٢٦\٨\٢٠١٢
گوڵخه‌ن.
هێمن
حوسێن
له باخچه‌یه‌کدا
ده‌مێکه
خه‌یاڵ ده‌وری ته‌نیوم
وه‌ک چیلکه‌دارێک
له
بیـابانێکی چۆڵـدا چه‌قیوم
ئه‌ژنۆم شه‌که‌ته و
گوڵزاری حه‌زم هێنده‌ی ئاسمان دوور
شۆڕابه‌ی خه‌مم
داده‌بارێنێ
ئه‌شکی بێ سنوور
له پڕ نه‌غمه‌یه‌ک
رامده‌چڵه‌کێنێ و ده‌رژێته
هه‌ستم
وه‌ک فریشته‌یه‌ک
چـه‌پکێ نێرگزی ده‌خاته
ده‌ستم
بۆن و به‌رامه‌ی
سه‌رمه‌ستم ده‌کا و جێم دێڵێ به نـاز
ناو له‌پم ده‌کا
به ماڵ و لانه‌ی هه‌زار و یه‌ک راز
له‌و
ساته‌وه‌خته
سیمای پڕ نووری بۆته چاڤۆکم
به‌رامه‌ی ده‌ستی
بەجێ
ناهێڵێ سینه و به‌رۆکم
هه‌ر چاوه‌چاومه
وه‌کو شه‌پۆڵێک بێته‌وه
که‌نار
ژینم هه‌ڵگرێ و
با سه‌رپشک بێ ده‌مباته کام شار.
٢٤\٨\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی هێمن
حوسێن
|