فه‌یله‌سوف كوژ و كتێب سوتێنه‌ر (سلاحه‌دین ئه‌یوبی).
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
دیاره سه‌رچاوه‌ی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه سلاحه‌دین ئه‌یوبی پاله‌وانی شه‌ڕه‌كانی دژ به خاچ په‌رسته‌كان بووه، من نامه‌وێت لێره باس له‌وه بكه‌م كه چه‌ند ئه‌م شه‌ڕانه‌ی سلاحه‌دین له پێناو ده‌سه‌ڵات یان ئیسلام یان هه‌ر شتێكی‌تر بووه. ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه لای من گرینگه بۆ خوێنه‌ری كورد بیخه‌مه روو هه‌ندێك لایه‌نن كه به‌رده‌وام هه‌وڵدراوه له خه‌لك بشاردرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له خه‌لكی كورد. من له نووسینێك له ژێر ناونیشانی (ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی بووه قوربانی تێگه‌یشتنه‌كانی)، به چه‌ندین سارچاوه‌ی جیاجیا ئه‌وه‌م خسته روو كه ئه‌وه‌ی بڕیاری كوشتنی( سهروردی) دا، سلاحه‌دینی ئه‌یوبی بوو، له‌كاتێك كه سهروردی ئه‌و كات له‌لای( ظاهری) كوری سه‌لاحه‌دین بوو، له هه‌مان كات فوقه‌هاكانی حه‌له‌ب زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا كه ئه‌م كاره راسته‌وخۆ به زاهر ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش زاهری كوڕی سلاحه‌دین له باوكی باشتر ئه‌بێت سه‌باره‌ت به سهروردی چونكه كاتێك هه‌موو فوقه‌هاكان له‌به‌ر چاوی زاهر كه كوتوونه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سهروردی نه‌یانتونی بۆ زاهر بسه‌لمێنن كه ئه‌وه‌ی سهروردی ئه‌یڵێت كوفره، ئه‌وه‌ش بۆ زیره‌كی و تێگه‌یشتنه به‌رفره‌وانه‌كه‌ی سهروردی ئه‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه فوقه‌هایه‌كان په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر سلاحه‌دین.
سلاحه‌دینی ئه‌یوبی كه ناسراو بوو به دژایه‌تیكردنی زانا و فه‌یله‌سوفان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره دادگایه‌ك بۆ سهروردی دابمه‌زرێنێت راسته‌وخۆ فه‌رمان به زاهری كوڕی ئه‌دات و پێی ئه‌ڵێت ئه‌بێت ئه‌م گه‌نجه‌ی كه ناوی سهروردیه به‌بێ یه‌ك و دوو به زوترین كات بكوژرێت چونكه ئه‌وه گه‌وره‌ترین ترسناكی هه‌یه، مانه‌وه‌ی له ژیان به هه‌ر جۆرێك له دژی به‌رژه‌وه‌ندی موسلمانانه ( ئه‌و كاته هه‌موو قسه‌یه‌كی سلاحه‌دین و نمونه‌كانی به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی موسلمانان بووه)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنج و باسه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام باس له ره‌حم و سۆزی سلاحه‌دین ئه‌كرێت، به‌و ئاسته‌ی كه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی كه خاچ په‌رستان بوون ئه‌م سۆز و ره‌حمه‌ی بووه، ئه‌مه‌ش باسێكیتره كه ئه‌كرێت له ده‌رفه‌تێكیتردا به درێژتر باسی لێوه بكه‌ین، به‌ڵام با لێره بپرسین ئاخۆ روحم و سۆزی سلاحه‌دین بۆ سهروردی بۆ به‌قه‌د ئه‌وه نه‌جوڵا كه ته‌نها به‌دوایدا بنێرێت و راسته‌وخۆ گوێبیستی قسه و تێگه‌یێتنه‌كانی بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كاتێك زاهر فه‌رمانه‌كه‌ی باوكی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ناكات جارێكی‌تر سلاحه‌دین كوڕه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ئاگادار ئه‌كاته‌وه كه به‌جێنه‌هێنانی ئه‌م فه‌رمانه‌ی ئه‌بێته هۆی له ده‌ستدانی حاكمیه‌تی حه‌له‌ب، واته سلاحه‌دین راسته‌وخۆ زاهری كوڕی ئه‌خاته نێوان دوو ئختیار حاكمیه‌تی حه‌له‌ب یان كوشتنی سهروردی، بۆ ئه‌مه‌ش زاهیر سهروردی ئه‌كات به‌قوربانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و فه‌رمانی كوشتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ ئه‌كات، ئه‌وه جگه له دژایه‌تی سلاحه‌دین بۆ زانا و فه‌یله‌سوف و شاعره‌كان هیچیتر ناگه‌ینێت. چونكه جگه له كوشتنی سهروردی كه له‌كه‌یه‌كه تا هه‌تایه له نێوچه‌وانی سلاحه‌دین نابێته‌وه، ئه‌وا كوشتنی عماره‌ی یه‌مه‌نی كه یه‌كێك بووه له شاعره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می خۆی له‌كه‌یه‌كیتره به نێوچه‌وانی سلاحه‌دین. سێداره‌كردنی ئه‌م شاعیره به بیانوی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری( مه‌زهه‌بی فاطمی ) بووه و پیلانی له دژی ده‌سه‌ڵاتی سلاحه‌دین له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی فاتیمی كێشاوه، ئه‌وه‌ش باسی زۆری ده‌وێت كه بمانه‌وێت درێژه‌ی پێبه‌ین ئه‌توانین له نووسین و باسیتردا رۆشنایی بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ی كه به‌رده‌وام له نێوان ئیسلامه‌كاندا هه‌بووه به هۆی ته‌فسیر و بۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و خۆسه‌پاندن. به‌ڵام پرسیاری گرینگ ئه‌وه‌یه كه هه‌ر شتێك بووبێت ئه‌م شاعره بۆ ئه‌بێت سزاكه‌ی هه‌ر كوشتن بێت، له كاتێك ئه‌ڵێن سلاحه‌دین له دوژمنه خاچپه‌رسته‌كانی خۆشبووه، سه‌ره‌ڕای له‌سێداره‌دانی ته‌رمه‌كه‌شی سێ رۆژ به هه‌ڵواسراوی به‌به‌رچاوی خه‌لك ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆ ؟ وه‌ك ووتم من نامه‌وێت له‌م نووسینه بێمه سه‌ر هه‌موو وورده‌كاریه‌كانی ژیانی سلاحه‌دینی ئه‌یوبی، ئه‌مه‌وێت لێره رۆشنایی بخه‌مه سه‌ر تاوانی كوشتنی زانایان و فه‌یله‌سوف و شاعران و سوتاندنی كتێب.
هه‌موو مێژوونووسان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی فاتمیه‌كان گه‌وره‌ترین كتێبخانه له مصر هه‌بووه، جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌ی كتێبه‌كانی له‌بننه‌هاتوو بووه به سه‌دان نووسه‌ر و وه‌رگێڕ كاری تیا كردووه و به‌رده‌وام له به‌رهه‌م هێناندابووه، به‌داخه‌وه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سلاحه‌دین ئه‌م كتێبخانه گه‌وره‌یه ئه‌سوتێندرێت و ئه‌وه‌ش ئه‌بێت به ده‌رسێك و هۆلاكۆ سوودی لێوه ئه‌بینێت و ئه‌ویش كتێبخانه‌كانی به‌غداد ئه‌سووتێنێت و دوایش هیتلر و نازیه‌كان ، دیاره ئه‌م كاره‌ی سووتاندنی كتێب و دژایه‌تی كردنی زانا و شاعران له مێژووی ئیسلام چه‌نده‌ها جار روویداوه، بۆ ئه‌مه‌ش باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمان ئه‌وێت كه ئه‌ركی مێژوویی رۆشه‌نبیرانی كورده بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌لك به‌م جۆره قسانه‌ی ئیسلامیه‌كان چه‌واشه نه‌كرێن. هیوادارم بتوانم له‌باسێكیتردا باسی ئه‌و كوشتو‌بڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی سلاحه‌دین بكه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی دژ به قوبطیه‌كانی كرد، وه بتواندرێت په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه داپۆشراوانه‌ی سلاحه‌دین لابدرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
http://www.14masom.com/hkaek-mn-tareek/11.htm http://www.14masom.com/hkaek-mn-tareek/15.htm http://www.as7apcool.com/vb/showthread.php?t=58093 http://www.coptichistory.org/new_page_115.htm http://www.coptichistory.org/new_page_1149.htm
ئه‌مانه و گه‌لێك سه‌رچاوه‌یتر ئه‌توانیت له ناو ئه‌م لینكانه‌دا سوودی لێوه‌ببێندرێت، وه گه‌ڕانت له گووگله به زۆر سه‌رچاوه‌یترت ئه‌گه‌ینێت.
٢ی ١٢ی ٢٠٠٧
|