١\١١\٢٠١٢
دوو پارچە هۆنراوە.
بوڕهان جۆڵا
لێره‌م...
ئازیز له‌گه‌ڵ سپێده‌ی تۆدا،
ده‌خزێمه نێو گزنگی به‌ربه‌یانت
پرچی هه‌تاوت بۆ ده‌هۆنمه‌وه..
له‌گه‌ڵ زه‌رده‌په‌ڕا
به‌ر له
خۆرکه‌وتن،
پێکی پڕ حه‌سره‌تی ماچه‌کانت
ده‌خۆمه‌وه..
له به‌دمه‌ستی شه‌ویش،
ده‌که‌ومه نێو تۆڕی خه‌یاڵی قژی خاوت
تا به‌ربه‌یان تل ده‌خۆمه‌وه..
باوه‌شی
موحیبه‌ت.
ئازیز....
هه‌زاران رۆژ و ساتت بڕی
به‌سه‌ر هه‌زاران گه‌ڵای وه‌ریودا
له چرکه‌ساتێ که‌متر گه‌یشتی به دڵم و
په‌رده‌ی بێزاریت دڕی،
ئه‌وه‌تا باوه‌شی موحیبه‌تی خۆم
بۆ تۆ ئه‌که‌م واڵا
تۆش....
وه‌نه‌وشه‌ی لێوت و
تریفه‌ی چاوت و
هه‌ڵاڵه‌ی کوڵمه‌تم بۆ بڕازێنه‌وه و
باخی سێوانیشت
بۆم بکه واڵا.
پایزی
٢٠١٢
burhan60jola@yahoo.com
|