هاواری باوكیَكی
خیَزان ئه‌نفالكراو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی.
به‌رِیَز سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستان
به‌رِیَز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان
به‌رِیَز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رِیَز وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان
به‌رِیَز وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان
به‌رِیَز وه‌زیری مافی مرۆڤی حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان
به‌رِیَز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان
به‌رِیَزان لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان
به‌رِیَزان له خواره‌وه دوو نامه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستان , یه‌كه‌میان
نامه‌یه‌كی فه‌رمی وزاره‌تی داده له حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان ,
دووه‌میان سكاڵانه‌مه‌ی باوكی 9 ئه‌نفالكراوو كورِ كوژراویَكی به ناهه‌قه
, ئه‌م چیرۆكه ویژدانی هه‌موو مرۆڤیَكی به ویژدان ده‌جوڵیَنیَ و له
ئاست ئه‌م تاوانه نه‌گریسه بیَده‌نگ نابیَت .
ئیَمه داواكارین له هه‌موولایه‌ك به زووترین كات هه‌نگاوی پیَویست
بنیَن بۆ گرتنی تاوانكار و دادگاییكردنی له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه
.داڵده‌دانی تاوانكاران به‌هه‌ر بیانوییه‌كه‌وه بیَت كاریَكی قیَزه‌ونه
.
بیَده‌نگی له ئاست ئه‌م تاوانه نیشانه‌ی پشتگیریتانه له كه‌سی
تاوانكار .
ناوه‌ندی چاك
21-2-2008
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
سكالاَیه‌ك بۆ ده‌سه‌لاَتداران.
بانگه‌وازیَك بۆ هه‌موو خاوه‌ن ویژدانه‌كان.
من ناوم ( ره‌شید مه‌جید ئه‌حمه‌د)ه ودانیشتوى شارى كفریم، له پرۆسه‌ى
به‌دناوى ئه‌نفال له كۆى (11) منداڵ ته‌نها كورِیَكم بۆ ده‌رچوو، ئه‌ویش
كه‌سیَكى خزمى خۆم به‌ناوى( سابیر ره‌شید محه‌مه‌د عه‌زیز) له به‌روارى
21/5/2007 به‌ناحه‌ق وبه‌بىَ هیچ كیَشه‌یه‌كى پیَشووتر كوشتى وپاشان به‌ره‌و
شارى هه‌ولیَر هه‌ڵهات، دواتر له ریَگه‌ى كه‌سیَكى خۆمه‌وه ئاگادار
كرامه‌وه بكوژى كورِه‌كه‌م له شارى هه‌ولیَر له هیَزى زریڤانییه.
بۆیه داواكارم له هه‌موو به‌تایبه‌ت ده‌سه‌لاَتداران نه‌هیَڵن خویَنى
كورِه‌كه‌م وون بیَت وبكوژه‌كه‌ى راپیَچى دادگا بكه‌ن.هه‌روه‌ها
داواكارم له به‌رِیَزان سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان كاك مه‌سعود
بارزانى وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كاك نیَچیرڤان بارزانى به‌ده‌م
ئه‌م نزایه‌وه‌م بیَن. چونكه من بیَكه‌س وزوڵم لیَكراوم وبه‌ناحه‌ق جه‌رگ
سووتاو كراوم. هیوادارم ئه‌و تاوانباره به‌حه‌قى یاسایی خۆیی بگات له
دادگایه‌كى دادپه‌روه‌ردا. هاوكاریتان نیشانه‌ى پشتگیرى كردنتانه بۆ
سته‌م لیَكراوان وبه ئه‌مه‌كى ووه‌فاداریتانه به‌رامبه‌ر به‌كه‌س
وكارى ئه‌نفالكراوه‌كان.
|