لالیو مه‌لایی دوو مه‌فهوم بوون که هه‌زاره‌ها که‌سی له‌سه‌ر
کوژراو ده‌ربه‌ده‌رو ماڵکاول بوو وه زهنیه‌تو عه‌قڵی خۆشیان له‌ده‌ست
دابوو.
به‌ڕێزتان له‌نزیکه‌وه په‌یامه‌کانی تاڵه‌بانیت گوێ بیست بوه له‌سه‌ر
جۆنیه‌تی له‌ناو بردنی مه‌لایی و بنه‌ماڵه و ،،هتد هه‌روه‌ها دژایه‌تیه‌کانی
ئه‌وانیش ده‌بینیو ده‌بیست بۆ له‌ناوبردنی جه‌لالی- ئه‌مه گوێی هه‌زاره‌های
پڕکرد، ئێستا به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌و هه‌رایه وازیان هێناوه، ده‌بێت
به‌ڕیزیشت به‌خاتری گۆڕانه‌که‌ت وازی لێ بهێنیت، ده‌گینا هه‌ر تیکرار
کردنه‌وه‌ی هه‌راکه‌ی پێشتره‌رو ئه‌مجاره‌یان مه‌گه‌ر خۆت هه‌ڵگری یه‌که‌می
ده‌بیت. به‌ڵام هه‌رای واش چیتر جێگای نابێته‌وه.
خه‌ڵکی کوردوستان بێزراوه، له‌و جۆره مل ملانێ یه، باجی گه‌وره‌ی
داوه، چی تر شایانی باج دان نین بۆی.
وازهێنان له ته‌بلیغاتی وه‌ک ٣١ی ئاب وکاسکردنی خه‌ڵک به‌و گه‌مه نێو
ده‌وڵه‌تیه، چوونکه هۆشیاری خه‌ڵک له‌و ئاسته که‌متر نیه که نه‌توانێت،
له هۆوو چۆنیه‌تی ڕوودانی ئه‌و گه‌مه‌یه تێ نه‌گات. چوونکه له هه‌موان
ئاشکرایه که ئه‌وه گه‌مه‌یه‌کی رۆژاوا به‌تایبه‌ت ئامریکا بوو بۆ ته‌وازن
کردنی هێزه‌کانی پارتی‌و یه‌کیه‌تیو بۆ سه‌پاندنی وه‌ستاندنی شه‌ڕی
نیوانیان، چوونکه چیتر بۆ ئه‌وان ئه‌وته‌راتێنه باش نه ده‌بوو. هه‌ر
هه‌مووتان ؛پارتی ، یه‌کیه‌تی و به گۆڕانه‌که‌ی به‌ڕێزیشتانه‌وه، به
ئیسلامزمی مۆدێرینشه‌وه، خاوه‌نی چه‌ند باره بوونه‌وه‌ی له‌چه‌شنی
شازی ٣١ی ئابن، ئیت بابه‌س بێت هاندانی تاک و کۆی جه‌ماوه‌ری کوردوستان
له‌دژی یه‌کتر به‌و عه‌قڵیه‌ته که سه‌رچاوکه‌ی داڕشته‌یه‌که که له
کلتوری به‌عس و ئیرانی ئیسلامی و ئه‌تاتورکی وه‌رگیراوه.
وازهێنان له دژایه‌تی کردنی ڕێکه‌وتنی ستراتیجی نێوان پارتی‌و یه‌کیه‌تی،
له ڕوانگه‌ی هه‌ڵڕشتنی سۆز‌و جۆرێک فرمێسک بۆ یه‌کیه‌تی که گوایه
فریو دراوه یان فشاری پارتی قبووڵکردوه له‌سه‌رده‌ستی تاڵه‌بانی. ئه‌وه‌ش
کێشه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردوستان نیه، ڕێچکه‌ی دۆزینه‌وه‌و داهاتن نیه بۆ
گۆڕانکاری، به‌ڵکو خۆڵکردنه چاوی جه‌ماوه‌ره‌وه‌یه، تا ڕاستی ڕێگای
نوێ نه‌بینن.
هه‌مووده‌زانین به به‌ڕێزیشتانه‌وه، گه‌ر ئه‌وڕێکه‌وتنه نه‌بوایه
ئه‌و هه‌لو مه‌رجه ئاشته‌وانیه له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌شدا نه‌ده‌بوو،
لانی که‌م به‌ڕێزتان له‌سایه‌ی ئه‌وئاشتیه‌دا توانیت ئه‌وه‌ی ویستت بۆ
ده‌زگاکه‌ت بیکه‌یت و به‌رده‌وامیش بێت. هه‌میشه ئاشتی له‌شه‌ڕ باشتره،بۆ
زۆرینه‌ی خه‌ڵک. چوونکه ڕاست ووتراوه کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه. جگه له‌وه‌ش
ئه‌و ئاشتی‌و ڕێکه‌وتنه به‌سه‌ر یه‌کیه‌تیو پارتیدا داسه‌پاوه‌و هه‌ریه‌که‌یان
ووره ووری ئه‌وه ده‌که‌ن که مه‌غدوورن یان زۆری به‌خشیوه به به‌رامبه‌ره‌که‌ی.
که‌وایه گه‌ر ئه‌ودوانه به‌خۆشی خۆیان بوایه و گه‌ر خه‌تی سووریا‌ن
بۆ نه‌کێشرابێتو لایتی سوریان بۆ هه‌ڵنه‌کرابێت، وا به‌ئاسانی ملیان به
ئاشته‌وانی نه‌ده‌دا، مه‌گه‌ر ئه‌وه فشاری جه‌ماوه‌رو فشاری گه‌وره‌تریش
ئامریکا‌و رۆژاوا بوو، که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ئه‌وه‌ی ده‌خواست، هه‌رکه‌سێکیش
په‌کی بخات ئه‌وه بێ شک سه‌ری خۆی ده‌خوات.، ئه‌وانه بابنه ماری خۆ
خۆر بۆگیانی یه‌ک، خۆ ئه‌گه‌ر خۆت به‌شێک یان وه‌ک ئه‌وان نیت، بۆ دڵت
به لایه‌کیان ده‌سووتێت، بۆیه مه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنێکی ستراتیجیش پێ ده‌چێت
پێویست بێت، بۆ له‌کار خستنی نیه‌تی شیڕاویت، وه‌ک به‌وانیش کراوه.
ته‌بلیغات له‌سه‌ر ١٧ی شوبات نه پێشتر ڕۆڵی ئیجابی هه‌بوو وه نه تا
ئێستاش و بۆ دواتریش، وه‌ک کووتانی ئاسنی سارد وایه و ئاسنیش به فوو
نه‌رم نابێت.
گه‌مه پڕ له هه‌ڵه‌که دیار بوو بۆ کڵاو نان بوو له‌سه‌ر پارتی و یه‌کیه‌تیش
ئه‌وه‌ی ده‌خوازی و به‌رگریشی ده‌کرد لێتان له میدیاکان و دوایش له
ڕێگرتن له هاتنی هێزی هه‌رێم. ئه‌وانه سه‌لماندنی ناوێت. یه‌کیه‌تی
خۆی دانی به‌و ڕاستیه‌دا ناوه که چۆن به‌هاناته‌وه هاتوه.
له‌ولاشه‌وه به‌ردبارانی یه‌ک ته‌ره‌فه‌ی پارتی په‌رده‌ی له‌سه‌ر
ستراتیجی پلانه که هه‌ڵماڵی واته تاکتتیک و ته‌کنیکی هه‌ڵه پیاده‌کرا
( کارێکی هه‌ڵه‌شه‌و مناڵبازاڕی و ناسیاسیانه‌ت ئه‌نجام دا، به‌تایبه‌ت،
که هه‌وای ئیسلامیزمی میسر خسبوویتیه گه‌شکه).
که له‌ڕاستیدا ده‌بوایه دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و هه‌ردوو بنکه‌کانی
پارتی‌و یه‌کیه‌تی پێکه‌وه به‌ردباران بکرانایه، ئه‌وکات تاڕاده‌یه‌ک
سه‌دایه‌کی تری ده‌بوو، بۆیه باس نه‌کردنی باشتره وه‌ک له‌باسکردنی.
به‌هه‌ر حاڵ کۆمه‌ڵێک که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، مایه‌ی ئه‌سه‌فه، به‌ڵام
تاوانبار هه‌مووتانن.
بۆیه با چی تر هه‌ڵه به‌هه‌ڵه چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین.
پێویست ناکات هه‌ڵه رۆژانیه‌کانی حکومه‌ت ده‌ست نیشان بکه‌ین و وه‌ک
چاودێری ده‌ستی ئه‌وان هه‌ڵه‌کانیان نیشان بده‌ین تا چاره‌سه‌ری بکه‌ن،
ئه‌وه خۆڵکردنه به‌سه‌ری خۆماندا. ئێمه با رێگا بده‌ین له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیان
به‌ئاگا نه‌بن، تا بتوانین به‌رنامه‌و پلاتفۆڕمی واقیعی دابڕ‌ێژین.
به‌ڕێزم..
له‌پاڵ نه‌کردنی ئه‌وانه‌دا پێویستمان به کردنی ئه‌مانه هه‌یه:
داڕشتنی پلاتفۆڕمی تۆکمه که شموولی مه‌یدانه‌کانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی؛
ئافره‌ت ، پیاو ، مناڵ ، ئاژه‌ڵ وه‌ک عنسوری فه‌عال و پێویست سه‌یری
مافه‌کانیان بکرێت، به‌پێی ڕێکخراوه‌کانی نێو ده‌وڵه‌تیو- کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپای
سه‌رده‌م.( مۆدێرینه کردنی کوردوستان).
بێ‌کاری و هه‌ژاری؛ یاسای دابینکردنی کار‌و جێبه‌جێکردنی- بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری؛ هه‌موو خێزانێک توانای گه‌شتو گوزاری هه‌بێت،
لانی که‌م هه‌فته‌ی جارێک. به‌رنامه بۆ ئینڤایرۆن مینت، به
دابینکردنی هۆکانی گشتی گواستنه‌وه‌و دابینکردنی به نرخێکی گونجاووو
هه‌رزان بۆ ته‌واوی هاوڵاتیان، وه به خۆڕایی بۆ که‌م ده‌رامه‌ت و په‌ککه‌وته‌و
به‌ساڵاچووه‌کان... هتد.
دابین کردنی ته‌ندرووستی بێبه‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو خێزانه‌کانی که‌م ده‌رامه‌ت-
به پێی ڕێژه‌ی ئه‌وپه‌ڕی نزمی ده‌رامه‌ت له ووڵاتدا.
پیشه‌سازی؛ گه‌شانه‌وه‌ی پیشه‌سازی له‌سه‌ربنه‌مای ته‌کنۆلۆجیای مۆدێرن
و سه‌رده‌م- پیشه‌سازی پۆست و گه‌یاندن- به‌کاره‌با کردنی ووڵات، به
ڕێگاو بانکردنی ووڵات- به گه‌یاندنی ئاوی گونجاو بۆخواردنه‌وه‌ی سه‌رتا
سه‌ری... هتد.
کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری؛ به‌شیوازی مۆدیرن و سه‌پۆرتی هه‌میشه‌ی پوڵی بۆ
روودانی هه‌ر ئافه‌تێک له‌سه‌ر به‌رووبوومه‌کانیان... هتد.
به‌ڵی ئاوها ڕێچکه‌یه‌ک که ده‌کرێت به‌ڕێزتان بتوانیت زۆر شاره‌زایانه‌تر
بۆی بچیت ده‌توانێت، ببێته گۆڕانی ڕاسته‌قینه، که هیچ ته‌مو مژێکی
کۆنه وویستیو کۆنه خوازی ناتوانێت، به‌رده‌وام به‌ری بگرێت.
ده‌گینا به‌ڕێزم گه‌ر وانه‌که‌ین سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانو دۆڕاندنی ئه‌وه‌ی
ئێستا ده‌یکه‌یت مسۆگه‌ره به زوویی.
مێشکمان کاس بوو له‌و جۆره هه‌راو هوریایه، به‌ڕاستی کات و ژیانی خه‌ڵک
به فیرۆدانه. ده‌بێت واز بهێننی له بنه بڕکردنی یه‌کیه‌تیو پارتی‌و
وه‌یان ئه‌م حیزب و ئه‌وحیزب، وه‌ک ئه‌وه‌وایه ئاینێک بیه‌وێت هه‌موو
جیهان بکات به دواکه‌وتوانی هه‌مان ئاین، ناکریت هه‌موو ئه‌وانه‌ی که
ساڵه‌هایه به نه‌وه دوای نه‌وه له‌سه‌ر پارتی‌و بارزانی ڕه‌چه‌ڵه‌کیان
ده‌رهاتوه، بیان که‌یته دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌یان ئه‌وانه‌ی بۆ
تاڵه‌بانی خۆبه‌خش بوون پاشگه‌زیایان بکه‌یته‌وه. به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌م
هه‌رکام له‌و لایه‌نگره سه‌رسه‌ختانه ، گه‌ر ژیانی سه‌رده‌میانه یان
بۆ دابین بکه‌یت، باشتر گوێت لێ ده‌گرن وه‌ک له‌وه‌ی جوێنبارانی گه‌وره‌کانیان
بکه‌یت، ئه‌وه زیاتر ده‌بنه ناحه‌زت. هه‌ر تاککێک له‌وانه گه‌ر پاشه‌رۆژێکی
وه‌ک ئارامی و کاری گونجاویان بۆ بخه‌یته به‌ر ده‌ست و به‌رچاو زیاتر
له‌گه‌ڵت پێک دێن.
له‌کۆتایدا ده‌بێت ڕێچکه‌ی گۆڕان وابێت، ده‌گینا له بازنه‌ی شه‌ڕی بنه‌ماڵه‌و
قۆرخی ده‌سه‌ڵاتکردندا ده‌خولێیته‌وه‌و راوح ده‌که‌یت و هیچی تر. خۆزگه
واتبکردایه، ئه‌وسا بزانه چۆن سه‌روه‌ر ده‌بوویت بۆ هه‌تا هه‌تایی.له‌پاڵ
ئه‌وه‌شدا بریا بتتوانیبایه تاوانی که‌یسی شه‌هید ووریا)شت،
روونبکردایه‌ته‌وه، که تا چه‌ند به‌ڕێزتان، له تاوانه‌که‌یدا به‌شداره،
وه‌یان هیچ نه‌بێت تیشک بخه‌یته سه‌ر کوشتارگای قڕناقا پشت ئاشان و
کوشتنی کۆمۆنیسته کانی ساڵی ٢٠٠٠.
جورئه‌تی سه‌رکرده له‌وه‌دایه دان به‌هه‌ڵه‌کانیدا بنێ، به‌ڵام تا
ئێستا یه‌ک سه‌رکرده‌ی کورد به به‌ڕێزیشتانه‌وه، نه‌ی توانیوه
لێبڕاوانه دان به‌تاوانه‌که‌یاندا بنێین تا گه‌ل ببورێت
لێیان.هیوادارین خۆت له‌و ریزبه‌ندیه ده‌ربهێنیت.
___________________________________
نامەی یەکەم:
www.emrro.com/dunameboberez.htm
ya_sh@rocketmail.com
|