هه‌وڵ بدرێ کێشه‌کان
له سه‌ر کوردستان نه‌ته‌قنه‌وه.
خالید هه‌رکی
پاش ئه‌وه‌ی کێشمه‌کێشم له‌سه‌ر کشانه‌وه‌و نه کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی
ئه‌مریکا له عێراق به دوایی هات ، قسه‌و باسی توێژه‌رو چاودێرانی
سیاسی که‌وته سهرههلسهنگاندن وپێشبینی یه‌کانی دوای کشانه‌وه، هه‌ر
یه‌که‌و به بۆچونی تایبه‌تی خۆی له دوارۆژ و داهاتوی عێراقی دوای
کشانه‌وه ده‌روانێ ، هێزه سیاسی و گروپه مه‌زهه‌بی ونه‌ته‌وایه‌تی
یه‌کانیش به چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ئه‌م مه‌سه‌له‌یان هه‌ڵده‌سه‌نگاند
وبانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرد ، ئه‌وه‌ی تا ئیستا لای خه‌ڵکی ساده وسیاسه‌تمه‌داری
کورد جێی بڕوا‌و دڵنیایی یه ، سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی
هاوپه‌یمانه‌کانه له داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد به خۆدزینه‌وه و
لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی له برگه‌و ماده ده‌ستوریه‌کان به شێوه‌یه‌ک
له‌گه‌ل بۆچونه شۆڤینیزمیهکانیان بێتههو، دیاره ئه‌م بڕوایه‌ش به
بێ هۆ جێگیر نه‌بوه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئه‌زمونی وکاری پێکه‌وه‌ژیانی
حزبایه‌تی وجه‌ماوه‌ری وهاوولاتێتی سه‌رچاویان گرتوه ، ده‌بینین که
هه‌ر به ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه ستراتیجیه ئه‌منیه‌که له نێوان
عێراق و ئه‌مریکا گه‌ڵێک ده‌نگی نه‌شاز وکاری دزێو سه‌ریان هه‌ڵدا که
ئاماژه بوون بۆ دروست بوونی کێشه‌و ناکۆکی له نێوان کورد له لایه‌ک
و پێکهاته‌کانی تر له لایه‌ک ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌که‌و به شێوازێک وله
ده‌رگایه‌که‌وه بوو ، ئه‌م کێشانه‌ش مه‌رج نیه له دروست کراوی ده‌ستی
ناوه‌وه بن به‌ڵکو ده‌ستی ده‌ره‌کی و به‌رنامه‌ی ده‌ره‌کیشی له پشته،
بۆ سه‌ڵماندنی مه‌ترسیه‌کان و گرنگی ئاستی پرسی کورد له ناوچه‌که ده‌کرێ
ئاماژه یا پشت به راپۆرتی ده‌زگای (کارنیجی) ی ئه‌مریکی ی ساڵی 2009
ببه‌ستین که سه‌باره‌ت به‌و پرسه راپۆرتی تایبه‌تی خۆی ده‌رکردوه :
راپۆرته‌که له‌ژێر ناوی ( هه‌وڵ بدرێ کێشه‌کان له سه‌ر کوردستان نه‌ته‌قنه‌وه
) نوسراوه له نوسینی (هنری .ج. بارکی ) یه ، نوسه‌ر له‌م راپۆرته‌یدا
زۆر به رونی باس له‌و مه‌ترسیانه ده‌کات که دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی
ئه‌مریکی له ناوچه‌که روو ده‌ده‌ن ، نوسه‌ر چاوکی کێشه‌کان ده‌کا به
سێ به‌شه‌وه : یه‌که‌میان : ئاگاداری ئه‌مریکا ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر
ئاره‌زوه‌کانی کورد پشتگوێ بخرێ یا مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵیان له
ئاستێکی به‌رپرسیاردا نه‌بێ ده‌کرێ دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا کێشه‌کان
له نێوان کورد وعه‌ره‌ب بته‌قنه‌وه ، که له‌م حاله‌ته‌ش دا کار ده‌کاته
سه‌ر دوارۆژی عێراق ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا به ئاسانی
نه‌توانێ به روێکی سپیه‌وه به یه‌کجاره‌کی له عێراق بچێته ده‌ر،
دیسان کاریش ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا وتورکیا له
کاتێکا تورکیا هاوپه‌یمانێکی گرنگی ناتۆیه . بۆیه ده‌بێ ئه‌مریکا
بایه‌خێکی زۆر به خواست وئامانجه‌کانی کورد بدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی کێشه له کوردستان بته‌قێته‌وه‌و و به‌و بیانویهش ولاته
هه‌رێمیه‌کان ده‌ست بخه‌نه ناویه‌وه ، ئه‌مه‌ش چۆن ده‌کرێ ده‌بێ ئه‌مریکا
به‌ر له کشانه‌وه‌ی رۆلی کورد له ناوچه‌که دیار بکا به‌تایبه‌تی له
که‌رکوک . چونکه به گوته‌ی راپۆرته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر
نه‌کرێ توانای ته‌واو له‌به‌رده‌ست کورده‌کان دایه که جیا ببنه‌وه ،
دیاره جیابونه‌وه‌ش کێشه‌ی تر له ناوچه‌که به‌دوای خۆیدا دێنێ به‌تایبه‌ت
کێشه‌ی کورده‌کانی ئێران وسوریا که تا ئێستا بایه‌خێکی وایان پێنه‌دراوه
ببنه یاریکه‌رێکی گرنگ به‌ڵام لهوحالهتدا ده‌کرێ ئالۆزی بۆ وڵاته‌کانی
تریش دروست بێ ئه‌وسا کار به‌ره‌و ئاقارێکی تر ده‌روا .
چاوکی دووه‌م : بریتیه له‌و گرژی و نا ئارامیه‌ی له نێوان حکومه‌تی
تورکیا‌و کورده‌کانی دا هه‌یه ، تورکیا سه‌رکه‌وتنی حکومه‌تی کوردستان
به مه‌ترسی ده‌زانێ ،ئه‌م مه‌ترسیانه کاریگه‌ریی خه‌راپیان له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا‌و ئه‌مریکا هه‌بوه بۆیه ده‌بێ ئه‌مریکا
ئه‌م کێشه‌یه‌ش یه‌کلایی کاته‌وه.
چاوکی سێیه‌می کێشه‌کان : ئه‌و کاردانهوهیهیه که له ئه‌نجامی
رودانی گۆران له کوردستانی عێراق روده‌دا له کورده‌کانی ئێران وسوریا
ش روده‌ده‌ن ، چونکه ئه‌وان هیچ گۆرانێکیان به‌سه‌ردانه‌هاتوه کێشه‌که‌یان
له جێی خۆی پشوی داوه بۆیه ئه‌وانیش چاویان له‌وه ده‌بێ گۆرانێکیش
به‌سه‌ر پرسی ئه‌واندا بێت .... هه‌روه‌ها له حاله‌تێکدا که
دراوسێکانی عێراق هه‌ست به‌مه‌ترسی یه‌کپارچه‌یی عێراق بکه‌ن ئه‌وانیش
ده‌ست ده‌خه‌نه ناو کاروباره‌کان ، بۆیه ده‌بێ ئه‌م لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش
نه‌کرێ .
ئه‌وه‌یه که نوسه‌ر ئه‌م سێ چاوکه به که‌وانه‌ی کێشه‌کان ده‌زانێ
بۆ ئه‌مریکا واته به دیدی نوسه‌ر پرسی کورد له‌و ناوچه‌یه به محوه‌ری
کار وچالاکیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌زانێ ، لێره‌دا ده‌بینین ئه‌مریکا روبه‌روی
5 (ته‌حه‌ددا) ده‌بێته‌وه :
یه‌که‌میان : دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌کی فیدرالیی دیموکراسیی سه‌قامگیرو
باوه‌رپێکراو له باکوری عێراق .
دووه‌میان: چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه .
سێیه‌میان : په‌ره پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا‌و هه‌رێمی
کوردستان .
چواره‌میان: چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی تورکیا _ کورد به شێوه‌یه‌کی
ئاشتیانه .
پێنجه‌م ودوایینیان : بایه‌خ دان به ئاسۆ‌و دیدی کێشه‌ی کوردی له
ئێران وسوریا .
راپۆرته‌که به‌م 5 خاله پێشنیاره‌کانی بۆ ئه‌مریکا له ژێر ناوی به‌ربه‌ره‌کانی
(ته‌حه‌ددا) ده‌خاته روو ئه‌مه له کاتێکا راپۆرته‌که ده‌لێ هه‌رچه‌نده
بۆ ئه‌مریکا یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق له ئه‌وله‌ویه‌ته کانیهتی به‌ڵام
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێ که له راپرسیه‌که‌ی سالی 2005 به‌رێژه‌ی 95% ی
خه‌لکی کوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی وجودابونهوه دابوو .
هێزو ده‌وڵه‌ته دراوسێکان پشت له کێشه ناوه‌خۆییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن
وهاوپه‌یمانی دژی خواسته‌کانی کورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، سوریا‌و تورکیا
ئاستی گوتاره‌کانیان له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی مه‌ترسیدارتر ده‌گوازنه‌وه
به‌ر له ئێستا لێره‌و له‌وێ به ناراسته‌وخۆ ئه‌وه‌یان ئاشکرا ده‌کرد
که هه‌ر گۆڕانێک له یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق به‌لای ئه‌وانه‌وه جێی
بایه‌خه و ناره‌زایی یه ، به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌ڵێن ئێمه به‌رگری و
پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق له‌خۆ ده‌گرین وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌وان
خاوه‌ن وسه‌رپه‌رشتیاری خاکی عێراق بن ، دیاره که تاقه مه‌به‌ستیان
له‌م گوتارانه ته‌نها کورده و به‌س . سیاسه‌ته شێنهییهکانی
ئێرانیش رۆژ له دوای رۆژ زیاتر جێی خۆی ده‌کاته‌وه ده‌ست ده‌خاته
ناو زۆربه‌ی ده‌زگاو رێکخراوه‌کانی عێراق به ویست وئاره‌زوی خۆی چۆنی
بیه‌وێ باکه وا هه‌ڵده‌کا ، جا کاتێک دۆخه‌کان وا ده‌بینین ده‌بێ
پرسیار بکه‌ین ئاخۆ بۆ ئه‌م پیلان وسیناریۆیانه چیمان ئاماده‌و به‌رده‌سته
؟ کام کارت کورد ده‌توانێ بۆ پاراستنی دهستکهوتۆکهو ئه‌نجام دانی به‌رنامه‌ی
بوژاندنه‌وه‌و وه‌ده‌ست هێنانی خواسته‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌کار بێنێ ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینین هه‌ر ئه‌وه‌بی من پێم وایه کات له به‌رژه‌وه‌ندی
ئێمه‌دا نیه مشور خواردن له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی وداخوازیه‌کانی
گه‌له‌که‌مان پێویستی به هزری ده‌روێشی هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕه‌که‌مان
له ژێر پێ ده‌ربێنن . چونکه نابێ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرت وئه‌و
ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی ئه‌مریکی یا هه‌ر وڵاتێکی تر بکه‌ین ، ئه‌وان بۆ
چاره‌سه‌ری هه‌ر کێشه‌یه‌ک چه‌ندین سیناریۆ و ئه‌جندا ده‌خه‌نه به‌رده‌ست
نابێ ئێمه ته‌نها ئه‌و ڕاپۆرت وسیناریۆ یه بخوێنینه‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی
ئێمه‌دایه ناوچه‌و هه‌رێمه‌که چه‌ندین کێشه‌و ئالوگۆرکردنی تیایه که
زۆربه‌یان له‌سه‌ر مافی کورد سازش و مامه‌ڵه پێده‌که‌ن ، هه‌موو کێشه‌کان
لۆبی وهێزی ده‌ره‌کیی تری هه‌یه به‌رگریی لێ بکا ته‌نها ئه‌وه‌ی بێ
پشتیوان وکارتی فشار‌و لۆبیه کورده ، تاقه کارتی زامن کردنی ئامانج
وده‌ستکه‌وته‌کانی کورد یه‌ک ریزی گه‌لی کورد‌و وریز لهیهکترگرتنه
پێداگریه له مافه‌کان، یه‌کتر خوێندنه‌وه‌و گوێلهیهکتری راگرتنه
له‌م رێگایه‌وه ده‌توانین خۆمان وه‌کو هێزێکی کاریگه‌ر بسه‌پێنین وبسهلمێنین
، دیسان ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی یاریه‌که بۆ یاریگای ئه‌وان بگوازێته‌وه‌و
ته‌پوتۆزه‌که بباته‌وه به‌ر ده‌رگای ئه‌وان باس له کێشه‌ی ئه‌وان
بکا واته له قۆناغی به‌رگری بچێته قۆناغی هێرش ، تورکیا له‌گه‌ل کام
له دراوسێکانی بێ کێشه‌یه ، له‌گه‌ل یۆنان له‌سه‌ر ده‌ریاوانی له‌گه‌ل
قوبرس له‌سه‌ر داگیر کردنی به‌شێک له خاکی قوبرس له 1974 ه‌وه
له‌گه‌ل سوریا له‌سه‌ر ئاو و شاری ئه‌سکه‌نده‌رونه له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا
مه‌سه‌له‌ی کۆکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ روسیا کێشه‌کان له‌سه‌رده‌می
عوسمانیه‌کان وئیمپراتۆریهکهیهوه تا ئه‌مرۆ به هه‌لواسراوی
ماونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها سوریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌سه‌ر جۆلان و
له‌گه‌ڵ لوبنان له‌سه‌ر کێلگه‌کانی شه‌بعا ودابه‌شکردنی ده‌سه‌لات
له‌گه‌ل عێراق له‌سه‌ر کێلگه‌ی نه‌وتی و دیاری کردنی سنور له هه‌ندێک
ناوچه ، ئه‌مانه هه‌موی کێشه‌ی هه‌میشه‌یین له نێوان دراوسێکانمان ،
باس له کێشه‌کانی خۆیان ناکه‌ن مشورله پیلان وبه‌رنامه‌کانیان ده‌خۆن
که‌له‌سه‌ر ئێمه‌ی داده‌ڕێژن .
هۆڵه‌ندا
26/05/2009
www.serben.com
khalidherki@chello.nl
|