په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

لە سەرۆکی وڵاتی مۆڵدافیاوە بۆ ئەندامێکی ئاسایی پارلەمان،

پەندێک بۆ سیاسەتمەدارانی کورد.

   
عەلی مەحمود محەمەد

 

کەم نین ئەو بەرپرسانەی لەم کوردستانە خۆیان بە ئەهلی قولەی قاف دەزانن، بەشیان نەک تەنها لە داهات و سامان و زەوی و شاخ و گرد و تەپۆلکەو تەمەنی هاووڵاتیان و دار و بەرد و ئاو و هەوای کوردستان هەیە،بگرە بەشە وەزیر و بەشە پارلەمانتاریشیان بۆ دیاریکراوە،خۆیان لە کوردستان و منداڵیشیان لە زانکۆ نمرە یەکەکانی ئەوروپا و ئامەریکا دەخوێنن،ئەرێ بە لاتانەوە سەیر نییە یەک کەسی سەرۆکێک نە ئەنفال و نە کیمیاباران پێی نەوێرابێت.


ئەمڕۆ چوارشەمە بە پێی هەواڵێک سەرۆکی مۆڵدافیا بەڕێز فلادمێر فۆرۆنین لە سەرۆکایەتی وڵات ئیستقالەی دا،پاش دوو خول سەرۆکایەتی وڵات،کە دەکاتە 8 ساڵ فەرمانڕەوایی،بەڕێزی ڕایگەیاند:لە ئێستاوە وەک ئەندامێکی ئاسایی لە پەرلەماندا کار دەکەم.فلادمیر فۆرنین هاوکات سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی مۆڵدۆڤیاشە،کە لە کۆی101 کورسی پارلەمانی وڵات پارتەکەی خاوەندی48 کورسییە.


پەندێکی باشە بۆ سەرۆکانی کورد کە هەر یەکەی دەسەڵاتداری کەرتە شارێکن ،کەچی خۆیان بە ئەسکەندەری مەکدۆنی ناگۆڕنەوە،لە ملیشیان بدەیت نەک خۆیان خزم و ئاقرەبای نزیکیشیان ئامادە نین لە پارلەمان دابنیشن و نوێنەرایەتی گەل بکەن،ئاخر ئەوانە نوێنەری کورسی و دەسەڵاتن نەک نمایندەی گەل.


چاکە دیموکراسیخواز و لیبراڵ و سۆسیال دیموکراتە عاجباتییە بێ وێنەکانی ئەم هەرێمە، لەم پیاوە ستالینیستیەوە فێر بن ،لە سیاسەتدا بە سەرۆکایەتی بێت یان پارلەمانتاری، ئامانج هەر یەکە و گرنگ داکۆکی و تێکۆشانە لەمافی گەل.