په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

گەنجانى کوردستان لە ئەوروپاش خەونەکانیان نایەته‌دى.


شوان سدیق  


ماوەى چەند ساڵێکە وڵاتانى ئەوروپا بەتایبەتى بەریتانیا زەختێکى زۆر تووندى خستۆتە سەرە پەنابەرانى کوردى باشوور واتە کوردستانى بن دەستى عێراق، تێروانین وبۆچوونى جیاوازهەیە لە نێوان دەسەڵاتى هەرێم و دەوڵەتى بەریتاننیا و فیدراسیۆنى سەرتاسەرى پەنابەرانى عێراقى سەبارەت بە رەوشى پەنابەران وگەرانەوەیان، فیدراسیۆن تۆمەت ئاراستەى حکومەتى هەرێم دەکات، بەبیانووى ئەوەى فرۆکەخانەو دەرگاى واڵا کردووە، لەبەردەم دیپۆرتکردنەوەى پەنابەران، حکومەتى هەرێمیش بەهەموو شێوەیەک ئەو تۆمەتە رەت دەکاتەوە کەهەر ئاسانکارییەکى بۆ بەریتانیا و دەوڵەتانى ئەوروپا کردبێت کەپەنابەر بەزۆر دیپۆرت بکرێنەوە.


ئەو هەموو گەنجە بۆچى بەلێشاو کوردستان بەجێ دەهێڵن؟!


دەشتى جەماڵ سکرتێرى فیدراسیۆنى پەنابەرانى سەرتاسەرى عێراق ئاماژە بەکێشەو گرفتەکانى گەنجان دەکات گوتى: ئەوەى دەسەڵاتى کوردى دەلێت کوردستان ئارامە راستە کوردستان ئارامە ئەوەى ئەم هەمووگەنجە بۆچى بلێشاو کوردستان بەجێ دەهێلێنبەڵام کەدیارە راستە ئەوانە نین کەقسەکەرانى حکومەتى هەرێم دەربارەى بارودۆخى کوردستان هەڵوێستیان دەربارەى بەزۆرى ناردنەوەى پەنابەران دەکەن، من لیرەدا حەزدەکەم چەند خالێک رۆشن بکەمەوە.


لە ساڵى رابردوودا ئەم حیزبانە، مەسەلەى پەنابەرانیان، بۆ مەبەستى شەریعەت دان بەدەسەڵات و رەواج پێدانى لەنێو موئەسەساتى دەوڵەتدا بەکارهێناوە، و لەهەموو دانیشتن ودیدارەکانیاندا لەگەڵ وەزارەت خانەو قونسوڵیەى دەوڵەتانى ئەوروپادا رێنیشاندەرى گێرانەوەى پەنابەران بوون، بێجگە لەوەى کە رێگەیان لە هاتنە دەرەوەى خەڵک گرتووە و چەندین سووکایەتیان بەو گەنجانە کردووە، کەدیپۆرتى کوردستان کراوەتەوە.


پرسى پەنابەر و میدیاکانى بەریتانیا .


ماوەیەکى زۆرە وەک چۆن پرسى پەنابەرى کوردى عێراق گەیشتۆتەلەوتکەلە پەرلەمان و کۆبوونەوەکاندا لەمیدیاو ناوەندەکانى تریش ئەم باسە دەوروژێت، گۆڤاری (THE BIG ISSUE) کە گۆڤارێکی هەفتانەی بێ خانەو لانەکانە لەچەند وڵاتی ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە و رۆژانە لە شەقام وئیستگای قیتارو شۆێنە گشتیەکان دەفرۆشرێت لە دوو ژمارەی (816،817) دوو بابەتی لە ژێر ناونیشانی (چۆن جەنگی دژە تیرۆر فشاری خۆی لەسەر شەقامی لەندەن دائەنێت ....کە لەم دوو ژمارەیەدا باسی لە بارودۆخی نائەمنی عیراق و کوردستان و رەوشی پەنابەران لە بەریتانیاو چاوپێکەوتن لەگەڵ برای حسین عەلی ئەو پەنابەرەی دوای دوو رۆژ دیپۆرتکردنەوەی بۆ کوردستان و لە شارى سلێمانى خۆی کوشت و خۆپیشاندانی فیدراسیۆن لەبەردەم هۆم ئۆفیس و چالاکیەکانی فیدراسیۆن و قسەی سکرتیری فیدراسیۆن بڵاو دەکاتەوە".


ڕێککەوتنى حکومەتى هەرێم و بەریتانیا و عێراق بۆ گەرانەوەى پەنابەر.


سکرتێرى فیدراسیۆنى پەنابەران لەدرێژى قسەکانیدا سەبارت بەرەوشى پەنابەران و گەرانەوەیان بۆ کودستان گوتى: لە کۆبوونەوەیەکیى ئێمەو بەشدارى نوێنەرانى رێکخراوە کوردى عێراقییەکان لە لەندەن، کە لەبەروارى 27-11- 2006 لەسەرمەسەلەى گەرانەوەى ئارەزوو مەندانەى پەنابەر سازکرابوو گووتەبێژى وەزارەتى ناخۆى بەرتانیا (تۆم دۆد) بە ئێمەى راگەیاند کەناردنەوەى پەنابەران بۆ کوردستان لەئاکامى رێککەوتنێکدایە لە نێوان حکومەتى بەریتانیاو بەهاوکارى و رازیبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق ئەورێککەوتنە لە ساڵى 2005 ئیمزاى لە سەرکراوە سکرتێرى پەنابەرانى سەرتاسەرى پەنابەرانى عێراق ئاماژە بەرێککەوتنى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات و دەڵێت بەڵگەمان لایە کەحکومەتى هەرێم زانیارى لەسەر کەیسى ئەو پەنابەرانەى کە داواى مافى پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە، خراوەتە ئیختیارى ئەم وڵاتانەوە، بۆ ئەوەى بیان نێرنەوە، لەوانە کۆپى کردنى پاسپۆرت تا پێشکەشکردنى زانیارى لەسەر ئەوانەى کە لەدەرەوەن، ئەمانە هەموویان ئاسانکارین بۆ دەستگرتنى دەوڵەتانى ئەوروپا بۆ گێرانەوەى پەنابەران، دەشتى جەمال سکرتێرى سەرتاسەرى پەنابەران زیاتر ئاماژەى بەقسەکانى کرد و گوتى: حکومەتى هەرێم کوردستان فرۆکەخانەکانى کوردستانى خستۆتە ئیختیارى وڵاتانى ئەوروپا بەمەبەستى گەرانەوەى بەزۆرى پەنابەران، ناوبراو ئەوەشى گوت حکومەتى هەرێم تا ئێستاکە بەشێوەیەکى رەسمى بچووکرتین نارەزاى دەرنەبریوە، بەرامبەر بەو وڵاتانەى کەپەنابەر بەزۆر و بە کە لەپچەکراوى دەنێرنەوە بۆ کوردستان، دەشتى پێی سەیرە دەزگامانى ئاسایش و پاراستنى ناو فرۆکەخانەکانى کوردستان، بکەونە گیانى پەنابەرو شەقکاریکردنی پەنابەرانى بەزۆر رەوانەکراو و گوتى ئەمەحاڵەتێکى شازە لەدنیا کە حکومەتێک بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانى خۆیدا بکات .


لە بەندیخانەکانى بەریتانیاوە بۆ فرۆکەخانەى هەولێر و عەمان.


گرتووخانەکانى ئەوروپا بەتایبەتى بەریتانیا لێبەش نین لەپەنابەرى کورد زۆرجار مرۆڤ دەس بەسەردەکرێت بەهۆى کارى ساختەیان ئاژاوەگێرى بەڵام بوونى گەنجانى کوردستان لەو گرتووخانانەدا هۆکارى جیاوازە جێگای ئەوەیە هەڵوێستەى لەسەربکرێت، رابەر کاروان ئەندامی فیدراسیۆن لە گرتووخانەی ئۆکنتنەوە بە فیدراسیۆنی پەنابەران ڕادەگەیەنێت، کە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەری کورد لەم گرتوخانەیە بوونیان هیە، پاشان بەرێیان کردوون بۆ تنزلی هاوس تا بیان نێرنەوە و 9 پەنابەری دیکەی کوردیان هێناوەتە ئێرە ژمارەیەکیان تازەگیراون وەیان پەنجەمۆری وڵاتانی تریان، رابەر ئەوەشى گوتووە، ئێستا ژمارەمان 15 پەنابەر دەبین لەم گرتووخانەیە ڕاگیراوین، دوو پەنابەر دوایی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ کوردستان لە هەولێر وەریان ناگرنەوە، بەهۆى ئەوەى لەکۆمپیوتەۆى فرۆکەخانەدا ناویان نییە، سەرحەد فایق لەگرتووخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆکەوە دواى ئەوەى بە سکرتێری فیدراسیۆنی ڕادەگەیەنێت، کەڕۆژی 23ى ئۆکتۆبەر لەگرتووخانەی ئۆکنتن لەکامبریج کاتژمێر 10 بەیانی بەزۆر و بەکەلەپچەکراوی بەرەو فرۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن بەرێیان خستووم تا دیپۆرتی کوردستانم بکەنەوە بە فرۆکەیەکی ئەهلی بەرەو ئەردەن کاتژمێر 5 ئێوارە بردمیانە عەمان لەوێشەوە دوای یەک کاژمێر سواری فرۆکەی ئەهلی بووین بەرو هەولێر.هەروەها سەرحەد گوتی"دوای ئەوەی گەیشتینە هەولێر بەرپرسی فرۆکەخانەی هەولێر بە بەریتانێکانی گوت ناوی ئەم کەسە لەکۆمپیوتەردا نیە وەری ناگرینەوە، پاشان ئەو چوار کۆماندۆیەی لەگەڵمان بوون ناچار بوون تیکتم بۆ بکڕن بمهێننەوە ئەردەن لەوێشەوە کاتژمێر 12 بەکاتی عەمان گەراینەوە لەندەن و ئێستا بێ لێپرسینەوە منیان هێناوەتەوە گرتووخانەی کۆڵن برۆک"
بێسەر و شوێن بوونى پەنابەر لە لەندەنەوە بۆ عەمان.


دواى دیپۆرتکردنەوەى ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەران لەلایەن دەوڵەتى بەریتانیاوە، لەفرۆکەخانەى لەندەنەوە بۆ فرۆکەخانەى هەولێرو بەزۆر لەژێر بەرزەپردى جوود سایدى هەولێر عەنکاواوە فرێ دەدرێن، هەمان سیناریۆ لەرۆژانى رابردوو دووبارە دەبێتەوە، دڵشاد پەنابەری کورد لە گرتووخانەی تنزلی هاوس لە فرۆکەخانەی گات ویک بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕادەگەیەنێت کەئەوان کۆمەڵێک پەنابەرن پێشتر لەگرتووخانەی ئوکنتن و دۆڤەر و لیڤەر پوول دەست بەسەر بوون، ئێستا ئیەوانیان، هێناوەتە نزیکی فرۆکەخانەی گات ویک وا بریارە لەمانگى نۆڤەمبەردا بەزۆر بیان نیرنەوە بۆ کوردستان" دڵشاد لەدرێژەى لێدوانەکەیدا بۆ سکرتاریەتى سەرتاسەرى پەنابەران، زانیاری لەسەر پەنابەرێکی دیکە داوە دەلێت: لەم رۆژانەَ کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە رێگای عەمانەوە رەوانەی هەولێر کراوەتەوە لەوێش وەرنەگیراوەتەوە و ئێستاش لە ئەردەنە چارەنووسی نادیارە نەیانگێراوەتەوە بۆ له‌نده‌ن.

 

ئۆکتۆبەرى ساڵى 2008

 shwansdiq@yahoo.com