هه‌ڵمه‌تێکی فراوان بۆ ناساندنی تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی کورد به جینۆساید له سويد.
ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه که19پارت و ڕێکخراو واژۆیان له‌سه‌ر کردوه ، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان و پارته سیاسیه‌کانی سوێد ده‌کریت ، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته هۆی ناساندنی زیاتری تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی گه‌لی کورد به‌ناوه‌نده سیاسیه‌کانی سوێدی وپالپشتی کردنی ئه‌وده‌نگه په‌رله‌مه‌نتارانه‌ی که‌بریار وایه له ڕێکه‌وتی 2008/06/11 ، داوا له په‌رله‌مانی ولاته‌که‌یان ده‌که‌ن که تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنی .
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر پارت و ڕێکخراوێکی تر ده‌یه‌وێت ببێته ده‌نگێک و پالپشتی له‌م هه‌لمه‌ته‌دا بکات ده‌توانێت ناوی خۆیان بۆ ئه‌م ئمێله‌ی خواره‌وه بنێرێت . komitay.anfal@gmail.com ئه‌م هه‌لمه‌ته تارۆژی دوشه‌ممه له‌ماڵپره‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت و نوێ ده‌کرێته‌وه . دواتر ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و پارته سوێدیه‌کان ده‌کرێت .
هه‌رلێره‌شدا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین ڕۆژی 2008/6/11 که‌له‌په‌رله‌مانی سوێد دیباتێک له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایددا ئه‌نجامده‌درێت خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوێدی ئه‌نجام ده‌درێت: له کاتژمێر:12:00 بۆ 13:00 ئه‌درێس Riksdagen, Skandiasalen, Mynttorget 1
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سوێد.
ئه‌نفال ناوی ئه‌و زنجیره هێرشانه‌یه که له ساڵی 1988 دا له لایه‌ن رێژێمی سه‌ددام حسێنه‌وه، ئه‌نجام درا . هێڕشه‌کان به‌شێکی زۆری گونده‌کانی باشووری کوردستان گرته‌وه که به هه‌شت هێرشی سه‌ربازی له نێوان مانگی فێبره‌وه‌ری تا سێبتێمبه‌ری 1988 به‌رده‌وام بوو. سه‌ددام حسێن فه‌رمانی ئه‌وه‌ی دابوو که ژیان له‌و ناوچه کوردییانه نه‌هێڵدرێت، که پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری کورد ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ند هه‌زار گوندی کوردیی کاول و وێران کران ، که ده‌که‌وتنه ئه‌و ناوچانه‌وه. زیاتر له سه‌د هه‌زار سڤیلی کورد بوونه قووربانی هێرشه‌کانی ئه‌نفال.
چه‌ند ڕێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی جینۆساید ۆچ (Genocide Watch)، دانیان به تاوانی ئه‌نفالدا ناوه وه‌کو کۆمه‌ڵکوژی دژی کورد. دادگای شاری های له هۆڵه‌ندا له دیسامبری ساڵی 2005 دا له یه‌که‌مین راگه‌یاندنی خۆیدا، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دادگایی کردنی فرانس ڤان ئانرات که چه‌کی کیمیاوی به ڕێژێمی عێراقی فرۆشتبوو. له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه:" دادگا هیچ شتێکی دیکه نابینێت جگه له‌وه‌ی که هێڕشه‌کان بۆ قڕکردنی کورد به‌رپاکرابوون. ئه‌وه‌ی که ئه‌نجام دراوه، ده‌یسه‌لمێنێ که ئامانجی ئه‌و هێڕشانه کۆمه‌ڵکووژی بووه".
دادگای باڵای عیراق له‌دوا بریاری خۆیدا له‌به‌رامبه‌ر به‌دادگایی کردنی سه‌دام حسێن و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و 5 تاوانباری تردا ، له‌ڕێکه‌وتی 20070624 ، دانی به‌وه دا ناوه که‌تاوانی ئه‌نفال به‌مه‌به‌ستی کۆمه‌لکوژی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ، ئه‌نجام دراوه . له20 مین سالیادی تاوانی ئه‌نفال 14/04/2008 ، په‌رله‌مانی عیراق که‌له‌نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی عێراق پێک هاتوه ،دانی نا که ئه‌نفال جینۆسایده .
داڤید گانت (David Gaunt) که پرۆفیسۆره له مێژوودا له زانکۆی سۆدرتۆرن و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نفال کردووه پێی وایه که به‌شێک له تاوانه‌که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی وڵاتانی دیکه که ده‌یانزانی چی ڕووده‌دات به‌ڵام هیچیان نه‌کرد. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" به درێژای شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران، به ساته‌لیت (مه‌هواره) له ئاسمانه‌وه، چاودێری هه‌رێمه‌کانی نێوان سنووه‌ره‌کان ده‌کران، له‌و وێنانه‌دا ده‌بینرا که چۆن گونده‌کانیان له ناو ده‌برد...". (سه‌رچاوه: Forum för levande historia ). هه‌ر له ساڵی 1988 دا، ڕێژێمی عێراقی له لایه‌ن وڵاتانی سکانده‌ناڤیا، ئوسترالیا، که‌ندا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه به تاوانی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، مه‌حکووم کرا.
پێش ئێستایش ژماره‌یه‌ک په‌ڕله‌مانتارو پارتی سوێدی پشتیوانیان له داخوازییه‌کانی ئێمه کردووه بۆ ناساندی تاوانی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید. ئێمه ئاواته خوازین که ئێوه‌ش هه‌مان شت بکه‌ن به‌تایبه‌تی که له‌به‌رواری 20080611 دیباتێک له‌په‌رله‌مانی سوێد له‌م باره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت .چونکه له ڕێگای دان پێدانانێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به تاوانی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید، کورده‌کان ده‌توانن مافه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێندڕێته‌وه. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌بێت هۆی ترساندنی خه‌ڵکانی دیکه له وڵاتانی جیهان که نه‌توانن تاوانی وا دووباره بکه‌نه‌وه.
پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان له سوێد:
|