٢٢\٧\٢٠١٦
عه‌لی قه‌ره‌داغی
له نێوان كورد و رژێمی توركیای شۆڤێنیست.
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
هه‌ندێ كه‌س حه‌زو ئاره‌زوویان له درۆكردنه‌و كۆمه‌لگه‌ی كوره‌واری وه‌ك
ده‌ردێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به چاوی سوك سه‌یریان ئه‌كات و هه‌رچه‌نده له
رووی زانسته‌وه درۆكردن په‌یوه‌ندی به هۆرمۆنێكی له‌شه‌وه هه‌یه‌و
له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كه ئه‌بێته هانده‌ر بۆ درۆكردن و
هه‌ر به‌م پێیه ئه‌بێ سه‌یری درۆكانی عه‌لی قه‌ره‌داغی ئەمینداری
گشتیی یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان‌و سەرۆکی رابیتەی ئیسلامی کورد
بكه‌ین چونكه له‌وانه‌یه گیجی هۆرمۆنه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه.
عه‌لی قه‌ره‌داغی له زۆر رووه‌وه كۆپییه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ییه‌تی، یوسف
قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان‌و، ئه‌م قه‌رزاوییه
له دووا فه‌توای ئه‌ڵێت كرده‌وه‌ی خۆكوژی رێگه‌پێدراوه ئه‌گه‌ر به
بریاری تاقمێك بێت و، ئه‌توانرێت كه‌سێك خۆی بته‌قێنێته‌وه به كه‌سانی
دیكه، واته ده‌وڵه‌تی سه‌رلێشێواوی ئیسلام ( داعش) وه‌ك تاقمێكی
خوێنرێژ به پێی قسه‌كانی یوسف قه‌رزاوی رێگه‌پێدراوه خه‌ڵكی سڤیل و
بێ تاوان بكوژن.
عه‌لی قه‌ره‌داغیش له سه‌ر هه‌مان رێبازی سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌روات و، وا
ساڵێكه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیای فاشست له شار‌و شارۆچكه‌و
و گوند‌و دێهاتی باكووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش
به به‌شداری ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، جه‌نده‌رمه، پۆلیس و ئاسایش و
جه‌رده‌وان ( جاشی توركی) و، به به‌كارهێنانی هه‌موو جوره چه‌كێك:
قورس، تۆپ، تانگ، هه‌لیكۆپته‌رو فرۆكه‌ی جه‌نگی و، به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای
جه‌نگی مۆدێرن به‌رێوه‌چوون وتا هنوكه به‌رده‌وامه‌و، عه‌لی قه‌ره‌داغیش
لاڵ و بێده‌نگ بووه‌و، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌مینداره گشتییه‌كه‌ی
یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان و سه‌رۆكی رابیته‌ی كورد له په‌رژه‌وه‌ندی
رژێمی توركیای خوێنرێژو ره‌گه‌زپه‌رست تواناكانی به‌كارهێناوه‌و، وه‌ك
مه‌لایه‌كی توركی دڵره‌ش و، چڵكاوخۆرێكی گوێرایه‌ڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی
تیرۆریست ره‌فتاری كردووه.
له كاتی هه‌ڵپژراده‌نه‌كه‌ی توركیا ساڵی ٢٠١٥
تاقمێك كه‌وتنه‌كار بۆ جوانكاری و جوانكردنی ده‌موچاوی دزێوی ئه‌ردوگانی
تیرۆریست و، حزبه‌كه‌ی به‌ناو ( داد‌و گه‌شه‌پێدان - ئاكپارتی) و، له
ناو ئه‌و تاقمه ژماره‌یه‌ك كوردی خۆفرۆش به‌دیكران وه‌ك : هونه‌رمه‌ندی
مشه‌خۆرو پاره‌په‌رست "" شڤان په‌روه‌ر "" و، چڵكاوخۆره‌كه‌ی وڵاتی قه‌ترو
ئه‌ردۆگانی تیرۆریست ئیخوانچی عه‌لی محیه‌دین قه‌ره‌داغیكه له
وتارێكدا له ژێر مانشێتی : بۆچی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جیهانییه له سه‌ر
توركیا؟ و، له‌و وتاردا قه‌ره‌داغی بێشه‌رمانه كه‌وته پیاهه‌ڵدان به
كرده‌وه‌كانی ئاغا رووره‌شه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و، سیاسه‌تی
حكومه‌ته‌كه‌ی ( دۆراوی قاودراو ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ) و، حزبی ئیخوان
ئه‌لموسلمین – ئاكپارتی و هه‌ر له‌و وتاره‌دا ستایشی هه‌ڵوێستی
ترسنۆكانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئاكپارتی ئه‌كات به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كانی :
یه‌مه‌ن، میسر‌و عێراق و، به پشتیوانی له سوننه‌كان كۆتای به وتاره‌كه‌ی
ئه‌هێنێت.
یوسف قه‌رزاوی سه‌باره‌ت به داكۆكیكردن له توركیای شۆڤه‌نیست و،
دژایه‌تی كردنی به جینۆساید ناوبردنی كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان هه‌ڵوێستی
ده‌ربری و، عه‌لی قه‌ره‌داغیش وه‌ك توتییه‌كی بازاری له وتارێكدا
نكوڵی له جینۆساید كردنی ئه‌رمه‌نه‌كان، له ساڵی
١٩١٥ ئه‌كات و پێیوایه ئه‌مه تومه‌ته له دژی توركیا ئه‌كرێت
و، داوا له موسڵمانان ئه‌كات كه یه‌كریزبن له دژی ئه‌م پیلانه
نێوده‌وڵه‌تییه و، هاوكار بن بۆ له‌ناوبردنی چونكه ئه‌مرۆ توركیایه‌و
سبه‌ێنێ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌یه و، ئه‌م نكوڵییه‌ی عه‌لی قه‌ره‌داغی
ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان‌و سەرۆکی رابیتەی
ئیسلامی کورد سرۆشتییه‌و، هه‌وڵدانه بۆ شێواندنی مێژوو، به‌ڵام كه‌س
ناتوانێت نكوڵی لێبكات و، عوسمانلیه‌كانی باپیرانی ئه‌ردۆگانی رووره‌ش
هه‌زاران ئه‌رمه‌نیان كوشت.
عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌ڵێت مافه كلتورییه‌كانی كورد له توركیا جێی خۆی
گرتووه‌و، رایگه‌یاند پێشتر قه‌ده‌غه بوو كورد به زمانی خۆی ئاخافتن
بكات به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێگرییه نه‌ماوه‌و، كورد له زۆر بواردا به
مافه‌كانی خۆیان گه‌یشتون و، وا دیاره قه‌ره‌داغی له بیری چووه‌ته‌وه
كوردان له خوێندن به زمانی خۆیان بێبه‌شكراون و، له درێژه‌ی ورێنه‌و
درۆكانیدا ئه‌ڵێت: دوژمانی ئیسلام ناهێڵن توركیا درێژه به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی
بدات كه به‌ده‌ستیهێناوه‌و، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كام سه‌ركه‌وتن؟
كوشتنی به كۆمه‌ڵی كوردی باكوور؟ لێدانی گوند‌و دێهاته‌كانی هه‌رێمی
كوردستان؟ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌ك و تۆپ و تانگ و هه‌لیكۆپته‌رو
فرۆكه‌ی جه‌نگی بۆ له‌ناوبردنی كورد؟، كام سه‌ركه‌وتن؟ جینۆسایدی
دانیشتوانی كوردستان، كۆمه‌ڵكوژی دانیشتوانی جزیره، شرنا‌خ، گه‌ڤه‌ر،
نوسێبین، سلۆپی، سور، شه‌مزینان، هه‌كاری، جوله‌مێرگ، ئامه‌دو وان و،
به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو گرتن و كوشتنی سه‌دان كوردی سڤیلی بێ تاوان و
خوێنرشتنه هێشتا عه‌لی قه‌ره‌داغی بێده‌نكه‌و نقه‌ی لێوه‌نایه‌ت، به‌ڵام
بۆ تیرۆریسته‌كانی لیبیا‌و سودان و یه‌مه‌ن و غه‌ززه‌و سوریا زوو دێته‌ده‌نگ.
هه‌ر زوو له پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبول عەلی قەرەداغی ئەمینداری
گشتی یەكێتی زانایانی موسڵمان و سه‌رۆكی رابیته‌ی كورد، داوای
لەهاوڵاتیانی كوردستان كرد بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی وڵاتی توركیا
بكەن و تەقینەوەكانی فرۆكەخانەی ئەتاتورك نەبنه هۆی سارد بوونه‌وه‌تان
و، عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌گه‌ر چڵكاوخۆری رژێمی شۆڤه‌نیستی توركیا نییه،
بۆ ئه‌و داوایه ئه‌خاته‌روو، له‌باتی هاندانی خه‌ڵك بۆ نوێژ‌و عیباده‌ت،
ئه‌م كابرایه هانی خه‌ڵك ئه‌دات بۆ پۆخڵاوات و فاحیشه‌و سیكس كه سه‌رتاپای
كۆمه‌ڵگه‌ی توركیای داگیر كردووه‌و، كومه‌ڵكه‌ش به‌و نه‌خۆشییانه ئه‌ناڵێنێت.
عه‌لی قه‌ره‌داغی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمان به هۆی
پۆسته‌كه‌یه‌وه ناتوانێت ڕاستەوخۆ لە کایەی سیاسی‌دا کار بکات و، به‌ڵام
ئه‌و وه‌ك رێوی له رێی فرت و فێڵ خۆی خزاندوەتە ناو بەشێک لە
حوکمڕانانی کوردستان و تورکیا‌و وڵاتانی کەنداو، جێی سه‌رسورمانه زۆر
كه‌ره‌ت ئه‌بیستین مه‌سعود بارزانی له سه‌لاحدین پێشوازیكرد له عه‌لی
قه‌ره‌داغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان‌و سەرۆکی
رابیتەی ئیسلامی کورد‌و، له دیدارێكدا گفت‌وگو كرا سه‌باره‌ت به
بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و،
هه‌ردوولا سوور بوون له سه‌ر رێكخستن و یه‌كریزی كورد‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
عه‌لی قه‌ره‌داغی كێیه بتوانێت له دیداری موسعود بارزانی باسی سیاسه‌ت
و بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات؟ دیاره گڵۆبی سه‌وز له
توركیاوه هه‌ڵكراوه‌و، هه‌ر له‌م سونگه‌یه‌شه‌وه مه‌سعود بێده‌نگ و،
قه‌ره‌داغی به ده‌نگێكی به‌رز ئه‌ڵێت: : هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی باشتر له
ئه‌ردۆگان له ناوچه‌كه‌دا نییه‌و نموونه‌شی نادۆزینه‌وه.
عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌م له سیاسه‌ت ئه‌دات و، باشتروایه له داهاتووداو،
له كۆبوونه‌وه‌كانی دوو قۆڵی له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی باسی ئه‌وه
بكه‌ن چۆن چۆنی هیزه چه‌كداره‌كانی توركیای داگیركه‌ری به‌شێكی فراوان
له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكه‌ن، چۆنچۆنی بتوانن سیخوره‌كانی میتی
توركی له كوردستان قاو بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه كوردستان هیچی
پێناكرێت و، گیرۆده‌ی وڵاتانی عه‌ربستانی سعودی، قه‌ته‌رو توركیا بووه‌و
داشی ئه‌وان سواره.
ئه‌وه‌ی له بیری نه‌كه‌ێن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی -
داعشه‌و، سه‌باره‌ت به تاقمی خوێنرێژی داعش، عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌ڵێت
: داعش زیان به ئیسلام ئه‌گه‌ێنێت و، خه‌مباریشین به‌وه‌ی موسڵمانان
یه‌كـتری ئه‌كوژن و، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی
جیهانی زانایانی موسڵمان فه‌توا ئه‌دات و، ئه‌ڵێت ته‌قینه‌وه بۆ
كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان رێگاپێدراوه‌و، عه‌لی قه‌ره‌داغیش ئەمینداری
گشتیی یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان‌و سەرۆکی رابیتەی ئیسلامی کورد
ئه‌ڵێت خه‌مبارین به‌وه‌ی موسڵمانان له‌ناو خۆیاندا یه‌كتر ئه‌كوژن.
مردن بۆ خیانه‌تكارانی نیشتمان و، مردن بۆ ئه‌وانه‌ی پشتگیری له رژێمی
توركیای شۆڤه‌نیست ئه‌كه‌ن، مردن بۆ جاشانی به‌كرێگیراو.
١٦\٧\٢٠١٦
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|