۴\٣\٢٠١٠ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌ڕۆکی دژی ئینسانی سه‌رجه‌م حیزب و قه‌واره سیاسیه‌کان.
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
منداڵان ئه‌و ئینسانه بچوکانه‌ی که هیچ بڕیارێک و ڕۆڵێکیان نییه له‌وه‌ی که له‌لایه‌ن ( هاوپه‌یمانی کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ) ه‌وه کراونه‌ته ئامرازێک بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌م دیارده‌یه‌ی شه‌قامی ئێستای کوردستان له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا یه‌کێکه له‌و پێشێلکاریه ترسناکانه‌ی که ده‌رهه‌ق به‌منداڵان ده‌کرێت ، ئه‌م پێشێلکاریه بێ په‌رده‌یه ڕۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام داهێنان ده‌کرێت بۆ چۆنیه‌تی ئیستیغلال کردنی منداڵان ، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و تێگه‌شتنی دواکه‌وتوانه‌ی ( هاوپه‌یمانی کوردستان ، گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ، هتد ) بۆ منداڵان بۆته ئه‌و ئاشه‌ی که‌به‌رده‌وام که‌سێتی و ژیانی په‌پووله ئاسای منداڵان ده‌هاڕێت به‌خاتری ده‌نگی زیاتر و کورسی زۆرتر له په‌رله‌مان ، منداڵان نابێت هیچ بیروباوه‌ڕێکی سیاسی و مه‌زهه‌بی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت به‌ڵام له‌لایه‌ن ( لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌وه ) وێنه‌ی سه‌رکرده‌کان به سنگیانه‌وه هه‌ڵده‌واسن و لۆگۆی لیسته‌کانیان ده‌ده‌ن له ده‌م و چاویان و ئاڵای ڕه‌نگاو ڕه‌نگی حیزب و قه‌واره‌کانیان ده‌ده‌نه ده‌ستیان ، ده‌ستی ناسکی منداڵان بۆ یاری کردن و دروست کردنی وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی جوانه که ته‌عبیر له خه‌ونه ڕه‌نگاڵیه‌کانیان ده‌کات ، منداڵان ده‌بێت ژیانێکی ئارام و دوور له توندوتیژیان بۆ مسۆگه‌ر و دابین بکرێت به‌ڵام ( بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به ڕازی و ناڕازیه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان ) دوور له‌هه‌ر پڕنسیبیه‌کی ئینسانی و مه‌ده‌نی کردونیانن به کاڵا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌کاتی په‌خش کردنی که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانیان و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ کردنی ماڵپه‌ڕ و بڵاوکراوه‌کانیان.
منداڵان ده‌بێت له‌ژیانێکی منداڵانه‌ی پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستی به‌هره‌مه‌ندبن به‌ڵام ( هاوپه‌یمانی کوردستانی ، گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ، هتد ) تۆوی ڕق و دوودڵی و دووبه‌ره‌کی له نێوان منداڵاندا ده‌ڕوێنن ، منداڵان ده‌بێت فێری ڕاستگۆی بکرێن و به زمانی گوڵ و ڕێحانه ئاخاوتن بکه‌ن ، به‌ڵام ( هاوپه‌یمانی کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ) به‌ناوی منداڵانه‌وه قسه ده‌که‌ن و شیعاره‌کانی خۆیان به‌ناوی منداڵانه‌وه به خه‌ڵک ده‌فرۆشنه‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی منداڵان بزانن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێنه‌وه یان به‌ناویانه‌وه ده‌یڵێن چ مانایه‌کی هه‌یه. له‌هه‌موو ئه‌مانه ترسناکتر ئه‌وه‌یه که ته‌واوی به‌رپرسانی لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن ته‌بریر ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌م پێشێلکاریه دژه ئینسانیه‌و ده‌ڵێن یاسا قه‌ده‌غه‌ی نه‌کردووه که منداڵان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژادن به‌کارنه‌هێنین ، چ کاره‌ساتێکه ئه‌م ئه‌قڵیه‌تانه سبه‌ینێ له په‌رله‌مان یاسا داده‌ڕێژن و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگایان به‌ده‌سته ، ئه‌وه چ یاسایه‌که که منداڵان ده‌کاته کۆیله‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانج په‌رستی لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن ، ته‌واوی لایه‌نه‌کان به‌فه‌رمی منداڵانیان کرده به‌شێک له پرۆسه‌ی سیاسی و کردنیانه شه‌ریکی هه‌ڵڕشتنی ده‌ریایه‌ک له په‌یمان و به‌ڵێنی بێ بنه‌ماو چه‌ند باره.
ئێستا له کوردوستان له‌سایه‌ی نه‌بوونی سیسته‌مێکی مه‌ده‌نی که ژیانی ئینسانه‌کان به گشتی و منداڵان به‌تایبه‌تی بپارێزێت ، پێشێلکاری له به‌رانبه‌ر منداڵاندا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بۆته مۆدێل ، ئه‌م پێشێلکاریه کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر منداڵان ده‌بێت تا چه‌ندین ساڵی‌تر له‌ڕووی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یه‌وه ، هه‌ر هێز و قه‌واره‌و لایه‌نێک ئه‌مڕۆ منداڵان بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌کار بهێنێت ، به دڵنیایه‌وه له‌داهاتووشدا چه‌کداریان ده‌کات و مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕیان پێ گه‌رم ده‌کات وه‌ک چۆن له ڕابوردوودا کردیان ، به‌کار هێنانی منداڵان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و چه‌کدارکرنیان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ یه‌ک پێشێلکارین له دوو مه‌یدانی جیاوازدا به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا کرده‌وه‌یه‌کی دژی ئینسانیه به‌رانبه‌ر منداڵان ، منداڵان ده‌برێنه ناو جێگایه‌ک که شه‌ڕ و ئاژاوه و نائارامی تێدایه ، هه‌موومان شاهیدی چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ( حیزب و قه‌واره‌سیاسیه‌کان) بووین له سه‌هۆڵه‌که‌و شه‌قامی سالم که ته‌قه‌کردن و به‌کارهێنانی چه‌قۆ و بۆکس سیمای ئه‌و دیمه‌نانه‌بوون و منداڵانیش بینه‌ره‌که‌ی، منداڵان له‌به‌رده‌م باران و له که‌ش و هه‌وای ساردا تا نیوه‌ی شه‌و ڕاده‌گیرێن ، خه‌وتن و خواردن و پشووی منداڵان ، خوێندن و ئاماده‌کردنی ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه هه‌موویان کراونه‌ته قوربانی ده‌نگ و مه‌رامی لیسته‌کان . به‌شێکیتری ناوه‌ڕۆکی دژی ئینسانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن که له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌ن و قه‌واره‌کانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت نابه‌رپرسیاریه‌تیه به‌رانبه‌ر هه‌ڵسوڕاو دۆست و لایه‌نگری خۆیان و ته‌واوی خه‌ڵک له‌م پرۆسه‌یه‌دا ، سه‌لامه‌تی و پاراستنی ژیانی ئینسانه‌کان له‌ڕوانگه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن هیچ نرخێکی نییه ، بیهێننه به‌رچاوی خۆتان له گه‌رمیانه‌وه بۆ سلێمانی و شاره‌کانیتر زیاتر له ( 100 ) ئینسان به‌سواری جۆرێک له ئۆتۆمبیل که به ( که‌شتیه‌که‌ی گۆڕان ) ناسراوه له‌ڕێگای پڕ له‌مه‌ترسی و ترسناکی نێوان که‌لار سلێماندا گوزه‌رده‌که‌ن و دێن و ده‌ڕۆن ، ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌بۆته گه‌وره‌ترین کابوس بۆ ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه و وه‌ک ڕێگای هات و نه‌هاتی لێهاتووه‌و ، ڕۆژانه مه‌رگ به‌ڕووداوی ئۆتۆمبیل ژیانی چه‌ندین ئینسان هه‌ڵده‌لووشێت ، له حاڵه‌تی ساده‌ترین ڕووداودا که ڕه‌وبه‌ڕوی ( که‌شتیه‌که ) بێته‌وه زیاتر له ( 50 ) ئینسان ده‌بنه سوته‌مه‌نی و قوربانی نامه‌سئوول بوونی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه له فریودان و چاوبه‌ستی کۆمه‌ڵگا ، به‌وهیوایه‌م که ئه‌م کاره‌ساته ڕوونه‌دات ، ئاپورای کاروانی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ و پاسکیلی لیسته‌کانی ( هاوپه‌یمانی کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ، هتد ) تابلۆیه‌که پڕاوپڕه له نامه‌سئولبوون به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکانی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ، هه‌ر ئۆتۆمبیلێک ئه‌گه‌ر ( 4 ) سه‌رنشین بگرێت ئه‌وا زیاتر له ( 10 تا 15 ) سه‌رنشین سواری ده‌بن و ته‌واوی له‌شیان له په‌نجه‌ره‌و سه‌قفی ئۆتۆمبیله‌کانه‌وه ده‌رده‌هێنن و ساده‌ترین ڕێنوێنیه‌کانی یاسای هاتوچۆ و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان و ژیانی ئینسانه‌کان حیسابی بۆ ناکرێت.
من لێره‌دا باسی لۆری و پیکابه‌کان
ناکه‌م که چۆن به‌کارده‌هێنرێن که‌له‌ڕاستیدا هه‌ست ده‌که‌یت که‌مینێکه
بۆ ژیانی ئینسانه‌کان ، به‌پێوه وه‌ستان له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبیله‌کان
و ڕاوه‌شاندنی ئاڵاکان و وێنه‌ی سه‌رۆکه‌کان هیچ نییه بێجگه به‌که‌م
سه‌یر کردنی ژیانی ئینسانه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ڵێنی گه‌وره‌ی
بێ ناوڕۆک هه‌ڵده‌ڕێژن ، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی که من باسی ده‌که‌م نه‌ک له‌لایه‌ن
حیزب و لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه‌کانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێناگیرێت و کۆمه‌ڵگا
ئاڕاسته ناکه‌ن که ئاگایان له ژیان و سه‌لامه‌تی خۆیان بێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه
له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه په‌خشی ده‌که‌ن و شانازی پێوه‌ده‌که‌ن
و ده‌یانکه‌نه ئامرازی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر نه‌یاره‌کانیان ، له‌وانه‌یه
ئه‌م حاڵه‌تانه له ڕواڵه‌تدا وه‌ک دیارده‌یه‌کی ساده و ئاسایی سه‌یر
بکرێت به‌ڵام ئه‌مه به‌رئه‌نجامی ئه‌و تێزه‌یه که لایه‌نه ( قه‌ومی
و ئیسلامیه‌کان ) هه‌یانه بۆ ئینسان ، له دیدی لیسته‌کانی ( هاوپه‌یمانی
کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵ ) که‌سی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن ئامرازه بۆ کارێکی دیاری کراو نه‌ک ئینسانی خاوه‌ن ماف و
که‌سایه‌تی و ژیان پارێزراو ، ته‌واوی ( حیزب و لایه‌ن و قه‌واره ) به‌شداربووه‌کانی
هه‌ڵبژاردن شانازی ده‌که‌ن به ( دکتۆرا ، دیبلۆم ، به‌کالۆریۆس ،
ماسته‌ر ،ئه‌ندازیار ) بوونی کاندیده‌کانیان به‌ڵام نه‌ماندی یه‌کێک له‌م
شه‌هاده‌دارانه‌ی ناو په‌رله‌مانی داهاتوو بڵێت با تۆزێک مه‌ده‌نیانه
و مۆدێرنانه له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشێلکاریه دژه ئینسانیانه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ین ، نه‌ماندی ئه‌م شه‌هاده‌دارانه بۆ یه‌ک جار بڵێن با تۆزێک له
ده‌نگه‌کانمان ببورین و ئه‌م پێشێلکاریانه ئه‌نجام نه‌ده‌ین ، به‌شی
زۆری کاندیده‌کان له ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ده‌زانن که چه‌ند
کاره‌ساته منداڵان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌کار بهێنرێت و ده‌زانن
که چه‌ند گرنگه رێز له سه‌لامه‌تی و حورمه‌ت و ژیانی هاوڵاتیان
بگیرێت ، ته‌واوی لیسته‌کان ( هاوپه‌یمانی کوردستان ، لیستی گۆڕان ، یه‌کگرتوو
، کۆمه‌ڵ ) هه‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ناوه‌ڕۆکی دژی ئینسانی خۆیان
به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگا نیشاندا ئاخ‌و په‌یامی ناو په‌رله‌مانیان جیاواز تر
بێت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ .
|