٩\۴\٢٠١٠
عێراق به‌ره‌و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێ.
حاجی ئه‌نوه‌ر
پێشه‌کیه‌ک بۆ چونه ناو
باسه‌که‌وه.
گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، به‌گه‌رمترین و
ئاڵۆزترین گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌مڕۆی دنیا ده‌ژمێرێ . کێشه و ململانێی
مێژوویی و دێرینه‌کانی نێوان بزوتنه‌وه‌سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و
ئاینیه‌کان به‌ئاشکراو نهێنی ئاوێزانی یه‌کبوون و سێبه‌ریان به‌سه‌ر
کۆی کایه‌کاندا کێشاوه، له‌هه‌مانکاتدا له‌ژێرفشاری زلهێزه‌کاندا
له‌ده‌وری مێزێک کۆکراونه‌ته‌وه. کۆبونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌م مێزه
له‌پێناوی دوو ئامانجدایه، له‌لایه‌ک زلهێزه‌کانی دنیا به مه‌به‌ستی
دابینکردنی پترۆڵ و داگیرکردنی بازاڕی عێڕاق و کردنی به پێگه‌ی
ستراتیجی هه‌میشه‌یی خۆی ، هێزه عێراقیه‌کانیش بۆ به‌لاداخستنی ناکۆکی
و کێشه‌کان به‌قازانجی تایبه‌ت و تاقانه‌ی خۆیان.
چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه زۆروزه‌وه‌نده‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ی که ناوی
عێراقی لێنراوه، وونه و هه‌ر چاره‌سه‌رێکیش بکرێت، به بچوکترین
ڕووداو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، کێشه‌ی نێوان سونه و شیعه، کورد و
عه‌ره‌ب، کورد و تورکمان، عه‌ره‌ب و تورکمان.. هتد، ئه‌مه بێجگه له
کێشه‌کانی نێوان ووڵاتانی دراوسێی عێراق که ئێران و تورکیا و سوریا و
سه‌رجه‌م وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی تر ده‌گرێته‌وه.
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش بۆ خۆی وه‌ک کێشه‌یه‌کی به‌رده‌وامی
ناوچه‌که و له‌هه‌مانکاتدا ناکۆکی و ململانێی نێوان هێزه‌کوردیه‌کان و
گوێڕایه‌ڵی ئه‌م یان ئه‌ویان به ده‌وڵه‌تان یان هێزه‌سیاسیه‌کانه‌وه،
ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخه‌که‌ی ئاڵۆزکردوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه
نیه کورد خۆی بداته ده‌ستی قه‌ده‌ر و ڕێگاچاره دیارنه‌بێت .
1 ــ جموجۆڵه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و مه‌زهه‌بیه‌کانی ناو
عێراق و کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌رده‌وام
ده‌ستده‌خه‌نه ناو کاروباری عێراقه‌وه، وا نیشان ئه‌ده‌ن که ئه‌م
عێراقه دروستکراوه، ناتوانێت به‌رده‌وامی به یه‌کپارچه‌ی خۆی بدات،
به‌ڵکو له‌کات و ساتی گونجاوی خۆیدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه .
2 ــ په‌لاماردان و ته‌قینه‌وه‌کانی نێوان سونی و شیعه و ناکۆکیه
مێژوویه مه‌زهه‌بیه‌کانی نێوانیان، ڕێگره له‌به‌رده‌م پێکه‌وه
ژیانیان . به‌رده‌وامی ئه‌م پێکه‌وه ژیانه جگه له بۆمبێکی
ته‌وقیتکراو مانایه‌کی تری نیه . ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی مرۆڤانه‌وه
سه‌یر کێشه موزمنه‌کانی نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به بکرێت، ده‌بێت
هه‌وڵی به‌په‌له بدرێت بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له‌یه‌کتری تا له
داهاتودا وه‌ک ئێستا و ڕابوردوو ئه‌وه‌نده‌ی تر خوێنیان به‌ده‌ستی
یه‌کتری نه‌ڕژێت .
3 ــ خۆبه‌ستنه‌وی هه‌ندێک له تورکمانه‌کان و بوون به‌به‌شێک له
سیاسه‌تی تورکه ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کان و هاوڕابوونتان له ئێستادا
له‌گه‌ڵ شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی و به چاوی ناحه‌زه‌وه سه‌یری کورد
کرد‌ن، له‌داهاتودا کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه .
4 ــ ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردستان و هه‌رێمی شیعه‌کان و هه‌ژاری هه‌رێمی
سونه‌کان، خۆی بۆ خۆی کێشه‌یه‌کی تره، ئه‌مه له کاتێکدا تایفه‌ی
سونی مه‌زهه‌ب خۆیان به‌خاوه‌نی شه‌رعی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق ده‌زانن
و ده‌یان ساڵه سه‌روه‌ت وسامانی عێراق له‌ژێرده‌ستی ئه‌واندایه و
هه‌ریه‌ک له کورد و شیعه مافی خۆیانه سامانی نه‌وت له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان به‌کاربهێنن .
5 ــ دابه‌شکردنی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئیمپریالیسته‌کانه‌وه
به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت و گه‌شه سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد
له پارچه داگیرکراوه‌کاندا و بوونی هیوایه‌کی به‌رده‌وام لای تاکی
کورد به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م هیوا به‌رده‌وامه بورکانێکی په‌نگ
خواردوه و له‌هه‌ر فرسه‌تێکی له‌باردابێت، ئه‌ته‌قێته‌وه .
6 ــ له‌ئه‌نجامی تێکشکانی ڕژێمی به‌عس له جه‌نگی که‌نداوی دووه‌مدا
جه‌ماوه‌ری باشوری کوردستان توانیان خۆیان له‌ده‌ست ئه‌و ڕژێمه ڕزگار
بکه‌ن، هێز و جه‌ماوه‌ری پارچه‌کانی تری کوردستان ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ی و
شۆڕشگێڕی خۆیانیان به‌جێهێنا و باوه‌شی نازو هاوچاره‌نوسیان بۆ
ئاوه‌ڵاکردن، کوردی باشوریش به‌بێ گوێدانه ئه‌و سنوره‌ده‌ستکرده و
قانون و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، خۆیان خسته ناو ئه‌و باوه‌شه پڕناز
و خۆشه‌ویستیه‌ی که‌سوکاره‌کانیان له ڕۆژهه‌ڵات و باکوڕی کوردستان .
هیوا و ئاواته‌کان بۆ جارێکی دی گه‌شانه‌وه و ئومێد به‌قه‌ڵای
شۆڕشگێڕان بوونی باشوری کوردستان بۆ شۆڕشی پارچه‌کانی تر له خه‌و و
خه‌یاڵه‌وه بووه ڕاستی، به‌ڵام به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی جارێکی تری
کوردستان به‌عێراق و ئیلتزامی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌و عێراقه‌وه و
له‌هه‌مانکاتدا به‌هۆی په‌یوه‌ندی ناڕۆشن و نهێنیه‌کانی هه‌مان
ده‌سه‌ڵات به تورکیا و ئێران و سوریاوه، نیگه‌رانی لای ته‌واوی تاکی
کورد دروستکردوه، به‌ڵام زه‌روره‌تی نه‌ته‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆی ئه‌و
حاڵه‌ته فڕێئه‌داته زبڵدانی مێژوه‌وه .
لێره‌وه ده‌چمه ناو مه‌به‌ستی باسه‌که .
عه‌ره‌بی عێراق به یه‌کێک له مه‌غرورترین گه‌لی ئه‌م سه‌رڕووی
زه‌مینه داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه ژیانی ئاره‌زومه‌ندانه ئاسان نیه له
گه‌ڵیاندا .
حجاجی کوڕی یوسفی سه‌قه‌فی که سه‌رکرده‌یه‌کی خوێنڕێژی عه‌ره‌به
موسڵمانه‌کان بوو. ئاماده‌ی ده‌ربڕی فه‌رمانی خه‌لیفه عبدالملکی کوڕی
مڕوان جێبه‌جی بکات به چونه‌ده‌ره‌وه له عێراق به‌رامبه‌ر وازهێنانی
عێراقیه‌کان له‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که به‌سه‌رکردایه‌تی عبدالرحمان بن
الاشعث ده‌ستیان پێ‌کردبوو. به‌ڵام عه‌ره‌به له‌خۆبایبوه‌کان خۆیان
به‌سه‌رکه‌وتو ده‌زانی و بڕیاری به‌رده‌وامیان دا. به‌م کاره‌یان
به‌هانه بۆ حجاج دروست بوو که نه‌ک ته‌نها به‌سه‌رکوتی
ڕاپه‌ڕینه‌که‌وه نه‌وه‌ستێ به‌ڵکو ده‌ستی له ژن ومنداڵی ڕاپه‌ڕیوان
نه‌پاراست وهه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ش که‌هه‌ڵاتبون و په‌نایان بۆ شوێنه
دووره‌کان بردبوو، ڕاده‌ست کرانه‌وه و سه‌ریان له‌لاشه‌یان کرایه‌وه
. ئه‌م له‌خۆبای بوونه چه‌ندین جار له‌کاتی جیاجیادا له‌ناو
عێراقیه‌کاندا دووباره بوه‌ته‌وه له‌وانه شه‌ڕه‌کانی که‌نداوی یه‌ک
و دوو که ماڵوێرانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
توندوتیژ و دووڕووی یه‌کێکی تره له سیفه‌ته‌کانی عه‌ره‌بی عێراقی
که ئاشکراترینیان ئه‌و دووڕوویه بوو به‌رامبه‌ر ئیمام حسێن کرا، که
بووه مایه‌ی سه‌ربڕینی .
سه‌ربڕینی (المختار) و بڕینه‌وه‌ی
ده‌سته‌کانی و هه‌ڵواسینی به‌مزگه‌وتی کوفه‌دا، له‌لایه‌ن (مصعب بن
الزبیر) .
سه‌ربڕینی مصعب بن الزبیر و ناردنی که‌لله‌سه‌ره‌که‌ی بۆ شام .
کاتێک له‌شکری (مختار) له‌سه‌رده‌ستی (مصعب) بن الزبیر تێکده‌شکێنرێ
5000 جه‌نگاوه‌ری مختار به‌دیل ده‌گرێن، جه‌نگاوه‌ره‌کان ده‌پاڕێنه‌وه
که نه‌یانکوژێت و بیانبه‌خشێت، مصعب ئه‌م کاره‌ده‌کات و ده‌یانبه‌خشێت
.
به‌ڵام چونکه عێراقیه‌کان له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا ڕاهاتبون، ناڕه‌زایه‌تی
ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن له نێوان ئه‌و دیلانه و ئێمه‌دا لایه‌کمان
هه‌ڵبژێره، (مصعب) ناچارده‌که‌ن که فه‌رمانی کوشتنی دیله‌کان
ده‌ربکات . عێراقیه جه‌نگاوه‌ره‌کان له ماوه‌ی ڕۆژێکدا هه‌ر 5000
دیله‌که ده‌کوژن .
بێ متمانه‌ی بووه به‌ڕه‌وشت له‌ناو عه‌ره‌بی عێراقیدا، ئه‌وه‌تا
ئیمامی حه‌سه‌ن پاش کوژرانی ئیمامی عه‌لی و حسێنی برای ده‌ستبه‌رداری
خیلافه‌ت بۆ معاویه‌ی کوڕی ئه‌بوسفیان ده‌بێت، کاتێک پێده‌ڵێن بۆ
ئه‌مه‌تکرد، خیلافه‌ت مافی شه‌رعی خۆته، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ( هه‌موو
دنیام له‌به‌رچاوکه‌وت و خه‌ڵکی کوفه‌ش نابێت که‌س پشتیان پێببه‌ستێ و
هیچ متمانه‌یه‌کیان پێناکرێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ باوکماــ ئیمام عه‌لی ــ
سه‌رڕاست نه‌بوون ئیتر له‌گه‌ڵ کێدا سه‌ر ڕاست ده‌بن ) .
فێڵبازی و موئامره چه‌کی ده‌ستی عه‌ره‌ب بووه و به‌ڵام عێراقیه‌کان
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی ژیاندا، گه‌شه‌یان به‌و چه‌که داوه .
گه‌له‌کۆمه‌کی تایفه جیاجیاکانی قوڕه‌یش له پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان و
کوشتنی ئه‌بوبه‌کری صدیق به ژه‌هر و کوشتنی عوسمانی کوڕی عفان و
عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و عه‌لی کوڕی ئه‌بوطالبیش به‌هه‌مان شێوه .
کاتێک شه‌ڕی صفین له نێوان سوپای ئیمام عه‌لی کوری ئه‌بوطالب و
معاویه‌ی کوڕی ئه‌بو سوفیان هه‌ڵگیرسا، له‌شکری ئیمام عه‌لی سه‌رکه‌وت،
معاویه بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و به‌شه له‌شکره‌ی که‌مابووی داوای له
سوپاکه‌ی کرد قورئان به‌رز بکه‌نه‌وه و بیکه‌نه حه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر خوێنی موسڵمان به‌ده‌ستی برا موسڵمانه‌که‌ی نه‌ڕژێت، ئه‌م فێڵه‌ی
معاویه بێڕه‌وشتی بوو، چونکه قورئان پیرۆزیه‌کی گه‌وره‌ی لای
موسڵمانه عه‌ره‌به‌کان هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌یش ئیمامی عه‌لی ناچار کرد
به‌وه‌ستانی شه‌ڕه‌که و سه‌ر‌ئه‌نجام دووبه‌ره‌کی که‌وته ناو له‌شکری
ئیمام عه‌لی و خۆیشی بوه قوربانی ئه‌و فێڵه‌ی معاویه‌و به‌ده‌ستی
الخوارج نه‌ک ته‌نها سه‌ری دانا، به‌ڵکو له‌ترسی پارچه پارچه کرد‌ن
وتۆڵه‌کردنه‌وه له‌ته‌رمه‌که‌ی چه‌ند جار له‌م گۆڕ ده‌گوێزایه‌وه بۆ
ئه‌و گۆڕ.
حزبی به‌عس له‌گه‌رمه‌ی ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان که
پارتی و مه‌لامسته‌فای به‌رزانی ڕابه‌رایه‌تیان ده‌کرد، کۆمه‌ڵێک
مه‌لای عه‌ره‌بی به‌ناوی وه‌فد و میوانداریه‌وه نارده کوردستان،
به‌ڵام دیاری ده‌ستیان خۆتاقاندنه‌وه‌و بۆمب بوو بۆ کوشتنی بارزانی .
هه‌ر له‌کاتی ڕێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ستیانکرد به تعریب و ته‌بعیس و
ڕاگواستن که خۆی له نه‌فیکردنی کارمه‌نده کورده‌کان له شاره‌کانی
کرکوک و خانه‌قین و موصل و شنگار و سعدیه ... ده‌بینیه‌وه و بۆ
پارێزگای سلیمانی و هه‌ولێر و دهۆک.
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باشوردا ده‌یان ئه‌زمونی تاڵی له‌گه‌ڵ بێ په‌یمانی
عه‌ره‌بدا هه‌یه . کاتێک که‌وتونه‌ته ته‌نگاوه‌وه ده‌ستی ئاشتی و
برایه‌تیان درێژکردوه و ده‌یان په‌یمانیان داوه، له‌گه‌ڵ هه‌ستی
به‌هێزبوونیشدا، له‌ته‌واوی په‌یمانه‌کان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه
نمونه‌ش زۆرن له‌وانه ڕێکه‌وتنامه‌ی ئازاری 1970 و هه‌نوکه‌ش ئه‌و
په‌یمانانه‌ی پێش ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامدا له کۆنگره و کۆبونه‌وه‌کانی
ئۆپۆزیسێونی عێراقی دایان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستکردنی یه‌که‌م
حکومه‌تدا، له ته‌واویی پاشگه‌زبوونه‌وه.
بێ متمانه‌ی بووه به کلتوری عه‌ره‌ب، نه‌ک به‌رامبه‌ر گه‌لانی کورد و
ئه‌مه‌زیغی و دا‌رفوریه‌کان و مه‌سیحیه‌کانی خواروی سودان، به‌ڵکو له
نێوان خۆیشیاندا، هه‌ر ئه‌مه‌شه سه‌رۆکی لیبیا معمر قذافی
گه‌یاندوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که بڵێت( اتفق العرب ان لا یتفقوا )،
تا ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستین
نه‌ک سه‌رکه‌وتو نه‌بووه، به‌ڵکو وه‌ک جۆرج شولتزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ووڵاته یه‌کگرتوه‌کان1982 ــ 1989 ده‌ڵێت ( سه‌ردانی 6 ووڵاتی
عه‌ره‌بیم کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و مه‌لیکه‌کانیان کۆبومه‌وه و باسی
ئیمکانـی دروستـکردنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین مانکرد، به‌ڵام هیچ
لایه‌کیان وه‌ک نه‌ک ڕازی نه‌بوون، ئامه‌ده‌ش نه‌بوون هاریکاری بکه‌ن)
.
خولی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی به هه‌ر ته‌زویر و
بێباوه‌ڕی و ترس و تۆقاندن و سوکایه‌تیه‌ک به‌دیموکراسی بووبێت،
کۆتایهات.
ترس و خه‌مێک که به‌رده‌وام دڵ و ده‌رونی ناسیوناڵ شۆڤێنیه‌کانی
عه‌ره‌بی له به‌غدا‌وه تا (دارالبیضاء) گرتووه، له
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاکی عێراقدایه .
وتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕسته‌ی یه‌کپارچه‌ی خاکی عێراق، خۆی له‌خۆیدا
گومانێک لای هه‌مووان دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاکه‌ی که ناوی
عێراقی لێنراوه، خاکی عه‌ره‌به چ پێویست ده‌کات ئه‌م ڕسته‌یه
به‌رده‌وام بوترێته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر بکرێته‌وه ؟ .
ئه‌گه‌ر به‌شێک له‌وخاکه داگیرنه‌کراوه و به‌زۆر نه‌لکێنراوه
به‌عێراقه‌وه بۆ بووه‌ته ویردی سه‌رزمانیان و خه‌می هه‌موو ساتێکیان؟
بۆ که‌سێکیان باس له یه‌کپارچه‌ی خاکی ئوردن و سعودیه و کوێت و تونس
و ..... مه‌مله‌که‌تی مه‌غریب ناکه‌ن ؟
که‌واته ڕاستیه‌ک هه‌یه، ئه‌و خاکه‌ی ناوی لێنراوه عێراق خاکی
عه‌ره‌ب نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌ی تری له‌سه‌ر ده‌ژی و
لایشیان ڕوونه که چ مامه‌ڵه‌یه‌کی نامرۆڤانه و وه‌حشیانه‌ی وایان
به‌رامبه‌ر کردون مه‌گه‌ر له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاستدا کرابێت. هه‌ر
بۆیه خه‌می هه‌موو چرکه‌یه‌کیان به‌زۆرهێشتنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی
یه‌کپارچه‌ی ئه‌و خاکه‌یه.
غازی یاوه‌ری سه‌رۆک کۆمار، جگه‌له سه‌ری ڕه‌ش، ئه‌ویش بۆ خوازبێنی
نه‌سرین به‌رواری چوو بوو، ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی نه‌دیبوو که‌چی
زمانی ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌بڕی باسی فیدراڵی بکات .
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له بری ڕێز بۆ سه‌رۆک کۆمارجلال طالبانی و ده‌ستور
دابنێت، ده‌ڵێ من کاتی وه‌ڵامی ئه‌و سه‌فسطائیانه‌م نیه .
ئه‌بوڕیشه کورد ده‌رده‌کات و ده‌ڵێت، باوازمان لێبهێنن و عێراق
چوڵبکه‌ن.
هه‌ڵوێستی هه‌موو به‌رپرسه عه‌ره‌به‌کان وه‌ک یه‌کن له‌سه‌ر کێشه‌ی
کورد و باوه‌ڕی ته‌واویان به‌و پێناسه‌یه هه‌یه که خۆیان
به‌رهه‌میانهێناوه ( کورد خانه‌یه‌کی شێرپه‌نجه‌ییه ـ سر‌طان ـ له
لاشه‌ی عه‌ره‌بدا) ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه به‌شی زۆری ڕۆشنبیرانی
عه‌ره‌بیش پشتیوانیان لێده‌که‌ن.
هه‌قوایه ئیتر ئێمه‌ش ده‌رک بکه‌ین کاتێک لێره‌و له‌وێ، ووشه‌ی کورد
ده‌چێته سه‌رمێزی گفتوگۆکانی عه‌ره‌ب، جگه‌له‌به‌کارهێنانمان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی یان ناکۆکی نێوان خۆیان مانایه‌کی تری نییه .
ئه‌مانه به‌شێکن له ئاشکراترین نمونه، له مێژووی عه‌ره‌بدا
هه‌زاران نمونه بۆ هه‌ریه‌کێک له غرورو و دووڕویی و بێ متمانه‌ی و
په‌شیمان بوونه‌وه و فێڵبازی هه‌یه، باسی توندوتیژی له چاوهه‌ڵکۆڵێن
و لاشه پارچه‌پارچه‌کردن و پێست گورین و سوتان له‌ناو ته‌ندور و
کوڵانی له‌ناو مه‌نجه‌ڵدا و لێدان تامردن و ده‌ست و قاچ، گوێچکه،
لووت، عه‌وره‌ت بڕین، مه‌مک بڕینی و ئه‌تککردنی ژنان، فڕیدانی مرۆڤ بۆ
به‌رده‌م ئاژه‌ڵی برسی دڕنده وه‌ک شێر وپڵنگ، کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ و
سوتانی شار به‌ته‌وای سه‌رنشینانه‌وه و ...... سه‌رباری هه‌موو ئه‌و
توندوتیژیانه، عێراقیه‌کان ئیبداعی زیاتریان کردوه که له
ڕژێمه‌کانی عارفی و به‌عسیه‌کاندا و ئێستاش له عێراقی نوێ‌دا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه .
جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره بکه‌ین، چی وای له یه‌کێتی و پارتی کرد
که خه‌باتی ڕزگاری خوازی کوردستان و خوێنی گه‌شی هه‌زاران هه‌زار
تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه بکه‌نه قوربانی ئه‌و خاکه پڕ گوماناویی و
خوێناویه، ئه‌مه له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌ته‌واوی ماناوه
هه‌ڵوه‌شایه‌وه و کوردستانیش به‌کرده‌وه شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆی له خۆگرتبوو .
ئایا حکمه‌ت چیه یه‌کێتی و پارتی له عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان، زیاتر
باس له یه‌کپارچه‌ی خاکی عیراق ده‌که‌ن؟. ئه‌م پرسیاره هیچ وه‌ڵامێکی
ڕۆشنی لای ئه‌وان نیه جگه له چه‌ند پاساوێکی نا واقعی که ئه‌زمونی
ڕابوردوو دووپاتی کردوه‌ته‌وه ئه‌و پاساوانه بێ ناوه‌ڕۆک و
خۆخه‌ڵه‌تاندنن.
کاتێک یوغسلافیا ڕووه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چوو، حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی
له‌سه‌ر زمانی جیمس بێکری وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند، که ڕێگانادات
به پارچه‌پارچه‌بوونی یوغسلافیا ، به‌ڵام دواتر یه‌که‌م ووڵات بوو
دانی نا به‌سه‌ربه‌خۆی پارچه‌کانی یوغۆسلافیا .
کاتێک کۆسۆڤۆی ئیسلامی ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپا، جاڕی سه‌ربه‌خۆی دا،
هه‌نوکه‌ش له‌لایه‌ن زۆرێک له ووڵاتان دژایه‌تی ده‌کرێ. به‌ڵام
ووڵاتانی وه‌ک بحرین و عربی سعودی دانیان پیاده‌نێن و دواتر
به‌ناچاری ووڵاتانی تری وه‌ک ئه‌مریکا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وروپی
سه‌ربه‌خۆییان سه‌لماند.
سه‌رۆک کۆماری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس داوای
له‌سه‌رکرده کورده‌کان کرد که ئازایه‌تی له خۆیان بنوێنن و اعلانی
ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌ن.
کاره‌سات له‌وێوه‌وه دووپات بووه‌وه، نه‌ک ئه‌و ئازایه‌تیه‌یان
له‌خۆیان نه‌نواند و نه‌ک نه‌یانتوانی ڕۆڵی سه‌رکرده‌یه‌کی
تازه‌پێگه‌یشتوی وه‌ک هاشم تاتشی کۆسۆڤی ببینن که ووتی ( له
ئه‌مڕۆوه به‌لگراد حوکمان ناکات )، به‌ڵکو سوکایه‌تیان به‌خوێنی ئه‌و
هه‌زاران شه‌هیده کرد که گیانی خۆیانیان به‌خشی له پێناوی
سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا و ئاواتی ملیونان مرۆڤی کوردیشان له گۆڕنا،
به‌ڕاکردن پیش هه‌موو عه‌ره‌به‌کان چوونه به‌غداد و شه‌وڕۆژیان
خسته‌سه‌ر یه‌ک بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی ڕوخاوی ته‌فروتونا بوو،
به‌ڵام بۆ ؟؟؟؟
خه‌ڵکی کوردستان به‌گاڵته‌جاڕیه‌وه، ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دروست
بکه‌نه‌وه و داوای مافه‌کانی گه‌لی کورد بکه‌ن، به‌ڵام مێژوو شتێکی دی
ده‌ڵێت . کاتێک له داهاتودا، لاپه‌ڕه‌کانی ڕابوردوو هه‌ڵده‌درێنه‌وه
، وه‌ڵامی ڕاستیه‌قینه‌تان ده‌که‌وێته به‌رده‌ست .
عێراق بۆ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟
1 ــ ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام و ته‌فروتونا بوونی هه‌موو ده‌زگاکانی، مانای
هه‌ڵوه‌شانه‌ی ته‌واوه‌تی عێراق بوو.
ئه‌وه‌ی که تاوانباره و له‌هه‌مانکاتدا خزمه‌تگوزاره، پارتی و
یه‌کێتیه، تاوانبارن به‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان ژێرپێخست،
وه‌ک نه‌یانتوانی یان نه‌یانزانی یان نه‌یانویست ئه‌و هه‌له بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی کورد بقۆزنه‌وه، هاتن له ڕێگای چه‌واشه‌کاری و
پێشڕه‌وایه‌تی تاڵانکردن، ئه‌و هه‌له که‌م وێنه مێژوییان له‌باربرد.
خزمه‌تگوزارن به‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به شۆڤێنه‌تی عه‌ره‌ب
کرد، که ڕۆڵی سه‌رکیان هه‌بوو له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
عێراق.
2 ـ کاتێک به زۆرینه‌ی ده‌نگ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عێراقدا
بڕیار ئه‌درێت، خاکی عێراق به‌شێکه له خاکی نیشتمانی گه‌وره‌ی
عه‌ره‌ب، یان له‌ترسی کورد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق، وه‌ک له
پێشنیاره‌که‌ی عه‌مروموسا هاتوه که مام جه‌لالیش بۆ جارێکی تر
پێشنیاری کردوه‌ته‌وه( عێراق ئه‌ندامێکی کاریگه‌ری ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌بیه و ملتزمه به بڕیاره‌کانیه‌وه) .
نوێنه‌رانی کورد چ هه‌ڵوێستێکیان ده‌بێت ؟. جگه له چۆڵکردنی هۆڵی
په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵکی دڵ پڕ له
هیوای کوردستان . ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌گه‌ر سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌بێت، به دڵنیایه‌وه سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی
مه‌رجه‌کانی پێکه‌وه ژیان و به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانمان ده‌بێت
.
3 ــ بڕیار‌بوو ماده‌ی 140 له کۆتای ساڵی 2007 جێبه‌جێ بکرێت،
به‌ڵام نه‌کرا، وا ئه‌مڕۆ به‌هاری ساڵی 2010 یه و هیچ کارێک بۆ
جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده‌یه نه‌کراوه و پاساوی پارتی و یه‌کێتیش له
بوونی عه‌ره‌بی شۆڤێنی و کۆنه به‌عسیه‌کاندایه له ناو ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی عێراقیدا.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێک عه‌ره‌بی شۆڤێنی و
کۆنه به‌عسی تیادا باڵاده‌ست و خاوه‌ن بڕیار بن، چ هیوایه‌کی له‌سه‌ر
بنیات ده‌نرێت؟
لێره‌دا ڕووی پرسیارمان ده‌که‌ینه نوێنه‌رانی ئۆپۆزیسێون (
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ـ یه‌کگرتوی ئیسلامی ـ کۆمه‌ڵی ئیسلامی ) ئه‌گه‌ر
ماده‌ی 140 ی ده‌ستور به‌رده‌وام دوابخرێت، ئه‌ی ئه‌وان وه‌ک
نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر، هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت؟ . وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره لای خۆیانه، به‌ڵام کاتێک له ڕوانگه‌ی واقع و
لۆژیکه‌وه شتێکی واڕووبدات، ده‌بێت جه‌ماوه‌ری کوردستان وه‌ک لێزمه‌ی
باران بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ پشتیوانی کرنیان.
ده‌یان کێشه‌ی تری هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان هه‌رێم و عێڕاق بوونی
هه‌یه‌و ڕوگوڕیشه‌یه‌کی قوڵیان هه‌یه له قه‌یرانی سیاسی ئێستای
عێڕاقدا مه‌حاڵه چاره‌سه‌رکردنیان. ئایا لۆژیک نییه هیچ نه‌بێت شان
به‌شانی ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆکه، به پشت به‌ستن به گه‌لی خۆمان
هه‌وڵیک به‌ئاڕاسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بده‌ین!.
ماڵپه‌ڕی حاجی ئه‌نوه‌ر
|