٧\٣\٢٠١١
ههشتی مارس، یادی
ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنانی جیهان.
ئامادهکردنی: نالیا
ئیبراهیم
تۆڕی
خانمانی کورد لە ڕۆژائاوای یۆتەلاند 5 مارتی2011 لە کاتژمێر 16 تاکو 22
پێشوەخت یادی ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنانی جیهانی لە یۆتۆبۆری لە هۆڵی کۆمەڵەی
خانمانی کورد بۆئاوێتەبوون ڕێکخرا. دەستپێکی بەرنامەکە بریتی بوو لە
خولەکێک وەستان بۆ گیانی قوربانیانی ڕۆژی 8 ی مارتی جیهانی.
کردنەوەوخوێندنەوەی وتاری تۆڕی خانمان لەلایەن نالیا ئیبراهیم
پێشکەشکرا. دواتر ژیلە فەرەج باسی تۆڕیخانمانی ڕۆژئاوای یۆتەلاندی
لەگەڵ ئامانج و سەرهەڵدانی تۆڕەکە کرد. پاشان کۆمەڵناس ڕەسوڵ عەوڵا
باسێکی پوختی لەسەر پەردەی کچێنیو پاکیزەیی لەگەڵ ڕونکردنەوەو
توێژینەوەکانی لەسەر ئەم باسە پێشکەشکرد. کەبابەتێکی بەنرخو پێویستبوو،
ئامادەبوان چالاکانە هاوبەشی بابەتەکەیان بە پرسیارو سەرنجەکانیان
کرد.
پاش پشویەکی کورت ئاهەنگێکی خنجیلانەش ڕێکخرا.
بۆ پیرۆزکردنی ئەم یادە گوڵ بەخشدرایە گشت ئامادەبوان.
سەرنج:
ئەم تۆڕە لە نۆفەمبەری ساڵی 2010 بەهاوبەشی سێ کۆمەڵە لەسەرەتادا
دامەزرا. لە پێنجی مانگی دوانزەدا بەفەرمی ڕاگەیەندرا. بەڵام ئێستا
تۆڕەکە پێکهاتوە لە شەش کۆمەڵە کەبریتین لە کۆمەڵەی ژنانی کورد لەڕۆژاوای
یۆتەڵاند، کۆمەڵەی خانمانی کورد بۆئاوێتەبوون، ڕێکخراوی مافی ژن _مافی
مرۆڤ،کۆمەڵەی ژنانی دیمۆکراسی ئێران لەیۆتۆبۆری ، کۆمەڵەی دۆستانیژینگەیکوردستان
لەسوید و کۆمەڵەی کوردی یۆتۆبۆری.
بۆ پەیوەدنی کردن و هاوبەشی کردن لەم تۆڕەداپەیوەندی بکەن بە
kkfivg@yahoo.se ، یان بۆ
بەشی ڕاگەیاندن
naliya@hotmail.com
لە گەڵ ڕێزمان
تۆڕی خانمانی کورد لە ڕۆژائاوای یۆتەلاند
|