په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٨\٢٠١٦

عەلی قەرەداغی زووڕناژەنی رژێمی تورکیای تیرۆریست.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


یەکەم جار نییەو دووا جاریش نابێ عەلی قەرەداغیئەمینداری یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیھان و سەرۆکی رابیتەی ئیسلامی کورد بە شان و باڵی رەجەب تەیب ئەردۆگان و پارتی "" دادو گەشەپێدان - ئاکپارتی "" و رژێمی تورکیای شۆڤەنیست ھەڵبدات و لە ھەموو دیدارو وتارەکانیدا بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لایەنگیری خۆی بۆ ئەردۆگان و تورکیا و پشتیوانی بۆ ئاکپارتی دەرئەبرێت و پێیوایە نابێت کورد حەز بە شکستی ئەو رژێمە خوێنرێژەو ئەو پارتە دێزە بکات.


عەلی قەرەداغی بێشەرمانە وەک تورکێک لە گەڵ ھونەرمەندی گەورەی تورکیا ئیبراھیم تاتلسیس خاوەن چل ئەلبۆمی گۆرانی و، مێژوویەکی پر لە کەیف و خۆشی و سەفاو، ئالوودەی مەی خواردنەوەو، دۆستی کچ و ئافرەتانی بەرەڵاو لەشفرۆش و، "" شوان پەروەر "" ی پارەپرست و بێ ھەڵوێست لە پێش ھەموو ھەڵبژاردنێکدا بانگەشەو ریکڵام بۆ ئەردۆگان و ئاکپارتی ئەکات و، بەوەش ناوەستێت و، بەیاننامە دەر ئەکات و، بەناو ئاینی ئیسلامەوە داوا لە موسڵمانان ئەکات و، ئەڵێت باشە دەنگ بە ھاورێم رەجەب تەیب ئەردۆگان بدەن و، خۆتان و دنیاو دینتان نزا بکەن و بپارێنەوەو، لە پاڵ ئەردۆگان و ئاکپارتی بوەستن.
ئەم عەلی قەرەداغییە زۆر ترسنۆکەو، ناوێرێت بڵێت: من، یەکێکم لە تاقمی ( ئیخوان ئەلموسلمین) و، زۆر درۆزنەو ئەڵێت: من دوورم لە کایەی سیاسیداو، درۆکانی زۆر بە زەقی دەرئەکەون و، ھەرچی لە تورکیا رووبدات، ئەو یەکسەر دێتە سەرخەت و، لیدوان ئەدات و کونفرانسی رۆژنامەگەری ئەبەستێت و، وراوەکانی دەست پێ ئەکات و، جەخت لەوە ئەکاتەوە کە ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی ئیسلامییەو، بەڵام ئەم ""زانایە"" ھیچ داھێنانێکی نییە جگە لە خۆپەرستی و، کارکردن لە پێناو تورکیای شۆڤەنیست.


عەلی قەرەداغی بەوە نییە کە "" پرۆفیسۆرەو زانایە"" کابرایەکی دوواکەوتووە لە تاریکستان ئەژێت و، چونکە ھەمیشە وەک تورکێک بیر ئەکاتەوە، بیری لای سوڵتانەکانی رۆژانی عوسمانلییەکانە، کەبە زەبرو زەنگ و جەورو ستەم حوکمیان ئەکردو، دامەزراوە ئاینییەکان لە خزمەتی ئەوان بوو، لەمرۆژشدایوسف قەرەزاوی سەرۆکی یەکێتی زایانانی ئیسلامی و عەلی قەرەداغی ئەمینداری ھەمان یەکێتییەکەی قەرەزاوی ھەموو کارێکیان لە خزمەتی سوڵتانە عوسمانلییە نۆێکەیە بەناو ( رەجەب تەیب ئەردۆگان) و، کارێکی ئاسایە لای قەرەداغی ئاین لە پێناو ئەوانەی کۆمەڵکوژی کورد ئەکەن بخاتەگەر.


عەلی قەرەداغی خەڵکی دێی (نەوتێی) قەرەداغەو، کابرایەکی رارایەو ئینتیھازی و خۆپەرستە و،‌ ھەموو کردەوەکانی و کۆششی بۆ رژێمی خوێنرێژی تورکیای شۆڤەنیستەو، لە کاتی گیروگرفت و ئاڵۆزییەکەی نێوان تورکیاو روسیا یەکسەر خۆی و یەکێتییەکەی، یەکێتی زانایانی موسڵمان پشتگیری ئەردۆگانی کردو وتی: تورکیا لە بەر ھەڵوێستی بەرامبەر بە سوریاو فەلەستین و عێراق دووچاری سزایەکی گەورەو دژوار بووەتەوەو، داوای کرد لە وڵاتانی کەنداوو جێھانی ئیسلامی پشتگیری و یارمەتی ئابووری تورکیا بدەن و، شتومەک و بەرھەمەکانی تورکیا بکرن و، بایەخ بدەن بە گەشتوگوزارو، ئەو بۆشاییە پر بکەنەوە کە بە ھۆی سزاکانی روسیا سەریان ھەڵداوە.


عەلی قەرەداغی شەیدایکۆنگرە بەستن ‌و کۆبوونەوەیەو، یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمانان بە ھۆی قەرەداغییەوە رۆژانە کۆبوونەو کۆنگرە ئەبەستێت ‌و،‌ لە ھەفتەی پێشوودا بە ئامادەبوونی ٦٣ کەس لە چەشنی خۆی لە شاری قونیای تورکیا کۆنگرەیەک بەرێوە چوو، تیادا ھەوڵی کۆدەتاچییەکان شەرمەزار کراو داوا لە (ئوممەی ئیسلامی) کرا لە گەڵ خواستی گەلی تورکیا بن و، ھەروا داوا لە وڵاتانی ئیسلامی ئەکەن کە بواری دیموکراسی خۆیان پێشبخەن و، پەرەی پێ بدەن و، عەلی قەرەداغی زیاتر خۆی گێل ئەکات و، ئەزانێت دیموکراسی لە ھیچ وڵاتێکی ئیسلامی بوونی نییەو قەت ناشبێت.


لەم دوواییەدا بە سەرپەرشتی ئیخوانچی یوسف قەرەزاوی لە شاری دوحە پایتەختی وڵاتی قەتەر ئیخوان ئەلموسلمین کۆنگرەیەکی بەناو: فێربوونی شەرعی و رێگای پەرەسەندنی بەرێوەچوو، وڵاتانی کەنداو ھیرشی توندیان کردە سەر وڵاتی قەتەر بە ھۆی میواندارێتی کۆنگرەکەو، ئەو وڵاتانەی کەنداو ئیخوان ئەلموسلمین وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لە قەڵەم ئەدەن و، لەویش عەلی قەرەداغی خۆی نەواندو، وتاری خوێندەوەو، داوای دامەزراندنی ( ئەنجومەنی جیھانی بۆ پەرەپێدانی زانستە شەرعییەکان) کردو، ئەبێت سەر بە یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان بێت و، وڵاتانی کەنداو ھێرشیان کردە سەر یوسف قەرەزاوی و عەلی قەرەداغی و، ئەو وڵاتانە ئەڵێن ئەو کۆنگرەیە ھەنگاوێکە بەرەو دوواوەو، سەر لە نۆی ئیخوانەکان ئەیانەوێت کۆمەڵگە بەرەو توندوتیژی ببەن.


سەبارەت بە سەردانە نۆێکەی پێش چەند رۆژێک بۆ ئیستەنبول عەلی قەرەداغی لە روانگەی کێشەکانی موسڵمانان ھەڵوێستی حکومەتی تورکیای بەرز نرخاندوو تی: لە بەر ئەوەی تورکیا پشتگیری لە کێشەکانی موسڵمانان لە فەلەستین و میانمارو سۆماڵ و یەمەن ئەکات، پێویستە کاری باشە بە باشە وەڵام بدرێتەوەو، بۆیە یەکێتییەکەمان، یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمان لە ریزی پێشەوە بوون بۆ پشتگیری لە حکومەتی ھەڵبژێراوی تورکیاو، قەرەداغی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشەی فەلەستین چارەسەر بکرێت و، نابێت قەت فەلەستین لە بیر بکەین و، ھەمیشە لە دڵماندایە و، پێویستە بەرامبەری دڵسۆز بین و، ئەوانەی بەرەنگاری ئەردۆگان ئەبنەوەلادەرو زاڵمن و، قەرەداغی نایشارێتەوەو بێباکانەو بەبێ ترس ئەڵێـت: سەرکردەیەکی باشتر لە ئەردۆغان لە ناوچەکەدا نییە..


لە دووای تەقینەوەکانی ئیستەنبول و شارەکانی تری تورکیا عەلی قەرەداغی بەبێ وەستان کەوتە بانگەشەکردن بۆ یارمەتیدانی ئەردۆگان و حزبەکەی و، داوای لە خەڵک کرد رووبکەنە تورکیا بۆ گەشتوگوزار (بۆ خۆشی و رابواردن و مەی خواردنەوەو گەمەکردن لە گەڵ لەشفرۆشان) و ھەموو ئەمانە لە پێناوی بووژاندنەوەی ئابووری تورکیا.


عەلی قەرەداغی و ئوممەی ئیسلامی و زانایانی جیھانی ئیسلامی و ھەموو ئیخوانەکان کردەوەکانی قەرەداغی بەرز ئەنرخێنن و ، ھەر وەک ئەو بیرئەکەنەوەو، گشتیان یەک مۆدێلن و، چاویان ھەموو شتێک ئەبێنێت، تەنھا کوردەکانی باکووری کوردستان نابینێت کە بە ئاگری رەجەب تەیب ئەردۆگانی تیرۆریست و ئاکپارتی دێزو رژێمی تورکیای شۆڤەنیست ئەسووتێن و، چاوەکانی عەلی قەرەداغی لە ئاستی باکووری کوردستان داخراون و، تەنھا کوێر کۆمەڵکوژی کوردان لە جزیرەو سڵۆبی و سورو و ھەزاخ و نسێبین و وان و شرناخ و ئامەدو مێردین و جۆڵەمێرک و شەمزینان و ھەکاری و گەڤەرو ناوچەکاتی تر نابینێت.


زیاتر لە ساڵێکە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە شارەکانی باکووری کوردستان وسەدان گوندو دێھات بەردەوامەو، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەش بە بەشداری دەیان ھەزار سەرباز، جەندرمە، پۆلیس، ئاسایش و جەردەوان ( جاش) و، بە بەکارھێنانی سەرجەم جۆرەکانی چەکە قورسەکان و تەکنۆلۆژیای جەنگ و فڕۆکە جەنگییەکان و ھەلیکۆپتەرە سەربازییەکان و تانک و تۆپەوە بەڕێوەئەچێت و، عەلی قەرەداغی و ئوممەی ئیسلامی بێدەنگن.


بەرامبەر بە خزمەتکردنی رەجەب تەیب ئەردۆگان و رژێمی تورکیای شۆڤەنیست بەرپرسانی تورکیا، قەڵغانی سوپاسگوزاریان پێشکەشی عەلی قەرەداغی ئەمینداری یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیھان کردو، دیارە ئەوەی کلکەلقە بکات و چڵکاوخۆر بێت خەڵات ئەکرێت و، قەرەداغی پۆستەکەی لەبەرژەوەندی دەوڵەتی تورک بەکارھێناوەو وەک تورکێک مامەڵە ئەکات و پێشتریش ھەڵوێستەکانی ئەوەیان سەلماندوە.


عەلی قەرەداغی لە دووا وراوە ڕایگەیاندووە : من پێم باشە نەڵێن (دەوڵەتی ئیسلامی) بەڵکو ھەر بە (داعش) ناوی بەرن، چونکە ئەوانە نەڕێکخستنن و نە دەوڵەتی ئیسلامین و نە خزمەت بە ئیسلام ئەکەن ،بەڵکو ئەوانە پلانی دوژمنانی ئیسلام جێبەجێئەکەن و، سوورش ئەزانێت داعش یارمەتی تورکیا بە نەوت ئەدات و، تورکیاش یارمەتی داعش ئەدات بە چەک و تفاقی شەرو تیمارکردنی ئەندامەکانی داعش لە نەخۆشخانەکانی تورکیا.


حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی تورکیاوە ھەڵوێستی بەرامبەر بە عەلی قەرەداغی لاوازەو، پێویستە ھەڵویستی توند بگرێتەبەر بەرامبەری ، چونکە خۆی بەکورد ئەزانێت و لەولاشەوە بە ھەڵویستەکانی پشتگیری لەدەوڵەتی تورک ئەکات و لەئاست تاوانەکانی دژ بەکوردانی باکووردا بێدەنگە.


١٠\٨\٢٠١٦
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک