گه‌ریلای شــــــۆخ .
دڵـشــادی عومه‌ر کـاکی
ئێستا خانمانی هـه‌موو ئه‌م دونیا‌یه ..
کاڵا به باڵا‌یان ده‌که‌ن..
چاوی ڕه‌ش ..شین و کاڵ ده‌که‌ن
قژ زه‌رد و..ڕوو‌مــه‌ت ئـاڵ ده‌کـــه‌ن
ئێستا کیژان ..ناز ده‌فرۆشن
شه‌وان شه‌قام ئاو ئه‌ده‌ن به بۆنی گوڵاو
به ده‌م ڕێوه باده‌ی ئازادی ئه‌نۆشـــــن
نازدارترین گوڵ و گه‌ڵای ..ڕه‌نگ ئـه‌پۆشن
***** *** *****
کیژ‌ه گه‌ریلاکانی
کوردوستانی من
قژ زه‌ر‌ده ..چاو کاڵه‌کانی
ووڵاتپارێزم له دوژمـــن
سنگ به‌رده .. چاو گه‌شه‌کانی ..
کوردوستانیی ،،شه‌و دڕ به تاریکی ئه‌ده‌ن
شه‌و گڕ.. به‌ر‌ئه‌ده‌نه شه‌وگار
باری تاڵی لێو ئه‌نۆشن
شه‌و هه‌تا کازێوه‌ی به‌یان هه‌زاران جار
وه‌نه‌وز ئه‌ده‌ن بۆ سه‌رما ڕوو دائه‌پۆشن
تا خۆر هه‌ڵدێ ده‌ستیان له مشتی تفه‌نگا ..
چاویان گوڵهه‌ساره‌ی ڕێگا
ئه‌م کیژانه ..
ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه
گه‌ریلای شۆخ ..
دڵیان پڕه له گۆرانیی و به‌سته‌ی توفه‌نگ
خۆر وا به گۆنا‌یا‌نه‌وه ..چاویان به بارووت ڕشتووه .
***** *** *****
|