ئه‌گه‌رکورد هه‌بێ، ئیدی چیتر په‌ڕاوێز ناکرێین .
مه‌هدی کاوانی
ماوه‌ویه‌که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکی بیر له پڕۆژه‌یه‌کی تری گونجاو ده‌که‌ن بۆ عیڕاق که پێیه‌وه هێمنی و ئاشتی له ناوچه‌که جێگیر بێت . دیارترین ئه‌و پڕۆژه‌یه که بیری لێ ده‌کرێته‌وه ،شوێنی پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر – هامڵتۆن بگرێته‌وه ،پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدنه که ناوه‌رۆکه‌که‌ی خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه که عیڕاق بۆ چه‌ند یه‌که‌یه‌کی هه‌رێمایه‌تی (زۆرتر قسه له سه‌ر سێ هه‌رێم ده‌کرێت)دابه‌ش بکرێت و هه‌رێمه‌کانیش ده‌سه‌ڵاتی فراوانیان پێ بدرێ و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیش لاواز بکرێت .که پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر-هامڵتۆنیش دوا به‌دوای هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان به سه‌رمان کێڵ کرایه‌وه ،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی فره نه‌ته‌وه‌ییو تایفی له عیڕاقی به خۆوه نه‌ده‌گرت به‌لکو بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌شکیله‌ی عیڕاق وه‌ک پێژدا و زیاتریش بۆ ڕازی کردنی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به تایبه‌تی تورکیا بوو . چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئێستا ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکی بریارێکی(غیرملزم) به کۆی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌نگی بۆ دابه‌ش کردنی عیڕاق بۆ سێ هه‌رێم و خستنه ناوی ڕژێمی ئیسلامی تاران بۆ ناو لیستی تیڕۆڕستی ده‌رکرد . که هه‌ردوکیشیان ئه‌گه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ واری کرداری به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زموونی باشوور‌و ته‌واوی بزاڤی سیاسی و نیشتمانی کورده‌وه کۆتایی پێ دێت . به‌ڵام وه‌ک کورد ده‌ڵێ له تۆ هیمه‌ت و له‌منیش قیمه‌ت . به‌ڵێ ئه‌مه‌ریکیه‌کان قیمه‌تیان نیشانی کورد داوه و چاوه‌ڕوانی هیمه‌تیان لێ ده‌که‌ن . له جه‌نگی جیهانی دووه‌م و دوابه‌دوایه‌وه ،دوو ڕێکه‌وتن نامه‌ی گرنگی سیڤه‌رو لۆزان به ولاده‌ت بوون ،سیڤه‌ریان ئومیدی کورد‌و لۆزانیان پێچه‌وانه‌که‌ی . سیڤه‌ر موژده‌ی له دایک بوونی کۆرپه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بوو له هه‌ردوو به‌شی کوردستانی باکوور‌و باشوور و لۆزان له گر نانی ئه‌و ئومێده بوو . دیاره به ولاده‌ت بوونی سیڤه‌ر هه‌ل و مه‌رجی شه‌ڕو زیاتر نابووتبوون و کۆتایی هێنانی ئیمپڕاتۆڕیه‌تی عوسمانی هێنایه پێشه‌وه‌و لۆزانیش بێ توانایی کورد له ئاست ڕووداوه‌کان ،شته‌کانی پێچه‌وانه کرده‌وه . ئێستاش ئێمه‌ی کوردی باشوور له هه‌مان تاقی کردنه‌وه‌ی سیڤه‌رو لۆزانین ،کاخوانه‌کینێ کامه‌یان به نسیبمان ده‌بێت . ئه‌و جاره‌یان پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر –هاملتۆن و جۆزیف بایدن و هه‌ڤاله‌کانیه‌تی له پڕۆفیسۆرو سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریکی . به‌ڵام ڕیزبه‌ندی ئه‌و جاره‌یان پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م بوو . واته یه‌که‌م جار پڕۆژه‌ی بیکه‌ر – هاملتۆنمان به سه‌ر کێڵ کراوه‌ته‌وه‌و ناوه‌رۆکه‌که‌ی خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه که کوردان دوور که‌ونه‌وه له چاره‌نووسی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان و ئه‌مه‌که‌ی دووه‌م واته پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدن به پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی . واته له ڕێگه‌یه‌وه تروسکایی نزیک بوونه‌وه‌ی کوردان ده‌گه‌یه‌نێ له پاشه‌ڕۆژی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان . پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر – هاملتۆن وا داڕێژراوه که مه‌له‌فی که‌رکوک به یاسا گه‌ڵێکی وه‌ها ئاڵۆز ڕکخراوه که ئه‌گه‌ر وه‌به‌ربهێنرێ له ڕێگه‌یه‌وه کورد دوور ده‌خاته‌وه له به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی کیانی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رتاسه‌ری و پێچه‌وانه‌که‌شی مانای نزیک بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی کورده له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ی دایک . کاتێ که سیڤه‌ر به کوردان نیشان درا ، به دوایه‌وه ئه‌و ئومێده‌ی له دڵوده‌رونی کورد دروست کرد که ڕۆژی کورد هه‌ڵاتووه و ئیدی به‌دوایه‌وه کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌گاته خه‌ونه‌کانی له مه‌سه‌له‌ی ئازادی خاک . به‌ڵام کاتێ که لۆزانیان به سه‌ر کێڵ کرایه‌وه له ڕێگه‌یه‌وه خه‌ونه‌کانی کوردی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی نادیار ،ئاینده‌یه‌کی سه‌ردانه‌واندن برده‌وه . به‌ڵام ئێستاکه که بیکه‌ر – هامڵتۆن بۆ ڕازی کردنی داخوازیه‌کان وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به تایبه‌تی تورکیا کێڵ کراوه‌ته‌وه هه‌ر هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه که لۆزان به بیکه‌ر – هامڵتۆن له ڕوی ناوه‌رۆکه‌وه بگۆڕدرێته‌وه . به‌ڵام که ده‌رئه نجامه‌کان بۆ ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕوا که ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌ر نه‌گرێ ،که‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه . وه‌ک چۆن سیڤه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به لۆزان گۆڕدرایه‌وه هه‌مووی له به‌ر ئه‌وه‌وه بوو که ڕووداوه‌کان خۆیان فه‌ڕز کرد که ده‌بێت کاردانه‌وه‌ی به‌دواوه بێت . ڕووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌میش بێتوانایی سیاسی کورد بوو که نه‌ی توانی له ئاست ڕووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می بێت و شوقی دووه‌میش به ده‌رکه‌وتنی که‌مالیزمی تورکی بوو وه‌ک هێزێکی سیاسی و سه‌ربازی ڕێک خه‌رو داکۆکی که‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هاوپه‌یمانانی ئه‌و کات که سوێند خۆره‌کانیان پێ ده‌گۆتن .به‌ڵام ئێستاکه معاده‌له‌کان هه‌رچی ده‌کرێ و ده‌کرێ ،یان به واتایه‌کی تر هه‌رچه‌ندی وڵاتانی ده‌ورو به‌رو هێزه‌کانی عیڕاقی عه‌ره‌بی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن ئه‌وها ناکه‌وێته‌وه که هه‌مان سیناریۆی لۆزان له دژی ئه‌زموونی کوردی دووباره بکرێته‌وه . به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره‌وه پێویسته بکرێ ،ئه‌وه‌یه ،ئایا ئه‌و به وڵاده‌ت نه‌بوونه‌ی چه‌شنی لۆزان که پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر – هامڵتۆنه ده‌رئه‌نجامی لێوه‌شاوه‌یی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد‌و ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه یان هۆکاری تر له پشتیه‌وه‌یه ،یان هه‌ردوکیان ،واته فه‌رزی ڕووداوه‌کانی و لێوه‌شاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کانه‌وه‌یه . ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌زموونی 16 ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردی باشوور بکه‌ین ، موژده‌یه‌کی ئه‌وهات ناداته ده‌ست که بیکه‌ر _ هامڵتۆن به جۆزیف بایدن بگۆڕدرێته‌وه . ڕاسته ئه‌و ئه‌زموونه فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه ڕاپه‌ڕینی 1991 ی کوردان هێنایه گۆڕی و متمانه‌ی خۆشیان د ا به ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداری چیا ، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌کان به ئومێدی ڕاپه‌ڕین نه‌که‌وته‌وه . ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد ،له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین به‌ره‌و ئاقاری بنیاتنانی کیانی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌نه‌وه ، له‌جاتی ئه‌وه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ‌و حوکمی میلیشیاو ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان به سه‌ر یاساکانی وڵات چه‌سپاندو به دوایه‌وه سیاسه‌تی که‌رتکردنی ده‌سه‌ڵاتی حوکم و سازش کردن بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌رو زۆر دیارده‌ی ناڵه‌باری تریان به سه‌ر گه‌له‌که‌یان کێڵکرده‌وه . ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وته‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕووداوه‌کان نه‌بوایه له دژی وڵاتانی ده‌ورو به‌ر ، ئه‌وا له ڕێگه‌یه‌وه هه‌ر له زووه‌که‌وه ئه‌زموونی کوردی ئه‌و جاره‌ش له خاک ده‌نرا . ئێستاش که ده‌رفه‌تی پاش له ناوبردنی سه‌دام و هاتنی هاوپه‌یمانان و خوێندنه‌وه‌ی کوردی له لایانه‌وه هاتۆته پێشه‌وه ،له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردی باشوور ئه‌و هه‌له مێژووییه ده‌گمه‌نه به ئاقاری دروست بوونی کیانی نه‌ته‌وایه‌تی و بنیاتنانی ئابووری و به هێزکردنی کۆله‌گه‌کانی نیشتمانی به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن به تایبه‌تی له هه‌ل و مه‌رجێکی له‌باری وه‌ک ئێستا که داهاتی نه‌وت له چاو سه‌رده‌مه‌کانی پێشوو چه‌ند به‌رامبه‌ر زیادی کردووه‌و کوردیش به‌شی خۆی وه‌ورده‌گرێ که ساڵانه خۆی له شه‌ش ملیار دۆلار‌و زیاتریشه‌وه ده‌دات که‌چی به‌شه هه‌ره زۆره‌یه‌که‌ی گه‌نده‌لی و ناڕێکی وه‌به‌رهه‌مهێنان و زیاد بوونی نرخی که‌ل و په‌ل و بێکاریه‌کی فراوان و بێ یاسایی و زۆر دیارده‌ی ناله‌باری تر،( که‌مێکی لێ ده‌رچی ئه‌وی تر) به خۆڕایی ده‌ڕوات . لینینی مه‌زن له ئۆکتۆبه‌ری 1917 وتی ئه‌وا دوژمنی سه‌ره‌کیمان قه‌یسه‌ر بوو له ناومان برد ،به‌ڵام ئێستاکه ئه‌و دوژمنه سه‌رکیه‌مان مشه خۆری و به هه‌در بردنی سامانی نیشتمانیه‌و ئه‌گه‌ر به سه‌ریدا زاڵ نه‌بین هه‌مدیسان ڕیسه‌که‌مان لێ ده‌بیته‌وه خوری و نه‌ک مانای ئه‌ویه که ئێمه هیچمان به هیچ نه‌کردووه ،به‌ڵکو مه‌ترسی له ناوچونیشمان دێته پێشه‌وه . ئێستاش بۆ کورد که ڕژێم نه‌ماوه‌و ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان گواستراوه‌ته‌وه‌و له‌وه‌ش زیاتر له جیاتی شه‌ڕی ناوخۆ‌و که‌رت کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌تبیع و ئاشته‌وایی نیشتمانی و یه‌کبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕێکه‌وتنی ستراتیجی دوو قۆڵی له گۆڕێیه . به حه‌قیقه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ره سه‌ندنانه به‌ره‌و پیشه‌وه بچووبانه موژده‌ی سه‌رکه‌وتنی کوردانی نزیکتر ده‌کرده‌وه . که‌چی به داخه‌وه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه فراوانه‌و بێ یاسییه‌و که‌س به‌که‌س نه‌بوونه موژده‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ری وات ناداته ده‌ست که بڵێیت مادامه‌کینێ ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان به دڵی کوردان ده‌چێته پێشه‌وه‌و ئیتر دوا رؤژی ئازادی هه‌تا هه‌تایی نزیک بۆته‌وه. فعله‌ن به‌لشه‌ویکی ڕووسی قه‌یسه‌ریان ڕوخاند به‌ڵام مشه‌خۆریو بیڕوکراتیه‌تیان کۆتایی به سۆڤیه‌ت هێنا. ئه‌منیش ده‌ڵێم ڕاسته ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میلی 1991ی کوردان و هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و کۆتایی هاتن به سه‌دام مژده‌یه‌کی نوێی به کوردان به‌خشی به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆمان له گه‌نده‌ڵی قورتار نه‌که‌ین و گشتگیریش نه‌ده‌ینه بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیمان ،مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لی ده‌کرێ که پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر – هاملتۆن و به خراپتریشه‌وه به کوردان ببڕێت و به دوایه‌وه وه‌ک سه‌رده‌می پاش سیڤه‌ر باری کوردان له هه‌ڵپه‌ساردنێکه‌وه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنێکی تر بڕوات . هه‌ردوپڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر- هامڵتۆن و جۆزیف بایدن زیاتر داخوازی دیموکراته‌کان بوو ،ئه‌وجا کۆماریه‌کان . به قه‌ناعه‌تی خۆم سه‌رنه‌گرتنی بیکه‌ر هامڵتۆن به‌شه زۆره‌که‌ی له به‌ر شیعه‌و سونه‌کان بوو نه‌ک کورده‌کان . ئه‌وان بوون بۆی نه‌هاتنه بن بار‌و ئاشته‌وایی نیشتمانی له گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن و له گه‌ڵ یه‌کتر ئیداره بکه‌ن . ئیدی ئه‌گه‌ر بیکه‌ر هامڵتۆن به جۆزیف بایدن بگۆڕدرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌یه که هیچ له پێکهاته‌کانی عیڕاق له گه‌ڵ یه‌کتری ئیداره ناکه‌ن نه‌ک هه‌ر ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌وه بێت که کورده‌کان پێی ڕازی نینه ، وه‌که چه‌سپاش یان هه‌وڵی به‌کردار بوونی بۆ کرا ،هه‌ر چۆنی لێک ده‌یته‌وه مانای به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ئه‌زموونی باشور‌و بزاڤی سیاسی ونه‌ته‌وایه‌تی تێکڕای کوردی لێ ده‌که‌وێته‌وه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد لێره‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌بێ یان خۆی توند نه‌کات له مه‌ڕ به‌ڕیوه چوونی وڵات و به‌رقه‌رار بوونی یاسا ،کێشه‌ی خه‌لکی خۆی بۆ دروست ده‌بێ و ده‌وروبه‌ریش خواخوایانه . بۆیه ده‌ڵێم و ده‌ڵێمه‌وه ئه‌گه‌ر کورد هه‌بێ شنه بای ئازادی به سه‌رمانه‌وه‌یه .
به‌ریتانیا/28/09/2007
|