هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی تاڵه‌بانی ڕاست ده‌رنه‌چوو .
قادر نادر
ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ویژدان بێت، ئه‌وه ده‌بینێت که ئاخافتنه‌کانی به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتیدا ، له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌رانی (ئێران ،سوریا، تورکیا) ڕێزله هه‌ستی سیاسی و کوردانه‌ی به‌شه‌کانی تر ناگرن ، هه‌ربۆیه زۆر به‌ئاسایی به شان و باڵی ئه‌سه‌دی شۆڤینی و خومه‌ینی کورد کوژ و ئه‌تاتورک و حکومه‌تی تورکیا دا هه‌ڵده‌ده‌ن ؟؟؟ . پرسیار ئه‌وه‌یه ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر پارته سیاسیه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان ئه‌مه بکه‌ن و به‌شان و باڵی سه‌دامیان هه‌ڵبدایه ، چۆن له راگه‌یاندنه ڕوزه‌رده‌کانیان ده‌یانکردنه جاش وخۆفرۆش ؟؟؟ . دیاره سه‌رباری ئه‌م وته ژه‌هرانه‌یان ، له‌بواری پڕاکتیکیش ده‌یان جار سه‌رمه‌شقی به‌رده‌م سوپای داگیرکه‌ر بوونه به‌تایبه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان .
یه‌کێک له‌سیماکانی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه له ئاخافتندا ، سڵ ناکاته‌وه . ئه‌و زۆر لای ئاسایی بوو ، له‌به‌رده‌م ده‌یان که‌ناڵ و میدیای کوردی وبیانی ، داکۆکی له‌جه‌لادانی ئه‌نفال (وه‌فیق ،،خه‌زره‌جی ، سولتان هاشم کرد ، که‌هه‌ستی سه‌دان هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و کورد بریندار ده‌کات !!!؟؟ له‌ڕۆژهه‌لاتی کوردستاندا بۆ خومه‌ینی بگریێت؟؟ له‌باکوری داگیرکراودا ،به‌شان و باڵی جه‌لاده‌کانیان داهه‌لبدات .... پیم وایه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له دیبلۆماسیه ، ئه‌وا زۆر ڕیگا هه‌یه که تاله‌بانی هه‌ستی تورک نه‌ورژێنێت .
ئه‌وه‌ی وه‌ی کرد ئه‌م بابه‌ته بنوسم ، وته‌کانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌دۆگان و پارته‌که‌ی له‌لایه‌ک و تۆپبارانی ئێستای سوپاکه‌ی ئه‌ردۆگان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی دژ به نه گه‌رانه‌وه‌ی ناوجه ته‌عریبکراوه‌کانه بۆ سه‌ر خاکی کوردستانه . هه‌مومان له‌یادمانه که چۆن تاڵه‌بانی له‌م 2 ساله‌ی دوایدا ، چه‌ندین جار له‌ناو تورکیای ولاتی فاشی و ده‌ره‌وه‌یدا ، ده‌یوت ئه‌وه‌ی دژی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بێت دژی کورده ( کێشه‌که‌ی له‌وه‌دایه به‌ناوی هه‌ر 40 ملیۆنیشه‌وه قسه‌ده‌کات ) له‌گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردنه‌کاندا ریکلامی سیاسی بۆ ئه‌م پارته دژه کورده ده‌کرد ، چه‌ندین جار سوکایه‌تی به پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیکی کوردی ده‌کرد ، که کورسی په‌ڕله‌مانیان که‌م هێناوه له‌به‌رامبه‌ر پارتی داد‌و گه‌شه پێدان له‌کوردستاندا ، خه‌لکی کوردستان له‌باکوردا له‌گه‌ل پارتی داد‌و گه‌شه‌پیدانه(بێئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌یاد بێت دواکه‌وتویی ، هه‌ژاری ، فێل کردنی خه‌لک به‌ناوی ئیسلامیبون ، ده‌سه‌لات بون ، به‌رتیل و ته‌خشان و په‌خشانی سه‌رۆک خێله دواکه‌وتوه‌کان بۆ نمونه له‌یه‌کێک له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا سه‌رۆک خێڵێکی خۆفرۆشی کورد ، 20 هه‌زار ده‌نگی له‌ئه‌ندامانی خێله‌که‌ی دابوو به پارتی نه‌ژاد په‌رستی تورک مهه‌په ، سه‌رباری زه‌بروزه‌نگ و تیرۆر، له‌به‌رامبه‌ر پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیک ...ئه‌مانه کۆمه‌لیک هۆکارن بۆ سه‌رنه‌کوتنیادا، دیاره که‌س لاری له‌وه‌دا نیه که ئه‌م پارته بێ که‌م وکورتیه ، به‌لام ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ویژدانه‌وه بێت ئه‌وه‌ی له‌دژایه‌تی جیهانی ئه‌م 2 پارته (کۆمه‌لگای دیموکراتیک و پ‌ک‌ک) ده‌کرێت ، به‌سه‌ر هه‌ر پارتیکی تردا بهاته‌یه زۆر ئه‌سته‌م بوو به‌م شیوه‌یه بمابایه‌وه ؟؟ دیاره مانه‌وه و به‌هێزیشیان ته‌نیا له پالپشتی بونی جه‌ماوه‌ره‌که‌یانه .
دیاره ئه‌گه‌ر به‌شیکی ئه‌م دژایه‌تیه جیهانیه بۆ هه‌له‌ی پ‌ک‌ک بگه‌ریته‌وه ، ئه‌وا شوێن جوگرافی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌کانیشی وای کردوه کێشه‌ی گه‌لێک به تیرۆریست و ده‌وله‌تیکی تیرۆریستیش به قوربانی ده‌ست تیرۆر بناسێنرێت !!؟؟؟
پارتی داد‌و گه‌شه‌پیدان به‌ناوپارتێكی میانڕه‌وی ئیسلامیه !!! به‌لام له‌بواری مه‌یدانیدا بۆ باشتر کردنی ژیانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی خه‌لکی کوردستاندا نه‌یتوانیوه ،گۆرانیكی گرنگ دروست بکات ، له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا ، دانی به‌نه‌ته‌وه‌ی کوردا نه‌هینا ؟؟؟ ، پ‌ک‌ک نزمترین داخوازی داوا کرد که بواردانێتی به‌کاری سیاسی‌دا ، که‌چی ئاماده‌نه‌بوو گفتۆگۆی له‌گه‌ل بکات !!؟؟ هه‌ولی داخستنی ڕۆژتێڤێ له‌هه‌نده‌ران ده‌دات ؟؟ له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌ش گه وره‌ترین هه‌لمه‌تی سه‌ربازی و سیاسی له‌قۆناخی ئه‌مدا دژ به گه‌لی کورد به‌گشتی و پ‌ک‌ک به‌تایبه‌تی ئه‌نجامده‌درێت ، که‌چی تاله‌بانی دروشمی ئه‌وه‌ی به‌گوێمان ده‌چرپاند که ئه‌وه‌ی دژی ئه‌ردوگان و حزبه‌که‌ی بێت دژی کورده ؟؟؟
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه سوپای تورکیا سه‌روه‌ری خاکی کوردستانی به‌زاندوه ، تۆپبارانمان ده‌کات ، که‌چی تاله‌بانی و حزبه‌که‌ی، سه‌رۆک کۆماری عێراقه ، سه‌رۆکی یه‌کێک له پارته سه‌ره‌کیه‌کانی کورده ، له‌ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌غداو کوردستاندا ، که‌چی تائێستا نه‌خۆی نه‌حزبه‌که‌ی ئیدانه‌یه‌کی ئه‌و هێرشه‌یان نه‌کردووه!!!؟؟؟؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌نگۆیه‌کی به‌هێز هه‌یه که فرؤکه‌سیخوریه‌کانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا له‌قه‌ڵاچۆلانه‌وه هه‌لده‌ستن بۆزانیاری کۆکردنه‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی رونکردنه‌وه له‌سه‌ر ناراستی ئه‌م هه‌واله بده‌ن باشه ئه‌مه جاش مۆدرنی ئاسمانی نه‌بێت ده‌بێت ناوی چی لێ بنێێن ؟؟؟
پێــم وایه تاله‌بانی و حزبه‌که‌ی هه‌قه ئاوڕێک له‌م هه‌لسوکه‌تانه‌یان بده‌نه‌وه ، چونکه ئه‌و خۆی پێ نوێنه‌ری کورده ، که چی له‌سه‌ر به‌عێراقی کردنی کێشه‌ی کوردا ، له‌تورکیاوه بێشکچی به توندی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت ؟؟؟ ، خۆی پێ نوێنه‌ری قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌یه ، که‌چی له‌سه‌ر خه‌زره‌جی که‌وته ڕه‌خنه باران و له‌سه‌ر که‌یسی سولتان هاشم سکالای له‌سه‌ر تۆمار کرا !!؟؟ به‌ناوی هه‌مو کورده‌وه قسه ده‌کات که‌جی نزیک به100 هه‌زار کورد له‌دیاربه‌کر دروشمیان دژی دا؟؟
|