![]()
|
فره‌ژنی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه بۆ مرۆڤ.
به‌ندی عه‌لی
چۆن وانه‌بێ که‌بناغه‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ، خێزانه‌و خێزانیش ڕوونترین ئاوێنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێهو ڕاستترین پێوه‌ریشه بۆ دیاریکردنی ئاستی شارستانێتی هه‌ر کۆمه‌ڵێک .. هه‌ر به‌و پێیه‌ش ده‌کرێ بڕی ئازادی کۆمه‌ڵگه به‌یه‌که‌ی پێوانه‌ی ئازادی مێ له‌نێویدا بپێورێت ، بێ گومان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کۆیله‌و ژێر ده‌ستی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه کۆنه‌کان ، یه‌که‌م نێچیرو یه‌که‌م توێژی کۆیله تێیدا ڕه‌گه‌زی مێیهو له‌ئاستی ئازادیه‌کانی ئه‌وه‌وه ده‌کرێ ئاستی ئازادیه‌کانی خودی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش دیاری بکرێ .. وهیاساکانی باری شارستانی تاک له‌هه‌ر ووڵاتێکدا ، ڕوونترین به‌ڵگه‌ن بۆ پاراستنی ئازادیه‌کانی تاک .. به‌ڵام کاتێک که‌یاسا خۆی ده‌بێته هۆکارو یاریده‌ده‌ری ناعه‌داله‌تی و به‌کۆیله‌کردنی مرۆڤ ئیتر نیشتیمان ده‌بێته گه‌وره‌ترین زیندان و گه‌رمترین بازاڕی به‌کاڵا بوونی خودی مرۆڤ .. هه‌رلێره‌وه داواکارم له ڕه‌گه‌زی مێی کوردستان که‌ڕێ نه‌ده‌ن به‌وه‌ی ئه‌م یاسای کۆیله‌بوونه تێپه‌ڕی به‌سه‌ریاندا ، ده‌نا ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته سه‌ره‌تا بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌وه تاریکه‌کانی مێژوو .. وه‌که‌سیش ناتوانێ گه‌ره‌نتی له‌وه خراپتر نه‌بوونتان پێ ببه‌خشی .. ئه‌وانه‌یش که‌ده‌ڵێن فره‌ژنی چاره‌سه‌ره بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ، که‌ڕێژه‌ی مێ تێیدا زیاتره له‌نێر .. پێیان ده‌ڵێم ، ببوورن ئه‌مه ته‌نیا پارساوهو فره‌ژنی له‌شه‌رعی ئێوه‌دا فه‌رمان و به‌خشینی خودایه بۆ پیاو ، ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قیده‌تان و ئێوه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابن ، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێژه‌ی مێ نه‌ک هه‌ر یه‌کسان بوو به‌ڵکو ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند جارێکیش که‌متر بوو له نێر.
1-11-2008
|