٤\٩\٢٠١٥ ئەگەرەکانی فێرخوازیی.
بەنگین پیرۆت
ئەگەر پیتی (ئەی) ئینگلیزی بە نموونە بگرین کەسی دووەم لە کەسی یەکەم فێر نەبوایە ئەو وشەیە (ئەی)یە کەسی دوەەم بەوناوە دەنگیە بەکاری نەدەھێنا لەوانەیە مانایەکی تری ھەبوایە. لەبەر ئەوەی کەسی دووەم ڕاستەوخۆ و خۆرسک خۆی فێری دەربڕین و ناسینی وشەکە نەبووە بۆیە ئەو مانایە دەبەخشێ کە کەسی یەکەم خۆی فێری بووە وکەسی دووەمیشی فێری کردوە. ئەی کەسی یەکەم لەکوێ و لەکێ و چۆن فێری ناسینی وشەکان و ناونان لەشتەکان بووە؟ لەکاتێکدا گریمانە دەکەین کەسی سێیەم لەنێوان کەسی یەکەم و دووەمدا نیە.
کەسێک خۆرسک فێری ئەزبەرکردنی وشەکان و خۆرسک بەھرەی میوزیک و شێوەکاری، لەناخ و ھزری گەشە دەکات، جیاوازە لەو کەسەی لەڕێگەی مامۆستا و فێرکارییەوە فێردەبێت، ئەگەر پەروەردەی یەک خێزان و ژینگەش بن. بەبڕوای من بەراوردیش ناکرێن. چونکە بەپێی تێگەیشتنی خۆیان بۆ شتەکان، شتەکان دەناسن، کاردانەوەشیان لە گەیاندنی ئەوەی فێری بوون جیاوازە. ھەندێک کەس خۆرسک فێردەبن ھەر خۆرسکیش قسە دەربارەی شتەفێربووەکان دەکەن چونکە خۆرسک بیردەکەنەوە، ئەوانەی لەڕێگەی وانە و فێرکاری فێر بوون بەپێیی یاسای فێر بوون گفتوگۆ دەکەن، چونکە کەسی تر لەبری ئەو بیردەکەنەوە، ڕەخنەش دەگرن کە نەدەبووایە ئەمە وا بووایە دەبووایە ئەوە ئاوا بووایە، بەڵام کەمتر بەرھەمی دەبێت لەو کەسەی کە خۆی بەبێ دەقی یاسای وانە فێر بووە، کەسێک خۆرسک شتێک فێر دەبێت بەھرەیەکی خۆرسکی مرۆیە لەناخی ئەودا بەھرەیەکی دەستکردی وانەی مامۆستای فێرخواز نیە، ئەو کەسانەی بەھرەیان خۆرسکە بەرھەمی داھێنانی خۆرسکیان ھەیە جیاوازە لەبەرھەمی کەسی فێرخواز کە لەوانەی مامۆستا فێر بووە.
کەواتە بەھرە لەخولیادایە، کەسی دووەمیش کە خولیای فێر بوونی ھەبێت پێویستی بە فێرکاری کەسی یەکەم نیە. لەبەر ئەوەی بەھرەی ھەیە،بەڵام فێر بوون لە بەھرەی کەسی یەکەم بەھرە نیە فێرخوازییە، فێرخوازییش پێچەوانەی بەھرەیە، بەھرەدارەکان پێچەوانەی فێرخوازە فێر بووەکان داھێنانیان ھەیە لەو شتەی ھزر پەی پێدەبات نەک فێر بوون لەو شتەی داھێنراوە.
|