٦\١\٢٠١٣
ئه‌وه
شێواندنی حه‌قیقه‌ت و شاردنه‌وه‌ی تاوانبارانه له سزا!
بەکر عوسمان
ئه‌مرۆ بۆ جارکیتریش له به‌رواری٥١٢٠١٣دا پێنج که‌س له ئه‌ندامانی
خانه‌واده‌که‌م، له لایه‌ن دادگای هه‌ولێر به فه‌رمی ئاگادارکراینه‌وه
به‌شداری دانیشتنی دادگای دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان
بکه‌ین.
لێره‌دا بۆ جاریکتر ڕای ده‌گه‌یه‌نین، که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی تره،
درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه‌ی که له ئه‌لفه‌وه تاکو یای هه‌ڵبه‌ستراوو
چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس،
له قوربانیه‌کی ئازادی ده‌ڕبرین و ره‌خه‌نگری سته‌مکاریه‌وه بگۆرێ بۆ
تیرۆریست. سه‌رتاپای ئه‌م سیناریۆیه نه‌ک هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌دا
نیه که راستی تاوانه‌که و تاوانبار ئاشکراو سزا بدات، به‌ڵکو هه‌وڵێکه
بۆ شێواندنی حه‌قیقه‌ت و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌که و ڕزگارکردنی
تاوانباران له سزا. ئه‌وه‌ش تاوانێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌ت
و ئازادی ده‌ڕبرین و سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌که‌ی به‌ریوه‌ده‌بریت.
ئه‌م پرۆسه‌یه به‌م به‌ناو دادگایه‌شه‌وه، شه‌فاف و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ
نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئامانج لێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی واقع نیه له
دۆسیه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رتاپای دووره له ڕاستیه‌وه و
هه‌وڵێکه بۆ داپۆشینی تاوانه‌که. بۆیه لای ئێمه‌وه شه‌رعیه‌تی نیه‌و
به‌ره‌سمی ناناسین و قه‌بولی ناکه‌ین هه‌ر بۆیه‌ش بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین
که به‌شداری تیادا ناکه‌ین.
دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان لای ئێمه و
ئازادیخوازانی کوردستان به کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی
تاوانباران ئاشکرا ده‌کرێن و ده‌درێنه دادگایه‌کی عادلانه و بێلایه‌ن
و سه‌ربه‌خۆ.
٥\١\٢٠١٣
ماڵپەڕی
بەکر عوسمان
|