گفتوگۆی سایتی ( ماڵی دواڕۆژ ) - ماڵی کورده ئاته‌ئیسته‌کان - له‌گه‌ڵ ( ئارام ڕه‌شید ).
ماڵی دوارۆژ : کاک ئارام ئاگاداری کۆمه‌ڵێ مه‌لا له کوردستان داوایان کردووه ده‌نگی نووسه‌ران ببڕن سزای شه‌رعی ئه‌و نووسه‌رانه بده‌ن که ڕه‌خنه له ئیسلام ده‌گرن و له چه‌ند باسێکی ئه‌و مه‌لایانه ناوی کتێبی '' جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ '' براوه. نه‌زه‌ری کاک ئارام سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و مه‌لایانه که داوا ده‌که‌ن سزای شه‌رعی ئه‌و که‌سانه بده‌ن که ڕه‌خنه له ئیسلام ده‌گرن چۆنه؟
ئارام ڕه‌شید: سه‌ره‌تا ئه‌بێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌م هه‌ڵوێسته و ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه له‌به‌رامبه‌ر که‌سانێک که تێڕوانینی خۆیان ده‌رباره‌ی ئیسلام ئه‌خه‌نه ڕوو، شتێکی تازه نییه. مێژووی ئیسلام هه‌روا بووه، هه‌ر له ده‌ورانی محه‌مه‌ده‌وه هه‌تا به ئێستا ئه‌گات. ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ئیسلامه، ئه‌مه په‌یڕه‌ویکردنی فه‌رمایشی خودا و په‌یامبه‌ره‌که‌یانه. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا قاییل بن، ئه‌وه شتێکی سه‌یره!
خاڵێکی دیکه که پێویسته له په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، ژینگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامه. ئیسلام وه‌ک بیر، وه‌ک باوه‌ڕ، دنیابینی، نه‌ریت و ئاکار و سه‌ره‌نجام وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ک له مناڵدانی کۆمه‌ڵگای خێڵه‌کی شاری مه‌ککه و ده‌وروبه‌ری له‌دایک بوو. دیاره من له کتێبی "جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ"دا ته‌واوی ئه‌مانه‌م به‌درێژی باس کردووه. به‌ڵام خاڵێک که پێویسته له په‌یوه‌ند به‌م باسه‌وه به‌بیری بهێنینه‌وه، هه‌ڵوێستی خێڵه‌کی له‌به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕی پێچه‌وانه‌ی که‌سانی به‌رامبه‌ره. له نه‌ریتی خێڵه‌کیدا ڕه‌خنه‌گرتن و موخاله‌فه‌ت نواندن له‌به‌رامبه‌ر سه‌ره‌کخێڵ هه‌روا سانا نییه. نه‌ریتی باو ئه‌وه‌یه، که بڵێیت، به‌ڵێ گه‌وره‌م ڕاست ئه‌فه‌رمووی! به‌ڵێ گه‌وره‌م قسه‌ی جه‌نابته! هه‌روه‌کوو چۆن منداڵ له‌به‌رامبه‌ر باوک‌دا بۆی نییه ڕای پێچه‌وانه‌ی هه‌بێ، بچووک له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌تر له خۆی، تاکه‌کانی خێڵێکیش به هه‌مان شێوه بۆیان نییه ڕای پێچه‌وانه‌ی سه‌ردار و گه‌وره‌ی خێڵیان هه‌بێ. هه‌روه‌کوو باوه و ده‌وترێت، بۆیان نییه قسه له‌قسه‌یدا بکه‌ن.
ئه‌مانه تێکڕا نه‌ریت و ئاکاری سیسته‌می خێڵه‌کی به‌ر له سیسته‌می مه‌ده‌نی پێک ده‌هێنن. به‌کورتییه‌که‌ی بڵێم، ئیسلام ئه‌قڵی خێڵه.
به‌ڵام هه‌رچی نه‌ریت و ئاکاری سیسته‌می مه‌ده‌نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ریت و ئاکاری خێڵه‌کی، مناڵ مرۆڤه، ژن مرۆڤه، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ مرۆڤن، هه‌ر مرۆڤه‌ش خاوه‌ن ڕای خۆیه‌تی و ئازاده چۆن ڕای ئه‌گه‌یه‌نێ. له‌م سیسته‌مه‌دا هیچ شتێک پیرۆز نییه. ته‌نها پێوه‌ر زانست و لۆژیکه. هیچ پرسیارێک تابوو نییه. پلمیک بنه‌مایه.
جا بۆیه کاتێک به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌قڵی خێڵ و ئه‌قڵی مۆدێرن ئه‌که‌ین، زۆر پێچه‌وانه و ناکۆک به‌یه‌کن. کاتێک به‌راوردێک له‌نیوان ئه‌قڵی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ ئه‌که‌ین، ئیسلام ئیتر جه‌هاله‌ته. ئیسلام ئیتر بۆ ئه‌م ڕۆژگاره ته‌نێکی نامۆیه. ئه‌وه‌نده به‌سه چاوێک له‌و هه‌زاران هه‌زار دایک و باوکه به‌ناو موسڵمانانه‌ی خۆمان بکه‌ین، که چ نه‌فره‌تێک له‌و پارت و بزووتنه‌وه ئیسلامییانه ئه‌که‌ن! خۆ خۆشیان به موسڵمان ده‌زانن، ڕه‌نگه نوێژ بکه‌ن و ڕۆژووش بگرن، که‌چی پێیان وایه ئه‌و پارت و بزووتنه‌وانه موسڵمان نین و موسڵمان نابێت وا بێت! ئێ خۆ مه‌علوم، ئه‌وه‌ی ئه‌و پارت و بزووتنه‌وانه ئه‌یڵێن، ئه‌وه په‌یڕه‌وی ته‌واوی نه‌ریتی محه‌مه‌ده، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و دایک و باوکانه ئه‌یڵێن! به‌ڵام زه‌مانه گۆڕاوه و خودای ئیسلام هه‌ر له شوێن خۆیه‌تی. ئاخر ژماره‌ی ئه‌وانه چه‌ندن، که ئه‌گه‌ر یه‌کێک دزی کرد، حوکمی ده‌سبڕینی به‌سه‌ردا بده‌ن و ئه‌و نه‌فره‌ت له‌و حوکمه نه‌کات؟ ژماره‌ی ئه‌وانه چه‌ندن، که ئه‌گه‌ر کڕین و فرۆشتن به مرۆڤه‌وه کرا و بازاڕی کۆیله دامه‌زرا، ئه‌و نه‌فره‌ت له‌و کاره نه‌کات؟ ژماره‌ی ئه‌وانه چه‌ندن که ئه‌گه‌ر کچێکی نۆ ساڵان به پیاوێکی پیری په‌نجا و چوار ساڵه به‌شوو بدرێت و ئه‌و نه‌فره‌ت له‌و کاره نه‌کات ... ؟
ئێ خۆ ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی دیکه، فه‌رمان و فه‌رمایش و یاسا و ڕێسای هه‌ر ئه‌و خودایه‌یه که ئه‌وان به خودای خۆیانی ده‌زانن! تۆ بڕۆ به موسڵمانه‌کانی ئه‌لبانیا و کۆسۆڤۆ و بۆسنه و هێرسه‌گۆڤین بڵێ، ئیسلام ڕێگه‌ی داوه ئامۆزا و پورزا له‌گه‌ڵ یه‌کدی زه‌واج بکه‌ن! ئه‌چن به ئاسمانا و ئه‌ڵێن وا نییه!
ئه‌م مه‌لا و ئایینپه‌روه‌رانه، ئه‌م کۆمه‌ڵه مرۆڤه کۆنانه که بۆ ئه‌م ڕۆژگاره ماونه‌ته‌وه، هه‌موو ڕێگه‌یه‌کیان بۆ ده‌مکوتکردنی مرۆڤ و سه‌ربڕنی ئازادیی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ گرتۆته به‌ر. هه‌ر له سوتاندنی کتێب و هه‌ڕه‌شه له چاپخانه و ته‌قاندنه‌وه‌ی کتێبخانه‌وه، هه‌تا ئه‌گات به فه‌توادان و پاشان کوشتن و تیرۆری که‌سانێک که له‌گه‌ل ئه‌واندا نایه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م مه‌لا و ئایینپه‌روه‌رانه، کاتێک که ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدا نین، تاوه‌کوو ڕێک به‌گوێره‌ی ئه‌قڵیان بکه‌ن، تاوه‌کوو حوکمی تاڵیبان له کوردستان دامه‌زرێنن، ڕێگایه‌کی تریش تاقی ئه‌که‌نه‌وه: گووشار هێنان بۆ ده‌سه‌ڵات، تاوه‌کوو له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه کاریگه‌رییه‌ک دابنێین و ئه‌گه‌ر که‌لێنێک بۆ ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ و چاپ و په‌خش هه‌یه، ئه‌ویش کوێره‌وه بکه‌ن.
دیاره له سه‌رێکی تره‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ، که ئه‌م کتێب و نووسراوانه که ئه‌وان ئاماژه‌یان پێ کردووه، کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه و هه‌یه، وه له لایه‌ن خه‌ڵکانێکی ئێجگار زۆره‌وه پێشوازی لێ کراوه. هه‌راسان بوونی ئه‌مانه، به‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌شه.
ئه‌مانه کاره‌کانی ئێمه به تاوان ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م! باشه بۆچی ته‌نها تۆ ئازاد بیت له‌وه‌ی نه‌زه‌ر له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی خودا بده‌یت؟! با منیش بۆم هه‌بێ نه‌زه‌ری له‌سه‌ر بده‌م! تۆ ئه‌ڵێی خودا هه‌یه و خالقی که‌ون و کائیناته. منیش ئه‌ڵێم خودا نییه و ئه‌وه مرۆڤه له مێشکی خۆیدا خوڵقاندوویه‌تی. تۆ ئه‌ڵێیت، قورئان فه‌رمووده‌ی خودایه، منیش ئه‌ڵێم، قورئان دانراوی محه‌مه‌ده. بۆچی له‌سه‌ر ئه‌مانه مرۆڤ مرۆڤ بکوژێ؟ ئاخر تۆ ڕۆژانه له مزگه‌وت، له مه‌دره‌سه و ده‌یان شوێنی تر به ئازادانه قسه‌ی خۆت ئه‌که‌یت، به هه‌زاران گۆوار و ڕۆژنامه و کتێب به‌چاپ ئه‌گه‌یه‌نی، بۆچی تۆ ئه‌و مافه‌ت هه‌بێ، من نه‌م بێ؟! هه‌ق وایه ده‌رسێک له مێژوو وه‌ربگرن!
به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه، قبووڵکردنی ئه‌وانه (یانی قبووڵکردنی مافی ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بیروڕا)، یانی چوونه سه‌ر ڕێگایه‌ک که ئه‌وسه‌ره‌که‌ی به پوکانه‌وه و مه‌رگی خۆیان ته‌واو ده‌بێ.
ئێمه‌مانان جگه له‌وه‌ی ناومان له ڕوانین و کار و ڕه‌فتاری ئه‌مانه ناوه، هیچی ترمان نه‌کردووه! ئێمه ئه‌ڵێین لێکدانه‌وه‌کانتان بۆ په‌یدابوونی بوونه‌وه‌ر، بۆ دیارده‌کانی سروشت و کۆمه‌ڵ، نادرووست، نازانستی و خورافییه. هه‌ڵوێستتان به‌رامبه‌ر به ئازادی سه‌رکوتگه‌رانه‌یه، ڕه‌فتارتان به‌رامبه‌ر به ژنان کۆنه‌په‌رستانه و نامرۆڤانه‌یه. ڕه‌فتارتان به‌رامبه‌ر به موخالیفینی خۆتان تیرۆرستانه‌یه ... سه‌رجه‌م ده‌زگای فیکریتان جه‌هاله‌ته.
به‌ڵێ ئێمه بۆ ئه‌و لێکدانه‌وانه، بۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و کرده‌وانه، ته‌نها ناومان لێ ناون! به‌ڵام ئه‌وان نه‌ک هه‌ر ته‌حه‌مولی ئه‌مه ناکه‌ن، نه‌ک هه‌ر پێمان ده‌ڵێن نابێ ناو له کرده‌وه‌کانمان بنێن، به‌ڵکوو پێمان ده‌ڵێن، که وه‌ک ئه‌وانیش بیر بکه‌ینه‌وه!! ئاخر ڕه‌نگبێ هیچ شتێک وه‌کوو بڕوا نه‌بێت! بڕوا یانی ئه‌وه‌ی دوور له هه‌ر فشار و گوشارێک، به‌ئازادانه له مێشکی مرۆڤ جێگیر ده‌بێت. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ناوێک بۆ ئه‌مانه بدۆزینه‌وه، جگه له جه‌هاله‌ت، هیچ ناوێکی دی چاتر له‌مه، ڕه‌نگه ده‌س نه‌که‌وێت.
ماڵی دوارۆژ : کاک ئارام وه‌ک ئاشکرایه کتێبی جه‌هاله‌تی ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ پێشوازی زۆر زۆری لێکراوه و له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی کورد، ئایه به نه‌زه‌ری تۆ هۆی ئه‌مه چییه؟ بۆ چی کورد ئه‌وه‌نده بایه‌خ به‌و کتێبه ده‌ده‌ن؟
_ ئارام ڕه‌شید: ئه‌مڕۆکه خه‌ڵکی کوردستان، به‌داخێکی زۆره‌وه ئه‌یڵێم، له بار و دۆخێکی سه‌خت و ناخۆشدا ئه‌ژین. نه‌بوونی، هه‌ژاری، ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌نده‌ڵی، سه‌رکوت، له‌ڕاده به‌ده‌ره. ئه‌مانه ژینگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بیری خورافی و ناواقیعین. به‌ڵام به‌مانه‌شه‌وه، هێشتا ئه‌و حیزب و بزووتنه‌وه ئایینییانه به‌و گوێره‌یه کۆمه‌ڵگایان به درمی خۆیان پیس نه‌کردووه. ئه‌کرێ بڵێین، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان، ئایینیان به‌مانای ئایین، قبوول نییه. ئه‌کرێ بڵێین زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان ده‌وڵه‌تی ئایینی‌یان قبووڵ نییه. به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زموونی ئه‌فغانستان و ئێرانی په‌نا ده‌ستیان له‌به‌رچاوه. ئه‌زموونی هه‌ڵه‌بجه و ته‌وێڵه و خورماڵیان له‌به‌رچاوه. ئه‌کرێ بڵێین زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به دنیای شارستانی و مه‌ده‌نی ئاسووده‌ن.
بۆیه به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان به‌دوای ئه‌و جۆره په‌رتووکانه‌وه‌ن و باوه‌شی بۆ ده‌که‌نه‌وه. په‌رتووکی "جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ"یش یه‌کێکه له‌و په‌رتووکانه‌ی هه‌روه‌کوو به‌ڕیزتان ئاماژه‌تان پێی کرد، که له‌نێو خه‌لکی کوردستاندا جێگه‌ی خۆی کردۆته‌وه. من پێم وایه دانه به‌دانه‌ی ئه‌و په‌رتووک و نووسراوانه‌ی که هه‌ن و بڵاو بوونه‌وه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌که‌ی به‌شبه‌خۆی، له دڕدان به تاریکی و خورافه و جه‌هاله‌تی ئایین ڕۆڵ و کاریگه‌ریان هه‌بووه، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان، شمشێری ژه‌نگاوی بۆ شکاندنی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه ڕاوه‌شێنراوه. من لێره‌دا به‌هه‌لی ئه‌زانم، سه‌ری ڕێز له‌به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌مه‌کانیان دانه‌وێنم!
هه‌رچی به پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتانیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه، من پێم وایه به‌شێکی گه‌وره له سه‌رکه‌وتوویی هه‌ر باسێک، هه‌ر کتێبێک، له‌وه‌دایه که وه‌ڵامگۆی پرسیار و ده‌ست و په‌نجه‌ی کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کان بێت. من له‌و په‌رتووکه‌دا، هه‌وڵم داوه، ئه‌و کاره به زمانێکی ساده به‌جێ بگه‌یه‌نم. من له‌و په‌رتووکه‌دا هاتووم، سه‌ره‌تا به میتۆدێکی به‌رواردکاری باسی ئایین و مه‌راسیمی جۆراوجۆری ئایینیم کردووه، تاوه‌کوو پێش ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بچێته سه‌ر باسی بنه‌ڕه‌تی، له ده‌مارگیریی عه‌قیده‌یی ئازادی بکات. پاشان و به‌و ئاماده‌ییه‌وه ئه‌چێته سه‌ر کۆمه‌ڵێک باس و خواس، که به‌شێوه‌یه‌کی واقیعی و زانستی، به به‌ڵگه و دۆکیومێنته‌وه، چه‌ندین باس و بابه‌ت شرۆڤه ئه‌کات و به ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نێ. به‌کورتییه‌که‌ی بڵێم، ئه‌م په‌رتووکه کتێبێکی ته‌حلیلی ساده و به‌ڵگه‌داره، هیوادارم توانیبێتم، له‌گه‌ڵ باقی هاوڕێیانی تر که له‌و باره‌یه‌وه شتیان نووسیوه، خزمه‌تێکی بچکۆله‌م به هاوزبانانم کردبێت.
http://www.diwaroj.com/item_details.php?id=151
ئارام ڕه‌شید: سه‌ره‌تا ڕێز و سوپاسم بۆ شیرین خان. ئه‌وه‌نده‌ی به‌و جۆره باسانه‌وه په‌یوه‌سته، یانی ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه له ئایین، جگه له کتێبی "جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ"، دوو باسی دیکه‌م هه‌یه که له بنچینه‌دا هه‌ر به‌شی ئه‌و په‌ڕاوه‌ن، ئه‌وانه‌ش: 1) "ڕوانین و ڕه‌فتاری ئیسلام له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان". 2) "سه‌رمایه، ئایین، کۆمۆنیزم". بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مانه، خوێنه‌ر ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌مه‌وه له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا: www.geocities.com/aramrashid، پێی بگات. به‌ڵام جگه له‌وانه، ئه‌وا بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌چێت، له بواری مه‌سائیلی سیاسی‌دا به‌رده‌وام خه‌ریکی کاری نووسینم.
ماڵی دوارۆژ : سوپاس دوباره.
ئارام ڕه‌شید: منیش سوپاستان ئه‌که‌م، سه‌رکه‌وتوو بن!
به‌ناوی ماڵی دوارۆژه‌وه سوپاسی کاک ئارام ده‌که‌ین، له کاتی خۆی گرت و ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵی دوارۆژ ئه‌نجامدا.
|