١٤\٧\٢٠١١
هێشتا تارمایى
خۆفرۆشیى بەرۆکى هەتیوەکانى (شێخ مونیف)ى بەرنەداوە.
هیوا رهش
دواى خوێندنەوەى هەواڵى خۆپیشاندانى هەندێک
لە جوتیارانى گوندەکانى (گورزەیى، گەڵۆزى و کتکە)ى سەر بە شارۆچکەى
پردێ و دوورەپەرێزیى هەندێک حیزب لەو ناڕەزایەتییەى جوتیاران دەریان
بڕیوە لە مەڕ ئەوەى کە چەند پارەدارێکى کورد (1100 - هەزار و سەد دۆنم)
زەوییان لە شێخ مونیف ناوێکى عەرەب کڕیوەتەوە، لێرەدا بەر لەوەى بچمە
کرۆکى هەندێک زانیارى تر، دەمەوێ بپرسم:
1 - ئایا عەرەبێکى کۆنە بەعسى ، 1100 دۆنم زەوى لە کوێ بوو ؟ چۆنى بە
دەست هێناوە ؟ لە ناوچەیەکى تەواو کوردنشین و سەر بە هەرێمى کوردستان ،
ئەگەر بە سیاسەتى - تەعریب - بە دەستى هێنابێت ! هەقى وا نیە پێڵاوى
جوتیارانى ئەو گوندانەى بۆ بکرێت بە میدالیا و وەکو - ویسام - ى سەرۆکە
گۆڕبەگۆڕەکەى لە جیاتى بەرۆکى لە نێوچەوانى بدرێت ؟
2 - ئایا ئەو کوردە پارەدارانەى زەوییەکەیان لێ کڕیوەتەوە هەست و
ویژدانیان چۆن ڕێگەى پێداون ؟ ئەگەر پارەپەرستییان خستۆتە سەرووى
بەرژەوەندیى نەتەوەکەیانەوە ، هەق نیە ڕێگەیان بدرێت هەواى کوردستان
هەڵمژن ، چونکە ئەمانە مەترسین بۆ سەر ئاساییشى نەتەوەییمان و بۆیان
بلوێت سەودا بە هەموو بەها نەتەوەییەکانمانەوە دەکەن و لە پێناوى
قازانجى خۆیاندا نەک خۆیان ، بەڵکو گەل و نیشتمانیش دەفرۆشن .
3 - ئایا حکومەتى هەرێم هەڵوێستى لەمەڕ دیاردەیەکى مەترسیدارى ئاوهادا
چى دەبێت ؟ ئەگەر سوارى کەر بێت و سەیرى بازاڕ بکات ! ئەوا هەقى وایە
هەموومان پشتیوانى جوتیارە بەشخوراوەکانى خۆمان بین و پێڵاوەکانمان
بکەینە دیاریى بۆ بەرۆکى شێخ مونیف و موشتەرییەکانى ، هەروەها حاشا لەو
حکومەتەش بکەین کە لە ئاستى پرسە نیشتمانییەکاندا قڕوقەپ هەڵدەبژێرێت .
پێم وا نیە پرۆسەى - تەعریب - وەستا بێت ! چونکە جگە لەوەى بە شێوەیەکى
نهێنیى تەعریبى کەرکوک لە برەودایە و بەردەوامە ، لە هەمان کاتیشدا ئەو
زۆڵە کوردە خۆفرۆشانەى لە سەردەمى بەعسدا ملیان بۆ پرۆسەى - تەسحیح
قەومیە - ى بەعس پان کردبۆوە و نکوڵییان لە کورد بوونى خۆیان کرد و
سەریان شۆڕەوە کردە ناو ئاخوڕى تەویلەى عەرەبچێتییەوە ، لە باتى ئەوەى
پەشیمانیى دەرببڕن و داواى لێبوردن لە گەلەکەیان بکەن و کڕنوش بۆ شڕە
نەعلە دڕاوى پیرەدایکى شەهیدان ببەن ، کەچى بێشەرمانە ، دەرونهەرزانانە
- ملکەچ و ملهوڕانە ، گیرفانى خۆیان بۆ بەخششى خۆبەعەرەب کردنەکەیان
کردۆتەوە و پارەوپولى تێ دەئاخنن ، ئەوەى خوارەوە ناوى هەندێک لەو کەسە
ناکەسبەچانەیە کە بەخشیشیى خۆفرۆشییان پێدراوە و کەسیش پێیان ناڵێت
بەرى چاوتان برۆیە:
1 - حسێن عەبدولکەریم ئەحمەد ( جێگرى ئاساییشى پردێ - پارتى ) .
2 - حەسەن عەبدولکەریم ئەحمەد ( موقەددەمى پۆلیسخانەى پردێ - پارتى ) .
3 - ئەنوەر ڕەشید عەلى ( مفەوەزى ئاساییشى پردێ - یەکێتى ) .
4 - نەعمان سلێمان محەمەد ( ئاساییش لە پردێ - یەکێتى ) .
خۆش ئاساییش و پۆلیس ، ئەمانە پەرێزەرى گەل بن ، سەد ڕەحمەت لە شێخ
مونیفەکەیان ، تۆ بڵێى شێخ مونیفەکانى پارتى و یەکێتى لەمانە بێئاگا بن
و لە گوێى گادا خەریکى خەون بینینى دزى و گەندەڵیى نەبن ؟ !
5 - ئازاد حەسەن یابە .
6 - ئاشتى نەسرەدین ئیسماعیل .
7 - توانا لەتیف ئەحمەد .
8 - جەلیل ئەمین محەمەد .
9 - حەسەن یابە حەسەن .
9 - عەبدولکەریم ئەحمەد کەریم .
10 - خەلیل ئەمین ئەحمەد .
11 - سەرکەوت محەمەد هادى .
12 - شەوقى محەمەد هادى ( کۆنە ڕەفیق حیزبى ) .
13 - دەشتى نەسرەدین ئیسماعیل .
14 - هونەر جەوهەر محەمەد جیهان .
15 - لەتیف ئەحمەد کەریم .
16 - شلێر عەبدولقادر نەجمەدین .
17 - ڕەسمیە عومەر تایەر .
18 - لوقمان نەسرەدین ئیسماعیل .
ناوەکانى سەرەوە هەندێک لە زڕبرا کوردەعەرەبەکانى ناوچەى پردێن کە
هەریەکەیان لە پاداشتى خۆفرۆشییاندا خەزنەى ئاغاکانیان بۆ واڵا کراوە و
بۆ چەند ملیۆن دینارێک ویژدانى خۆیان خستۆتە هەڕاجخانەوە و
عەرەبچێتییان دەمەزەرد دەکەنەوە ، ئەمانە هەر ئەوانەن کە لە کاتى خۆیدا
لە مانگنامەى ( کۆڕى تێکۆشان ) زمانحاڵى حیزبى شیوعى کوردستان -
باشوردا ، هەندێک زانیاریمان لەسەر داگیر کردن و دەست بەسەردا گرتنى
زەوى جوتیارانى ناوچەکە و وەرگرتنى پەیین و دەرمانى کشتوکاڵى و
ئاوپرژێنمان لە بارەیان بڵاو کردەوە و بە تەما بووین دەسەڵاتدارانى
کوردستان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات ، کەچى نەک هەر بێدەنگییان
دەرهەقیان کرد ، بگرە کردوویانن بە پیاوماقوڵى حیزبەکانیان و لە دەزگا
حیزبى و ئەمنییەکانیاندا بەگەڕیان خستوون ، بۆیە ئێستاش بێ ڕووگیرى ،
ڕووقایمانە گیرفانى خۆفرۆشیى گەرم دەکەن !
خوێنەرى خۆشەویست ، ئەم کردە قێزەونانە تەنها لە پردێ لە کاردا نیە و
لە گەلێک ناوچەى ترى وەکو داقوق و دوزخورماتوشدا سەرقاڵى گەرا دانانە ،
ئەگەر دەستم کەوت ، وە یان هەر نەتەوە پەرۆشێک زانیاریى لەمەڕ هەر
نەتەوە فرۆشێک دەست کەوت ، چاوى ماچ دەکەم لێیان بێدەنگ نەبێت و بڵاوى
بکاتەوە بۆ ئەوەى خۆیان و ئەوانەى چاویان لێ دەپۆشن و ئەوانەى
پشتگیریشیان لێ دەکەن ڕیسوا بکەین ، ئەگەر هەر جوامێرێک و لەبەر هەر
هۆیەک بێت نەیتوانى بڵاوى بکاتەوە وپێویستى کرد ، با بینێرێت بۆ
ئیمێڵەکەم و بەندە بە ناوى خۆمەوە بڵاوى دەکەمەوە ، (( ئەوى لە هەق
بێدەنگ بێت ، شەیتانێکى کەڕە )) .
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|