په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٣\٢٠١٨

ئەزموونێکی شایستەیە، بە تێڕواننێکی تایبەت.

 

حاتم بابەکر عەوز کەریم

وەرگێرانی: بەندی عەلی

لە یەکەم ساتەوە زانیم ئەم ئەرکە تەواو سەخت و دژوارو ئاڵۆزە، وێڕای سەر قاڵ بوونم بە توێژینەوەی ئەو شیعرانەی کە بەکوردی نوسراون و وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی عەرەبی، فارسی، کوردی، لاتینی ،ئەمازیغی.

"کەژاڵ ئیبراھیم خدر"یەکێکە لەو شاعیرانەی کە بە کوردی دەنووسێت و شعرەکانی کراون بەعەرەبی"ئەگەر سەرنج بدەین ، بەگشتی نوسەرە عێراقیەکان ھەڵگری پەیامی بەیداخی تازەگەری ئەدەبین، لە شیعری عەرەبیدا لەم بوارەدا جێگە پەنچەکانی "نازک مەلائیکە ،بەدر شاکر سەیاب " لەنووسینی شیعر بەزمانی عەرەبی بەرۆشنی دیارن، ئەم شاعیرانە بەجۆرێ کۆششیان کردووە لە دیاریکردن و ، دیباجەو، تەختی شیعر. کەدووبارە وێنەو بەیانیەکانیان و شێوازەکانی شیعری جەدەلیەتی سەردەمی شیعری ئەمەوی و عەباسی و ئەندەلۆسیان ژیاندۆتەوە بە پۆشاکی سەردەمیانە ،ھەروەھا شیعرەکانی" موتەنبی ، فەرزدەق ، حەریر، ئەبو نەواس ، ئەبو تەمام" لای ئەوان دەنگ دانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا کەناکرێت ھەرگیز بێ بەش بکرێن لە ناو بانگیان".

بۆیە دەنگ و رەنگی ئەو شاعیرە کوردانەش کە شیعرەکانیان بە تازەگەری و بەرزیی و ھاوچەرخی جیا دەکرێنەوە ناکرێت نادیدە بکرێن "ھەر لەبەر ھۆیەش بووم رازی بووم بە نووسینی ئەم دەقە لەسەر شیعرەکانی خاتوونێکی کورد بەناوی کەژاڵ کە شیعرەکانی قووڵیەکی بەرچاوی ھەیە و، بریتیە لەنایابترین وەرگێران بۆزمانەکانی جیھان".

شیعری کوردی بە سەردەمی زێڕین ناسراوە و سروشتی ھێمنانەو گفتۆکردن لەخۆی دەگرێت، کەشاعیری کورد خەمەکانی نیشتمان لەکۆڵ بنێت بەپێی ئەو ئاڵۆزییەی کە خەڵکی کورد تێدا ژیاوە، لە رێگەی ئەو قەیران و جەنگانەی کە سۆزو ویژدانیانی تێدا بەخشیووە بەدرێژایی چەندین نەوە" ئەمەش ئەوە ناگەێنێ کە شیعری کوردی بەگشتی لەعێراقدا بەتایبەتی ھەر شیعری کلاسیکی تەقلیدی و بێ تەنھا مەیلی لەگەڵ بەرەنگاریدا ھەبێ" بۆیە ئێستا شیعری کوردی پەیوەندی ئەڤین و تامەزرۆیی و سۆزداری دەگێڕێتەوە، بە شێوەیەکی رۆمانتیکی و چێژدار، بەشداری ژن بۆپیاویش بە وردەکاریەکانی ژیان دەناسرێتەوە، لەپێناو گەشەپێدان و باڵابونیدا بەرەو جیھانێکی ئەزمونگەرایی "کەنمونەیەکی تازەگەری کراوە بەرووی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا.

ئەزموونی شیعرەکانی کەژاڵ ئەزمونێکی شایستەیە بە تێڕامان، کە تایبەتمەندی خۆی ھەیەو ،سیمایەکی نوێگەری و کلاسیکی و رۆمانسی و بوێریان پێوە دیارە " ئەویش لەرێگەی پێکھاتەکانی سروشتی گوندەکان، بۆئەوەی نیشتمان بەخاک و گوڵ و ئاوو چیاکان جوانتر بدرەوشێتەوە دەبێت لە شیعری کەژاڵ تێبگەین دەبێ پەنا بەرین بۆ قەێیدەی"دەریایەک لە خەم باخچەیەک لە خۆشەویستی "کە عەبدولوەھاب تاڵەبانی وەریگێڕاوە بۆزمانی عەرەبی ".
چەند ساڵێکە
دەست بۆ ھەر شوێنێکت دەبەم
پڕن لەباخچەی ھەڵاڵەو
دەنکە ھەناری ئەم وەرزەو
وەک شەونمی بەر بەیانیان
نمە نمە سپی و، دەبێ و ھەڵدەوەرێ
کاتێک دەمم دێنم ماچت بکەم
تەنھا گوڵی ماچەکانتە
وەک پەلکەزێڕینە پەخش دەبێ و
سپێدەیەکی رووناک دەنوێنێ.


کەسی وردبین لەشیعری کەژاڵ بۆچونێکی تایبەت بەدی دەکات لەسەر سروشت و پێکھاتەکانی لەکوردستاندا ھەر بۆیە کەژاڵ چەندین خەڵات و مەدالیای پێ بەخشراوە ھاوکات ئەوەی خوێنەری دیوانەکانی بێت و، دەقەکانی بخوێنێتەوە بەتایبەتی بۆ شارەکەی "قەڵادزێی" نوسیوە، نووسینێکی نایابی مرۆڤایەتی دەبینێ، کەپسپۆڕە ئەکادیمی خوێندکارەکان چەندین نامەی ماستەرو دکتۆرایان لەسەر ھێناوە،ھەرئەوەش وادەکات کە گۆڤارو ،رۆژنامە و ،بڵاوکراوە ئەدەبیەکانی کوردستان و عێراق ودەرەوەش بەرھەمەکانی بڵا و بکەنەوە ".

ئەم ژنە شاعیرە خۆی دەناسێنێت وەک "مرۆڤ ،وەک مێینەیەک ،وەک دایکێک خاوەنی کوڕو کچە ، خاوەن پەیوەندیەکی توندیشە بەخاک و پێکھاتەکانی سروشتەوە، وەک لە قەسیدەی کاروان ئەنوەر بەدی دەکرێت".
شعرێکم بۆ ئاسمان نووسی
زەوی خۆی لێ توڕە کردم
شیعرێکم بۆ بۆ ھەتاو نوسی
ھەور خۆی لێ وون کردم
شعرێکم بۆباران نوسی
تەرزە بەرد بارانی کردم
شعرێکم بۆ نێرگز نوسی
دەمی دڕکێک پەنجەی گەستم
شعرێک بۆ خۆشەویستەکەم
ھاتن گۆڕیان بۆ ھەڵکەندم.


کەژاڵ گرنگی بەجوانی سروشت دەدات ، لەرێگەی گوڵ و گوڵزارەوە، ئەوەش مانای ئەوپەیوەندیە دەگەێنێت بە پێکھاتەکانی جوانی سروشت لەگوندو لادێکاندا ،کە رۆچونێکی قوڵی رۆمانتیکی شاعیر دەردەخات وەک رەخنەگر و نوسەر "غەفور ێالح عبداللە ئاماژەی پێداوە".
ویستم وەک گوڵ ناوت بێنم
گوڵێک نەبوو بگات بەتۆ
ویستم وەک جوان بتنەخشێنم
جوانێک نەبوو لەوێنەی تۆ
لەنێوانی پێناسەی تۆو وشەکانما
من تێ ناگەم
خۆم وون دەکەم یاخود تۆ؟


لە شیعری کەژاڵدا وێنەی جوان و شێوازێکی تر دەبینین ، بەھار دەکاتە سمبولێک تاکوو سۆزو ھەست و نەستی خۆی تێدا خاڵی بکاتەوە کە پڕن لە نەرم و نیانی و پاراوی وەک لەم شیعرەدا بەدی دەکەین "کە بانە خان" وەریگێڕاوە:
بۆت دەگەڕێم
لە شەوەزەنگی پەڵە ھەورێکی
پڕ بارانی رۆحمدا
لەنێو پەنجەی دەستی
مۆسیقارێکی پڕ نۆتەدا
خەیاڵ بەدەم روبارێکی گریانەوە
دەروێش بە تەریقەتی سەربادانەوە
واھەست دەکەم
دنیا لام وێران بووە.


شیعرە وەرگێردراوەکانی کەژاڵ بۆزمانی عەرەبی وامان پێدەڵێت کە بەرگێکی نوێگەری پێوە دیارە" کەژاڵ نوێیە، وەک شەرابی نوێ لە شوشەی ئاسندا، لەقوڵی قوڵایی سەرسوڕمان و راچڵەکین دەڕژێتە ھەستی مرۆڤەوە، کەئەو رۆژو گوڵ و ئەڤین تامەزرۆی دەبەخشێت لەرێگەی پەیوەندیی بەدەنگی خاک و دەسەڵاتی شوێن، بەواتایی نوێگەری داھێنەرانە، کەئەمەش نیشانەی ئاستێکی بەرزە لەھزریدا،کە پەیوەستە بە وێنا گەلێکی مرۆڤایەتی و ، ئازادی و رەھابوون و سەرنجێکی پڕ بەرائەتەوە، ئەمەش ھەڵوێستی ئەم ژنە شاعیرە نیشان دەدات لەمەڕ نووسین و مەبەستی گەیاندنی ھەست و نەستیەکانیەوە ئەمەش بەجوانی دیارە لەو شوێنەدا کە شاعیر دەڵێ:
من شاعیر نیم
بەڵام ئەگەر لێم بپرسن
کۆرپەی کام ھۆنراوە جوانە
دەڵێم ئەوەی
ژانی سروشتی کێشاوە
بەبێ بەنج و بێ دکتۆرو ،بێ دەرمانە.


کەژاڵ بەدڵێکی پڕ بەئازارەوە لەدایک بووە، لەرەحمی سروشتەوە قەێیدەکانی دەنەخشێنێت ئەم دیوانە جیھانێکە لەسۆزو ھەڵوێست و نامەی سۆزداری و نیشتمان پەروەری کە ئەمانەش سروشتی مرۆڤی کورد لە کوردستانی عێراق نیشان ئەدەن و گەرچی چەندین روداویان بەسەردا ھاتووە وەلێ رەسەنایەتی خۆیان لەدەست نەداوە کەئەوەش مەیلدارە بۆجوانی و ئاشتی "و نیشاندەری پێکھاتەیەکی دەروونی و ویژدانی خاوەن بروایە بە پیرۆزی خاک و نیشتمان "ھاوکات قەێیدەکان نیشانەن بۆ تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی خاوەن بڕوا کە بۆ ئایندە دەڕوانێت وەک ئەوەی خۆی دەیخوازێت و دەیەوێت لۆکاڵی بن".

شیعرەکانی کەژاڵ ھەستێکی مرۆڤایەتی بەرزو ئازاد نیشان دەدەن کە ویژدانی کۆمەڵگا دەھەژێنێت مانای وایە وابەستە نیە بە قەیرانەکان و لێکەوتە تێک ئاڵاوەکانی شیعرەوە".

شیعری کوردی خاوەن رەھەندێکی جوانیە بۆناخی مرۆڤی کورد" سوپاس بۆ کەژاڵ کە فرسەتی ئەوەی پێ بەخشیم رۆبچمە قوڵایی ئەم جیھانە شیک پۆشەوە" کە رێزو نرخاندنی زیاتری ھەیە.


کەژاڵ شوێنەواری پاراوی بەھێزیی نیشاندام کە شیعر دەکاتە توانایەک بۆ بنیات نان و بەرەو پێش چوون "دوبارە سوپاسی خۆم و، خۆشحاڵ بووم بە خوێندنەوەی دەقەکانی ئەم ژنە شاعیرە.
 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک