په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئەکادیمیان، رۆشنبیران، هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانی خانەقین

داوای جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت دەکەن!

 

 


هەزاران ساڵە ئاین پێگەی خۆی لەناو گەلان و مێژوودا هەیە و تاکەکانی کۆمەڵگەکان مافی خۆیانە ئیمانەکانیان پەیڕەوبکەن و ئێمە رێزیان لێدەگرین.


بە بڕوای ئێمە ئاین بووە بە بار بەسەر داهات و بژێوی خەڵکی کوردستان و نموونەی کۆڵانە وێرانەکانی گەڕەکەکانی(عەبدوڵڵابەگ، تێلخانە، ساڵح بەگ، جەلەوە، ئاغاو خەلیفەو پاشاکۆپری و حەمیدیە)، لەبەرچاوە و هەروا دەیان و سەددان لانەواز، پەککەوتە، پسوشیات و سواڵکەر لەسەر شەقام و لە سوج و قوژبن و ناوماڵان دەبینین و پێویستیان بە ناوەندو خانەی خزمەتکردنی تایبەت هەیە، کەچی حکومەت سەددان ملیون دینار بۆ درووستکردنی مزکەوت و کڵیسا و دیر و ناوەندە ئاینییەکان و بینایەی وەزارەتە زۆر گرانبەهاکەی ئەوقاف تەرخان کردووەو دەکەن.


ئێمە لە نموونەی شاری خانەقین، ئەوە دژ بە ئەقڵ و پێداویستییە سەرەکییەکانی دانیشتوانەکەی دەزانین و پێمانوایە حکومەت بەرپرسیارە لەبارەی دیاردەی هەژاری و لانەوازی و کێشەی نیشتەجێبوون و گرانی و سواڵکردن و یەکەم ئەرکی سەرەکی ئەوەیە داهات و سامانی وڵاتەکەمان بۆ چارەسەرکردنیان تەرخان بکات، نەک بەبوونی ئەو کێشەو دیاردانە، بۆ درووستکردنی مزگەوت تەرخانیان بکەن.


ئێمە داوادەکەین ئاین لە دەوڵەت جیابکرێتەوە و وەک دەڵێن: (ئاین بۆ خوداو نیشتمان بۆ هەمووان).


لەگەل ئەوپەڕی رێزو حورمەتمان بۆ ئیماندارانی هەموو دین و تایفە و مەزهەبەکان.


کۆمەڵەی ئەرتەمیتا، گۆران جەبار وەهاب(فەرمانبەر)، ئازاد ئەحمەد وەیس(فەرمانبەر)، سەفا ئەلموهاجر(شاعرو رەخنەگر)، ئەمەل باجەڵان(رۆژنامەنووس)، جەلیل هەلاج(کرێکار)، سەلیم قادر(کرێکار)، سەلام عەبدوڵڵا(مامۆستا)، وەلی شەریف(سەرپرشتیاری پەروەردەو نووسەرو شاعیر)، ئیبراهیم حوسین(ئەندازیار)، فریال ئیبراهیم(ئەندازیار)، د. ئەحمەد قادر، سەڵاح فەرمان(خانەنشین)، ئیبراهیم ئەلبەیاتی(خاوەن مۆبلیات)رێکخراوی فریاکەوتنی مرۆیی لە خانەقین، عومەر مەنسور(سەرۆکی رێکخراو)، سەلام قادر(جێگری سەرۆکی رێکخراو)، د. ستار جەبار(جێگر)، داود مامە موراد، ئەندام، عەلی گمر(ئەندام)، لەیلا مەحەمەد(ئەندام)، محەمەد ئیبراهیم(ئەندام)، محەمەد ئیبراهیم(ئەندام)، جاسم جەمال(ئەندام)، عەلی خوداداد(ئەندام)، عەدنان مەنسور، سیروان مەحمود نەوروز(مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەکان)، جومعە عەبد عەلی(بەرێوبەری قوتابخانە)، ئەحمەد شیرخان(مامۆستا)، سوهام مەحەمەد سلیمان(مامۆستا)، تەلعەت عەلی رەزا(مامۆستا)، ئەکرەم حەمید(مامۆستا)، عیسا بەشیر(کاسب)، محەمەد کەریم کەشخە(رووناکبیرو نووسەر)، عەزیز یاوەر(نووسەرە رووناکبیر)، خەلیل سەید ئاغا(ئەندامی ئەنجومەنی شار)، هیام حەقی(فەرمانبەر)، سامان خەلیل(فەرمانبەر)ئەمیر عەلی(بەرپرسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی عیراق)، رێبوار فەتاح(کارگێڕی مەحەلی حشک)، جەوهەر شوکور(بەرپرسی مەحەلی خانەقینی حشک)، عەبدوڵڵا قادر(بەرپرسی دەوروبەری خانەقینی حشک).