په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٢\٢٠١٥

فیدراسیۆن لەگەڵ باڵۆیزخانەی ھەنگاریا سەبارەت بە کێشەکانی پەنابەران کۆدەبێتەوە.

 


لە ئاگاداریەکدا کە لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە بەدەستمان گەیشتوە، ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆن پێ ڕاگەیاندین" ڕۆژی سێشەمە ٨/١٢ وەفدێکی فیدراسیۆن لەگەڵ باڵۆێزخانەی ھەنگاریا لە لەندەن کۆدەبینەوە و ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت دەبێت بە دۆخی پەنابەران لە زیندانەکانی ھەنگاریا و مامەڵەی حکومەتی ھەنگاریا بەرامبەر بە پەنابەرانی کورد و عێراقی".


ئاسۆ گۆران گوتی "تکایە ھەر کەسێک ھەر زانیاریەکی لایە یان خزمو وکەس وکاری ھەیە لە ولاتی ھەنگاریا زیندان وەیان لە وڵاتەکانی دیکەی ئەوروپاوە دیپۆرتی ھەنگاریا کراونەتەوە و کێشەیان ھەیە پەیوەندیمان پێوە بکەن وزانیاریەکانمان پێبگەیەنن تا ھاوکاریان بین".


ئاسۆ ئەوەشی گوت" سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەو پەنابەران دەتوانن لەسەرھەر پێشنیار وبۆچۆنێکی خۆیان ئاگادارمان بکەنەوەو لەزانیاریەکانتان بەھرەمەندمان بکەن".


بۆ زانیاریی پتر دەتوانن پەیوەندیی بکەن بە ئاسۆ گۆران و دەشتی جەمال بە ژمارەکانی ٠٠٤٤٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ، ٠٠٤٤٧٥٧٧٧٨١٦٢٦ یان بە ئیمیلی: ifir@hotmail.co.uk 

 

١\١٢\٢٠١٥ - لەندەن

فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک