هه‌ڵۆ : گۆرانی هه‌ره‌س ئێستا له توانامدا نییه کلیپی بۆ بکه‌م.
زانا گه‌ڵاڵی
(هه‌ره‌س) ناونیشانی تازه‌ترین گۆرانی گۆرانیبێژ هه‌ڵۆ محه‌مه‌د-ه، ئه‌م گۆرانییه له‌ئاوازو هۆنراوه‌ی خۆیه‌تی و كاری دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن هۆگر عه‌زیز-ه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د یاسین و زیره‌ك حه‌مه‌ده‌مین به‌ڤیۆلین و زانا ئه‌نوه‌ر به‌ئامێری قانون و هۆگر عه‌زیز به كیبۆردو ئاینگ و ماترینگ له‌م به‌رهه‌مه به‌شداربوون، ده‌رباره‌ی هه‌ره‌س هه‌ڵۆ محه‌مه‌د وتی: هه‌ره‌س چیرۆكێكی راسته‌قینه‌یه كه به‌سه‌ر نزیكترین هاوڕێی خۆم هاتووه، دیاره چیرۆكه‌كه زۆر كاریتێكردم بۆیه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی لێدروستبوو، هه‌ره‌س چیرۆكی خۆشه‌ویستی كوڕێك و كچێكه كه دوای چه‌ندین ساڵ خۆشه‌ویستی جۆرێك لێكنه‌گه‌یشتن له‌یه‌ك وایكرد جیاببنه‌وه، وتیشی ئه‌گه‌رچی سیناریۆ بۆ گۆرانی هه‌ره‌س ئاماده‌یه، به‌ڵام له‌ئێستا له‌توانامدا نییه كلیپی بۆ بكه‌م، ده‌رباره‌ی كاره‌كانی داهاتووشی وتی: له‌ئێستادا سه‌رقاڵى 3 گۆرانی ترم، كه‌گۆرانییه‌كان پێكهاتوون له‌فۆلكلۆر، گۆرانییه‌كی مامۆستا تایه‌ر تۆفیق، گۆرانییه‌كیش هۆنراوه‌ی سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ و ئاوازی خۆمه ئه‌گه‌ر بوار ره‌خسا هه‌وڵده‌ده‌م له‌كۆی سێدێیه‌ك بڵاوبكه‌مه‌وه ئه‌وكات هه‌وڵده‌ده‌م كلیپ بۆ گۆرانی هه‌ره‌س بكه‌م.
له‌كۆتاییشدا هونه‌رمه‌ند هه‌ڵۆ محه‌مه‌د نیگه‌رانی خۆشی له‌به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ربڕی كه‌دوای ئه‌نجامدانی كارێك له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی لێناكرێت، ئه‌مه‌ش وامانلێده‌كات له‌هونه‌ره‌كه‌مان ساردببینه‌وه.
|