په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٢\٢٠١٧

گەرماو.

فەرھاد ئەحمەد    


دارۆ لە خۆشوشتن بێزاربوو، ھەفتەی جارێک خۆی دەشوشت، چونکە ھەمووجارێک کەف دەچووە چاوەکانی دەیکزاندەوە یان دەچووە ناو دەمییەوە و تامی دەمی ناخۆش دەکرد.

 

ڕۆژێک لە کاتی خۆشوشتندا کەف چووە چاوەکانی، بۆیە بەدەم ھاوارەوە و بە پەلە ئاوی کرد بە سەری خۆیدا، بەڵام پەڵە کەفێک بەسەر شانیەوە مایەوە و دایەقاقای پێکەنین و وتی:

 

- دارۆ ئەوە بۆچی ھاوار دەکەی؟؟؟؟

- چونکە تۆ چوویتە ناو چاوەکانمەوە.

- دارۆ گیان من سوودبەخشم و دەمەوێت تۆ لە چڵک و پیسی ڕزگار بکەم، بەڵام پێویستە کاتی سەر شوشتن چاوەکانت و دەمت دابخەی تا زیانت پێنەگا.

- ئەی تۆ ناڵێی من سوودبەخشم ئیتر بۆچی زیانم پێدەگا؟؟؟

- من لە مادەی کیمیایی دروستدەکرێم دژی چڵکم و بۆ پاکژکردنەوەی لەشت بەسوودم لە ھەمان کاتدا زیانبەخشم بۆ چاو و گەدەت، بۆیە دەبێ بزانی چۆن بەکارمدەھێنی.

 

پاش ئەوەی دارۆ لە بێزاریی خۆشوشتنەکەی تێگەیشت، بڕیاری دا لەمەودوا رۆژانە خۆی بشوات و لە کاتی سەرشوشتندا چاوەکانی و دەمی دابخا تا زیانی پێنەگا.

 

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک