خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردانه
بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
- به‌شی سێیه‌م -
ئاشکرایه ده‌ستوور باڵاده‌سته به سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان ، هه‌ر
ده‌ستووره چوارچێوه بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان داده‌نێت ، هه‌موو
یاساکانیش له ده‌ستووره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن . بۆیه زمانی ده‌ستوور
زمانێکی ساده‌و ساکاره ، به زمانێک و شێوازێک ده‌نووسرێته‌وه که له
یه‌ک شیکردنه‌وه زیاتر هه‌ڵنه‌گرێت ، ناکرێت بڕگه‌و مادده‌کانی دژ به
یه‌ک بن ، ئه‌گینا ئاسته‌م و قه‌یرانیه‌کانی زۆر کاریگه‌ر و جه‌رگ بڕ
ده‌بێت ...... له‌مه‌دا پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به ده‌ر نی یه له‌م
که‌م و کوڕی یه :
بۆ نموونه ، له مادده‌ی 6 ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم دان به
ناسنامه‌ی ئیسلامی زۆرینه‌ی گه‌لی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌نێ.... سه‌ره‌تا
به‌م ڕسته‌یه ده‌ست پێ ده‌کا " بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی یاسادانانن ". ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له سه‌ر ئه‌و مادده‌یه
:-
1 | ده‌ستوور ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی کۆمه‌ڵگه‌یه ، ناکرێت هیچ یاسا‌و
ڕێسه‌یه‌ک له واقیعی کۆمه‌ڵگه ده‌ربچێت ، ئه‌گینا زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ
کردنی نابێت . جا ئایینی ئیسلام مێژوویه‌کی دوور و درێژ و ڕیشه‌داکوتاوی
هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردایه‌تیدا ، نه‌وه به دوای نه‌وه
پرینسیپه‌کانی ئه‌م ئاینه‌ی په‌یڕه‌و کردووه و بنه‌ماکانی وه‌ک که‌لتورێکی
لێ هاتوه ، به ئاشکرا کاریگه‌ری ئایین و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیاره له
ناو میلله‌ته‌که‌مان . جا بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان ده‌ستوور
و واقیعی کۆمه‌ڵگه ڕوونه‌دات پێویسته ده‌ستوور هه‌رده‌م ڕێز له
تایبه‌تمه‌ندیه‌کان و موقه‌ده‌ساتی کۆمه‌ڵگه بگرێت .
2 | ئه‌م مادده‌یه ده‌قاوده‌ق له مادده‌ی 2 ی ده‌ستووری حکومه‌تی
فیدراله‌وه وه‌رگیراوه .
به‌ڵام
آ - له درێژه‌ی مادده‌ی 6 ی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه " نابێ یاسایه‌ک
دابنرێت ناکۆک بێت له گه‌ڵ حوکمه نه‌گۆڕه‌کانی ئیسلام " هه‌ر دوا به
دوای ئه‌و هاتووه " نابێ یاسایه‌ک دابنرێت ناکۆک بێت له گه‌ڵ بنه‌ماکانی
دیموکراسی ".
جا ده‌ستووری فیدراڵ له ساڵی 2005 نووسراوه‌ته‌وه ، به واتا له ژێر
سایه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریکا و نه‌شئه‌ی پێداگرتن و سه‌رسه‌ختی مه‌رجه‌عیه‌ت
و لایه‌نه سونه‌کاندا نووسراوه‌ته‌وه . هه‌ر بۆیه ده‌قه‌کانی بۆ
ڕازی کردنی گشت لایه‌نه ناکۆکه‌کان بووه ، ڕه‌نگه به ده‌ر له‌و
چاره‌سه‌ره ئاسته‌م بوو ده‌ستوور بنووسرایه‌ته‌وه ، یا ڕاپرسی له سه‌ر
بکرایه . له لایه‌کی تر ئه‌وانه‌ی ئه‌رکی نووسینه‌وه‌یان پێ
سپاردرابوو ده‌یانزانی هه‌ر که‌مکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌نگی ئایینی
ئیسلام زۆر به قورس ده‌شکێته‌وه ، ئه‌مه‌و هه‌موو لایه‌نێک
وویستوویانه له ڕێگه‌ی ئه‌م مادده‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان بپارێزن
.
ب - وه‌ک ئاشکرایه دیموکراسی فه‌زایه‌کی به‌رفراوانی هه‌یه ، ئازادی
ڕه‌هاش له هیچ کونجێکی سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌مینه نی یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌مان
له یاد نه‌چێت کۆمه‌ڵگه له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه ، کاریگه‌ری
گۆڕانکاریه‌کان له سه‌ر کۆمه‌ڵگه زۆره ، به تایبه‌تی له‌م
جیهانگیریه‌ی ئه‌مڕۆ ، حوکمه‌کانیش وه‌ک له مادده‌که‌دا ئاماژه‌ی پێ
کراوه " حوکمه نه‌گۆڕه‌کانی ئیسلامه " ، بۆیه به بیر‌و بۆچونی من
ئه‌م مادده‌یه له ئاینده‌دا جێگه‌ی مشت‌و مڕی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه
. نادیاری ئه‌و دوو بڕگه‌یه له مادده‌که‌دا ڕه‌نگه له ئاینده‌دا
زۆرجار شیکرده‌وه‌کانی به لای لایه‌نی باڵاده‌ستدا بشکێته‌وه . له
به‌رامبه‌ردا ئازادی حیزب و گروپه‌کان پابه‌ند کردووه به وه‌ی زیان
نه‌گه‌یه‌نن به سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی دیموکراتی هه‌ریمی کوردستان ، له‌گه‌ڵ
ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ و ئاڵا‌و سروودی نیشتمانی کوردستان ، هه‌روه‌ها
ڕێگرتن له بیری فاشستی ، ڕه‌گه‌زپه‌رستی ، به کافردانان ، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی
و ئایینی..... وه‌ک به درێژی له بڕگه‌ی 18 ی مادده 19 دا هاتووه
..... ئه‌مه‌ش به بیر‌و بۆچوونی من ده‌بێت به زامنێکی باش بۆ ئه‌وه‌ی
هیچ گروپ و پارتێک له ئاینده‌دا هه‌ڕه‌شه له یه‌کپارچه‌یی و یه‌ک هه‌ڵوێستی
هه‌رێم نه‌که‌ن ، له هه‌مان کاتدا زامنه بۆ پاراستنی مافه
دیموکراسیه‌کانی تاک له نێو مه‌ترسی بیری کۆمه‌ل و گروپه‌کان . دادگای
ده‌ستووری تایبه‌تمه‌نده به پڕیاردان له باره‌ی هه‌ر سه‌رپێچی یه‌ک
له‌مباره‌یه‌وه ..........
ماویه‌تی
Fkh.binayi@hotmail.com
|