په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٠\٢٠١٠

فیلمێکی کوردی خەڵاتی گەورەی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەبووزەبی بەدەستهێنا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "گێشێر" لە دەرهێنانی "وەحید وەکیلی فەر" و بە دەنگی شمشاڵی قالە مەڕە، خەڵاتی گەورە و تەندیسی مرواری ڕەشی لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەبووزەبی لە وڵاتی ئیمارات بەدەستهێنا.

کیاڕۆستەمی - وەحید وەکیلی فەر

 

بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەبووزەبی، فیلمی سینەمایی "گێشێر" (سەخت) Gesher لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "وەحید وەکیلی فەر" و بە دەنگی شمشاڵی هەست بزوێنێ قالە مەڕە، لە بەشی پێشبڕکێی "ئاسۆی نوێ" لە میانەی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەبووزەبی لە وڵاتی ئیماراتی نمایشکرا و توانی خەڵاتی گەورە 100 هەزار دولاری و تەندیسی مرواریدی ڕەشی باشترین فیلمی بەشی "ئاسۆی نوێ" ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.


ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی پێشبڕکێی "ئاسۆی نوێ" چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەبووزەبی کە بریتی بوون لە: "ئیلیا سولەیمان" سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان، ئەکتەری ناوداری میسری "خالید ئەبول نەگا"، ئەکتەری ناوداری بالیڤوود خاتوو "ناندانا"، بەرهەمهێنەری ئەرژەنتینی "لیتا ستاتیک" و دەرهێنەری بواری ئافرەتان خاتوو "دێبرا زیمێرمان"، بە هۆی روانینی جیهانی و بێوێنەی سینەماکار و هەروەها گێڕانەوەی واقیعی زوڵمی دەروونی و روانینی لە بیرنەکراوی کەسایەتییەکانی ناو فیلمەکە ئەو خەڵاتەیان پێشکەش بە "وەحید وەکیلی فەر" کرد.


"خالید ئەبول نەگا" بانگهێشتی لە "عەباس کیارۆستەمی" دەرهێنەری ناوداری سینەمای ئێران کرد تاکوو ناوی دەرهێنەری سەرکەوتووی ئەم بەشە بخوێنێتەوە و ئەویش هاتە سەر سەحنەی تەلاری گەورە و ڕازاوەی کۆشکی ئیمارات و ناوی سینەماکاری کرماشانی "وەحید وەکیلی فەر"ی وەکوو براوەی خەڵاتی گەورە 100 هەزار دولاری و تەندیسی مرواریدی ڕەشی باشترین فیلمی بەشی "ئاسۆی نوێ" خوێندەوە.


فیلمی سینەمایی "گێشێر" بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە گرینگە لەگەڵ 16 فیلمی سینەمایی دیکە لە سینەکامارانی وڵاتانی لوبنان، ئێران، ئەمەریکا، کەنەدا، عێراق، ئەرژەنتین، ئەڵمانیا، میسر، تورکیا، پاکستان و فەڕەنسا لە رکابەریدا بوو.


"گێشێر" چیرۆکی سێ پیاوی کرێکار بە ناوەکانی نیزام، قوباد و جیهان دەگێڕێتەوە کە بە هیوای رۆژگای باشتر بۆ کارەکەیان سەردانی ناوچەیەی سەنعەتی دەکەن. باروودۆخی ژیان لەو شوێنە، ئەوان دەکاتە دۆست و هەڤاڵی نزیک و هاوماڵی یەکتری. بە بوونی سەختی ژیان لەم ناوچەیە، ئەم سێ کەسە بە هێوا و ئاوات بۆ دوارۆژ چاوەڕێی رۆژانی داهاتوون.


راگەیاندنی گشتی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەبووزەبی

mansourjahani@gmail.com