![]()
چاوپێكه‌وتنى: ئیبراهیم عه‌باس
ئیبراهیم عه‌باس: باله‌كتێبه‌كه‌ته‌وه (سێكس و شه‌رع و ژن له‌مێژووى ئیسلامدا) ده‌ست پێبكه‌ین، كه‌ده‌تزانى جورئه‌تى دژه‌به‌رایه‌تیت بۆ ئیسلام، باجى قورسى به‌دوادا دێت, له‌به‌ر چى ئه‌م كتێبه‌ت نووسى؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: رۆژ نییه له‌ناو كوردستاندا ژنان نه‌كوژرێن. ره‌نگه كوشتن یه‌كێك بێت له‌ئه‌هوه‌نترین ئه‌نجامه‌كانی چاره‌نوسی ژنان. هه‌ر بۆ نموونه گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی ژنان بكه‌ین ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌دا شه‌ست و پێنجی ئافره‌تانی كورد به‌تیرۆركردنێكی سه‌ره‌تاییانه (خه‌ته‌نه‌كردن) لاشیپانیان تیرۆر كراوه. به‌پێی راپۆرته‌كان ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2008دا 56 ژن كوژراون و 150 ژنیش سوتاون, باشتر بڵێین سوتێنراون. هه‌ولێر به‌پله‌ی یه‌كه‌م و سلێمانی دووهه‌م و دهۆك سێهه‌م. باسی زیندانیكردن و مه‌سه‌له‌ی ناموسپه‌رستی بخه‌ره‌لاوه كه‌نابێت پشتگوێ بخرێن.! ژن بووه به‌شه‌ره‌فی پیاوو هێمایه‌ك بۆ دین, جابۆئه‌وه‌ی جانه‌وه‌ره‌كان ئه‌م شه‌ره‌ف و دینه بپارێزرێن پێویستیان به‌گوێبیستی قرخه‌قرخى سه‌ربرینی ژنانه, ده‌بێت گوێبیستی كروزانه‌وه‌ى هاوارو په‌یامى شاراوه‌ى ژێر چه‌پۆكى یاساى باوك و براو كه‌سوكاریان بن. ئایا له‌پێناو ئه‌م كاره‌ساته جه‌رگبرانه‌دا كتێب نوسین پێویست نییه.؟ ئیبراهیم عه‌باس: له‌كوردستان و له‌رۆژهه‌ڵات به‌گشتى نووسه‌ره پیاوه‌كان به‌رگرى له‌ژن ده‌كه‌ن و دژ به دین ده‌نوسن، كتێبه‌كه‌ى ئێوه‌ش هه‌ر به‌م جۆره‌یه، ئایا ئه‌مه بۆ؟ ئایا دین به‌رپرسیاره؟ مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یى: كێ به‌رپرسیاره له‌ژن كوشتن.؟ عه‌لمانییه‌ت یان ئایین.؟ یاساكانی دیموكراتی یان ئایینی.؟ په‌ره‌گرافه‌كانی نیتچه‌و هیگڵ یان فتواكانی كلتوری بیابان.؟ فه‌لسه‌فه یان خورافه.؟؟ ده‌سه‌ڵاته ئه‌وروپییه‌كان یان خۆماڵییه‌كان.؟ له‌چ زه‌مان و مه‌كانێكدا رێژه‌ی ژن ئه‌تككردن زۆرتره.؟ له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا روونده‌بێته‌وه كه‌ئایین له‌پشت ئه‌م جه‌نگه‌ڵستانه‌وه‌یه. كه‌واته ده‌بێت رووبه‌رووی ئایین ببینه‌وه. ره‌خنه بگرین و جه‌نگێكی راسته‌قینه‌یان بكه‌ین. گرنگ نییه قوربانییه‌كان كێن, پیاوانن, ژنانن, له‌كوێوه ده‌ستیان پێكردووه‌و تا كوێ ده‌چن، گرنگ نین, به‌ڵام ئه‌وه گرنگه كه‌ئیتر ئه‌و رۆچوونی خوێنه بوه‌ستێنین، من نامه‌وێت بزانم كه‌ی ده‌مرم و چۆن ده‌مرم، به‌ڵام ئه‌وه‌م زۆر به‌لاوه گرنگه كه‌تاوانه‌كانی ئایین به‌خه‌ڵكی بناسێنم. ئیبراهیم عه‌باس: له‌لایه‌ن یه‌کێتی زانایانه‌وه وه‌ڵامی کتێبه‌که‌ت دراوه‌ته‌وه‌و هه‌موو نوسینه‌که‌تیان به هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌م داوه.!! مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یى: کوا.؟؟ که‌ی.؟؟ کێ نوسیوێتی.؟؟ نه‌ک کتێبه‌ک به‌ڵکو نامیلکه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ک لاپه‌ڕه‌شه‌م نه‌دیوه که له‌لایه‌ن یه‌کێتیی زانایانه‌وه نوسرابێت. له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێکی ڕه‌سمیشه‌وه ئه‌و کاره نه‌کراوه. هه‌ندێک شت و قسه وتراوه زیاتر له‌کاری بازاڕی ده‌چن نه‌ک ڕه‌خنه‌و خوێندنه‌وه‌ی کتێب. به‌پێچه‌وانه‌وه داوامكردووه یه‌كێتی زانایانی ئیسلام وه‌ك لایه‌نێكى ره‌سمى رووبه‌رووم ببنه‌وه. به‌ڵام ترسنۆك ده‌رچوون، جورئه‌تیان نه‌بوو به‌رامبه‌ر نوسین و ره‌خنه مه‌عریفیه هاوچه‌رخه‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه, نشتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن چونكه له‌هه‌گبه‌كه‌یاندا وه‌ڵامى ره‌خنه‌ى زانستى تێدا نییه. ئیبراهیم عه‌باس: ئه‌گه‌رچى خۆت وتت كێبه‌كه‌ت بۆ به‌رگرى له‌ئافره‌ت نووسیووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌یان لێگرتووى هاوهه‌ڵوێستن كه سوكایه‌تیت به‌ئیسلام كردووه نه‌ك به‌رگریكردن له‌ژنان، وه‌ڵامى تۆ بۆ ئه‌مه چییه؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆری له‌سه‌ر وتراوه، كێشه‌م نییه ناحه‌زان چۆن بابه‌ته‌كه‌م هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. چی ده‌ڵێن با بیڵێن. ئێمه تائێستاش له‌كۆمه‌ڵێك پێناسه تێنه‌گه‌یشتووین. به‌هه‌ندێك نوسین ده‌گوترێت (سوكایه‌تی كردووه) یان (زمانی زبر)ه، یان (بازارییه)، یان (ئه‌كادیمی نییه). له‌راستیدا جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ئه‌م چه‌مكانه نازانم چۆنن و شێوازه‌كانی لای كورد چۆنه‌و چۆن ده‌ستنیشانی پێگه‌كانیان كردووه. له‌روانگه‌ی منه‌وه نابێت له‌نێوان زمانی نوسین و زمانی ده‌ربریندا جیاوازی زۆر هه‌بێت. بیرمه له‌هه‌شتاكاندا رۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی عه‌بدولره‌حمان مونیف (الشرق المتوسط)یان بڵاوكرده‌وه، كه‌خوێنمه‌وه مایه‌ی سه‌رسورمان بوو كه‌ئه‌و وشه ساده‌و ساكارانه‌ی له‌و رۆمانه‌دا نوسرابوون ئه‌وه‌نده جوان به‌كارهاتبوون مانای زۆریان ده‌پێكاو خوێنه‌ریان په‌لكێشی مانا‌و خوێندنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كرد، وامزانی هه‌ر له‌بنه‌مادا كورد نوسیوێتی. پیره‌مێردو زه‌ریاكه‌ی هه‌مه‌نگوایش كتێبێكی به‌نرخ بوو، خه‌ڵاتی نۆبڵیشی وه‌رگرت، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی تێگه‌یشتم كه‌شاكارێكی جیهانیم خوێندووه‌ته‌وه‌و له‌ودیو نوسه‌رێكی مه‌زنه‌وه وه‌ستاوم، له‌زه‌تم له‌خوێندنه‌وه‌ی نه‌بینی. من حه‌ز له‌نوسینی ناو نوسین و زاراوه ریزكردن و په‌خشان و ته‌خشانی وشه ناكه‌م، حه‌ز له‌ماناو ئه‌نجام ده‌كه‌م. له‌وڵاتانى رۆژئاوادا گرنگ نییه چى ده‌نوسیت, گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ده‌ینوسیت. من نوسینێكم ناوێت توانای نوسه‌ره‌كه‌م نیشان بدات, ده‌مه‌وێت مه‌رگه‌ساته حه‌قیقیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌می تێدا ببینم. كه‌واته نامه‌وێت ته‌قلیدی بم. ئیبراهیم عه‌باس: ئایا ئه‌مه به‌م واتایه‌یه كه ته‌قلیدت له‌نووسینى ئه‌م كتێبه‌تدا به‌كارنه‌هێناوه‌و رێچكه‌یه‌یه‌كى تازه‌ت داهێناوه؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى: مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نییه ئاستی نوسینه‌كانی من وابێت له‌وانه‌ی ئه‌وان باشتر بن ئینجا ده‌نوسم، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ی من نه‌نوسرابن یاخود كه‌م كه‌س خۆیان له‌قه‌ره‌ی دابێت و چوبێتنه جه‌نگه حه‌قیقییه‌كانه‌وه. ره‌نگه فڵانه نوسه‌ری ناوداری كورد زۆر باشتر‌و جوانتر له‌من بابه‌ت دابریژێت و له‌پێگه‌كانی خۆیدا باشترین شێوازی نوسین به‌كار بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و قه‌ڵه‌مه وه‌ك من بیرناكاته‌وه. كێشه‌ی سه‌ره‌كیش لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌ئه‌و وه‌ك من ئاماده نییه چه‌مك و ره‌هه‌نده‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بنوسێت كه‌سوودێكی راسته‌وخۆ بگه‌یه‌نێت. نوسه‌ر سه‌ربه‌رسته چۆن به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌نوسێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرێت كه‌خواست و داخوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ته‌نها ئه‌وانه نین كه‌توێژی رۆشنفكران دركی پێ ده‌كه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆری چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێ‌ئاگان له‌و هیواو ئامانجانه‌ی نوخبه‌ی رۆشنبیران و رێكخراوه‌كان كاریان بۆ ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت نوخبه‌كان لێیان تێبگه‌ن. سه‌رمایانه و ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌مرۆ پارێزگاری شاره‌كه چی ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت گوتووه، کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌بارودۆخێكدا ده‌ژی هه‌واڵی به‌رمیلێك نه‌وت ناگۆرنه‌وه به سه‌د به‌رمیل له‌فه‌لسه‌فه‌كانی سوكرات. برسیانه، ئاگایان له‌نرخی ئارده نه‌ك كتێب. جوانترین قه‌سیده‌ی نه‌خوێندراوه له‌پێناوی فرۆشتنی مشتێك پاقله‌دا لوول ده‌كه‌ن. لاى من نوسین به‌زمانی كۆمه‌ڵگا تواناى راسته‌قینه‌ى نوسه‌ر نیشان ده‌دات. كه‌واته شوێنی حه‌قیقی نوسه‌ران له‌ئێستادا چه‌قی كۆمه‌ڵگاكه‌یه، ژیانه له‌ناو ژیانیاندا، ته‌فسیركردنی خه‌ونه‌كانیانه. ئه‌وه‌ی خۆی له‌م خیتابه نه‌دات، ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی له‌ناو ئازاری ژناندا توشی په‌ستاوی خوێنی بیركردنه‌وه‌و داهێنان نه‌بێت و جه‌نگێکی مه‌عریفیی ڕاسته‌قینه له‌به‌رامبه‌ر ئایینی ئیسلام نه‌کات لای من رۆشنبیر‌و ئازادیخواز نییه ئیتر خودای ده‌كرد چوارده بروانامه‌ی دكتۆرای ده‌بوو، بیست و پێنج زمانی ده‌زانی و حه‌فتاو نۆ كتێبی چاپكردبوون. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی نوسه‌ر هه‌ستی پێده‌كات و خوازیاری نوسینێتی، بێ سڵه‌مینه‌وه بینوسێت و به‌ساده‌ترین شێوه بشگاته كۆمه‌ڵگه. من له‌مه‌دا توندم, كاتێك كه‌لووتی ژنێك ده‌برن، مه‌به‌ستمه په‌ره‌گرافی نوسینه‌كانم لووتی دوو مه‌لا له‌مێخ هه‌ڵكێشن، دوو مه‌لا به‌یه‌ك ژن. کاتێک که‌ژنێک به‌ردباران ده‌که‌ن مه‌به‌ستمه دوو مزگه‌وت بڕوخێنم. بێزارترین ده‌نگ لاى كۆمه‌ڵێك زه‌رینی كه‌ره، كه‌چی زه‌رینی كه‌ری ناو گه‌وره‌كانم له‌قیژه‌و هاتوهاواره بێماناكانى مه‌لا پێ خۆشتره. به‌ڵام چۆن ئه‌م وشانه به‌یه‌كه‌وه بنوسم و كه‌سیش پێم نه‌ڵێت تۆ سوكایه‌تیت كردووه‌و زمانت زبره‌و بازاری نوسیوته‌و ده‌ربرینه‌كانت ئه‌كادیمی نین.!! ئه‌وه‌ی له‌كوردستانه‌دا به‌ژنان كراوه له‌مێژوودا ته‌نها به‌كۆیله‌كان كراوه, بۆیه هیچ كاتێك ئاماده‌نیم به‌دڵى ئیسلامگه‌راكان بنوسم. ئیبراهیم عه‌باس: ئیسلامییه‌كان ده‌یانگوت بۆ خاریج ئه‌م كتێبه‌ت نوسیوه, پێشتر ئه‌زموونی نووسینى وه‌ك ئه‌م كتێبه‌ت هه‌بووه تا ره‌خنه‌كه‌یان پوچه‌ڵ بكه‌یته‌وه.؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: ئه‌زموونه‌كانی پێشووترم كه‌م نین. چه‌ند كتێبێكی ترم به‌ناوی خوازراوه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه. ره‌نگه ئه‌م كه‌ناڵه‌ی ئێوه یه‌كه‌مجار بێت به‌ره‌سمى رایبگه‌یه‌نم (كتێبی خوێننامه، له‌نوسینی زه‌رده‌شتی، كه‌ئیسلامگه‌راكانی ته‌ریق كرده‌وه‌و هه‌موو مێژوویانی هێنایه به‌رپرسیار، من نوسیومه، منی هه‌ڵه‌بجه‌یی. بۆ مه‌رامی تایبه‌تیان ساڵانێك گه‌ران به‌شوێن نوسه‌ره‌كه‌یداو نه‌یانزانی كێ نوسیوێتی, كاتێك زانییان له‌به‌ر ده‌ستیاندا نه‌بووم. له‌ماوه‌ی ئایینده‌دا به‌سه‌ریدا ده‌چمه‌وه‌و به‌ناوی خۆمه‌وه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه. كتێبه‌كانی تریشم به‌هه‌مان شێوه. وه‌ك (ده‌روازه‌كانی ئایین له‌نێوان زه‌وی و ئاسماندا)، (خورافه له‌كۆمه‌ڵگه‌كاندا)، (خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه بۆ ئیسلام/وه‌رگێرانه)..تاد. ئیبراهیم عه‌باس: نوسین و ڕه‌خنه‌گرتن له‌بواری دیندا، واته ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ چاره‌نوسێکی خه‌ته‌ردا، به‌و مانایه‌ی که کوشتنی به‌دواوه بێت، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ژنان، ئه‌وه ده‌هێنێت.؟؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: هه‌ر که‌سێک به‌های ئینسانییه‌تی له‌لا هه‌بوو، گه‌ر له‌و زوڵم و زۆره بێمانایه تێگه‌یشت که ئیسلام ده‌رهه‌ق به‌ژنی ده‌کات، گه‌ر له ماناکانی خۆشه‌ویستی بزانێت، له‌من زیاتری پێ نه‌کرێت که‌متر ناکات. ئیبراهیم عه‌باس: پێش نووسینى ئه‌م كتێبه چۆن له‌ئایینى ئیسلام راده‌ماى، ئایا پێشووتر پابه‌ندبوونى ئایینیت هه‌بووه؟ ئایا له‌م كه‌ونه‌دا باوه‌رت به‌چى هه‌یه؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی: له‌ژیانمدا نه‌بوومه‌ته لایه‌نگرى حزبى ئیسلامى, به‌ڵام له‌منداڵیمدا تا كاته‌كانی گه‌وره‌ییم من موسڵمان بووم. وه‌ك هه‌ر منداڵێكی دیكه كۆمه‌ڵێك وه‌عزو چیرۆكی ترسێنه‌رو باسی عه‌زابی قه‌برو دۆزه‌خم بیستبوو، نه‌مده‌وێرا به‌ئه‌ندازه‌ی تاڵه موویه‌ك بیر له‌ئیسلام و خوداكه‌ی بكه‌مه‌وه، واترساندبومیان پێم وابوو نه‌ك هه‌ر ره‌خنه به‌ڵكو ته‌نها ئه‌گه‌ر بیر له‌پرسیاریش بكه‌مه‌وه دووچاری گه‌وره‌ترین سزای ئیلاهی ده‌بم. جارجاریش نوێژم ده‌كرد. تا گه‌وره‌ده‌بووم زیاتر ده‌ترسام، چونكه هه‌ره‌شه ترسئامێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌مدا قه‌به ده‌بوون و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونمدا سامیان زیاتر ده‌بوو. له‌باره‌ى به‌هه‌شته‌وه كه‌مم ده‌زانی, به‌ڵام ده‌رباره‌ى دۆزوخ ده‌مزانی كه‌مارو دووپشكی گۆری ته‌سك و ئاگره قووڵه‌كه‌ی ئه‌مدیوی پردی سیرات و قورقوشمه‌توواوه‌كه‌ی ناو جه‌هه‌ننه‌م زۆر له‌وه به‌سوێترو كاریگه‌رترن كه من بیر له‌خۆم و له‌ژیان بكه‌مه‌وه. گه‌ر زه‌رقاوییه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه منیان بناسیبایه زۆر به‌ئاسانی ده‌یانته‌قاندمه‌وه‌و له‌گه‌ڵ مردنمدا ده‌یان بێوه‌ژن و سه‌دان هه‌تیوم بۆ ئه‌م حوكمه‌ته جێده‌هێشت. جاروبارێكیش با‌نگم داوه‌و پێشنوێژیم كردووه‌و پرسیاری شه‌رعییان لێكردووم و وه‌ڵامه‌كه‌میان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه. ئه‌وكاتانه كورێكی زۆر چاك بووم. دواى نوسینى ئه‌م كتێبه‌م به‌قودره‌تی قادر بوومه دزو نه‌خونده‌وارو هیچنه‌زان. بێ‌ئاگا له‌وه‌ى خه‌ڵك و خوێنه‌ر زۆر له‌وه هوشیارترن كه‌بێ به‌ڵگه گوێبیستی تۆمه‌ت نابن. له‌م كه‌ونه‌دا باوه‌رت به‌چى هه‌یه؟ ئه‌مه پرسیارێكی شه‌خسییه‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم باوه‌رم به‌هه‌ر شتێك هه‌بێت باوه‌رم به‌وه نییه كه‌ئیسلام ئایینێكی سه‌ماوی بێت. ئه‌مه لای من براوه‌ته‌وه. گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌م بابه‌ته زۆر بڵێین حه‌ز ده‌كه‌م خوێنه‌ر بروانێته كتێبی (ده‌روازه‌كانی ئایین له‌نێوان زه‌وی و ئاسماندا). به‌رگی یه‌كه‌م، له‌ساڵی 2001 چاپم كردووه. ئیبراهیم عه‌باس: ئه‌ى چى ئه‌و دیدیه ره‌خنیه‌یه‌ى بۆ ئیسلام بۆ خوڵقاندنى؟ خوێندنه‌وه، یان ره‌فتارى خه‌ڵكى موسڵمانى ده‌وروبه‌رت؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى: هه‌ردووکیان به‌ڵام ئیسلامگه‌راکان زیاتر. هه‌ندێک ڵرسیار هه‌ن که‌ڵێگه‌ی مرۆڤایه‌تی و لۆژیکی سه‌رده‌م توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نییه، له‌وانه فه‌لسه‌فه‌ی ئلوهییه‌ت که‌دووره له‌ڕوانگه فیزیکییه‌کانه‌وه‌و ڵه‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی ئینسان و ئه‌ودیو سروشته. ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م ڵرسیارانه واقعێکێکی وای بۆ ئایین دروست کردووه که‌شوێنکه‌وتوانی زۆر بێت و ئینسانه‌کان نه‌توانن واز له بواره ده‌روونییه‌که‌ی خۆیان و دونیا میتافیزیکییه‌که‌ی بهێنن. به‌ڵام ئیسلامگه‌راکان ئه‌م هێما ڕۆحییه‌یان کوشت. ئه‌و ڕسته سوواوانه‌ی که‌له‌ڕێی مه‌لاوه به‌تیۆر ده‌مانبیست، له‌ئه‌رزی واقیعدا به‌فیعلی نه‌مانده‌دی، بۆ نموونه له‌ته‌شتی جل شتندا ئینسانیان سه‌ربڕیوه‌و هه‌زارانی وه‌ک شێخ زانایان به‌رهه‌م هێناوه. جاران زۆر هه‌وڵمانداوه که‌کۆمه‌ڵگا له‌م ڕه‌وشه‌ی ئیسلامگه‌را ئاگادار بکه‌ینه‌وه، ڵێیان بڵێین که ئیسلامگه‌راکان له‌ڵشت ته‌قینه‌وه‌کانن، ئه‌وانن له‌کرده‌ی تیرۆرکردندا ڵشکی شێریان به‌رکه‌وتووه، تاباوه‌ڕیان ڵێکردین قوربانی زۆرمان دا، به‌ده‌یان نوسه‌رو ئازادیخوازمان لێ تیرۆر کرا. دیاره ڕه‌فتاره‌کانیان بۆ قسه‌کانمان باشترین دۆکۆمێنت بوون. ئێستاش له‌هه‌مان ڕێچکه‌داین به‌ڵام له‌جێی ئه‌وه‌ی بڵێین ئیسلامگه‌را ده‌ڵێین خودی یاساکانی ئیسلام له‌ڵشت ئه‌م هه‌موو کوشتنوبڕه‌وه‌ن. ئه‌مه‌ش قسه‌ی زۆری له‌سه‌ره. ئیبراهیم عه‌باس: به‌پێچه‌وانه‌ى مه‌زنده‌كان، پشتكردنى به‌رپرسه سیاسییه‌كان له‌خه‌ڵكى، زه‌مینه‌ى رێوره‌سمه ئایینه‌كانى زیندو كردۆته‌وه‌و وه‌كو ده‌گوترێت لایه‌نگرى بۆ حیزبه ئیسلامییه‌كان دروستكردووه، ئایا تۆ ئاگادارى ئه‌مه‌ى؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى: زۆر گرنگه بزانین كه ماناكانى دین ته‌نها له‌نوێژو هه‌ڵگرتنی شمشێرو ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تیدا نییه. سه‌ركوتكردن, له‌قاڵبدانى تواناكان, به‌ستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه به‌كۆنه‌په‌رستییه‌وه, په‌نابردن بۆ چیرۆكه خورافییه‌كان, بێئیراده‌یى, دۆگماى ئه‌قڵ، ئه‌تككردن و به‌سووك ته‌ماشاكردنى ژنان, سیستمى په‌روه‌رده‌كردنى ئایینى له قوتابخانه‌كاندا, تیرۆر و تۆقاندنی حزب و دین, راوه‌دونانى نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و دواتر تیرۆركردنیان..تاد, به‌شێكی گرنگن له‌پێكهاته‌كانی هه‌ردوولا. هه‌بوونی گروپی ئیسلامی له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا, واته تیرۆركردنی سه‌ره‌تاییانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی فكری مه‌عریفه‌ی كوردی و تیرۆركردنی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراتی. ده‌توانین ئه‌م پێناسه‌یه به‌سه‌ر حزبه‌كانیشدا شۆر بكه‌ینه‌وه، چونكه تۆتالیتاره‌كانیش رێگرن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زانستى و ئازاد دروست ببێت. حزبه ئیسلامییه‌كانی ئێستای كوردستان، چه‌كدار بن یان..نا، بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى عه‌لمانى پێشكه‌وتووخواز, له‌رێكخراوى قاعیده ترسناكترن. ده‌سه‌ڵات ئه‌مه بزانێت و مزگه‌وتیش دروست بكات.! به‌راستى ئه‌م حاڵه‌ته بۆ باسكردن قورسه و به‌داخێكى زۆره‌وه میتۆدى كوردى له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه كار ناكات. ئیبراهیم عه‌باس: گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه، حیزبه ئیسلامییه‌كان له‌داهاتوودا ده‌بنه جێگره‌وه‌یان، به‌راست پێتوایه ئه‌مه رووبدات؟ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى: من له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌مدا به‌درێژی باسم له‌وه‌كردووه كه‌سه‌ربارى جیاوازى ژیانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى, ئایدۆلۆژى, شارستانى, ئابوورى و فه‌رهه‌نگى..تاد له كوردستاندا, كوشتوبرى ئایینى ساڵى نه‌وه‌ده‌كان به‌دواوه زۆر له‌وه زیاتره كه‌له‌هه‌شتاكاندا روویانداوه. له هه‌شتاكاندا هێزى ئاشكرا‌و جبه‌خانه‌ى گروپى ئاشكراى ئیسلامگه‌را نه‌بوو, به‌م هۆیه‌وه چه‌وساندنه‌وه‌ى ئایینیش له كزیدابوو. له نه‌وه‌ده‌كان به‌دواوه چه‌ندان رێكخراوى ئیسلامى تیرۆرست له كوردستاندا به فه‌رمى ناسران و ئه‌وانیش له‌شكر و جبه‌خانه‌ى ئاشكرایان پێكه‌وه‌ناوه, ئه‌نجامیش كوشتنى ئاشكرا‌و تیرۆر‌و چه‌وساندنه‌وه‌ى ئایینى زیاتری به‌رپاكرد. له هه‌شتاكاندا ئافره‌تان ئیهانه‌و ئه‌تك و تیرۆر و كوشتوبر كراون, به‌ڵام رێژه‌یان, له نه‌وه‌ده‌كان به‌دواوه, بوو به‌رووبارى خوێن. حزبه نادیموكراتییه‌كانیش مایه‌ی گومانن. لێره‌وه كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌ستپێده‌كات و به‌دیفاعكردن له‌دین به‌رگرییه‌كی ناراسته‌وخۆ له‌پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كات. به‌شداری رێوره‌سمه ئایینیه‌كان ده‌كات و هه‌ردوولایان خیتابی دینی و خیتابئ ئایدۆلۆژی ده‌كه‌نه دوو پێكهاته‌ی لێكدانه‌براوو له‌زۆر ده‌روازه‌یدا یه‌كده‌گرنه‌وه. مێژووی كوردستان له‌به‌رچاوه‌و ئه‌وه ده‌زانین كه‌شه‌رى ئیسلامگه‌راكان ته‌نها بۆ دین نه‌بووه، شه‌ری سیاسه‌ت و پێكدادانى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاش بووه, لێكدابرانى ژیان بووه له‌ئازادى. مه‌حاڵه كۆمه‌ڵگه له‌ژێر تاریكى و پریشكى واقیعه تاڵه‌كانى رابردوویدا بتوانێت سنوور ببه‌زنێت و له‌یاساو ده‌ستووره كۆنپارێزه‌كان و نادیموكراتییه‌كاندا ده‌رباز ببێت. ئێمه پێویستیمان به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كى دیكه بۆ پراكتیزه‌كردنى دیموكراتییه‌تى كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌یه. چه‌مكی دیموكراتی, به‌و وێنه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه, ترسناكه‌و ته‌نهاو ته‌نها له‌خزمه‌ت تۆتالیتار‌و ئیسلامگه‌راكاندایه. له‌كاتی لاوازیاندا دیموكراتییه‌ت باشترین وه‌سیله‌یه بۆ گه‌شه‌كردنیان, له‌ده‌سه‌ڵاتیشیاندا چه‌مكه‌كه ده‌خرێته ژێر حوكمی ئایه‌ت و دروشمه حزبییه‌كانه‌وه. من وایده‌بینم ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ى له‌مێژووى فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئێستاى ناوچه‌كه‌ماندا هه‌یه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌جێی دروستكردنی قوتابخانه پێویستى به رووخاندنى مزگه‌ته‌كان هه‌یه. له‌جێی چاپكردنى بیروتێزى زیاتر پێویستى به سوتاندنى په‌راوه كۆنه‌كان هه‌یه. پێویستى به رێكخراوى رۆشنبیرى و هونه‌رى زیاتر نییه به‌ڵكو پێویستى به چه‌ندین شێتخانه هه‌یه تا ئه‌وانه‌ى به‌ئافره‌تان ده‌ڵێن: وه‌رن به‌ئاره‌زووى ئێمه‌ى پیاو پۆشاك بپۆشن, بروایان به‌تیرۆرو داسه‌پاندن و ژنكوژى و چه‌وساندنه‌وه و خورافه‌و تیرۆر هه‌یه، له‌و شێتخانه‌یه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن. پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی پێكهاته‌یه‌كی خێڵه‌كین و دوای دروشم كه‌وتون, سیاسییه‌كانیش له‌م پێگه‌یه‌دا زیره‌كانه ئیستغلالی ئه‌مه‌یان كردووه. تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت پێگه‌ی كوردی نه‌گوتارێكى ئایدۆلۆژی ه&1607;گوتارێكى ئایدۆلۆژی هه‌بووه‌و نه‌له‌چه‌مكه‌كانی نه‌ته‌وه‌و ئایینیش تێگه‌یشتووه. خه‌مى ئه‌وه‌مان نه‌بێت كه حیزبه ئیسلامییه‌كان له‌داهاتوودا ده‌بنه جێگره‌وه‌ى عه‌لمانییه‌كان, به‌ڵآ كه‌هێشتا زۆرمان ماوه ببینه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی, به‌ڵام رێكخراوه مه‌ده‌نى و پیشه‌یى و دیموكراتییه‌كانمان له‌بیرنه‌چێت كه‌له ئێستادا به‌هه‌ر شكڵێك بێت وجودیان هه‌یه و كۆڵه‌كه‌ى دروستبوونى كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كانن.
|