په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\٧\٢٠١٥

گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، یا ناچارکردنێکی تاڵ.

رێبوار عارف    

 

بەڕێز کاک شوان حەمە بابەتێکی بلاوکردەوەتەوە، کە دواتر مالپەری لڤین وەک ھەوالێک بابەتەکەی بلاوکردوەتەوە.‌ کەتیدا ئاماژە بەوەکراوە کەبەگوێرەی زانیاریەکانی نووسەر ئەو ھەوالە لە دەزگا حکومیەکانی نەرویج وەرگیراوەو دەلێ:‌’’ ئەو پەنابەرانەی کە داواکاریەکانیان ڕەتکراوەتەوە، دەتوانن ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە ولاتەکانی خۆیان و ھەرکەسێکیش ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە ولاتەکەی خۆی ئەوا سەرەتا ٣٠٠٠ دۆلار وەردەگرێت وپاش گەڕانەوەش ٣٦٠٠ دۆلاریتریش وەردەگرێت و لڤینیش کەمێک خاتری گرتووەو کۆی دراوەکەی کردوە بە ٧٠٠٠ دۆلار. بۆیە لەمبارەوە سەرنجی من لەسەر ھەردوو دیوویھەواڵەکەیە کە چۆن بەدەر لە ھیچ شرۆڤەیەکی بابەتەکەو دیقەتێک لە چۆنیەتی بلاوکردنەوەکەیدا دەخریتە بەردەست خوینەران.

بەرلە ھەرشتێک ئەوەبلیم کە نیەتی ئەم بەڕێزە لە بلاوکردنەوەی ئەو بابەتە ھەرچیەیەکبێت، بەلای منەوە نیەت خویندنەوەو ماناکردنی خۆویستانە ڕوشتێکی پەسەندو شارستانیانە نیەو ناکریت بکریتە بنەمای ھیچ بابەتیک. بۆیە نیەتەکە ھەرچیەک بێت من لەھەرشتیک زیاتر بەدوای ناوەڕۆکی باسەکەو کاردانەوەو کاریگەریەکاینەوەم . پێشەکی ئەوە بڵێم کەبەدەر لە مەبەستی ھەر کەس ولایەنێک مەسەلەی کۆچ بۆ ھەندەران یان تەنانەت پێچەوانەکەشی، واتە لەو ولاتانەوە بۆ کوردستان بەرلەوەی کە مەسەلەیەکی ئیداری وماڵی، مەسەلەیەکی سیاسی و ئەمنیەتیەو دەبێت لەھەمان ڕوانگەشەوە وەلامی خۆی وەرگرێتەوە! لێرەدایە کاتێک نووسەرێک تەنیا لینگی ھەوالیک ‌ وەردەگرێت و لڤینیش بەبێ ھیچ بەدواچوون و خوێندنەوەیەک بلاودەکاتەوە، ئیتر ناکرێت باز بەسەر مەسەلەکەدا بدرێت و لە ئاکام و ئەنجامەکانی بێخەمبین.

کۆچکردنی لاوان بەرئەنجامی چ دۆخێکە؟


ھەموومان ئاگادارین ئەمڕۆژانە یەکێک لە بەرچاوترین بابەتەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان مەسەلەی کوچ وشالاوی ڕووکردنە ھەندەرانە! ئەوە ھەقیقەتێکی ئازار بەخشە کە دیسان شەپۆلی کۆچکردن و ڕووکردنە ھەندەران، بارگەی بە ھەزاران گەنجی ئەم ولاتە پێچاوەتەوەو توێشووی سەفەرێکی سەختیان لەکۆڵ ناوە. بەلام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا بۆ خەلکی کوردستان پاش چارەکە سەدەیەک و پاش ھەموو ئەو گۆرانکارانەی کە بەسەر ئەم کۆمەلگایەدا ھاتووە ھێشتا گەنجان ڕوودەکەنە ئەو ئایندە نادیارە دەکەنەوە کە ڕۆژانە گویسبیستی کارەساتەکانی دووتوی ئەم ’’سەفەرەین’’‌؟

ھەرلێرەشەوەیە کە وەلامدانەوەی ئەو ھۆکارانەی کە شەپۆلی کۆچکردن زیاد و زیاتر دەکەن، وەلامی خۆی وەردەگریتَەیوە؛ نەک لە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە مادیەی کە تەرف رۆحی خۆی تیداکردوەتە قوربانی ئامادەی قبولکردنی ھەموو کارەسات و ڕووداو سوکایەتی پیکردنەکانیک بوو لەم سەفەردا ،‌ تەنیا بۆ ئەوەی سەرپەنایەکی ئامن وئاسایش بەدەست بھینیت,دلنیام لەوەی کە کاک شوان بە ووردی ئاگاداری بارودۆخی کوردستان و ھەموو ئەو ناعەدالەتی و نابەرابەری، گەندەلی و ستەم و چەوسانەوەیە کە ڕۆژانە ژیانی لە خەڵکی ئەم کۆمەلگایەی تاڵکردوە. ئاگاداری ئەزمەی سووتەمەنی،کارەبا، بەنزین، نەبوونی موچەیە.

ئاگاداری زۆرێک لە پیشلکاریەکانی ڕۆژانەو سەرکوتکردنی ماف و ئازادیەکانی خەلکی کوردستانە. ئاگادار نائەمن بوونی کۆمەلگاو چوونە سەرەوەی ڕیژەی بیکاری و مایەپوچ بوونی خوێندکارانێکە کەئێستە بە شەھادەی زانکۆوە کاری شۆفێری تەکسیان دەست ناکەویت... لەپال ھەموو ئەمانەشدا گۆمان دەکەم ئاگاداری شانخالیکردنەوەو بێباکی دەسەلات و حزبە سیاسیەکانی پەرلەمان و ڕۆڵی ئیسلامی سیاسی وکارنامەی پاشگرەکانیان نەبیت کە چۆن ژیانی لەخەلکی کوردستان بەتایبەت گەنجان تالکردوە. بۆیە بەبڕوای من دانی ئەوجۆرە زانیاریانەو ئەم جۆرە لە دلسۆزیە ناتوانیت وەلام دەرەوەبیِت بە کیشەکان. ھەروەک نووسەر لە پەیجەکەی خۆیدا لەوەلامی پرسیاری بەریزیکدا دەلێ ’’بە مەبەستەوە ھەوڵئەدەم زانیاریەکان بڵاوبێتەوە بەتایبەت لەم کاتەدا کە لێشاوی کۆچکردن لەکوردستانەوە بۆ ئەوروپا دەستیپێکردووە.’’

چونکە بەراستی زەرەوزیانەکانی گەنجانێک کە ناچاربوون بە چۆلکردنی ئەو کۆمەلگایە، بەقەرەبووکردنەوەی ئەو کۆلە دراوە نادیارە ناکریتەوە. ھەرلێرەشەوەیە کە دانان و بلاوکردنەوەی لینگی ئورگان ناتوانیت مەسەلەکان لە تەنیا لە دووتوی ھەڵوێستێکی دڵسۆزانەو بەغەمەوە بووندا تاوتوی بکریت. ھاوکات ناشتوانێت ھیچ لە نیگەرانیەکانی ئەو ئینسانە کەم بکاتەوە کە ئەم حکومەتانە پاش لە چاوەروانی ھیًشتنەوەیەکی یەکجار دورودرێژدا لە توونێلی وەلامی نەگیتیفەوە ناچاریان بکات بەوەی کە ’’ئارەزوومەندانە’’ بگەڕێنەوە کوردستان.

بینەوە سەر زانیاریەکان.


کاک شوان دەنووسێ ( ھەرکەس ئارەزوومەندانە لەنەرویجەوە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی ٣ ھەزارو ٦٠٠ دۆلار وەردەگرێت و دوای گەڕانەوەش ٣ ھەزار دۆلاری تر وەردەگرێت. پاشان لە دریژەی بابەتەکەدا دەڵێ: تا ئێستا نزیکەی ٢٥٠٠ پەنابەر گەڕاونەتەوەو نزیکەی ٢٠٠ پەنابەریتر ئامادەن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.) یەکەم گریمان ئەمە ھەواڵێکی تازەیە کە ئەم بەڕێزە لێردا دەیخاتەروو، ھەرچەند ئەم ئورگانە چەندین سالە بەناوی (IOM) لە یەک بەیەکی ولاتانی ئەوروپادا ھەیەو بەدەر لەوەی کە دەتوانن چی بکەن یانا، بەلام یەکەمین پرسیار ئەوەیە کاک شوان بۆ ھەر بەڕاستی پێتان وایە کە تەنیا پرۆژەو تەنیا ئورگانیک چووتە عیراق، بە کوردستانیشە کە ڕەنگی دۆڵەکەی نەگرتبیتو تا ناوقەدی لە زەلکاوی گەندلیدا نەچەقیبێت؟ یان تۆبلی ئەو بەشەی نەویجی ئەم ئورگانە (کافتەی جودا بافتە بێت)و لەگەلگەڕانەوەی ئەو خەلکەدا سی دانە ’’وەرقە ’’‌یان بۆ بژمێرین ؟ گریمان ئەو ئورگانە وادەلێت، بەلام وەلامی کاک شوان لەبەرامبەر بەو گەنجانە چیە کە ساڵەھایە ئارەزوومەندانە گەراونەتەوە کوردستان و ئێستەشی لەگەلدابیت ھەر یالیلییەتی بۆ ئەو قەرەبووکردنەوەی کە بەلینیدرابوو. ئەگەر نووسەر پێوایە ئەمە تەنیا بۆچوونیکی ئێمەیە، ئەوا ھیوادارم لەگەل ڕۆژنامەنووسێکی نەرویجدا بچیتەوە کوردستان لە ڕێکخراوەکەی ئێمەدا( فیدراسیون ) سەدان بەلگەنامەی لەوجۆرە بخەینە بەردەستیان.

مەسەلەیەکتر ئەوەیە کە دەلێ ( تا ئێستا نزیکەی ٢٥٠٠ پەنابەر گەڕاونەتەوەو نزیکەی ٢٠٠ پەنابەریتر ئامادەن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان) ئیتر بەبێ ئەوەی کەپێمان بڵی ئەم لە چ پرۆسەیەکدا بۆ چ ولاتیک گەڕاونەتەوە؟ چەند کەس لەو پەنابەرانە لە ناوچەکەی ئێمەو ھاتوون وچەند لەو ٢٠٠ کەسەی چاوەرانی گەرانەوە بۆ ئەو کوردستانەی کە من و ئەویش نیگەرانی ئەو شەپۆلی ئاوارەبوونەین دەگرێتەوە. ئایا بەڕاستی ئەگەر لەناو ئەو ڕێژەیەدا بە ئەندازەی پەنجەکانی دەستێکیش پەنابەرایان تیدابیت کە پاش ساڵەھای ساڵ لە چاوەرانی ھێشتنەو لە رەفزو بە قبولکردنی ھەموو نیگەرانی و کارەساتەکانی دەورانی چاوەروانی و شەقی پۆلیس و کەلەبچەکردنەکانیان و دەیان سووکایەتی تری بەدوا نەیەت، کەسێک بیر لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەکاتەوە بۆ ئەو کوردستانە کە کراوەتە جەھەنمی گەنجان و خەلکە بەشمەینەتەکەی و بەھەشتی سەرمایەداران و مستەفیدین و گزگلەکانی دەورەبەری دەسەلات.


دواتر جێگەی خۆیەتی ئەوەش بڵێن کە دەورو پێگەی نیھادو ڕێکخراوەکانی لەچەشنی (IOM) ھەرچیەک بێت ناتوانێت لەوە کەم بکاتەوە کە گۆشەیەک لە ئەرکەکانی ئەم حکومەتانە بەڕێوە دەبەن کە ھەرئێستە سەرگەرمی ترسانکترین پرۆژەن دژ بە پەنابەران و کۆچکردوانیک کە بەناچار ڕوویانکردوە ئەم وولاتانە. بۆیە چاکترە کەپریاسکەی غەمو دلسۆزیەکانمان بەو بارەدا بپیچینەوە کە لە کوردستاندا لەسەرنگەری داکوکیکردنابین لە ماف و داخوازیەکانی ئەو خەلکەدابین و لەم ولاتانەشدا لەبەرەی ڕاوەستانەوە دژ بە سیاسەتی دیپۆرتکردنەوی پەنابەران و ناچارکردنیان بە گەرانەوەی ئارەزوومەندانەدابین، مل نەدەین بەو سیاسیەت پلان و بریارانەی کە پەنابەران بگەرینەوە بۆ ئەو ولاتانەی کە ھەر بە نەخشەی و پیلانەکانی ئەم ولاتانە کراونەتە مەیدانی کوشت وکوشتارو نائەمنکردنی ژیانی میلونەھا ئنیسان! ھەریۆیە وردبینی و چاوەروانیەکی لەم جۆرە بۆ کاک شوان و بازنەدانی لیڤین بەسەر بلاوکردنەوەی بابەتگەلیکی لەو جۆرە رەنگە جیگەی بیرلیکردنەوە قبولکردن بیت.

 

 

rebwar.arif@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک