عه‌زیز وه‌یسی ده‌ڵێت (بێوه‌ژنه ده‌ستی دووه) که‌سیش هیچ ناڵێت.
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
هه‌ر کات باس له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت پێناسه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ته‌نیا به رێژه‌ی بنیامه‌کانی نه وتراوه، به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌یه‌ک به خه‌ڵک وکولتور وداب ونه‌ریت وهونه‌ر و سامان و ئه‌ده‌بیات و ئاڵا وزوان و زۆر شتی تر ده‌وترێت که هه‌مو ئه‌وانه ده‌خرێنه پاڵ یه‌ک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک پێک دێنن، کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌یه‌و کولتور وداب ونه‌ریت وهونه‌ر و ئه‌ده‌بیات وشێعر وموزیک و سامانی تایبه‌ت به خۆی بوه‌و هه‌یه. یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێ زیندو راده‌گیردرێت له پاڵ شته‌کانی تری‌دا هونه‌ر وموزیکه، کورد له‌م بواره‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و خاوه‌ن به‌رهه‌می هونه‌ری تایبه‌تی خۆیه‌تی و هونه‌ری ره‌سه‌نی زۆره‌و هونه‌ر مه‌ندی دڵسۆزیشی زۆر بوه وهه‌یه‌تی. کولتوری رزیوی پیاو مه‌زنانه و کۆنه‌په‌ره‌ستانه که به درێژایی مێژوو باڵی ره‌شی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا کێشاوه، ئاسه‌واری ئه‌م دواکه‌وتوییه لپ و لۆپی هاوێشتوه‌ته ناو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانه‌وه، دیاره هه‌ر که‌س له شوێنی خۆیه‌وه ده‌بێت بۆ بن بڕ کردنی کولتوره پرتووکاوه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵ بگرێت و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا که‌ی وخزمه‌ت به دۆخی نه‌ته‌وه‌که‌ی و تاکی مرۆڤ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێت درێغ نه‌کات، ئه‌گه‌ر کاتێکیش مرۆڤ نه‌ی توانی خزمه‌ت گوزاری مرۆڤ ونه‌ته‌وه‌که‌ی بێت لانیکه‌م شێوازێک له ژیان ڕه‌چاوبکات که تێکده‌ر نه‌بێت و ره‌وڵی مه‌نفی نه‌گێرێت. کورد به هه‌موشته‌کانییه‌وه وه‌ک بواری جوغرافیا، زمان وکولتور وداب ونه‌ریته وتاکه‌کانیشیه‌وه له‌به‌ر ده‌م جینۆسایدێک دایه که له لایه‌ن دوژمنانی دڕی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وهێز بۆ پاکتاو کردنی هه‌رده‌م له تێکۆشاندان، وتاگه‌یشتنی یه‌ک جاری به ئاواته‌کانیشیان هه‌وڵیان داوه کورد وه‌ک قه‌وم، تاکیشی وه‌ک تاکێکی دواکه‌وتو نیشان بده‌ن و به‌ر به پێشکه‌وتن وگه‌شه‌ی بگرن. یه‌کێک له‌و رێکارانه‌ی که ده‌کرێت ئه‌م پیلانه‌ی دوژمنانی کورد پوچه‌ڵ بکاته‌وه‌و ده‌وری گرینگی هه‌بێت له به‌ره‌و پێش خستنی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، هونه‌ره، ئه‌و ئه‌رکه‌یش وه‌ک ره‌ساله‌تێک ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و بواره‌دا شاره‌زاییان هه‌یه‌و پێیان ده‌وترێ هونه‌ر مه‌ند، به خۆشییه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد هونه‌ر مه‌ندی ره‌سه‌ن و تێکۆشه‌ر ودڵسۆزی زۆری بوه که توانیویانه خزمه‌تی گه‌وره بکه‌ن به نه‌ته‌وه‌که‌یان. زۆر جارانیش مه‌رج نیه هونه‌ر له خزمه‌ت گه‌شه‌دا بێت به‌ڵکو ئه‌وه هونه‌ر مه‌نده چۆن که‌ڵک له هونه‌ر وه‌ر ده‌گرێت، عه‌زیز وه‌یسی یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه که له‌بواری هونه‌ر دا کار ده‌کات و به‌م هۆیه‌شه‌وه ناسراوه، هه‌م ناو و ناو بانگی خۆی وهه‌م به‌ر هه‌مه‌کانیشی ده‌نگ دانه‌وه‌ی بوه له ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، من نام هه‌وێت بچمه سه‌ر ناساندنی ئه‌م هونه‌ر مه‌نده چون له تاقه‌تی ئه‌م وتاره‌دانیه‌و عه‌زیزی وه‌یسیش لانیکه‌م بۆ هۆگرانی هونه‌ر تاراده‌یه‌ک ناسراوه، له‌م ئاخرانه‌دا عه‌زیز وه‌یسی گۆرانییه‌ک ده‌ڵێت که ئاره‌قی شه‌رم ده‌خاته سه‌ر ناوچاوانی مرۆڤ و تووشی رشانه‌وه‌ی ده‌کات، تاکی کوردیش به داخه‌وه زۆر جار له سه‌ر لێشێوایدا شیرازه‌ی هه‌مو شتێکی له ده‌ست ده‌ر ده‌چێت و لایه‌نگری له ره‌ش به جێگای سپی و حه‌ز له ناره‌سه‌ن به جیاتی ره‌سه‌ن، راکردن به شو‌ێن خراپه‌و خۆ شاردنه‌وه له چاکه کان ڕه‌چاو ده‌کات، ئه‌م ره‌چاو کردنه‌ی تاکی کوردیش ته‌نیا دڵساردی که‌سانێکی به دواوه‌یه که ئاواتی سه‌ر که‌وتنی گه‌له‌که‌ی ویه‌کسانی مرۆڤایه‌تی سه‌ر دێڕی هه‌مو خه‌ونه‌کانیانه، وپه‌ره پێده‌ری دواکه‌وتوییه له کۆمه‌ڵگا. عه‌زیز وه‌یسی به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌کات بێوه‌ژنه ده‌ستی دووه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر که‌سێکی تر بیوتایه‌ت پارێزه‌رانی مافی ژن، رێکخراوه‌کان، راگه‌یاندنه‌کان، وهه‌مو پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ هاواریان ده‌گه‌یشته عه‌رشی ئه‌علا و به ده‌یان و سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی له سه‌ر ره‌ش ده‌کرایه‌وه، ده‌یان کاتژمێر به‌رنامه‌ی ته‌له ویزیۆنیان له سه‌ر داده‌نا وره‌نگه زۆر متینگ و کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌و که‌مپه‌ینیشیان له دژی رێک بخستایه‌ت، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر عه‌زیز وه‌یسیدا نه‌ته‌نیا بێ ده‌نگن به‌ڵکو به‌و گۆرانیه‌ش دێنه هه‌ڵپه‌ڕکێی وسه‌ماو رۆژه خۆشه‌کانیشیان به‌و دێره‌ی بێوه‌ژنه ده‌ستی دووه ده‌به‌نه سه‌ر. کاتێک کاک عه‌زیز له کلیپێک دا ده‌ڵێت بێوه‌ژنه ده‌ستی دووه په‌نتر له‌و وشه موباره‌کانه ئه‌وه‌یه، کچێک له‌و که‌سانه‌ی که ته‌نیا بۆ کاسبی وده‌ر هێنانی بڕیک پاره پۆتینێکی تا بن ران له‌پێ هه‌ڵکێشاوه به‌وه‌ی که هونه‌ر مه‌ند به هونه‌ره‌که‌ی به‌ژنی ده‌وت ده‌ستی دوو، ئه‌میش بێ ئاگا به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چی پێ ده‌ڵێن ومانای ئه‌و ده‌ستی دوه چییه هه‌ڵی ده‌خسته‌وه و سه‌مای بۆکاک عه‌زیز ده‌کرد، تاونه‌تاوێک ده‌ستی هونه‌ر مه‌نده‌که که پێی ده‌وت ده‌ستی دوو ده‌گرێت و له‌به‌رده‌میدا خۆی تۆزێک با ده‌دا. ده‌ستی دوو ته‌نیا به‌و که‌ره‌سانه ده‌وترێت که مامه‌ڵه‌یان پیوه ده‌کرێت، ده‌کڕدرێن وده‌فرۆشرێن، ده‌ستی دو یانی ئه‌و شته ی که رۆژێک تازه بوه‌و پاشان فرۆشراوه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک که‌م یان زۆر که‌ڵکی لێ وه‌ر گیراوه. باشه! پێشکه‌وتن خوازان، پارێزه‌رانی مافی ژن، ئازادی خوازان، هونه‌ر مه‌ندان، نووسه‌ران، ئه‌دیبان، یه‌کسانی خوازان، له روانگه‌ی ئێوه‌یشه‌وه ژن که‌ره‌سه‌یه؟ تا ده‌ستی یه‌ک و ده‌ستی دووهه‌می هه‌بێت؟ بێوه‌ژن تاکه که‌وشه که که‌ڵکی لێ وه‌ر گیردرابێت یان ئینسان؟ کوا ده‌نگتان له‌به‌رانبه‌ر پاراستنی که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان؟ کوا نووسراوه‌کانتان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ؟ سووکایه‌تی وبێحورمه‌تی به ئینسانه‌کان مه‌حکوومه مه‌رج نیه‌و ئه‌و بێ حورمه‌تییانه که‌سێک یان لایه‌نێکی دیاری کراو بیکات تا ئه‌و کات شه‌ر مه‌زار بکرێت، دیارده‌ی وا هه‌ر که‌س ولایه‌ن بیکات ده‌بێت شه‌رمه‌زار بکرێت. ره‌نگه به‌رێز عه‌زیز وه‌یسی نیه‌تی جنێو و سووکایه‌تی نه‌بێت، ره‌نگه ئه‌و بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی کاسێته‌که‌ی هه‌ر چی به ده‌میدا بێت بیڵێ به‌ڵام ده‌بێت به‌هه‌موومان وریا بین، ئه‌گه‌ر وترا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یڵێ ئاگادار بکرێته‌وه، هونه‌ر مه‌ندانیش ده‌بێت وریا بن، کۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به هونه‌ری ره‌سه‌نه، نه‌ک هونه‌رێک که هه‌ڵگری ئازاری سووکایه‌تی وبێ حورمه‌تی به به‌شێک له ئینسانه‌کان بێت، ژن به‌ر له‌وه‌ی ژن بێت ئینسانه، ئه‌مه راستییه‌کی سه‌لمێندراوه، به‌لام کاک عه‌زیزی ئێمه تازه وه‌ک ئه‌سحابی که‌هه‌ف له خه‌و هه‌ڵده‌سێت و ده‌ی کاته تاکه که‌وشێکی له پێ کراو، ئه‌مه به‌رهه‌می کولتورێکه که‌ژن وه‌ک نیوه‌بنیام وزه‌عیفه وکه‌ره‌سه چاو لێ ده‌کات و به داخه‌وه ئاسه‌واری رزیوی هێشتا له کۆمه‌ڵگاکه‌مانداماوه. ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌مو میدیاکانه وریای ئه‌و به‌ر هه‌مانه بن بڵاویان نه‌که‌نه‌وه، هه‌مو کامیرا مان وده‌نگ هه‌ڵگر و راگه‌یاندنه‌کان ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و جۆره له‌په‌ره‌دان به کولتوری پرتوکاو بن، هه‌ر وه‌ها هه‌مو ناوه‌نده ئه‌ده‌بی و هو‌نه‌رییه‌کان ئه‌رکی سه‌ر شانیانه که‌و له‌و هونه‌ر مه‌ندانه بپرسنه‌وه، هونه‌ر مه‌ند به هۆی هونه‌رکه‌یه‌وه ده‌بێته بنیامێکی ناسراوی گه‌وره له وڵاته‌که‌ی خۆی، که وایه بنیامی گه‌وره ده‌بێت وریای هه‌ڵسوکه‌وت وقسه کردن وره‌فتاری خۆی بێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ببات وخزمه‌ت به شارۆمه‌ندانی ولاته‌که‌ی بکات لانیکه‌م باری ئازاره‌کانیان زیاد نه‌کات و ده‌رده دار تریان نه‌کات و سه‌ر باری باره‌کانیشی نه‌نێت. هه‌ر له‌و کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه‌دا ته‌نیا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که ژن ئینسانه نه‌ک که‌ره‌سه‌و وزه‌عیفه به سه‌دان ئینسانی شۆڕشگێر گیان وژیانی خۆیان به‌خت کرد، ئێسته‌یش به سه‌دان وهه‌زاران که‌س چالاکی ئه‌و رێبازه وسه دان تێکۆشه‌ری رێگای مافی ژن له‌به‌ندی خانه‌کان وسیاچاڵه‌کاندان که‌بتوانن لانیکه‌می مافه‌کانی ژنان به ده‌ست بهێنن، که‌م نین ئه‌و ئینسانانه‌ی که هه‌مو ژیانی خۆیان له ده‌ست دا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ژن وه‌ک بنیام چاو لێ بکرێت، به‌ڵام له‌م لاکه‌یشێه‌وه ته‌نیا بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی کاستێک وده‌ر هێنانی که‌مێک پاره هه‌مو ئینسانیه‌ت وکه‌رامه‌تی تاکی ژن زۆر به ئاسانی به‌و جۆره پامال وپێشێل بکرێت و که‌سیش ده‌نگی لێوه نه‌یه‌ت؟ جێگای سه‌ر سوڕ مان نیه که ئاوه‌ها له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سووکایه‌تیه ئازاراوییه دا بێده‌نگه‌ی لێ بکرێت؟ باش وایه عه‌زیز وه‌یسی پێدا چوونه‌وه‌یه‌ک به خۆیدا بکاته‌وه‌و له‌و بابه‌ته‌وه داوای لێ بوردن له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و تایبه‌تی تاکی ژن وه‌ک ئینسان بکات.
|