٣٠\٨\٢٠١٣
هه‌ڵه‌یه
٢١ی ٨ بکرێته
رۆژی دادوه‌ریی له کوردستان.
شاخه‌وان شۆڕش
ژماره‌یه‌که‌ی زۆر له رێکخراوه مرۆڤدۆست و هونه‌ریه‌کان و بواری
دیکهکهخۆی له
٨٠ رێکخراو ده‌دات پشتیوانی ده‌که‌ن له‌وه‌ی که‌رۆژی
٢١ی ئاب کە دەستپێکی دادگایی دۆسیەکانی گەلی کوردە لە دادگای باڵای
تاوانەکان بکرێت بە رۆژی دادپەروەری لە کوردستان. رۆژی سێشه‌ممه
٢٠ی
ئاب به‌به‌شداری نزیکه‌ی
١٢٠ که‌سایه‌تی له‌دادوه‌ر و پارێزه‌ران و
که‌سوکاری قوربانیان و چالاکوانان و نوێنه‌رانی حکومه‌ت کۆنفرانسی رۆژی
دادپه‌وه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌چوو. دیاره ئارگومێنتی ئه‌و
ههوڵهئهوهیهکهلهو رۆژه‌دا تاوانباران درانهدادگا و پاشان
سزادران.
رێزم بۆ هه‌ر هه‌ولێک ههیهکهمهبهستی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پرسی
قوربانیان ههیهیا سوودی بۆ ئه‌و پرسانه هه‌یه که به تاوانه‌کانی دژ
به‌مرۆڤایه‌تی و گه‌لکوژی په‌یوه‌ستدارن، یا مه‌به‌ستی
هوشیارکردنه‌وه‌یه له‌و بوارانه‌وه. به‌ڵام له‌راستیدا من گومانم
له‌وه‌دا ههیهکهئهو هه‌موو رێکخراو و دادوه‌ر و پارێزه‌ر و
که‌سایه‌تییه له دادگاکه و کرۆکی پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌کان و کێشه‌کانی
گه‌یشتبن. زۆر له‌وانه‌ی کهواژووی ئه‌و بانگه‌وازه‌یان
کردووهواپێدهچێ تاوتوێیه‌کی ئه‌وتۆیان له‌باره‌یه‌وه نهکردووهیا
سۆزدارانهبههۆی هه‌ندێ ئه‌نجامی دادگاکهیهکسهر پشتگیری
هه‌وڵه‌که‌یان کردووه‌و چاویان لهسکهندال و که‌موکوڕی و کێشه‌کانی
دادگاکهپۆشیوه یا هه‌ر هه‌ستیان پێنه‌کردووه. جێگه‌ی
بیرخستنهوهیهحکومهتی هه‌رێمی کوردستان و رێکخراوهلایهنگرهکانی
کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ دادگاکه‌و که‌موکوڕیه‌کانی نه‌بووه‌و
له‌زۆر بۆنه‌دا بهدادگاکهیان هه‌ڵداوه، هه‌روه‌کو ئه‌وان به‌شێک
بوون له‌پرۆسه‌یه‌کی رامیاری و ئامانجێکی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا هه‌بووه.
به‌ڵام ئایا کێشه‌کانی دادگای ئێراقی چی بوون و له‌به‌رچی بۆ کورد
ناره‌وا و ناگونجاو بوو؟ دادگای باڵای تاوانه‌کان کهدهرهاویشتهی
پرۆسهرامیاریهکهی دوای روخانی سه‌دام بوو، بۆ کورد کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی
هه‌بوو و له‌هه‌ندێ روانگهوهوهکو ناڕه‌وا و بهناگونجاو داندرا.
دواتر ده‌رئه‌نجامه‌کانی دادگا کهکهموکوڕی و کێشه‌ی زۆریان هه‌بوو
پشتراستی ئه‌و ناره‌وایی و ناگونجاویهیان کرده‌وه. دادگاکهههر
لهسهرهتاوهرهخنهی لایه‌نگیری لێ‌گیرا و وه‌کو دادگای لایه‌نی
براوهلهلایهن رێکخراو و شاره‌زاکانی سه‌یرکرا.
دادگاکه دامه‌زرا بێئه‌وه‌ی پرس به‌خه‌ڵکی قوربانی بکرێت و بیر
له‌تایبه‌تمه‌ندی گه‌لی کورد و تاوانه‌کانی که‌دژیان کرابوو
بکرێته‌وه. دادگاکه له‌راستیدا به‌سه‌ر خه‌لکدا سه‌پێندرا بێئه‌وه‌ی
خه‌ڵک مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هاوکاری و یارمه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد. دادوه‌ران و پارێزه‌رانی ئێراقی توانا و
شاره‌زایی گونجاویان بۆ دادگایه‌کی له‌و شێوهیهنهبوو، کێشه‌ی
بێلایه‌نیان هه‌بوو، جگه‌له‌وه‌ی دادگاکهکێشهی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو.
دادگاکهسوودی له‌یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ژینۆساید وه‌رگرت، به‌ڵام
وه‌کو دادگایه‌کی ناسیونالی ئێراقی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێراقهوهو له‌ژێرسایه‌ی یاسا ئێراقیه‌کان به‌ڕێوه‌چوو. که‌یسه‌کان
پرۆفیشنالانهنهدرانهبهر لێکۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌رانه‌و بێبه‌شکران
لهپرۆسیهکی تێروته‌سه‌لی به‌توانا و ئاست به‌رز. ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌غدا ده‌یانتوانی دادوه‌ر بگۆڕن و لاده‌ن. ره‌وتی دادگا ره‌چاوی
ره‌وتی پرۆسه‌ی رامیاری له‌قۆناغی گوستنهوهدا ده‌کرد و هه‌وڵی
ئه‌نجامێکی ده‌دا که‌له‌گه‌ڵ په‌یامه‌کانی رهوتهکهگونجاو بوون.
دادگایی تاوانباران له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال به‌زمانی عه‌ره‌بی و له‌ژێر
سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری عه‌ره‌بی دادگاییه‌کان به‌ڕێوه‌چوون.
به‌م شێوه‌یه ئه‌ندامانی سهربهنهتهوهی عه‌ره‌بی
زۆرینهکهلهکێشهناوخۆیهنهتهوهیی و ئهتنیهکاندا بێلایه‌ن
نه‌بوون دادگایه‌که‌یان به‌ڕێوه‌برد. دادوهرهکوردهکان هه‌مان ئه‌و
کێشه‌ی بێلایه‌نی و بێتواناییهیان سه‌باره‌ت به‌که‌یسی عه‌ره‌به‌کان
هه‌بوو. دادگاکهکهیسهگرنگهکانی گه‌لی کوردی له‌گه‌ڵ که‌یسه‌کانی
دیکهتێکهلوپێکهڵ کرد و وایان لێ‌کرا
کهبهیهکهوهنهبهسترێنهوه. له‌ناو دادوه‌ره‌کان دادوه‌ر هه‌بوو
راسته‌وخۆ سۆزداریان بۆ رژێمی به‌عس ده‌نواند و کۆن ئه‌ندامی به‌عس
بوون. له‌دادگادا نۆرمهعهرهبی و ئیسلامیه‌کان زاڵ بوون.
پرهنسیپهئیسلامیهکان لهدادگاییهکاندا گرنگی تایبه‌تیان هه‌بوو و
ناوهناوهئاماژهیان بۆ ده‌کرا. کهسهعهرهبهبهشدارهکان
له‌ژێرکاریگه‌ری نۆرم و پرهنسیپهعهرهبی و ئیسلامیه‌کاندا بوون.
دادگا به‌رگری له‌پرسی به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی ئیراق ده‌کرد و
به‌رزی راده‌گرت ده‌کومێنته‌کان و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانیان،
هه‌لبژاردنی ژماره‌و چۆنایه‌تی دیته‌ران له‌لایه‌ن دادگاوهلهژێر
کاریگه‌ری له‌ژێرکاریگه‌ریی بهرژهوهندییهعهرهبی و ئێراقیه‌کاندا
بوون. ئهوانهههمووی به‌های بێلایه‌نی دادگا داده‌ماڵن. که‌سوکاری
قوربانیان و دیته‌ران و یاداشتکهران له‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌ده‌گه‌یشتن
و وه‌رگێرانه‌کان جێگه‌ی ره‌خنه‌بوون. دیارهئهوهی تاوانی گه‌لکوژی
له‌دژیان ئه‌نجامدا ده‌سه‌ڵاتدارنی عه‌ره‌ب بوون، دادگایی‌کردن و
پرۆسهکهدیسان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عهرهبهوهبهڕێوهچوون.
دیارهکورد نه‌بێ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی قوربانی تاوانی گه‌لکوژی
ئهوهقبوڵ ناکات.
پێشخستنی دۆسیه‌ی دوجه‌یل به‌مه‌به‌ست بوو و دواتر ده‌رکه‌وت مه‌به‌ست
زوو کوشتن و له‌ناوبردنی سه‌دامی دیکتاتۆر بوو، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر
تاوانی دوجه‌یل سزای هه‌لواسینی درا و له‌ماوه‌ی
٣٠ رۆژدا درایه‌ده‌ست
گروپی موقته‌دا سه‌در و ئه‌وان هه‌ڵیانواسی، که‌وه‌کو سکه‌ندالێکی
دادگاکهتۆمارکرا. کوشتنی سه‌دام له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دوجه‌یل و
بهمجۆرهبێبهریکردنی له‌تاوانه‌کانی ئه‌نفال زیانی زۆری به‌که‌یسی
گه‌لکوژی ئه‌نفال و کورد گه‌یاند. دادگاکه هه‌وڵیدا نهێنیه‌کان ئاشکرا
نه‌کرێن و بنجوبناوانی کێشه‌کان به‌ده‌رنه‌که‌ون، هه‌وڵیدا ئێراق وه‌کو
ستات لهتاوانهکهبێبهری بکات و هه‌روه‌ها تاوانهکانیبهکهس کرد و
له‌بۆته‌ی کرداری پارت و که‌س کۆیکردنه‌وه. هه‌روه‌کو ئێراق وه‌کو
ستات تۆمه‌تی نهخرایهپاڵ و تاوانبار نه‌کرا، بهمجۆرهئێراق له‌تاوان
ده‌ربازکرا. دیارهعهرهب هه‌رگیز ئه‌وه‌ناکات و ناخوازێ ئێراق وه‌کو
تاوانبار له‌تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا ده‌ربخرێت، هه‌روه‌کو داوای
لێبووردن ره‌تده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌ئه‌رکی کوردبوو ئه‌و
پرسیارهبهرزکاتهوه، بۆنمونهبۆسنیهکان له‌که‌یسی گه‌لکوژی
سرێبرهنیسیا هه‌وڵی تاوانبارکردنی ستاتی سربیان دا. به‌ڵام نوێنه‌ر و
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد لهمبارهیهوهمێش مێوانیان نه‌بوو.
جێگه‌ی سه‌رنجدانه که تێکه‌ڵکردنی که‌یسه‌کانی کورد و پاشوپێش
پێکردنیان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان و هۆکاره‌کانی
روودانیان له یه‌کتر بترازێندرێن، به‌جۆرێک بکرێنه به‌شێک له‌کێشه‌کانی
دیکه‌ی ئێراقیه‌کان، بهمجۆرهداماڵینی کورد له کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی
و په‌یوه‌ندی تاوانکاریه‌کان له‌مباره‌یه‌وه، واتهشێواندن و
لێکترازاندنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تاوانکاریه‌کان و وابه‌سته‌ییان
به‌یه‌که‌وه. بهمشێوهیهدادگاییهکان وه‌کو کیشه‌ی کورد
کرایهکێشهیهکی ناوخۆیی و لهپهیوهندییهمێژوویی و
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کێشه‌ی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌و
کاردانهوهنێونهتهوهییهکان دوورخرایه‌وه. دادگاکهئێراقی وه‌کو
ستاتی خاوه‌ن یاسا و سه‌روه‌ری پێشاندا، گرنگی بهرهوایهتی
یه‌کپارچه‌یی ئێراقدا و کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ناسونالیستی سه‌یری نه‌کرا. جێگه‌ی
سهرنجدانهبهعهرهبکردن ئه‌و تاوانه‌ی کورد ههمیشهئازاری
بهدهستهوهکێشاوه، وه‌کو چه‌مکێکی تاوان سه‌یری نه‌کرا و یاسای
تایبه‌تی بۆ دانه‌ندرا، به‌ڵکو بهشیوهگشتیهکهخرایهپاڵ پاکتاوی
ره‌گه‌زی و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی.
یه‌کێ له سکانداڵه‌کانی دیکه‌ی دادگاکهراگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی
سوڵتان هاشم و فه‌رحان موتله‌گ بوو به‌هۆی ده‌ست تێکه‌ڵاوکردنی
ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێراقی به‌کورد و عه‌ره‌به‌وه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی
توانای دادگا له‌گرتن و راکێشانی داواکراوهتۆمهتبارهکان
بۆنمونهسهرۆکجاشهکان و ئهفسهرهپلهبهرزهعهرهبهکان.
پشتگوێخستنی گرتن و داگاییکردنی حه‌جاج له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی
رزگاربووان ئاماژه‌یان به‌تاوانه‌کانی ئه‌و کرد و داوای دادگاییان
ده‌کرد... هتد.
جێگه‌ی بیرخستنه‌وه‌یه که کورد کێشه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب له‌سه‌ره‌تا
دروستکردنی ئێراق و به‌زۆر لکاندنی باشوری کوردستان به‌ئێراقه‌وه
هه‌یه، کۆمه‌لێ ناره‌وایی مێژوویی لهمبارهیهوهههن، ئێراق وه‌کو
ستات به‌کورد نامۆبووهو کورد هه‌رگیز ئێراقی وه‌کو ستاتی تایبه‌تی خۆی
سهیرنهکردووه، به‌ڵکو وه‌کو داگیرکه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی ناره‌وا سه‌یری
ئێراق و ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی کردووه. بۆیهلهو
روانگهیهوهلهلایهک دادگاکهبۆ کورد دادگایه‌کی ناسیونال نییه،
هه‌روه‌کو ئه‌و جۆرهدادگایهئهو ناوه‌ی لێده‌ندرێت، له‌لایه‌کیتر
ئێراق و عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی کورد بێلایه‌ن نین. کورد
نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی خاکداگیرکراو بووه، بۆیه ره‌وا
نییهئێراق وه‌کو ستاتی سه‌پێندراو و بکه‌ری تاوانی گه‌لکوژی،
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی باڵا ده‌ست پرۆسه‌ی
دادگایی‌کردنی ئه‌و تاوانکاریانه بگرنه‌ده‌ست که دژ به کورد کراون.
پرۆسه‌ی رامیاری دوای سه‌دام و داننانی کوردهئێراقچیهکان به‌ئێراق
وه‌کو وڵاتی خۆیان و ملکه‌چیان بۆ سه‌روه‌ریه‌کانی ئێراق و بانگاشه‌ی
برایه‌تی و هتد.، یا بێتاوانی ده‌سه‌لاتدارانی نوێ له‌تاوانه‌کان،
ناتوانن عه‌ره‌ب و ئێراق سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی گوتران نێوترال و
بێلایه‌ن بکه‌ن. پرۆسه‌که زۆر له‌وه ئالۆزترهکه ئه‌و
ههوڵهلاوازانه بتوانن بیگۆڕن. راستهدادگاکهدانی به‌بوونی تاوانی
ژینۆساید دانا و سزای به‌سه‌ر هه‌ندێ تاوانبار سه‌پاند، به‌ڵام
ئهوهنابێتههۆی ره‌شکردنه‌وه‌ی لایهنهنهرێنی و خراپه‌کانی
دادگاکه که ئاماژه‌مان بۆکردن. ده‌رهاویشته‌کانی پرۆسهرامیاریهکان
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی رامیاری جۆرێک له‌پشتگیری به‌ده‌ست بهێنن،
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که له لایه‌نه قانونیهکه پهسنددهکرێن و
مه‌رجه‌کانی بێلایه‌نی و ئۆپژهکتیڤی پڕده‌که‌نه‌وه.
به کورتی دادگای بێلایه‌نی ره‌وا بۆ دادگایی‌کردنی تاوانباران سه‌باره‌ت
به تاوانکاریه‌کانی که‌ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی ئێراقی دژ به‌کورد
ئه‌نجامیان داوه، دادگایه‌کی بێلایه‌نی ناعه‌ره‌بی
نێونهتهوهییهوهکو ئه‌وه‌ی بۆ یوگوسلاڤیا یا رواندا دامه‌زرا.
واتهدهبوایهدادگایهکی نێونه‌ته‌وه‌یی پرسی تاوانکاریه‌کانی دژی
کورد بگرێته‌ئه‌ستۆ نه‌ک ئه‌و ستاتهی که‌خۆی تاوانه‌کانی ئه‌نجام
داوهیا ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی کهلهتاوانهکاندا
به‌رپرسیار و تاوانباره. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کێشه‌ی کورد
ئهوهدهخوازن.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه پوخته‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی خێران که به کورتی
ئاماژه‌مان بۆ کردن. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانهههڵهیهرۆژی
٢١ی ئاب
بکرێته رۆژی دادوه‌ری له کوردستاندا، ئه‌گه‌ر پشتگیری ئه‌و رۆژه وه‌کو
رۆژی دادوه‌ی له کوردستاندا بکرێت، په‌سندی ئه‌و نارهواییانه ده‌کرێن
که به‌رامبه‌ر به کورد له دادگاکه‌دا کران یا به‌سه‌ر کوردا
سه‌پێندران.
ماڵپه‌ڕی شاخه‌وان شۆڕش
|