٢\٤\٢٠١١
هه‌ولێر جێگه‌یه‌ک
پڕ له تووڕه‌یی، جێگه‌یه‌ک پڕ له پۆلیس و ترس.
کاوه حه‌سه‌ن
سه‌رباری نووسینی چه‌ندین بابه‌ت سه‌باره‌ت به‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی
کوردستان له سه‌رکوتکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌تایبه‌ت له‌سنووری هه‌ولێر
و ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی پارتیدان، پێناچێت ده‌سته‌ڵات
ئاماده‌ی گوێگرتن و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان بێت. له کوردستان ده‌سته‌ڵات
نه‌ک ئاماده نییه وه‌فاداربێت بۆ لێدوان و به‌ڵێنه‌کانی خۆی، به‌ڵکو
هه‌لومه‌رجێکی درووستکردووه که تێیدا تووڕه‌بوونه‌کانی خه‌ڵکی شاره‌کان
ڕۆژ دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه. ئه‌فسووس دوای ئه‌و قوربانییه
زۆره‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ رزگار بوون له ترس و تۆقاندن که له‌لایه‌ن
رژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراقه‌وه دژ به‌خه‌ڵکی کوردستان کرا،
ئێستا باوکان و دایکان ترس و دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌یانه که رۆڵه‌کانیان
نه‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری هێزه تایبه‌ت و پۆلیسی حزبه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدار
له هه‌رێمدا. ئه‌گه‌ر روو‌یه‌کی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌ی
ئابووری و پاراستنێتی له ته‌قینه‌وه ، ئه‌وه دیوه‌که‌ی تری گه‌نده‌ڵی
و نادادپه‌روه‌ری و بنیاتنانی جۆرێکه له‌ده‌سته‌ڵات که‌له‌رێگه‌ی ترس
و تۆقاندنه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردستانی له هه‌لومه‌رجێکی نه‌خوازراودا
گیرساندوه‌ته‌وه. ئێمه ده‌کرێت زۆر نموونه سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی
ئازادی راده‌ربڕین و چاوسوورکردنه‌وه‌ی هیزه‌کانی ده‌سته‌ڵات له هه‌ولێردا
باس بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه‌ی خواره‌وه واقیعی ئێستای
شاری هه‌ولێره که له‌زاری هه‌ندێک له هاوڵاتییانی ئه‌و شاره‌وه
گوزارشتی لێده‌که‌ن.
کاتێک سواری تاکسییه‌که بووین به‌ره‌و ناو بازاڕی هه‌ولێر، وه‌ک
ئاخاوتنێکی ئاسایی نێوان دوو که‌س، له شوفێره‌که‌م پرسی: چۆنی برا؟
کاکی شۆفیر زۆر به بێزارییه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه‌و پێی ووتم: "به‌خودای
چ باش نیمه." به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی من بێت لێی بپرسم بۆ، له‌گه‌ڵ
قایمترکردنی ده‌ستی راستی له‌سه‌ر سووکانی تاکسییه‌که‌ی، په‌نجه که‌ڵه‌ی
ده‌ستی چه‌پی پیشاندام و دیار بوو مۆری پێ‌کردبوو. کاکی شۆفێر که‌وته
قسه‌کردن و گوتی: "لۆ ئه‌و په‌نجه مۆره‌ی، ئه‌وڕۆ له‌دایئیره‌ی لۆ
چوار سه‌عاتان ئه‌و قسم و ئه‌و قسمیان پێکردیمه، توخوا ئه‌وه حاره؟
توخوا ئه‌وه ئیهانه نییه به مه‌ی ده‌که‌ن؟" منیش لێم پرسی، باشه
بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه قبووڵ ده‌که‌ن؟ گوتی " ئه‌وجه چ ده‌که‌ی مامۆستا، خه‌رک
ماروێرانه مامۆستا، ئه‌توو له‌وانه‌یه برێی خه‌رک ترومبێلی نوێ
داژواتن و بڕه‌ک هه‌ولێر گۆڕایه، به‌رام خه‌رکیش گه‌له‌ک بێزارن".
پێم ووت ئه‌ی باشه بۆ ئه‌م گله‌ییانه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵاتداران ناکه‌ن؟
وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی: " وه‌ڵاهی برێم چ، خه‌رکه‌که ده‌ترسێ ده‌ترسێ"
به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی قسه‌یه‌کی زیاتر بێت له ئێمه‌وه، درێژه‌ی
به گله‌یه‌کانی دا‌و ووتی: "مامۆستا به خودای به هۆردوو چاوی خۆم
دیتم، کابرایه‌ک به 'هی خۆیان ده‌چوو'، له‌پێش چاوی ئه‌و عاله‌مه‌ی
خۆی له‌دوڕ ژۆری موه‌زه‌فه‌کانی ناو به دوو ده‌قان هه‌موو معامه‌له‌که‌ی
لۆ خلاس کرا، ئه‌وه ئه‌توو ده‌رێی چ." بۆ دریژه‌دان به گفتوگۆکه‌مان
پرسیارم لێکرد سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕێگه‌دان به‌خه‌ڵکی هه‌ولێر بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م گله‌ییانه‌ی ناو تاکسه‌یه‌که به ئاشکرا له‌ڕێگه‌ی
خۆپیشاندان یان مانگرتنه‌وه رووبه‌ڕووی به‌رپرسانی هه‌رێم بکرێنه‌وه؟
کاکی شوفێر هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کرد و له روخساریدا ئه‌وه‌ی پیشاندا که
وه‌ک بڵێ هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت، بۆیه که‌وته هه‌وڵدانی گۆڕینی باسه‌که.
به‌ڵام من زۆر تامه‌زرۆی بیستنی گله‌یه‌کانی بووم و هه‌وڵم دا زیاتر
بیدوێنم. رووی ده‌مم کرده ئه‌و و پێمگوت ، باشه خه‌ڵک تاکو که‌ی ئه‌مه
قبووڵ ده‌کات؟ دڵه‌راوکێ و ترسێک له روخساری شۆفێری تاکسیه‌که‌دا به‌دی
ده‌کرا، به‌ڵام بۆ گۆڕینی باسه‌که، دووباره که‌وته‌وه قسه‌کردن و
گوتی "مامۆستا ئه‌من کاسبی مارێ خۆمم چ هه‌قم به‌و شتانه‌وه نییه."
ناره‌حه‌تییه‌کی زۆر به روخساری شۆفێری تاکسییه‌که‌وه به‌دی ده‌کرا،
وه‌ک بڵێی ئاره‌زووی بوو قسه‌و گله‌ییه‌کانی دڵی خۆی بۆ که‌سێک باس
بکات، به‌ڵام دیار بوو ترس به‌ربه‌ستێکی گه‌وره بوو له‌ناخیدا. دوای
ماوه‌یه‌ک له بێده‌نگی، خۆی پێڕانه‌گیرا و دووباره لێی پرسیم: "مامۆستا
ده‌رێی لێروکانه ناژیت؟" منیش وه‌ڵامم دایه‌وه‌و گوتم: به‌ڵێ من لێره
ناژیم، به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌م و گشت که‌سوکاره‌که‌م لێره ده‌ژین،
ئه‌گه‌ر له‌شوێنێکی تریش بژیم، ئه‌بێت جار جاره سه‌ردانی کوردستان
بکه‌م. کاکی شۆفێر دڵنیا بوو له‌وه‌ی که قسه‌وباسه‌کانی له‌گه‌ڵ مندا
تووشی هیچ گرفتێکی ناکات، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی زیاتر
بێت، گه‌ڕایه‌وه سه‌ر گله‌ییه‌کانی و گوتی: "مامۆستا ئێروکانه
جودایه، به خودای هه‌ر ماره‌ک دوو ئاسایشیان لۆ دانایه، ئه‌وه ئه‌توو
چ ده‌رێی. دیمۆکراتی چ به خودای هیچ تشته‌ک له‌گه‌ر ئه‌وانه فایده‌ی
نییه، وه‌کی زه‌مانی جارانی لێ هاتییه، هه‌ر خودا چاکی بکاتن مامۆستا.
لۆ خۆمان کاسبیه‌که‌ی ده‌که‌ین، ئه‌من پێم خۆشه وه‌زعه‌که چا بیت و
ئه‌و دزانه‌مان له کۆر ببیته‌وه، به‌رام به خودای له هه‌ولێر
لێناگه‌ڕێن خه‌رک قسان بکات." ئه‌مه دوا وته‌ی کاکی شۆفێر بوو. ته‌کسیه‌که
گه‌یشته ناو بازاڕی هه‌ولێر، ئێمه‌ش له جاده‌ی باته دابه‌زین.
زۆربوونی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌سه‌ر شۆسته‌که‌دا هامووشۆیان
ده‌کرد دیارده‌یه‌کی سه‌رنج راکێش بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیمه‌نی ئه‌م
خه‌ڵکه‌ی ناشیرین کردبوو ئه‌و ژماره زۆره‌ی پۆلیسه‌کان بوو که به
کۆمه‌ڵ وه‌ستابوون و له عه‌شاماته‌که‌یان ده‌نۆڕی. ئێمه زۆر سه‌یرمان
به جۆری ته‌ماشاکردنی پۆلیسه‌کان ده‌هات. پێده‌چوو پۆلیسه‌کان له‌چاوه‌ڕوانی
روودانی رووداوێکدا بن، به‌ڵام بێجگه له هاموشۆکردنی ئاسایی خه‌ڵکه‌که
هیچ جووڵه‌یه‌کی تری نائاسایی ترمان به‌دی نه‌ده‌کرد. کاتێک له‌سه‌ر
شۆسته‌که‌ی شه‌قامی باته‌دا ئێمه‌ش تێکه‌ڵی کاروانی ئه‌و خه‌ڵکه زۆره
بووین، ئیتر هه‌ر ده هه‌نگاوێک پۆلیسه‌کان وه‌ستابوون. دیمه‌نی پۆلیسه‌کانی
هه‌ولێر زۆر ناڕێک و نا پرۆفیشناڵبوون. هه‌ندێکیان به کۆمه‌ڵ و هه‌ندێکیان
دوو دوو وه‌ستابوون. ئه‌وان له گشت که‌سێکیان ده‌نۆڕی، به‌ڵام له‌تێڕوانینه‌کانیاندا
هیچ پێکه‌نین، یاخود بزه‌یه‌ک به روخساریانه‌وه به‌دی نه‌ده‌کرا. ئه‌م
دیارده‌یه زۆر ترسناک بوو، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک وه‌ک بڵێیت پۆلیسه‌کان له
ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتبێتنه هه‌ولێر و کاریان به ته‌نیا
دروستکردنی ئه‌و که‌شه پڕ له ترسه بێت. له‌م دیارده‌یه‌ش نادیارتر
ئه‌وه‌بوو که ئه‌سته‌مه مرۆڤ بزانێت له روودانی هه‌ر جووڵه‌یه‌کدا
که به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێت ئه‌م که‌سه چه‌کبه‌ده‌ستانه چۆن مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ده‌که‌ن. دوای بینینی ئه‌و ژماره زۆره‌ی پیاوه‌کانی
ده‌سته‌ڵات به باشی له نیگه‌رانی و ترسه‌کانی شۆفێری تاکسیه‌که حاڵی
بووین. ئه‌و دیمه‌نه ئه‌وه‌ی پیشانداین که کاکی شۆفێر وه‌ک زۆربه‌ی
هاوڵاتییانی تری کوردستان سه‌رباری زۆر‌ی گله‌یی و گازه‌نده‌کانی له ده‌سته‌ڵاتداران،
زۆر‌ی ژماره‌ی پۆلیسه‌کان و ترسی ئه‌و له خوێنڕشتن بێجگه له سنووری
ناو ته‌کسیه‌که‌ی جێگه‌یه‌کی تری نه‌هێشتبووه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ئازاره‌کانی.
دوای گه‌ڕانێکی زۆر به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی هه‌ولێردا و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی
ئه‌و شوێنانه‌ی که کۆمه‌ڵێ یادگاریی خۆشیان وه‌بیر هێناینه‌وه، رێگه‌مان
که‌وته ده‌رمانخانه‌یه‌ک. له‌و چه‌ند خوله‌که‌ی که ئێمه له
ده‌رمانخانه‌که بووین چه‌ند که‌سێک بۆ کڕینی داوده‌رمان سه‌ردانی ئه‌و
شوێنه‌یانکرد، به‌ڵام که‌سه‌کان به بێ هیچ راسپارده‌یه‌کی دکتۆر به
ئاره‌زووی خۆیان داوای ده‌رمانێکیان ده‌کرد و کاکی ده‌رمانفرۆشیش به
بێ هیچ دوودڵیه‌ک ده‌رمانه‌که‌ی ده‌خسته نێو ده‌ستیان. ئه‌و دیارده‌یه
زۆر نیگه‌رانی کردین، بۆیه له کاکی ده‌رمانفرۆشم پرسی بۆچی کارێکی وا
ده‌کات. ئه‌و وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی: "ئه‌من ده‌زانم ره‌نگه به هۆی
خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌وه خه‌ڵکانێک گیان له‌ده‌ست بده‌ن،
به‌ران ئه‌گه‌ر ئه‌منیش نه‌یده‌مێ ئه‌وانی دی ده‌یده‌نێ." گوتم باشه
بۆ ده‌سته‌ڵات رێگه به‌مه ده‌دات؟ له روخساری کاکی ده‌رمانفرۆش بزه‌یه‌کی
ته‌وساویم به‌دیکرد، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و دیمه‌نه‌ی ده‌موچاوی، که‌وته
ده‌ست راوه‌شاندن و گوتی: "چما ئه‌وانه له‌به‌ر دزی و فزی ئاگایان له
عاله‌مێ مایه برا." دیار بوو کاکی ده‌رمانفرۆشیش به ئه‌ندازه‌ی
شۆفێری ته‌کسیه‌که کۆڵێک گله‌یی له ناخیدا ئازاری ده‌دان، بۆیه
فرۆشتنی ده‌رمان به‌و شێوه خراپه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌نده‌ڵ بوون و
خراپی مۆدێلی ده‌سته‌ڵات له کوردستاندا. ده‌رمانفرۆشه‌که درێژه‌ی به
قسه‌کانی دا‌و گوتی " لۆ چما که‌س ده‌وێرێ قسان بکات، به خودای خه‌ریکه
وه‌کی به‌عسیانیان لێدێت. ئه‌وه ئه‌تو ده‌رێی چی؟ ئه‌وه‌ی قسان بکات
ده‌یگرن، ئه‌وڕۆ خه‌رکی گه‌له‌ک بێزارن، هه‌ر خودا لۆ خۆی چای کات."
لیکچوونێکی زۆر له نێوان قسه‌کانی شۆفێری تاکسییه‌که و کاکی ده‌رمانفرۆش
به‌دیده‌کرا، پێم خۆش بوو زیاتر بڵێت، به‌ڵام ئه‌و که‌وته ئاخاوتن له‌گه‌ڵ
که‌سێکی تردا که داوای ده‌رمانی ده‌کرد، ئیتر ئێمه‌ش
ده‌رمانخانه‌که‌مان به‌جێهێشت.
دیتنی کاکی شۆفێری تاکسی و زۆر‌ی ژماره‌ی پۆلیسه‌کان و کاکی فرۆشیاری
ده‌رمان له شه‌قامی دکتۆره‌کان، ئێمه‌ی نه‌ک به ته‌نیا بێتاقه‌تکرد،
به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک پرسیاری ترسناکیشی له لا درووستکردین. ئیتر که‌وتینه
قسه‌کردن و له‌نێو خۆمانداو پرسیمان، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه‌ی
ئه‌زموونی ده‌سته‌ڵاتدارێتی کوردی، بۆ ده‌بیت خه‌ڵکی بترسن له
ده‌سته‌ڵات؟ بۆمان زۆر پرسیار بوو ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له کوردستان به
چاوسوورکردنه‌وه و گرتن و راونانی خه‌ڵکانی ناڕازی ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگای
کوردستان به کوێ بگه‌یه‌نێت؟ بۆمان پرسیار بوو که ئایه ئه‌م ده‌سته‌ڵاته
به زیادکردنی ژماره‌ی پۆلیس و ئاسایش و چه‌کداره تایبه‌ته‌کانی حیزب،
ده‌توانێت تاکو که‌ی به‌ر به توڕه‌بوون و ناڕه‌زاییه‌تیه‌کانی کاکی
شۆفێر و کاکی ده‌رمانفرۆش و ئه‌و خه‌ڵکه زۆره ناڕازییه‌ی شاره‌کانی
کوردستان بگرێت؟ له گشت ئه‌مانه‌ش گرنگتر، ئایا له رێگه‌ی سه‌رکوتکردن
و چاوسوورکردنه‌وه له خه‌ڵکی، ده‌بێت ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم چ
جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌رهه‌م بهێنن؟
کۆتایی ئازاری ٢٠١١ - هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی کاوه حه‌سه‌ن
|