په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٦

هەمووتان وەک یەکن ‌و نانی یەک تەندوورن؟!

شەماڵ عادل سەلیم  

وانەی چوارەم:

جاریکی دیکە حزبە کوردستانییەکان لەو قۆناخە هەستیارەی کە ناوچەکە بەگشتی‌و باشوری کوردستان بەتایبەتی پێیدا تێدەپەڕی، بەکردەووە بۆ هەموو لایەک ئەو ڕاستییەیان سەلماند کە ( دادگاو داواکاری گشتی) بە یەک فیکەی مەکتەبی سیاسی حزبەکان دەجولێنرێنەوە وئەمرەکانیان جێ بەجێ دەکەن، خۆ (یاسا) ش هەر باس مەکەن، بەردێکی گەورەتری لەسەر دانێن‌و بۆ دواجار فاتیحایەکی بۆ بخوێنن…


دیرۆک‌و ئەزموونی حزبە کوردستانییەکانی هەرێمی بەتەمای خودا پێماندەڵێت، هەندێ لە حزبەکانی هەرێمی بەتەمای خودا میژوویان پرە لەخیانەت‌و ملشکاندنی یەکترو شەری خۆکۆژی‌و پەیوەندی ژێربەژێرو سیخوڕیکردن بۆ داگیرکەرانی کوردستان، بۆیە پێویست بەموزایەدە لەسەر یەکتر ناکات‌و کورد گوتەنی (هەموتان وەک یەکن ‌و نانی یەک تەنورن).


بەپێی ئەو تۆمەتانەی کە لەسجلی هەندێ لەسەرکردەکانی حزبە کوردستانییەکانی هەرێمی بەتەمای خودا تۆمار کراوە، ئەگەر بەپێی یاسای سزاکانی عێراقی بێت، دەبێت بریاری لەسێدارەدانیان بۆ دەربچێت بەتۆمەتی (ناپاكی گەورە ـ الخیانە العظمی‌)و خیانەتکاری نیشتمانی، ئەوە ئەگەر دادگا سەربەخۆ بیت‌و یاساش سەروەر بێت!


هەروەک دەزانین، لەدوای ڕاپەڕینەوە تائێستا. هەرێمی بێ ساحێبی کوردستان وەک دیفاکتۆ بەسەر دوو زۆن دابەشکراوە، لەهەرزۆنێک بریاری سەرکردایەتی حزب نەک تەنها وەک یاسا کاری پێ دەکرێت، بەڵکو مەکتەبی سیاسی حزبەکان هەموو جۆرە دەسەڵاتێکیان هەیەودەست واڵاو کول فی کول ‌و سەرجەم بوارەکانی ژیانی خەڵکیان داگیرکردووە و دامودەزگاکانیان حزباندووە، لەوەش زیاتر، تابورێک کۆلکە ڕاگەیاندکارو رۆژنامەنووسی بێ سەوادیان پەروەردەکردوە، لەکاتی پێویست وەک داشی شەترەنج بەکەیف‌و ویستی خۆیان‌و بۆبەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی بەکاریان دەهێنن‌و سەنگەریان پێ لێدەدەن‌و شەریان پێ دەکەن.


بۆیە بەگرینگی دەزانم لەم چەند دێرەدا خاڵێکی گرینگ بەبیر هەموولایەک بهێنمەوەو بڵێم:


شەڕە ڕاگەیاندن‌و تۆمەت بەشینەوەو سکاڵا لەسەریەکتر تۆمارکردن‌و هەڵدانەوەی لاپەرەی پڕتاوان‌و شەرمەزاری‌و خیانەتکاری یەکتر نەک تەنها کێشەکان یەکلا ناکاتەوە، بەڵکو توشی شەرێکی نەخوازراوی دیکەمان دەکاتەوەو ئەوەی هەمانەو نیمانە لەدەستی دەدەین و بەجارێک ماڵوێران دەبین‌و ئەوکاتیش پەشیمانی دادمان نادات ….. یان باشتر بڵێم: پەشیمانی دادتان نادات.

 

ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک